دیمانه: شه‌نكار عه‌بدوڵا
ئاسۆس هه‌ردی نوسه‌رو رۆژنامهنوسو خاوه‌نی خه‌ڵاتی جوبران توینی له دیمانه‌یه‌كی سبه‌یدا تیشك ده‌خاته‌سه‌ر ره‌وشی رۆژنامه‌نوسی له هه‌رێمی كوردستان‌و پێی وایه، ناتوانین هه‌ست به‌ئه‌مان بكه‌یت له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكدا، كهبهردهوام كه‌سانی چالاك‌و رۆژنامهنوسو نوسه‌ر به‌ر هه‌ڕه‌شه‌و په‌لامار بكه‌ون، هه‌ردی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، به‌م وه‌زعه‌وه شتێكی زۆرمان نیه هه‌تا شانازی پێوه بكه‌ین، قورسایی ئه‌و شتانه‌ی كه ده‌بێت شه‌رمی لێبكه‌ین زۆر زیاتره له‌وه‌ی كه شانازی پێوه بكه‌ین، ئه‌و ئیراده‌ی له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت وه‌زعه‌كه به‌ره‌و دیموكراسی‌و كرانه‌وه ببات زۆر لاوازتره له‌و ئیراده‌ی كه‌ده‌یه‌وێت چه‌ق به‌هه‌رێمی كوردستان ببهستێتو به‌ره‌و داواوه بیگه‌ڕێنێته‌وه.
سبه‌ی: ره‌وشی رۆژنامه‌گه‌ی كوردی له‌ئێستادا چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟
ئاسۆس هه‌ردی: بێگومان هه‌ركه‌سێ روداوه‌كانی پێش‌و بێنێته به‌رچاوی خۆی ناتوانێت نكۆڵی له‌و راستیه بكات، هه‌مو روداوه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه‌بارودۆخی رۆژنامهگهریو ئازادی بیروڕا له‌حاڵه‌تێكی سهختو دژواردایه، چونكه لێدان لهرۆژنامهنوسێك لێدانی كه‌سێكی ئاسایی نیه، به‌ڵكو ئه‌و كه‌سه‌ی كه له‌پشتیه‌وه‌یه‌تی ده‌یه‌وێت به‌وه په‌یامێك بگه‌یه‌نێت بۆ هاوپیشه‌كانی ئه‌و كه‌سه، كێشه‌كه له‌وه‌دایه ئه‌زمونی رابردومان له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره روداوه‌دا ئه‌وه‌یه كه هه‌رگیز نه‌مان بینیوه بكه‌رانی ئاشكرا بكرێن، رێوشوێنی یاساییان له‌به‌رامبه‌ردا بگیرێته‌به‌ر، بۆیه جۆرێك نائومێدی هه‌ست پێده‌كه‌م له‌لای زۆربه‌ی هاوپیشه‌كانم ئه‌م روداوه‌ی منیش وه‌ك ئه‌وانه‌ی پێشوتر بێت.
سبه‌ی: ئێمه مێژویهكمان هه‌یه لهلێدانو هه‌تا تیرۆركردنی رۆژنامه‌نوسان، ئه‌م كارانه چه‌نده متمانه‌ی داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت كه‌م ده‌كاته‌وه؟
ئاسۆس هه‌ردی: تۆ نا‌توانیت هه‌ست به‌ئه‌مان بكه‌یت له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكدا، كهبهردهوام كه‌سانی چالاك‌و رۆژنامهنوسو نوسه‌ر به‌ر هه‌ڕه‌شه‌و په‌لامار بكه‌ون، له‌م روداوه‌ی خۆمدا زۆر كه‌س سه‌ردانیان كردوم هه‌ر له‌كه‌سێكی كاسبهوه هه‌تا به‌رپرسه باڵاكان هه‌ست ده‌كه‌یت ترسێك له‌ناو دڵیان دروست بوه، به‌وه‌ی كه هه‌ست بهئهمنیهت ناكه‌ن، بۆیه یه‌كێك له‌ئامانجه‌كانی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌و په‌لاماردانه دروستكردنی فه‌زای ترسه، به‌ڵام له‌وه دڵنیام كه‌ئه‌مه سه‌رناگرێت‌و پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه به‌ڕوی ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت خه‌ڵك بێده‌نگ بێت.
