سازدانی: فازڵ نه‌جیب
هاتنی ساڵێكی نوێی كوردی‌و چاره‌سه‌ر نه‌بوونی هیچ یه‌كێكش له كێشه نهتهوهییو سیاسییه گرنگه‌كانی كورد له‌سه‌ر ئاستی عێراق‌و هه‌رێمایه‌تی وای له چاودێرانی سیاسی كردووه كه پێیان وایه نه‌بوونی ستراتیژێكی ژیرانه‌و دڵسۆزانه لای یهكێتیو پارتی، هۆكاری قوڵبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانه، جه‌مال نه‌به‌ز نووسه‌رو شاره‌زا له دۆزی كورد پێی وایه كێشه‌ی كورد، وه‌ك كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كی بنده‌ستی گهلكوژیلێكراوی وڵاتداگیركراو، له‌ماوه‌ی (5) ساڵی رابردوودا یه‌ك هه‌نگاو به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردن نه‌هاتووه‌ته پێشه‌وه، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه، كێشه‌كه ئاڵۆزتر بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كێشه‌ی كورد بووه‌ته به‌شێك له كێشه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراق، نه‌ك كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كی به‌زۆر به عێراقی كرا‌و، له‌م دیمانه‌یه‌دا جه‌مال نه‌به‌ز ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات نێوبانگی كورد به ژنكوژی و گه‌نده‌ڵیی كاربه‌ده‌سته‌كانی، به هه‌موولایه‌كدا بڵاوبووه‌ته‌وه‌و بووه‌ته هۆی بێڕێزانه ته‌ماشاكردنی كورد له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات. ئه‌و وتی: «هۆكاری ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیی پارتی‌و یه‌كێتی ستراتیژی كاریان نییه بۆ به‌ره‌وپێشبردنی دۆزی نه‌ته‌وه‌یی، به‌ر له‌هه‌موو شتێك ئه‌وه‌یه كه ئه‌مانه نه‌ته‌وه‌یی نین».
- نزیكه‌ی 5 ساڵ ده‌بێت ئه‌مریكا په‌لاماری رژێمی به‌عسی داوه‌و رووخاندوویه‌تی، هه‌موو شت له عێراقدا گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هات، به‌ڵام ئایا كێشه‌ی كورد وه‌ك كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك(نه‌ك كێشه‌ی بودجه‌و پۆستی سیادی و..هتد)، له‌دوای ئه‌و رووداوه‌وه، هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا هاتووه، به سلبی و ئیجابی؟
* ئه‌گه‌ر بتوانین باسی كورد‌و كوردستان له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌كانی رۆژنامه‌كانی جیهان، به‌و زۆرییه‌ی كه له‌م پێنج ساڵه‌دا ده‌بینرێ، هه‌روه‌ها ده‌رفه‌تی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی كوردستان به‌ڕووی ده‌ره‌وه‌دا، به گۆڕانێكی ئه‌رێنی (ایجابی) دابنێین له‌ڕووی كورددانه ناسینه‌وه، پتر له جاران، ئه‌وا كێشه‌ی كورد، وه‌ك كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كی بنده‌ستی گهلكوژیلێكراوی وڵاتداگیراو، یه‌ك هه‌نگاو به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردن نه‌هاتووه‌ته پێشه‌وه، به پێچه‌وانه‌وه، كێشه‌كه پاش ئه‌م پێنج ساڵه ئالۆزتر بووه، به‌ڵام گۆڕانكاریی نه‌رێنی (سلبی) گه‌لێكن. له‌وانه، كێشه‌ی كورد بووه‌ته‌وه به به‌شێك له كێشه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراق، نه‌ك كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كی به‌زۆر به عێراقی كرا‌و. نێوبانگی كورد به ژنكوژی و گه‌نده‌ڵیی كاربه‌ده‌سته‌كانی، به هه‌موو لایه‌كدا بڵاوبووه‌ته‌وه‌و، بووه‌ته هۆی بێڕێزانه ته‌ماشا كردنی كورد له ده‌ره‌وه‌ی