دیمانه:شه‌رقولئه‌وسه‌ت
له‌عه‌ره‌بییه‌وه: ئومێد تۆفیق
له ماوه‌ی مانگێكدا (شه‌رقولئه‌وسه‌ت)، دیارترین سه‌ركرده‌كانی كوردی دواندوه جگه له سه‌ركرده‌كانی ئۆپۆزسیۆن، ئه‌ویش به‌هۆی رێكنه‌كه‌وتنی واده‌كان و سه‌رقاڵی هه‌ردولاوه بوه. له دواترین سه‌ردانیشماندا بۆ هه‌رێمی كوردستان، ده‌رفه‌تی دیداری نه‌وشیروان مسته‌فا، سه‌ركرده‌ی گه‌وره‌ترین پارتی سیاسی عێراقی ئۆپۆزسیۆنمان (بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان) بۆ ره‌خسا، كه خاوه‌نی 25 كورسی په‌رله‌مانی كوردستان و 8 كورسی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه. دیداره‌كه له‌ماڵی خۆیان بو له سلێمانی، مه‌به‌ستیش گوێگرتن بو له بیروبۆچونه‌كانی، نه‌ك بۆ بڵاوكردنه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌ڵێنی ئه‌وه هه‌بو پرسیاره‌كانی بۆ بنێرین و دواتر وه‌ڵاممان بداته‌وه.
ئه‌م سه‌ركرده سیاسیه، كه له په‌نای جه‌لال تاڵه‌بانی وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی دیار له ناو یه‌كێتی نیشتیمانی جه‌نگاوه‌و جێگری سكرتێری گشتی بوه بۆ نزیكه‌ی 40 ساڵ، پێش ئه‌وه‌ی له حیزبه‌كه‌ی جیاببێته‌وه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌سه‌ركرده‌كانی تری یه‌كێتی له مه‌كته‌بی سیاسی پێش دو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و بزوتنه‌وه‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆن پێكبهێنێت؛ زۆر له‌سه‌رخۆ ده‌رده‌كه‌وت له‌كاتی قسه‌كردن له ماڵه‌كه‌ی خۆیداو له‌كاتی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كانی ئێمه‌ش، به‌پێچه‌وانه‌ی كاری بزوتنه‌وه‌كه‌یه‌وه كه بۆماوه‌ی زیاتر له دو مانگ، به‌هۆی ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانه‌كانه‌وه له‌سه‌رای ئازادی، قه‌یرانێكی سیاسی دروستببو، له ئێستاشدا پشكۆكانی ئه‌و قه‌یرانه له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ری گڕ گرتنه‌وه‌دان، ئه‌گه‌ر دانوستانه‌كان له نێوان حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن شكستبێنێت.
له‌م گفتوگۆیه‌دا له‌گه‌ڵ شه‌رقولئه‌وسه‌ت، نه‌وشیروان مسته‌فا هۆكاره‌كانی ناكۆكی ئۆپۆزسیۆنی له‌گه‌ڵ حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات رونكرده‌وه‌و هیوای خواست دانوستانه‌كان، چاره‌سه‌ری ناكۆكیه‌كان بكه‌ن، ئه‌وه‌شی به باشزانی له‌كاتێكدا دانوستانه‌كان ئاكامیان نه‌بو، په‌نا بۆ هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خت ببرێت.