سبه‌ی: ئه‌م هێرشو په‌لاماردانه چه‌نده ده‌بێته‌هۆی ساركردنه‌وه‌ی رۆژنامه‌نوسان له‌كاری رۆژنامه‌نوسی بهگشتیو ئاسۆس به‌تایبه‌تی؟
ئاسۆس هه‌ردی: ئه‌و روداوه كه دو شه‌ممه رویدا، من شه‌ممه كه‌یه‌كه‌م رۆژی دوای جه‌ژن بو به‌ئه‌نقه‌س هاتمه‌وه بۆ ئاوێنه‌و ئێواره‌كه‌شی پیاسه‌یه‌كی سههۆڵهكهم كرد، ئه‌مه‌ش ته‌نها به‌و مه‌به‌سته‌ی كه ئه‌وه په‌یامێك بێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م كارانه ده‌كه‌ن، به‌وه‌ی كه من له‌كاره‌كه‌ی خۆمم‌و هیچ شتێ ساردمان ناكاته‌وه نهمنو نه هاوپیشهكانیشم، بۆیه له‌مه‌دا به‌هه‌ڵه‌دا چون، چونكه ئه‌گه‌ر هه‌تا بیانه‌وێت بهكوشتنیش ئه‌م كارانه بكه‌ن یه‌كێ ده‌كوژن سه‌دان خه‌ڵكی تر هه‌یه، بۆیه ئه‌مه نه‌ك هه‌ر خه‌ڵك چاوترسێن ناكات سورترمان ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه هه‌مانه.
سبه‌ی: ئایا به‌م دۆخه‌ی ئێستاوه ده‌توانین شانازی بكه‌ین به بهدیموكراسییهوه؟
ئاسۆس هه‌ردی: به‌م وه‌زعه‌وه شتێكی زۆرمان نیه هه‌تا شانازی پێوه بكه‌ین، قورسایی ئه‌و شتانه‌ی كه ده‌بێت شه‌رمی لێبكه‌ین زۆر زیاتره له‌وه‌ی كه شانازی پێوه بكه‌ین، ئه‌و ئیراده‌ی له هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت وه‌زعه‌كه به‌ره‌و دیموكراسی‌و كرانه‌وه ببات زۆر لاوازتره له‌و ئیراده‌ی، كه‌ده‌یه‌وێت چه‌ق به‌هه‌رێمی كوردستان ببهستێتو به‌ره‌و داواوه بیگه‌ڕێنێته‌وه.
سبه‌ی: ئایا له‌بارودۆخێكی له‌م شێوه‌دا هه‌ست ناكه‌ی كار‌و كاردانه‌وه دروست ده‌بێت؟
ئاسۆس هه‌ردی: من په‌یامم بۆ هاوپیشه‌كانم ئه‌وه‌یه كه ئه‌م كارانه وایان لێ نه‌كات به‌مه‌نتقی كاردانه‌وه كار بكه‌ن، به‌ڵكو پێویسته زیاتر سوربن له‌سه‌ر پیشهییو بێلایه‌نی له‌كاركردندا، په‌یامیشم بۆ خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه هه‌رگیز بیر له‌توندوتیژی نه‌كه‌نه‌وه، چونكه هه‌میشه بكه‌ره‌كانی زه‌ره‌رمه‌ندن، بۆیه پێویسته ئێمه سوربین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كاره‌كانم به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیان جێبه‌جێ بكه‌ین.
سبه‌ی: پێتوایه میدیای ئههلیو ئۆپۆزسیۆن توانیویانه هێنده كاریگه‌ریی دروست بكه‌ن، تا به‌م شێوه‌یه كاردانه‌وه دروست بكه‌ن؟
ئاسۆس هه‌ردی: به‌و مێژوه كه‌مه‌ی كه‌هه‌مان ناتوانم بڵێم له‌هه‌مو شتێكی میدیا رازیمو هه‌مو شتێكمان كردوه، چونكه ئێمه‌ش به‌ده‌رنین له كه‌موكوڕی، به‌ڵام كاریگه‌ری گه‌وره‌مان هه‌بوه له‌سه‌ر روداوه‌كان.