وڵات. بێجگه له مانه‌ش، پاش رووخانی سه‌ددام، هه‌زاران كورد كوژراون و ده‌كوژرێن، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كوردن و، گوایه كورد سه‌ر به ئه‌مریكان و، دۆستایه‌تیی ئه‌مریكاش به‌پێی ئامار‌و زانیارییه‌كان؛ له هیچ كونێكه‌وه نابینرێ. كوردستان له باری ئابوورییه‌وه، بودجه‌ی خۆی له كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وه‌رناگرێ، وه‌ك پێش په‌لاماره‌كه، به‌ڵكو به‌ستراوه به به‌غداوه‌و، له‌ژێر چاوی «به‌زه‌یی»ی حكوومه‌تی عێراقدایه، ئه‌مه له كاتێكدا كه حكوومه‌تی كوردستان، هیچ جۆره ژێرخانێكی ئابووری له‌م سالاَنهدا دروستنه‌كردووه. ئابووریی كشتوكاڵی، به جارێك مردوه. ته‌نانه‌ت، ماست و توورو گێزه‌ریش له ده‌ره‌وه دێن بۆ كوردستان. راسته، بودجه‌ی كوردستان له‌م پێنج ساڵه‌دا زۆر بووه، به‌ڵام ئه‌مه وه‌ك ئه‌وه وایه كه به حوشتریان گوت: حوشتر، كوڕت بووه! گوتی: خۆ باره‌كه هه‌ر به‌سه‌ر شانی خۆمه‌وه ماوه». (كوردستان، له ماوه‌ی ئه‌م پێنج ساڵه‌دا، به لایه‌نی كه‌مه‌وه 30 ملیارد دۆلاری هه‌بووه. به پێنج ملیاردی ده‌توانرا، كارڤاو ئاو بۆ هه‌موو باشوور، نه‌ك هه‌ر بۆ سێ ستانهكه، مسۆگه‌ر بكرێ. ئه‌گه‌ر پێنج شه‌ش ملیاردیش بهختبكرایه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و كه‌ركووك و ژه‌نگارو بالیسان و گه‌رمیان، به‌س بوو. بۆ كارڤا، ده‌كرا سووت له وزه‌ی هه‌تاو وه‌ربگیرێ، كه زۆری تێنه‌ده‌چوو. به چه‌ند ملیاردێكیش ده‌توانرا ژیانێك بخرێته‌وه گونده‌كان و ئابووریی كشتوكاڵی و ئاژه‌ڵی والێبكرێ كه كوردستان بتوانێ، ئه‌گه‌ر هه‌موو ده‌رگه‌یه‌ك دابخرێ له‌سه‌ری، بۆ ماوه‌یه‌ك خۆی بژێنێ، بهلاَم به‌داخه‌وه، هه‌رێم وایلێهاتووه، ئه‌گه‌ر به‌غدا پاره ببڕێ لێی، له برساندا ده‌مرێ. به‌ستنه‌وه‌ی سێ ستانهكه به عێراقه‌وه، بێ هیچ مه‌رجێك، هه‌نگاوێكی هه‌ڵه‌و زیانێكی گه‌وره بوو كه له كورد كه‌وت.
- جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌ڵێت، تا ئێسته ئه‌مریكا كه كورد به دۆستی خۆی ناوی ده‌بات، یه‌ك رسته‌ی نوسراوی وه‌ك زه‌مانه‌ت بۆ كورد نه‌نوسیوه. ئایا كورد له بنه‌ڕه‌تدا پێویستی به زه‌مانه‌تی ئه‌مریكا هه‌یه پارێزگاری لێبكات، یان پێویستی به خۆگونجاندنه له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێی، ئه‌گه‌ر ئه‌وه روون بكه‌نه‌وه؟
* ئێ باشه! كه ئه‌مریكا تا ئێسته ئه‌وه‌ی نه‌كردووه، بۆچی ئه‌م هه‌واڵه پاش پێنج ساڵ راده‌گه‌یه‌ندرێ به خه‌ڵكی كوردستان؟ به بیروڕای من، گه‌وره‌ترین زامن بۆ كورد، كورد خۆیه‌تی، له‌ڕێی یه‌كگرتنێكی بنچینهدارو به‌رنامه‌یه‌كی ئامانج دیاره‌وه. چۆنكه، ئه‌گه‌ر كورد، به‌و شێوه‌یه، خۆی زامنی خۆی بێ، ئه‌وا بیانیی واش په‌یدا ده‌بن كه به‌رگریبكه‌ن لێی. كه‌سانێك كه نه‌توانن 3 وه‌زاره‌ت له دوو شاردا بكه‌نه‌وه به یه‌ك، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌م هه‌موو ساڵه درێژانه‌و، پاش ئه‌م هه‌موو به‌ڵێندانه به گه‌ل، مانای ئه‌وه‌یه؛ خۆیان زامنی خۆیان نین، ئێدی بۆچی ده‌بێ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌بن كه ئه‌مریكا پارێزگاریی بكات لێیان؟ بێگومان، ئه‌مریكا هیچ كاتێك شه‌ڕی ترك و فارس و عه‌ره‌ب ناكات له‌به‌ر خاتری كورد، به‌ڵام كه‌ڵك له كورد وه‌رده‌گرێ و، وه‌ریشی گرتووه. چۆنكه كورد هه‌رزانفرۆش و گرانكڕن.