شه‌رقولئه‌وسه‌ت: باس له گرنگی گۆڕان و گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن له ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، بۆچی گۆڕانكاری، یان چاكسازیتان نه‌كرد كاتێك گرنگترین سه‌ركرده‌ی یه‌كێتی بون؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانه‌وه تا ئێستا هه‌رێمی كوردستان به چه‌ند قۆناغێكی جیاوازدا تێپه‌ڕیوه، هه‌مو قۆناغێك له‌و قۆناغانه ركه‌به‌ری و ئه‌وله‌ویه‌تی خۆی هه‌بوه به‌پێی سروشتی خۆی، من وه‌ك خۆم ئه‌و قۆناغانه له چوار قۆناغی سه‌ره‌كیدا چڕ ده‌كه‌مه‌وه كه ئه‌وله‌یه‌تی جیاوازیان هه‌بو: ئه‌وله‌ویه‌تی قۆناغی یه‌كه‌م پێویستی به دروستكردنی دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم و پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه سیاسی و ئیداری و ئه‌منیه هه‌بو كه له‌دوای پاشه‌كشه‌كردنی رژێمی به‌عس له دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمدا، دروستبوبو، به‌و ئاراسته‌یه‌ش كارمانكرد و له‌وكاته‌دا ئه‌وه‌ی پێویستبو كردمان، له‌قۆناغی دوه‌میشدا روبه‌ڕوی ركه‌به‌ری ترسناكی ئه‌منی بوینه‌وه كه خۆی له شه‌ڕی ناوخۆ و ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی هه‌ندێك لایه‌نی ده‌ره‌وه‌و رژێمی پێشوی عێراقیدا ده‌بینیه‌وه به ئاراسته‌ی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆ، سروشتی ئه‌و قۆناغه پێویستی به كاركردنی جدی هه‌بو بۆ كۆتاییهێنان به‌شه‌ڕ، هه‌وڵه‌كانیشمان به‌و ئاراسته‌یه، بوبو به ئه‌وله‌ویه‌تی كاری ئه‌و قۆناغه‌مان، قۆناغی سێیه‌میش به روخانی رژێمی عێراق له 2003 دهستیپێكردو هه‌وڵه‌كانمان له‌سه‌ر دانانی ده‌ستورێكی هه‌میشه‌یی بۆ عێراقێكی دیموكراتی ئیتیحادی چڕبوه‌وه، كه گره‌نتی به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی عێراق بكات. قۆناغی چواره‌میش كه قۆناغی ئێستایه، قۆناغی رێكخستنه‌وه‌ی ماڵی كورد‌و به‌رپاكردنی دادی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌گژاچونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و كۆتاییهێنانه به سیسته‌می حیزبی تۆتالیتاری سه‌ركرده‌ی زاڵ، به‌سه‌ر سه‌رجه‌م جومگه‌كانی ژیان له هه‌رێم.
شه‌رقولئه‌وسه‌ت: جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆمار، وه‌ك سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی، كاریگه‌ری خۆی بۆ جیابونه‌وه‌ی ئێوه لێی و له حیزبه‌كه‌ی ده‌ربڕی دوای 40 ساڵ له كاركردن و خه‌باتی هاوبه‌ش پێكه‌وه، ئێوه‌ش هه‌مان هه‌ستتان هه‌یه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: سروشتی ئه‌م قۆناغه، جۆری هاوپه‌یمانی، یان كاركردنی هاوبه‌شی پێویسته به‌گوێره‌ی ئه‌وله‌ویاته‌كان و ئاراسته‌و ئامانجه هاوبه‌شه‌كان، به جیاوازی ئاراسته‌و ئامانجه‌كانیش، هاوپهیمانیهكان و میكانیزمه‌كانی كاركردنی هاوبه‌ش هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، ئه‌مه‌ش كارێكی سروشتیه له جیهانی سیاسه‌تدا، چونكه هه‌ڵه‌یه په‌یوه‌ندی و هاوپه‌یمانیه‌تیه سیاسیه‌كان شه‌خسه‌نه بكرێت، هه‌روه‌ك چۆن هه‌ڵه‌یه جیاوازی و ناكۆكیه‌كان شه‌خسه‌نه بكرێن، ئێمه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز تاڵه‌بانی له خه‌باتێكی هاوبه‌شدا به‌شداربوین، كاتێك ئامانج و ئاراستهكانمان هاوبه‌ش بو، به‌ڵام گه‌شتینه قۆناغێك نه‌مانتوانی له چوارچێوه‌یه‌كی سیاسی هاوبه‌شدا درێژه به كاركردن بده‌ین.