سبه‌ی: پێچه‌وانه‌ی هه‌مو هه‌ڕه‌شه‌و په‌لاماره‌كانی پێشوتر، ئه‌مجاره ده‌سه‌ڵات به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژییه‌ی كرد كه‌به‌رامبه‌ر به‌تۆ كراوه، به‌ڵام روداوه‌كانی پێش‌و بكه‌رانیش دیارن كه‌چی هیچ هه‌ڵوێستێكیان نه‌بوه؟
ئاسۆس هه‌ردی: هیوادارم ئه‌مجاره‌یان ده‌سه‌ڵات به‌كردار وه‌ڵام بداته‌وه، چونكه ده‌سه‌ڵات كاری ئیدانه‌كردن نیه، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی كاری دۆزینه‌وه بكه‌ره‌كانی ئه‌و كرده‌وه خراپانه‌ن، من سوپاسی هه‌مو ئه‌و به‌ڕێزانه ده‌كه‌م كهئیدانهیان كردوه، به‌ڵام له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه كه ئه‌و ئیدانانه ببێت به‌كردار، من نازانم هۆكاری چیه كاردانه‌وه‌ی روداوه‌كه‌ی من جیاوازتره له‌وه‌ی كه‌سه‌كانی دیكه، ئه‌وه جێده‌هێڵم بۆ خه‌ڵك، به‌ڵام به‌گشتی كۆمه‌ڵێ جیاوازی هه‌یه له‌نێوان روداوه‌كه‌ی من‌و ئه‌وانی پێشوتردا، بۆنمونه روداوه‌كانی پێشوتر له‌كاتی بارگرژییهكاندا بوه، به‌ڵام په‌لاماردانه‌كه‌ی من كۆمه‌ڵێ بڕیار ده‌رچوه كه خه‌ڵك به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان گه‌ش بین بوه بهخاوبونهوهی ئه‌و گرژییانه، ئینجا له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كان ئه‌وان به‌ئاشكرا خۆپیشاندانیان قه‌ده‌غه كردبو، به‌ئاشكرا له‌خه‌ڵكیان ده‌داو ئه‌و هێزانه‌ش ئه‌و كاره‌یان ده‌كرد شوناسیان دیاره، بۆیه ئه‌و جۆره روداوانه كهڕویداوهو پێشوه‌خت هێزێكی فه‌رمی كردویه‌تی، به‌ڵام ئه‌م روداوه‌ی من‌و روداوه‌كه‌ی كاروان كه‌مال‌و نه‌به‌ز گۆران‌و ئه‌مانه هێزێك نیه شوناسه‌كه‌ی دیار بێت، بۆیه ئه‌م جیاوازییانه هه‌یه له‌نێوان ئه‌و كه‌یسانه‌دا.
سبه‌ی: دوای ئه‌وه‌ی هه‌مو خه‌ڵك چاوه‌ڕێی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه باش بونی وه‌زعه‌كه، هه‌ست ناكه‌یت هێزێك هه‌یه به‌رژه‌وه‌ندی له‌گه‌ڵ باش بونی دۆخه‌كه نیه، یان په‌یامێك نیه بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم به‌وه‌ی كه بڕیاره‌كانی تۆ له سلێمانی ئه‌رزشی نیه‌و هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت له‌و دۆخه‌ی پێش‌و؟ رای تۆ له‌م باره‌یه‌وه چیه؟
ئاسۆس هه‌ردی: ئه‌م روداوه ئه‌و خوێندنه‌وه‌ش هه‌ڵده‌گرێت، چونكه خۆت ده‌زانی ئه‌م جۆره روداوانه زۆر گوشه‌نیگای هه‌یه بۆ لێكدانه‌وه، هه‌رچه‌نده ئێمه ناتوانین بڵێین ئه‌مه ته‌نها هۆكار بوه، ناشتوانین بڵێن ئه‌مه یه‌كێك نه‌بوه له هۆكاره‌كان، بۆیه له‌هه‌ر حاڵ‌دا ئه‌م روداوانه خوێندنه‌وه‌ی زۆر هه‌ڵده‌گرێت، ئه‌مه‌ش یه‌كێك له‌و لێكدانه‌وانه.