ئه‌وجا، خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ، به مه‌رجێك كورد بتوانن ده‌سكه‌وتێكی بنه‌ڕه‌تیی لێوه‌ربگرن، كارێكی یه‌كجار زه‌حمه‌ته. چۆنكه ئه‌م دراوسێیانه هه‌موویان تووشی ده‌رده كورد بوون و ده‌زانن تا چ ههندازهیهك له‌گه‌ڵ كورد ده‌ڕۆن به‌ڕێوه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه هه‌موو خۆگونجاندنێكی حیزبه كوردییه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته دراوسێیه‌كان، تا ئێسته، هه‌ر به زیانی كورد ته‌واو بووه. ئه‌نجامی خۆگونجاندنی پارتی له‌گه‌ڵ رژێمی شای ئێران، له سه‌رده‌می شۆرشی ئهیلوولداو، خۆگونجاندنی پارتی و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ رژێمی خومه‌ینی له سه‌رده‌می جه‌نگی ئێران و عێراقداو خۆگونجاندنی پێ كێ كێ له‌گه‌ڵ رژێمی سووریا‌و ئێران له هه‌شتاكان و نه‌وه‌ته‌كاندا، خۆگونجاندنی دێمۆكرات و كۆمه‌ڵه له‌گه‌ڵ رژێمی سه‌ددام، له سه‌رده‌می شا‌و سه‌رده‌می خومه‌ینی، شتێكه هه‌موومان ده‌یزانین. ئه‌گه‌ر كورد بتوانن جۆره هاو ئاههنگییهك بهێننه كایه له نێوان هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان و، له نێوان كوردستان و كوردی ده‌ره‌وه‌دا، به مه‌رجێك بتوانن كار‌و رۆڵی رامیاری له‌نێو خۆیاندا دابه‌شبكه‌ن، ئه‌و ده‌مه هه‌ر به‌شێك ده‌زانێ كه‌ینێ و چۆن و چی بكات. ئه‌مه‌ش به خه‌بات و ماندووبوونێكی زۆر دێته به‌رهه‌م، به‌ڵام كارێك نییه له كردن نه‌یه‌ت.
- له‌سه‌ر ئاستی جیهانی، كێشه‌ی كورد به‌ستراوه‌ته‌وه به كێشه‌ی عێراقه‌وه، ئایا سه‌ركردایه‌تی كورد توانیویه‌تی كێشه‌ی خۆی وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی بنده‌ست جیا بكاته‌وه له‌مه‌له‌فی عێراق و واخۆی بناسێنێت كه نزیكه‌ی سهتهیهكه رژێمه‌كانی عێراق دهیچهوسێننهوهو مافی خۆیه‌تی له‌و عێراقه جیابێته‌وه؟
* كورد وه‌ك نه‌ته‌وه، سه‌ركردایه‌تیی نییه، به مانای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانێكی كوردستانی كه له ئازادی‌دا ههڵبژیردرابێ و بۆ ئازادی ده‌نگ بدا‌و نوێنه‌رایه‌تیی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان بكات، نییه‌و، په‌رله‌مانی هه‌رێم نوێنه‌رایه‌تیی پارتی و یه‌كێتی ده‌كات. له‌به‌ر ئه‌وه، ته‌نێ ده‌توانین باسی سه‌ركردایه‌تیی پارتی و یه‌كێتی بكه‌ین كه له به‌شێكی باشووری كوردستاندا كار به‌ده‌ستن. به‌راستی، به لامه‌وه سه‌یره كه ده‌فه‌رموویت «ئایا سه‌ركردایه‌تیی كورد توانیویه‌تی كێشه‌ی خۆی وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی بنده‌ست جیا بكاته‌وه له مه‌له‌فی عێراق.. هتد؟». كاكی برا، سه‌ركردایه‌تیی پارتی و یه‌كێتی، هیچ كاتێك، نه‌یانویستوه كێشه‌ی كورد له كێشه‌ی عێراق جیا بكه‌نه‌وه. خۆ ئه‌مه‌شیان نه‌شاردووه‌ته‌وه. به‌رنامه‌كانیان و وتاره‌كانیان و قسه‌كانیان پڕ بوون و پڕن له دژایه‌تیكردنی ئه‌وه‌ی پێیده‌ڵێن «جیابوونه‌وه‌خوازی»، به‌ڵام پرسیاره‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه، بۆچی ئه‌م حیزبانه كه كێشه‌ی كورد به كێشه‌یه‌كی عێراقی ده‌زانن و كوردی باشووری كوردستان، به خۆی و خاكه‌كه‌یه‌وه، به به‌شێك له عێراق ده‌زانن، ئێدی بۆچی به نێوی كوردستانه‌وه كارده‌كه‌ن و راسته‌وخۆ به نێوی عێراقه‌وه كار ناكه‌ن؟ ئه‌ز لێره‌دا دژی ئه‌وه‌نیم، ئه‌گه‌ر یه‌كێك خۆی به عێراقی بزانێ، ئه‌وه مافی خۆیه‌تی، به‌ڵام كه ده‌بێژێ هه‌ولێرو كه‌ركووك و سلێمانی و دهۆك و خانه‌قین، هه‌روه‌ك به‌سره‌و نه‌جه‌ف و عه‌ماره عێراقن، ئه‌و ده‌مه ده‌بێ وه‌رامی ئه‌م پرسیاره بداته‌وه:
ئایا هیچ بهسرهییهك، یان نهجهفییهك، یان عهمارهییهك، هاتووه حیزبێك دروستبكات به نێوی پارتی دێمۆكراتی به‌سره، یان یه‌كێتی نیشتمانیی نه‌جه‌ف، یان حیزبی سۆسیال دێمۆكراتی عه‌ماره؟؟؟