شه‌رقولئه‌وسه‌ت: دكتۆ به‌رهه‌م، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ شه‌رقولئه‌وسه‌ت وتی: "به‌شێك له قه‌یرانه‌كه بۆ ناكۆكی له نێوان یه‌كێتی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌گه‌ڕێته‌وه"، هاوكات به‌رپرسیاریه‌تی چه‌ند حاڵه‌تێكی گه‌نده‌ڵیشی خسته ئه‌ستۆی ئێوه‌و وتی: "ئۆپۆزسیۆن ناتوانێت له حاڵه‌ته‌كانی گه‌نده‌ڵی و پاشماوه‌ی كێشه‌كان خۆی به‌ری بكات، چونكه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ناو بڕبڕه پشتی بڕیاری سیاسی و ئیداری هه‌رێمدا بون"، سه‌رنجی ئێوه له‌سه‌ر ئه‌مه چیه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: وروژاندنی كێشه‌و قه‌یرانه‌كان به‌و شێوه‌یه، له عهقڵیهتێكهوه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه توانای تێپه‌ڕاندنی تاپۆی شه‌خسی كێشه‌و قه‌یران و ناكۆكیه‌كانی له هه‌رێمی كوردستاندا نیه، ئێمه كێشه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌و سیسته‌م و عه‌قڵیه‌ته سیاسیه‌دا هه‌یه كه كێشه‌و ناكۆكییه‌كان ده‌كه‌ن به شه‌خسی، كاتێك كه‌سێك له پێگه‌یه‌كی ره‌سمیدا به‌رگری له سیسته‌مێكی سیاسی ده‌كات و مانه‌وه‌ی خۆی به مانه‌وه‌ی ئه‌و سیسته‌مه‌وه به‌ستراوه، ئه‌وكات راسته‌وخۆ هه‌مو تۆمه‌تباركردنێكی سیسته‌مه‌كه ته‌رجه‌مه ده‌كات؛ وه‌ك ئه‌وه‌ی هێرشكرابێته سه‌ر ئه‌و، ئه‌مه یه‌ك، دوه‌میش من دان به‌وه‌دا ده‌نێم كه شكستمان هێنا له‌وه‌ی له ناو یه‌كێتی نیشتمانی چاكسازی سیاسی بكه‌ین، به‌وه‌ش پرۆژه‌كه‌مان شكستیهێنا له‌وه‌ی بتوانین چاكسازی له ناو یه‌كێتی بكه‌ین به رێگه‌یه‌ك بۆ چاكسازی له ناو حكومه‌ت و سیسته‌می سیاسی، هه‌ربۆیه رێگه‌یه‌كی دیكه‌مان هه‌ڵبژارد بۆ ئه‌وه‌ی ئامانجه‌كانی تێدا به‌دیبێنین.
شه‌رقولئه‌وسه‌ت: ئه‌گه‌ر ناكۆكییه‌كانتان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هۆكارێك نه‌بێت بۆ ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی له سلێمانی بۆ ماوه‌ی دو مانگ به‌رده‌وام بو، مه‌به‌سته راسته‌قینه‌كانی ئێوه له ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم چی بو؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: هه‌ندێك لهجیاوازییهكانمان په‌یوه‌ندییان به سیسته‌می سیاسی ئێستای كوردستانه‌وه هه‌یه، كه سیسته‌مێكی شمولی سه‌ركرده‌یه و خۆی له ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی نیشتمانی له سلێمانی و ده‌سه‌ڵاتی پارتی له هه‌ولێر و دهۆكدا ده‌بینێته‌وه، داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت؛ وه‌ك په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری رۆڵی راسته‌قینه‌یان نیه. لایه‌نێكی دیكه‌ی جیاوازیه‌كانمان په‌یوه‌ندی به‌و گه‌نده‌ڵیه به‌ربڵاوه‌وه هه‌یه كه سه‌رجه‌م جومگه‌كانی ژیانی گرتوه‌ته‌وه‌و تێیدا داهات و هه‌نارده‌ی شه‌فافی كوردستان دیارنیه‌و په‌رده‌پۆشی چۆنیه‌تی دابه‌شكردنیشی ده‌كرێت، دیارده‌ی مه‌حسوبیه‌ت و پاوانكردنی بازاڕ له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی حیزبه‌كانه‌وه بڵاوه‌ی کردوه، حیزب ده‌ست له ره‌هه‌نده‌كانی ژیانی سیاسی و ئیداری و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌رده‌دات، ئه‌م ده‌ستوه‌ردانه‌ش زانكۆكان تا مزگه‌وته‌كان و داموده‌زگاكانی تری گرتوه‌ته‌وه.
شه‌رقولئه‌وسه‌ت: پێتانوایه رێگه‌ی گۆڕان له رێگه‌ی دانوستانه‌وه ته‌واو ده‌بێت، یان له رێگه‌ی ناڕه‌زاییه‌وه ده‌بێت؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: به گۆڕانی قۆناغ و قه‌باره‌ی قه‌یرانه‌كان، شێوازی كاركردن له پێناو گۆڕان، گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت، به‌رزبونه‌وه و نزمبونه‌وه‌ی په‌تی داوای گۆڕانكاری، په‌یوه‌ندی به خواستی وه‌ڵامی ده‌سه‌ڵاته‌وه هه‌یه بۆ ئه‌و داواكاریانه.
شه‌رقولئه‌وسه‌ت: مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم، پێشنیاری ئه‌وه‌یكرد ئۆپۆزسیۆن له حكومه‌تدا به‌شداری بكات بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی، یان هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خت بكرێت، ئێوه كام له‌و دو پێشنیاره‌تان پێ باشه جێبه‌جێی بكه‌ن؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: چاكسازی سیاسیمان پێباشه به‌پێی ئه‌و پرۆژانه بكرێت كه ئۆپۆزسیۆن خستویه‌تیه‌ڕو، جگه له‌و حاڵه‌ته‌ش، داوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خت ده‌كه‌ین، به مه‌رجێك زه‌مینه‌سازی پێویست بۆ پاك و بێگه‌ردی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بكرێت.