سبه‌ی: باسی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت به‌م دواییه له‌ئاوێنه هه‌ندێ شت بڵاوكراوه‌ته، دو‌ریش نیه ئه‌مه‌ش هۆكار بێت، تۆ بۆ ئه‌مه‌یان چی ده‌ڵێی؟
ئاسۆس هه‌ردی: من هیچ جیاوازییه‌ك نابینم له‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ی له‌م چه‌ند ژماره‌ی كۆتایی ئاوێنه‌دا بڵاومان كردوه‌ته‌وه، له‌و بابه‌تانه پێشتر كه هه‌ر له‌دروستبونی ئاوێنه‌وه ئیشمان له‌سه‌ر كردوه، ئیتر ئایا گروپێك هه‌یه یان لایه‌نێك به‌ته‌واوه‌تی په‌ست بوه له‌م كارانه‌و لهچركهساتێك له‌كاردانه‌وه‌ی ئه‌مه‌دا كاردانه‌وه‌ی ده‌بێت، بۆیه ئه‌مه‌ش شتێكی تره، ده‌بێت چاوه‌ڕێی لێكۆڵینه‌وه‌كان بكه‌ین بزانین به‌چی ده‌گه‌ن.
سبه‌ی: ساڵانه هه‌ندێ راپۆرتی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بڵاوده‌كرێته‌وه له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كانی به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نوسان، به‌رای تۆ ئه‌مه چ كاریگه‌رییه‌كی هه‌یه له‌سه‌ر ناوبانگی هه‌رێمی كوردستان؟
ئاسۆس هه‌ردی: ئێمه ساڵانێكی دورو درێژ كه‌ژێر ده‌سته بوین له‌هه‌مو لایه‌كه‌وه په‌لامارمان ده‌دراین و جینوسایدو كیمیاباران ده‌كراین، كه‌سێك نه‌بو داكۆكیمان لێبكات جگه له‌و رێكخراوانه، بێجگه له‌و رێكخراوه نێودهوڵهتیانهو رۆژنامه‌نوسی ئازای بیانی كه قه‌ناعه‌تیان به‌وه هه‌بوه كه‌كورد میلله‌تێكی زوڵم لێكراوه به‌ده‌م كێشه‌كانمانه‌وه بون، ئێستا ئه‌م ره‌فتارانه‌ی ده‌سه‌ڵات وایكردوه هه‌م رێكخراوه‌كان‌و هه‌م رۆژنامه‌نوسه‌كان باسی پێشێلكاری ئازادی‌و دیموكراسی بكه‌ن له‌هه‌رێمی كوردستان، ئه‌م روداونه وێنه‌ی كورد له‌قوربانیه‌وه ده‌گۆڕێت بۆ سته‌مكار، زۆربه‌داخه‌وه ئه‌م ئه‌نجامی ئه‌و هه‌موه خهباتو تێكۆشانه بێت كه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان كردویه‌تی، سه‌یرم لێدێت ئه‌و شۆڕشگێرانه ساڵانێك خه‌باتیان بۆ ئازادی‌و مافه مه‌ده‌نیه‌كان كردوه، كه‌چی خۆیان ده‌ستیان هه‌بێت له‌وه‌ی ئه‌م وڵاته به‌ره‌و ئه‌وه به‌رن كه‌ئێستا هه‌یه.
سبه‌ی: ئاسۆس هه‌ردی چه‌نده گه‌شبینی به‌م لێكۆڵینهوانهو كێ به به‌رپرس ده‌زانێت؟
ئاسۆس هه‌ردی: من نامه‌وێت پێش روداوه‌كان بكهومو تۆمه‌ت بخه‌مه پاڵ هیچ كه‌سێك، له‌به‌رئه‌وه ئه‌و به‌شه‌یان جێده‌هێڵم بۆ دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان، ئه‌وه‌نده‌ی من هه‌ست ده‌كه‌م كۆمه‌ڵێ ئه‌فسه‌ری گه‌نجی خوێن گه‌رم چ له پۆلیس‌و چ له ئاسایش زۆر به‌جدی له‌سه‌ر روداوه‌كه كارده‌كه‌ن، هیوادارم كه‌ده‌گه‌نه ئه‌نجامی كۆتای هیچ ده‌ستێوه‌ردانێك نهبێتو ئه‌نجامه‌كان ئاشكرا بكرێت، چونكه له‌كه‌یسه‌كانی پێشودا هه‌ركات كه لێكۆڵینه‌وه‌كان نزیك بونه‌ته‌وه له‌ئه‌نجامی كۆتای ده‌ستێوه‌ردانه‌كان نه‌یانهێشتوه بگه‌نه ئه‌نجام.