- ماوه‌یه‌كه به‌رپرسه كورده‌كان له‌به‌غدا، باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن پێگه‌یان لاوازه‌و به‌ره‌و لاوازبوونی زیاتریش ئه‌چێت، جه‌نابیشتان له چه‌ند نوسینێكدا باسی ئه‌وه‌تان كردووه كه تا عه‌ره‌ب له عێراقدا به‌هێز بێت، كورد لاواز ده‌بێت، ئایا لاوازبوونی كورد په‌یوه‌ندی به سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌یه‌وه هه‌یه كه دلسۆز و لێزان نییه، یان ئاڵۆزی كێشه‌كه‌ی، كه دوژمنی زۆره‌و، كه‌س خۆی ناكات به دۆستی، یان سایكۆلۆجیه‌تی كورد كه هه‌میشه خۆی به بنده‌ستی عه‌ره‌ب و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه ده‌زانێت؟
* كورت و كرمانجی و زۆر به‌داخه‌وه، هه‌ر سێكێتی كه گوشار ده‌خه‌نه سه‌ر ویست و ئاره‌زووی كورد، به‌ڵام ئه‌وه هه‌یه، هێنده‌ك جار ئه‌م گوشاره، به‌سه‌ر لایه‌كی ئه‌م سێكوچكهیهوه پتر، یان كه‌متر ده‌بێ له دوو لایه‌نه‌كه‌ی دی.
- ئه‌و دوو حزبه به گوته‌ی به‌رپرسه‌كانیان، نوقم بوون له گه‌نده‌ڵی و په‌رستنی كورسی دهستهلاَت، رۆژانه‌ش میدیا جیهانیه‌كان راپۆرت له‌سه‌ر خراپی ره‌وشی مافی مرۆڤ وگه‌نده‌ڵی له‌كوردستان بلاَو ده‌كه‌نه‌وه، دادگاكان بێلایه‌ن نین و تاوانباری گه‌وره به‌رزتره له عه‌داله‌ت، خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌نزمترین ئاستدایه، ئه‌و 3 وه‌زاره‌ته‌ی كه گرنگه، ئه‌ویش یه‌ك ناگرێته‌وه، عێراق رۆژانه كورد لاوازتر ده‌كات، ئه‌مریكا به‌خه‌می دۆستایه‌تی سوونهوهیه نه‌ك كورد، به‌رای به‌ڕێزتان كێشه‌ی كورد وسومعهو ئیداره‌ی كورد له ساڵی 2008 چی به‌سه‌ر دێت؟
* تا بارودۆخ به‌م جۆره‌ی ئهوڕۆبێ، وه‌ك خۆشتان باستانكردووه، ئه‌وا كێشه‌ی كورد‌و نێوبانگی كورد‌و ده‌زگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێتیی كورد له ساڵی 2008دا به‌ره‌و خراپتر وخراپتر ده‌چێ. به بیروڕای من، راسته خه‌ڵكه‌كه، لووتیان پڕ بووه وگه‌یشتووه‌ته سه‌ر هێسك و ناخی ده‌روونیان و، له‌وانه‌یه، له‌پڕو له رووداوێكی زۆر گچكهوه ئه‌وه‌ی نێونرابوو «براكوژی» جاره‌كی دی، به‌ڵام ئه‌مجاره له خواری خواره‌وه، ده‌ستپێبكاته‌وه ودوژمنانی نێزیك ودووریش به‌نزین به ئاگری ئاژاوه‌دا بكه‌ن و كاره‌ساتێكی وا بقه‌ومێ كه به زیانی ره‌شوڕووتی كوردستان ته‌واو ببێ. جا بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانێك له ده‌سه‌ڵاتدا به شێوه‌یه‌كی ئاشتیخوازانه و هێمنانه رووبدات، ئه‌و پێشنیازه‌ی كه چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر كردم و به نووسین دامه ده‌ست سه‌ركرده‌كانی هه‌ردوو حیزبه دهسهڵاتدارهكهو، جاره‌كی دی له ژماره‌ی (327) هه‌فته‌نامه‌ی «میدیا»دا (19/2/2008 ل 6) بڵاومكرده‌وه، وا ئه‌مجاره‌ش سه‌ر له‌نوێ ده‌یخه‌مه‌وه به‌رده‌میان و، تكام لێیان ئه‌وه‌یه، بێ گرێ و گۆڵ، دان به‌وه‌دا بنێن كه نه‌یانتوانیوه لایه‌نی كه‌می داخوازییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان به‌دیبهێنن، ئه‌م راستبێژییهش، شه‌رم و شووره‌یی نییه، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌وپه‌ڕی گیانبهرزییه. ئه‌وده‌مه، با ئه‌نجومه‌نێكی سه‌روه‌ری كه له مرۆڤی سه‌ربه‌خۆی شاره‌زاو دڵسۆژ پێكهاتبێ، بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك فه‌رمانڕه‌وایی بگرێته ده‌ست و، ده‌ستوورێكی كوردستانیی ئاماده بكات كه سنووری هه‌رێم، هه‌موو نێوچه داگیركراوه‌كانیش بگرێته خۆی و، مافی خه‌ڵكی كوردستان به نێر‌و مێوه، له ئازادی و یه‌كسانیدا، مسۆگه‌ر بكا‌و، له رهفراندومێكی سه‌رتاسه‌رییدا ده‌ستووره‌كه پشتراستبكات و ئه‌وجا، په‌رله‌مانێكی نوێ له هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد‌دا بخاته كار، كه له‌وه‌وه حكوومه‌تێكی به‌ڕاستی دێمۆكرات ده‌ستنیشانبكات و بڕیاری مانه‌وه، یان نه‌مانه‌وه له عێراقدا، بداته ده‌ست خه‌ڵكی باشووری كوردستان كه له گشتپرسییه‌كه‌دا، دوا رۆژی خۆیان دیاری بكه‌ن، پێموایه ئه‌م پرۆسه‌یه خه‌ڵكی باشوور له گه‌لێك نه‌هاتی و ئاژاوه‌و كاره‌سات ده‌پارێزێ.