شه‌رقولئه‌وسه‌ت: كه‌واته ده‌ڵێن هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشتر بێگه‌رد نه‌بوه و ساخته‌كراوه و ئێوه‌ش ژماره‌یه‌كی زۆر له كورسیه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانتان به‌ده‌ستهێنا، كه 25 كورسی بو، بۆچی دانتان نا به ئه‌نجامه‌كانیدا كه ساخته‌بون؟ پێتانوایه كورسی زیاترتان به ده‌ستده‌هێنا؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌ڵی چه‌ندین حاڵه‌تی ساخته‌كاری و ترس و تۆقاندنی هاوڵاتیانمان تۆماركرد پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان و دواتریش، هه‌ر له ههڕهشێلێكردن و ده‌ركردن له كاره‌كانیان، له‌گه‌ڵ كڕینهوهیان به پاره‌ی گشتی، ئه‌گه‌ر ئه‌و حاڵه‌تانه نه‌بوایه، ده‌مانتوانی زۆرینه‌ی كورسیه‌كانی په‌رله‌مان به ده‌ستبهێنین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌نجامه‌كانمان قبوڵكرد، چونكه هه‌ڵبژاردنێكی پڕ له ساخته‌كاری باشتره له‌وه‌ی هه‌ر له بنه‌مادا نه‌كرێت، ئه‌مه به‌و مانایه ئێمه سوكترین خراپه‌مان هه‌ڵبژارد.
شه‌رقولئه‌وسه‌ت: داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌رله‌مان و حكومه‌تتان كرد، به‌ڵام هه‌ردو حیزبه سه‌ره‌كیه‌كه، یه‌كێتی نیشتمانی و پارتی دیموكراتی كوردستان، ده‌ڵێن له رێگه‌ی سندوقه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌وه هاتون و هه‌ر له رێگه‌ی سندوقه‌كانی هه‌ڵبژاردنیشه‌وه ده‌ڕۆن، رای ئێوه چیه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌رله‌مان و حكومه‌ت، مافێكی سروشتی هه‌مو لایه‌نێكی سیاسی و بگره هه‌مو هاوڵاتیه‌كه، ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كان، هه‌ڵسوكه‌وتێكی پێویست و كارپێكراوه له سه‌رجه‌م سیسته‌مه دیموكراته‌كاندا، به تایبه‌ت له كاتێكدا قه‌یرانه سیاسیه‌كان به بنبه‌ست ده‌گه‌ن. ناڕه‌زاییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ش ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه قه‌یرانێكی سیاسی قوڵ هه‌یه له كوردستانی عێراق، هه‌ر له قه‌یرانی متمانه له نێوان هاوڵاتیان و حكومه‌ت، تا قه‌یرانی نێوان هاوڵاتیان و په‌رله‌مان و هاوڵاتیان و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری، چونكه كاتێك ئۆپۆزسیۆنی په‌رله‌مانی گه‌مارۆ ده‌درێت، هاوڵاتیان به دوای ئۆپۆزسیۆنێكی ئه‌ڵته‌رناتیڤدا ده‌گه‌ڕێن به ناڕه‌زایی ده‌ربڕین و مانگرتن له‌سه‌ر ئاستی شه‌قام. ئه‌زمونه سیاسیه نزیكه‌كانیش له ئێمه‌وه به هاوشێوه‌ی تونس و میسر و سوریا، ئه‌وه‌یان سه‌لماند كه په‌رله‌مانه هه‌ڵبژێردراوه‌كان و حكومه‌ته دروستكراوه‌كان لێی، وه‌ك پێویست وه‌ڵامی داواكارییه‌كانی جه‌ماوه‌ر ناده‌نه‌وه، بۆیه، گه‌له‌كان به‌دوای میكانیزمی ئهڵنتهرناتیڤ بۆ گۆڕان و چاكسازی ده‌گه‌ڕێن و داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌و داموده‌زگایانه ده‌كه‌ن، كاتێك ناتوانن كاره‌كانی خۆیان رابپه‌ڕێنن.
شه‌رقولئه‌وسه‌ت: پێتانوایه ئه‌زمونه‌كانی تونس و میسر، به‌سه‌ر بارودۆخی هه‌رێمدا جێبه‌جێ ده‌كرێت، به تایبه‌ت كه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌یه، ئه‌وان له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه هاتون؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌ڵی پێموایه چه‌ند لایه‌نێكی هاوبه‌ش هه‌یه، له هه‌ردو ئهزمونهكهدا شتێك له پێكداچون له نێوان ده‌سه‌ڵات و پاره و پێكداچون له نێوان بنه‌ماڵه‌و ده‌سه‌ڵاتدا هه‌یه به‌شێوه‌یه‌ك؛ وای لێهاتوه له هه‌رێمی كوردستانیش به هاوشێوه‌ی ئه‌و ئه‌زمونانه‌ی باسمكردن، ئه‌سته‌مه بتوانیت سه‌رده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵات و سه‌رده‌سته‌ی ئابوری جیابكه‌یته‌وه.
شه‌رقولئه‌وسه‌ت: زۆربه‌ی ئه‌و خاڵانه‌ی له ئه‌جێندای كۆبونه‌وه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له‌گه‌ڵ حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات جێگیرتان كردوه، ده‌چێته ژێر داوای هه‌مواری ده‌ستورو هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یاساكان و ده‌ستكاریكردنی تریش، پێتان وانیه ئه‌م مه‌رجانه به‌ده‌ر لهتوانان (تهعجیزین) و بۆ شكستپێهێنانی دانوستانه‌كانه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: پرۆژه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و داواكاریه‌كانی، به‌سه‌ر دو چهردهی سه‌ره‌كیدا دابه‌ش ده‌بن: هه‌ندێكیان په‌یوه‌ندییان به سیاسه‌تی حكومه‌ت و زۆرینه‌ی په‌رله‌مانیه‌وه هه‌یه كه حكومه‌تی پێكهێناوه، ئه‌مه‌ش به گۆڕینی حكومه‌ته‌كان و خوله‌كانی په‌رله‌مانه‌وه گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت، مافی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانیشه پێشنیاره‌كانمان جێبه‌جێ بكات و جێبه‌جێشی نه‌كات، هه‌رچی پرۆژه و ئه‌و یاسایانهشه كه په‌یوه‌ندییان به سیسته‌می سیاسی و په‌یكه‌ری دامه‌زراوه نیشتمانیه‌كانه‌وه هه‌یه و په‌یوه‌ندیان به‌ئێمه و نه‌وه‌كانی دواتره‌وه هه‌یه، وه‌ك پرۆژه‌ی ده‌ستور و په‌یكه‌ری دامه‌زراوه ئه‌منی و ئابورییه‌كان یاخود ئه‌و یاسایانه‌ی كه ره‌هه‌ندی نیشتمانیان هه‌یه، ئه‌وه ده‌چنه ناو بازنه‌ی هاوبه‌شی نیشتمانی و چوارچێوه‌یه‌كه‌وه، كه هه‌مومان پێكه‌وه كۆده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ش پێویسته له چوارچێوه‌ی گرێبه‌ستێكی نیشتمانی گشتگیردا رێكبخرێت و دابڕێژرێت.
شه‌رقولئه‌وسه‌ت: كاتێ ئێوه جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی بون، دژی ده‌ستوه‌ردانی حیزبه‌كه‌تان له كاره‌كانی حكومه‌ت وه‌ستانه‌وه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: هه‌مو ئه‌و پرۆژانه‌ی له‌وكاته‌دا به مه‌به‌ستی چاكسازی له ناو حیزب و حكومه‌تدا پێشكهشمانكردوه، وه‌ك دۆكیۆمێنت ماوه‌ته‌وه و له ده‌زگاكانی راگه‌یاندنیشدا بڵاوبوه‌ته‌وه و هه‌مولایه‌ك ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ری، ئێمه هه‌مومان داوامان ده‌كرد ده‌سه‌ڵاتی حیزب له حكومه‌ت جیابكرێته‌وه و له‌ئێستاشدا هه‌ر به‌و ئاراسته‌یه كارده‌كه‌ین. كاتێكیش داوای ئه‌و جیابونه‌وه‌یه ده‌كه‌ین مه‌به‌ستمان ئه‌وه نیه ئه‌و حیزبانه‌ی سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه، حكومه‌ت پێكنه‌هێنن و به‌رنامه‌ی سیاسی خۆیان جێبه‌جێ نه‌كه‌ن، به‌ڵكو مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه رێ له حیزب بگرین كۆمهڵگاو ئیداره و ده‌سه‌ڵات و تواناكانی ده‌وڵه‌ت و جومگه زیندوه‌كانی نه‌ڕوخێنێت.