- چه‌ند رۆژێكه یادی راپه‌ڕینمان كردۆته‌وه و دروشمه‌كانی ئه‌و رۆژانه‌مان هاته‌وه یاد، كه چه‌ند جوان بوون، ئێسته رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م له هاوڵاتیان، بڕوایان به‌و دروشمانه‌یه كه حزبه ناسیۆنالیسته‌كان به‌رزیان كرده‌وه، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستی خۆیان، كوردیان كوشت و، له ئه‌نفالچی خۆش بوون و تورك و عه‌ره‌ب و فارسیان هێنایه كوردستان بۆ كورد كوشتن. خه‌ڵكی دڵسۆز و رۆشنبیریان له به‌ڕێوه‌بردنی ولاَت دوور خسته‌وه‌و، كادیری حزبییان له‌جێیان دانا. ئه‌كرێت بزانین بزوتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیستی كوردی له‌گه‌ڵ شكستی یه‌كێتی و پارتیدا ئه‌ویش شكستی هێنا، یان ئه‌وه دوو مه‌سه‌له‌ی جیاوازه؟
* به‌ڕاستی، زۆر گوناهت ده‌گات ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌كێتی به دوو حیزبی ناسیۆنالیست بده‌یته قه‌ڵه‌م. خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو حیزبه، دوو حیزبی ناسیۆنالیست بوونایه، ئه‌وا ده‌بوو، له‌گه‌ڵ تێپه‌ربوونی كات ببوونایه به‌یه‌ك، یان هیچ نه‌بووایه، له یه‌كدییان نهكوشتایهو، له‌شكری ترك و فارس و عه‌ره‌بیان نه‌هێنایه كوردستان و، شه‌ڕی مرۆڤی كوردستانیی نیشتمانپهروهرو سهربهخوێیخوازیان نه‌كردایه‌و خزمخزمینهیان نه‌كردایه،چۆنكه ئه‌م كرده‌وانه‌ی كه كردیان، تایبه‌تكاری حیزبی ناسیۆنالیست نین.
ئه‌وه‌ی ده‌فه‌رموویت كه (ته‌نێ) رێژه‌یه‌كی كه‌م له هاووڵاتان بڕوایان به‌و درۆشمانه (ماوه) كه «حیزبه ناسیۆنالیسته‌كان» به‌رزیان كرده‌وه، ئه‌وه ره‌نگه وابێ، بهلاَم ئه‌وه‌ش بزانه كه هێشتا جه‌ماوه‌رێكی زۆر هه‌ن، سه‌ره‌ڕای هه‌موو فسكه‌فسك و رهخنهكارییهك له‌م دوو حیزبه، له دوای ئه‌مانه‌وه ده‌ڕۆن. مرۆڤی چه‌ندڕوو، درۆزن وهه‌لپه‌رست، ده‌ستیان باش ده‌ڕوا، چۆنكه لێپرسینه‌وه‌و به‌ڕوودادانه‌وه نه‌بوونه‌ته خووڕهوشتیی رامیاریی كۆمه‌ڵگه‌ی كورد. كێشه‌كه‌ش له‌وه‌دایه كه پرۆسه‌ی رۆشنكاری، رۆڵێكی یه‌كجار كز‌و لاوازی به‌خۆیه‌وه دیوه له كوردستاندا. هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌كیش نییه كه به‌بێ رۆشنكارییهكی ئازاد‌و، ئازادیخوازانه، توانیبێتی رێی راستی خۆی بدۆزێته‌وه.
بزووتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیستی كوردی، هیچ پێوه‌ندییه‌كی به پارتی و یه‌كێتییه‌وه نه‌بووه‌و نییه، چۆنكه ئه‌م دوو حیزبه ناسیۆنالیست نه‌بوون و نین. ئه‌وجا بزووتنه‌وه‌یه‌كی ناسیۆنالیستیی، خاوه‌ن به‌رنامه‌و ئامانج، له هه‌موو كوردستاندا نییه. ده‌بێ ئه‌وه‌ش بۆ سه‌تان جار دووپات بكه‌مه‌وه كه بزووتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیستی و بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، دوو شتی جیاوازن له یه‌ك، هه‌رچی بزووتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیستییه، ئه‌گه‌ر له نێو كورددا ببێ، ئه‌وا هه‌وڵی پاراستنی كورد‌و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌دات و به‌س، به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردی، بزووتنه‌وه‌یه‌كی سۆسیالیستیه، كه بۆ كوردستانێكی سهربهخۆو سیسته‌مێكی فه‌رمانڕه‌وایی تێده‌كۆشێ كه ئازادی و یه‌كسانیی خه‌ڵكه‌كه دابین بكات. ئه‌وه‌ش ده‌بێ بێژم كه حیزب، واته حیزبی راستینه، نه‌ك رێكخراوێكی بنه‌ماڵه‌یی، به‌رهه‌می بیری دێمۆكراسی و فره‌ئالی (پلوورالیستی)ی كۆمه‌ڵگه‌یه، ئه‌مه‌ش له وڵاتێكدا ده‌بێ كه سیسته‌مێكی دیمۆكراسی بنجی خۆی داكوتابێ و خه‌ڵكه‌كه‌ی به بیری رێزگرتن له مافی یه‌ك و ده‌نگدان به ئازادی راهێنابێ. خۆ ئه‌گه‌ر وانه‌بێ، حیزبی راستینه، ناتوانێ بژی. خۆ ئه‌گه‌ر حیزبێك كه‌وته سه‌ر پێ، ئه‌وا هه‌ر زوو بلاوه‌ی پێده‌كرێ و، ئه‌گه‌ر بلاوه‌ی لێنه‌كرد، ئه‌وا ناچار ده‌كرێ به چه‌ك دژی كاربه‌ده‌ستانی ملهۆرو فه‌رمانڕه‌وایان بوه‌ستێ و، ئه‌وده‌مه ئێدی پێیناگوترێ حیزب، به‌ڵكو ده‌سته‌یه‌ك چه‌كدار و له حیزبایه‌تی ده‌رده‌چێ.
- كه‌ركوك، هه‌ستیارترین كێشه‌ی كورده، به‌رای ئێوه یه‌كێتی و پارتی به‌و سهركردایهتیهوهو، به‌و ستراتیجه‌وه، ئه‌توانن یه‌ك مه‌تر له خاكی كه‌ركوك بهێننه‌وه سه‌ر كوردستان؟ ئه‌گه‌ر به‌ڕێزتان ئه‌وه روون بكه‌نه‌وه.
* كێشه‌ی كه‌ركووك و مووسڵ، هه‌ر ئه‌و رۆژه دۆڕا كه ئه‌مریكا، به نابه‌دڵی ناچار بوو رووبكاته سه‌ركرده‌كانی پارتی و یه‌كێتی بۆ یارمه‌تیدانی وپێكه‌وه په‌لاماردانی له‌شكری سه‌دام له كه‌ركووك و مووسل.
ئه‌و رۆژه رۆژێكی تاكههڵكهوتوو بوو له مێژووی كوردستاندا، ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌كێتی پێكه‌وه‌و به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ یه‌ك و له‌گه‌ڵ سهتههزاران كه‌ركووكی و مووسڵاویی له خاكی خۆ ده‌ركراو، ده‌چوونه نێو ئه‌م دوو شاره‌وه‌و، داگیركه‌ریان دهردهپهڕاندو خانه خوێیان نیشته‌جێ ده‌كرده‌وه، كه به دڵنیاییه‌وه ده‌بێژم، ئه‌مه ئه‌و رۆژه به هاسانی دهكراو، ئه‌و ده‌مه كێشه‌كه، وه‌ك خانه‌قین، ده‌بوو به كاری كرا‌و. به‌ڵام ئه‌مان، مخابن، به جیا جیا‌و، به په‌ڕۆی كه‌سك و زه‌رده‌وه، له‌باتی ئالای كوردستان و، وێنه‌ی سه‌ركرده‌كانیان، وه‌ك نه‌دی و بدی، روویان له‌م دوو شاره كرد‌و ئه‌وه‌بوو، ئه‌و تاڵانی و بڕۆییه قه‌وماو، ئه‌مریكاش هه‌ر ده‌ستبه‌جێ كه زانی له‌شكری سه‌ددام به‌ربه‌ره‌كانێی نهكردو، پێویستی نه‌ماوه پێیان، فه‌رمانی ده‌ركردنی دان و، ئه‌مانیش ملیانكهچكرد. هه‌ر ئه‌و رۆژه، به نامه‌یه‌كی په‌له، كاك مه‌سعوود بارزانی و مام جه‌لالم ئاگادار كرد كه نابێ به هیچ جۆرێك كه‌ركووك و مووسل بهجێبهێڵن، به‌ڵام هیچ سووتی نه‌بوو. وهرامنامهكهی كاك مه‌سعوودم لاماوه. ئه‌وه‌ش ده‌بێ بزانین، كه هه‌ر له رۆژی ئه‌م پێكه‌وه هاوكاریی سه‌ربازیی كورد‌و ئهمریكایهدا، 18 چه‌كداری پارتی به ده‌ستی ئه‌مریكاییه‌كان كوژران و بریندار بوون، گوایه به هه‌ڵه. وه‌جیه بارزانی له‌نێو بریندارهكانیاندا بوو، برینه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌ك بوو، ئێسته‌ش نه‌هاتووه‌ته‌وه سه‌ر خۆی. كه‌چی هۆشیار زێباری پاكانه‌ی بۆ سه‌ربازه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كرد و ئه‌مه‌ی به هه‌ڵه ده‌دایه قه‌ڵه‌م و هه‌ر دوو رۆژیش دوای ئه‌وه گوتی: مووسل شارێكی عه‌ره‌به. ئێی باشه... كه ئه‌مه وایه، ئێدی بۆچی ئه‌مه پێنج ساڵه كورد له مووسلدا ده‌كوژرێن و ده‌ربه‌ده‌ر ده‌كرێن، به نێوی ئه‌وه‌وه كه پێشمه‌رگه‌ی كورد بۆ هاوكاریی ئه‌مریكا له مووسڵدان و، ئه‌وه‌ته ئه‌مریكاش پشتگیریی له‌شكری ترك ده‌كات بۆ بۆمبارانكردنی قه‌ندیل و نێوچه سنوورییه‌كانی باشوور.
كه مووسل شارێكی عه‌ره‌به، بۆچی ده‌بێ، هه‌ر له‌به‌ر خاتری ئه‌مریكا، به خوێنی كورد بپارێزدرێ، ئه‌مه له كاتێكدا كه ئه‌وه‌ته به‌ڕێز جێگره سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت «تا ئێسته ئه‌مریكا كه كورد به دۆستی خۆی ناوی ده‌بات، یه‌ك رسته‌ی نووسراوی وه‌ك زه‌مانه‌ت بۆ كورد نه‌نووسیوه». پاشان، ئایا چوونی مام جه‌لال له‌م كاته‌دا بۆ ئه‌نقه‌ره راستبوو؟ له‌كاتێكدا كه به‌ڕێز سه‌فیه سوهه‌یل كه ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراقه، پاش پشكنینی نێوچه‌ی قه‌ندیل ده‌بێژێ «شوێنه‌واری بۆردوومان، گازی ژه‌هراوی تێدا به‌دی كراوه» «سبه‌ی» 10/3/2008 ، داوای ئاشكراكردنی ئه‌و چه‌كه بایۆلۆژیانه ده‌كات. جا ئه‌گه‌ر ئه‌مه راستبێ، ناكرێ ئه‌م كاره‌سات وتاوانه دژ به‌كورد، بكرێن به كێشه‌یه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی؟ یان ئه‌وه‌ش وه‌ك كاره‌ساتی چه‌كی كیمیاویی وگهلكوژی، ده‌كرێ به قوربانی برایه‌تیی درۆزنه؟
- ئۆپۆزسیۆنی كارا له‌باشووری كوردستان بوونی نییه، ئێوه رێگرییه‌كانی به‌رده‌م دروستبوونی ئه‌و جۆره ئۆپۆزسیۆنه بۆ چی ده‌گه‌ڕێننه‌وه؟
* هۆی نه‌بوونی ئۆپۆزیسیۆنی كارا له باشووری كوردستان ئه‌وه‌یه، كه سه‌ركرده هورده بۆرژواكانی كورد په‌نجا ساڵ و پتریش به بیانووی نوێنه‌رایه‌تیی «پرولیتاریا» و «چینی كرێكار»و جۆتكارهوه، كه خۆشیان نهپرولیتار بوون و نه كرێكار‌و نه جۆتكار، خه‌ڵكیان به بیری فاشستانه‌ی ستالینیستانه‌ی تاكه حیزبی و، هه‌وڵدانی دهستوهشێنانه بۆ داگیركردنی گۆڕه‌پانی رامیاری، به بیانووی «پێشره‌ویی»یه‌وه، په‌روه‌رده كرد‌و، دژ به هه‌موو جۆره بیرێكی جیا له‌م بیره‌ی خۆیان وه‌ستانه‌وه‌و، هه‌موو ره‌خنه‌یه‌كیان له هه‌ڵسوكه‌وتی رامیارییان، به دوژمنایه‌تیی ده‌دایه قه‌ڵه‌م و بۆ له‌نێو بردنی؛ شێتگیرانه كاریاندهكردو، به‌مه، رێ‌یان له هه‌موو تێكۆشینێكی رۆشنكارانه گرت، له‌به‌ر ئه‌وه ئۆپۆزیسیۆن دروستنه‌بوو. ئۆپۆزیسیۆن، به‌رهه‌می بیری كۆمه‌ڵگه‌ی ئازاد‌و دێمۆكراتهو، ئه‌وه‌ش پرۆسه‌یه‌كی دوورودرێژه‌و، به رۆژو دوورۆژو، به تایبه‌تی له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌وارییدا، هه‌روا زوو جێی خۆی ناگرێ.