شه‌رقولئه‌وسه‌ت: پێش جیابونه‌وه‌تان له یه‌كێتی نیشتمانی، 10 ملیۆن دۆلار و چه‌ند شوێنێكتان له تاڵه‌بانی وه‌رگرت، به‌پێی رونكردنه‌وه‌ی تاڵه‌بانی و رونكردنه‌وه‌ی ئێوه‌ش بۆ ئێمه، ئایا ئه‌وپاره‌یه ماڵی گشتی نه‌بوه له‌گه‌ڵ ئه‌و شوێنه‌ی به‌ناوی ئێوه‌وه تاپۆ كراوه؟ ئایا ئه‌مه‌ش ناچێته خانه‌ی گه‌نده‌ڵی، ئیتر لای ئێوه‌وه بێت یان لای یه‌كێتیه‌وه؟ ئه‌گه‌ر پێتانوایه ئه‌و پاره و شوێنانه موڵكی یه‌كێتی بن و ئێوه‌ش مافتان تێیدا هه‌یه، ئایا ئه‌و پاره‌یه له كوێوه هاتوه و به‌ناوی كێیه و له كوێ سپێردراوه؟ یان ئایا ئه‌وه پاره‌ی تایبه‌ته یان گشتیه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: به ته‌ئكید ئه‌و پاره‌و شوێنانه، موڵكی گشتین و له‌لایه‌ن ئێمه‌شه‌وه بۆ سودی گشتی خه‌رجكراوه و وه‌به‌رهێنانی تێدا كراوه، هه‌ر به‌و پاره‌یه پشتگیری ئه‌و ده‌زگایانه‌ی راگه‌یاندنمان كردوه كه له‌ماوه‌ی دو ساڵی رابوردو رۆڵی گه‌وره‌یان هه‌بوه له هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان و رونكردنه‌وه‌ی لایه‌نه شاراوه و نوتهكه په‌یوه‌ندیداره‌كان به سیسته‌می سیاسی و ئابوری و ئیداری واقیعی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ش پێش لایه‌نگره‌كانمان، ركهبهرهكانمان شاهیدیمان بۆ ده‌ده‌ن. به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه: چۆن و بۆچی ئه‌و پاره‌یه‌مان پێدرا كه موڵكی گشتی بو؟ ئه‌و لایه‌نه كێیه مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌ڵسوكه‌وت به ماڵی گشتیه‌وه بكات ته‌نها له سلێمانی و جیا له پارێزگاكانی تر؟ ئایا سه‌رۆك كۆمار ده‌توانێت هه‌ڵسوكه‌وت به پاره‌ی گشتیه‌وه بكات به‌بێ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كان؟ له راستیدا، ئه‌مه خاڵی سه‌ره‌كی ناكۆكیه‌كانی ئێمه‌یه له‌گه‌ڵ ركهبهرهكانمان، ئێمه ده‌مانه‌وێت سیاسیه‌كانمان له هه‌رێم پیاوی ده‌وڵه‌ت بن نه‌ك بازرگان، ئێمه ده‌مانه‌وێت سیسته‌مێكی سیاسی به‌رپا بكه‌ین، كه هه‌رگیز هیچ سیاسیه‌ك نه‌توانێت تێیدا موڵك و ماڵی گشتی ببه‌خشێت به‌و كه‌سه‌ی خۆی ده‌یه‌وێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی چاودێری له‌سه‌ر بێت.
شه‌رقولئه‌وسه‌ت: ئایا ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی له‌سلێمانی كران عه‌فه‌وی جه‌ماوه‌ری نه‌بون و دواتر به پاڵپشتی ئۆپۆزسیۆن به‌ره‌و خۆپیشاندانی سیاسی وه‌رچه‌رخان؟ یان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه سیاسی بون؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: له‌سه‌ره‌تادا عه‌فه‌وی بو، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ده‌زگا ئه‌منی و حیزبیه‌كان سه‌ركوتی هاوڵاتیانیان كرد‌و تیرۆریان به‌رامبه‌ر كردن له چه‌ند هه‌ڵمه‌تێكدا كه چه‌ندین هاوڵاتی بون به قوربانی، ئه‌وكات له‌به‌رده‌م ئۆپۆزسیۆندا هیچ نه‌مایه‌وه جگه له پاڵپشتیكردنی هاوڵاتیان و ته‌به‌نی داواكارییه ره‌واكانیان و په‌رده لادان له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵمه‌ته سهركوتكاریانهی كه روبه‌ڕویان ده‌بویه‌وه.
شه‌رقولئه‌وسه‌ت: هه‌نگاوی دواترتان له دوای دانوستان چیه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌رده‌وام ده‌بین له چاكسازی سیاسی و ئابوری و ئیداری به‌شێوه‌یه‌ك رێگه خۆشبكات بۆ وه‌رچه‌رخانی ده‌وڵه‌تی حیزب، بۆ ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌كان.
شه‌رقولئه‌وسه‌ت: پێتانوایه ئه‌گه‌ر دانوستانه‌كان شكستیان هێنا، بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان ئاڵۆزده‌بێت و خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌كان زیاتر ده‌بن؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: هیوادارین هه‌مو ناڕه‌زاییه‌ك له هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه به‌ڕێوه‌بچێت، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ده‌زگا ئه‌منیه‌كانیشی داواكراون به به‌كارنه‌هێنانی توندوتیژی و چه‌ك بۆ سه‌ركوتكردنی خۆپیشاندانه‌كان له ژێر هه‌ر پاساوێكدا بێت.
شه‌رقولئه‌وسه‌ت: ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه‌یان كرد له په‌رله‌مان ئه‌گه‌ر دانوستانه‌كان شكستیانهێنا، پێتوایه ئه‌وه باشترین چاره‌سه‌ره بۆ خزمه‌تكردنی هاوڵاتیانی هه‌رێم؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: من وه‌ك خۆم پشتگیری بایكۆتكردن له‌كاری سیاسی ناكه‌م، چونكه هه‌رچه‌نده ناكۆكییه‌كان قوڵ بن، له‌گه‌ڵیدا تاڵێك موی مه‌عاویه ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام په‌رله‌مانی ئێستا به‌هه‌مان شێوه داواكراوه به كاراكردنی رۆڵی خۆی وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی لوتكه‌ی ته‌شریعی و چاودێری له هه‌رێم، له‌و بواره‌دا شكستیهێناوه‌و نه‌یتوانیوه چاره‌سه‌ری ئه‌م قه‌یرانه‌ی ئێستا بكات.
شه‌رقولئه‌وسه‌ت: بیر له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه بزوتنه‌وه‌كه‌تان بكه‌ن به حیزبێكی سیاسی؟ كه‌ی كۆنگره‌ی گشتی ده‌به‌ستن؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له ئێستادا بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسیه به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كانی هه‌رێم، بزوتنه‌وه‌كه‌ش ده‌یه‌وێت كۆنگره‌ی گشتی ببه‌ستێت كاتێك كه‌مترین ئاستی ئاسایش و ئازادی كاركردنی سیاسی بۆ هه‌ڵسوڕاوانی له هه‌ولێرو دهۆك ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت.
شه‌رقولئه‌وسه‌ت: هیچ نیهتێكتان هه‌یه بۆ راگه‌یاندنی به‌رنامه‌ی سیاسی و په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌و حیزبه‌ی كه بزوتنهوهكهتانی بۆ وه‌رده‌چه‌رخێنن؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ساڵی 2009، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌رنامه‌ی سیاسی خۆی له ئاستی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند، له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش له ساڵی 2010، له‌سه‌ر ئاستی عێراق به‌هه‌مان شێوه به‌رنامه‌ی سیاسی خۆی راگه‌یاند. هێڵه گشتیه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش له‌و دو به‌رنامه سیاسییه‌دا پوخت بوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به په‌یڕه‌وی ناوخۆیه‌وه هه‌یه، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان په‌یڕه‌وی ناوخۆی خۆی راگه‌یاندوه و خستویه‌تیه به‌رچاوی رای گشتی و له‌كاتی به‌ستنی كۆنگره‌شدا ده‌یخاته به‌رچاوی هه‌ڵسوڕاوه‌كانی.
شه‌رقولئه‌وسه‌ت: پێتانوایه ئۆپۆزسیۆنی كوردستان، پێویسته له رێگه‌ی ناڕه‌زاییه‌كان، یاخود به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه بگاته ده‌سه‌ڵات؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: هه‌ڵبژاردن باشترین رێگایه بۆ ده‌ستاوده‌ستكردنی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات و كردنه‌وه‌ی گرێ كوێره‌كان، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنیش مه‌رجی خۆی هه‌یه كه پێویسته تێیدا بێت و له‌وه‌دا كورت ده‌بێته‌وه كه ئازاد و بێگه‌رد بێت و دوربێت له میكانیزمه‌كانی ترس و تۆقاندن و به‌كارهێنانی ده‌زگا ئه‌منیه‌كان بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵات، یاخود به‌كارهێنانی پاره‌ی گشتی بۆ كڕینی ده‌نگی ده‌نگده‌ران، یاخود ده‌ستوه‌ردان به‌مه‌به‌ستی سه‌پاندن و دامه‌زراندنی ئه‌و كه‌سانه‌ی لایه‌نگری ده‌سه‌ڵاتن بۆ سه‌رپه‌رشتی وێستگه‌كانی ده‌نگدان.
شه‌رقولئه‌وسه‌ت: چی روده‌دات ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنێكی بێگه‌ردو دیموكراتی به‌شداریتان كرد‌و ئه‌نجامی به‌رچاوتان به‌ده‌ست نه‌هێنا؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: زۆر به سنگفراوانیه‌وه ئه‌نجامه‌كان وه‌رده‌گرین و پیرۆزبایی له سه‌ركه‌وتوه‌كان ده‌كه‌ین. ئێمه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشترمان قبوڵكرد سه‌رباری ئه‌وه‌ی بێگه‌رد نه‌بو، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوانیش ساخته‌كاری تێدا كرا، بۆیه ئه‌گه‌ر ئازاد و بێگه‌ر بێت چۆن قبوڵی ناكه‌ین.
شه‌رقولئه‌وسه‌ت: پێتانوایه ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست، كاروباره‌كان گۆڕانیان به‌سه‌ردا دێت.
نه‌وشیروان مسته‌فا: به ته‌ئكید به‌ره‌و باشتر گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت.
شه‌رقولئه‌وسه‌ت: چۆن په‌یوه‌ندیتان به حكومه‌تی ئیتیحادیه‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندی حكومه‌تی ئیتیحادی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هاوشان بێت و له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان دروستبێت، نه‌ك هاوپه‌یمانیه‌تیه به‌رته‌سكه حیزبیه‌كان، هه‌ر بۆ ئه‌وه‌شی ئه‌و په‌یوه‌ندیه باش و گهشهداربێت، پێویسته له‌سه‌ر ئاستی دامه‌زراوه‌كان بێت نه‌ك حیزبه‌كان و سه‌ركرده‌كانیان. بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌یه‌وێت سه‌رجه‌م دامه‌زراوه ئیتیحادی و هه‌رێمیه‌كان له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا به‌شداربن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تا ئێستا ده‌بینرێت، مامه‌ڵه‌یه‌كه له نێوان ئه‌و حیزبه كوردی و عه‌ره‌بیانه‌ی كه ده‌سه‌ڵات و دابه‌شكردنی پۆستیان به‌لاوه گرنگه، پێش ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدایان به‌لاوه گرنگ بێت، ته‌نها بۆ نمونه؛ په‌رله‌مانی كوردستان له‌و رێكکهوتننامهیهدا به‌شداری پێنه‌كراوه كه له‌نێوان حیزبه كوردییه‌كان و ئه‌و لایه‌نه عێراقیانه كرا، كه له حكومه‌تی ئێستادا هه‌ن، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه پێشتر له نێوان لایه‌نه كوردستانیه‌كان رێكکه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرا په‌رله‌مان قسه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی هه‌بێت له هه‌ر رێكه‌وتنێكی سیاسی له‌وباره‌یه‌وه.
شه‌رقولئه‌وسه‌ت: ئێوه له‌گه‌ڵ جیابونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانن له عێراق؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌بۆچونی من مانه‌وه‌ی عێراق به یه‌كگرتویی، په‌یوه‌سته به دروستكردنی ده‌وڵه‌تێكی ئیحادی دیموكراتی، كه باوه‌ڕی به مافی هاوڵاتیبونی هه‌مولایه‌كه‌وه هه‌بێت به‌بێ جیاوازی، ئه‌و بابه‌ته‌ش په‌یوه‌ندی به چاره‌نوسی به‌غداو هه‌رێمی كوردستانه‌وه نیه به ته‌نها، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به چاره‌نوسی په‌یوه‌ندی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی دیكه‌ی عێراقه‌وه هه‌یه.
شه‌رقولئه‌وسه‌ت: پێتانوایه هیوایه‌ك هه‌یه بۆ ئاشتبونه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و جه‌لال تاڵه‌بانی، یان گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو حیزبه‌كه‌ی پێشوتان؟ له ژێر هه‌ر ره‌وشێكدا بكرێت ئه‌وه روبدات؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، بزوتنه‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیه و له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كاندا په‌یوه‌ندی دروستده‌كات، ده‌رگاكانیشی له‌سه‌ر پشته بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی دێنه ناوی یان په‌یوه‌ندی دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵدا دروست ده‌كات.