- گله‌یی ئه‌وه له سه‌ركردایه‌تی كورد( سه‌ركرده‌كانی پارتی‌و یه‌كێتی) ده‌كرێت، كه ستراتیژی كارییان نییه بۆ به‌ره‌وپێشبردنی دۆزی نه‌ته‌وه‌یی، سیاسه‌تی رۆژ په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن و له ئاست گه‌مه سیاسییه‌كان به‌گشتی، تووشی تێك‌شكان هاتوون، هه‌م له ئاستی ناوخۆیی عێراق‌و هه‌م له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ریش، به‌رده‌وامبوونی ئه‌و حاڵه‌ته كورد به‌ره‌و كوێ ده‌بات و هۆكاره‌كه‌ی چییه؟
* هۆكاری ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیی پارتی و یه‌كێتی ستراتیژی كارییان نییه بۆ به‌ره‌وپێشبردنی دۆزی نه‌ته‌وه‌یی، بهرلهههمووشتێك ئه‌وه‌یه كه ئه‌مانه نه‌ته‌وه‌یی نین، بێجگه‌له‌مه‌ش؛ بڕیارێكی یه‌كگرتوو نییه. لێره‌دا مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه كه ئه‌م دوو لایه‌نه له‌سه‌ر هیچ بڕیارێك رێكناكه‌ون، به‌ڵكو مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه، تاكه سه‌نته‌رێكی بڕیاردان نییه. له وڵاتێكی دێمۆكراتیدا، ده‌سه‌ڵاتی بڕیاردان به‌ده‌ست گه‌له‌وه‌یه، یان له‌رێی په‌رله‌مانی ههڵبژاردراوهوه، یان له‌ڕێی گشتپرسییه‌وه.
له باشووری كوردستاندا، په‌رله‌مانی هه‌رێم نوێنه‌ری پارتی و یه‌كێتییه‌و، بڕیاردان له‌م دوو سه‌نته‌ره جیاوازه‌وه ده‌رده‌چێ. هه‌ر بۆ وێنه: هه‌ڵوێستی سه‌ركرده‌كانی پارتی و یه‌كێتی، به‌رامبه‌ر په‌لاماری له‌شكری ترك بۆ سه‌ر باشووری كوردستان، وه‌ك یه‌ك نه‌بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، هه‌ردوولایان؛ باس له یه‌كگرتنی ستراتیژیی نێوانیان ده‌كه‌ن. كه ئه‌مه‌ش دیاره پتر بۆ رێگرتن له به‌هێزبوونی ئۆپۆزیسیۆنه، وه‌ك له‌وه‌ی بۆ به‌ره‌نگاربوونی مه‌ترسیی ده‌ره‌وه‌بێ. له‌به‌ر ئه‌وه ناچارن له‌گه‌ڵ «سیاسه‌تی رۆژ» به‌ڕێوه برۆن. خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م ره‌وشه هه‌روا درێژه بكێشێ، له‌وانه‌یه كورد نه‌ك هه‌ر هیچی ده‌ست نه‌كه‌وێ، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی ههشێتی له دهستیبچێ، ئه‌وسا ده‌بینین، ئه‌میان ئه‌ویان تاوانبار ده‌كات و ئه‌ویان ئه‌م.
- لێره سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی و پارتی، كوڕ‌و برازا‌و كه‌سوكاره‌كانی خۆیان ئاماده كردووه بۆ جێگرتنه‌وه‌ی خۆیان و، پۆستی ئیداری و حزبیان پێداون و، پاره‌ی میللهتهكهشیان له‌بنده‌ست داناون، ئایا ئێوه چۆن سه‌یری ئه‌و حاڵه‌ته ده‌كه‌ن و پێتانوایه كورد له نه‌وه‌كانی ئه‌م سه‌ركردانه‌ی ئێسته، خێر ده‌بینێ و به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنی ده‌بات؟
* سه‌ركرده (سه‌ركرده‌ی كورد بێ، یان هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی دی) نابێ هه‌وڵی ئه‌وه بدات كه منداڵه‌كانی پاش خۆی جێیبگرنهوه، له‌ڕێی پێدانی پله‌و پایه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێتی و حیزبی و پاره‌ی زۆر خستنه به‌رده‌ستیان، وه‌ك ئێوه ده‌فه‌رموون، چۆنكه، جارێ له‌وانه‌یه ئه‌و منداڵانه به كه‌ڵكی ئه‌و شوێنانه نه‌یه‌ن، هه‌ر منداڵێك كه باوكی مه‌لا بوو، مه‌رج نییه خۆشی بتوانێ، یان بیه‌وێ ببێته مه‌لا. له‌وانه‌شه، ئه‌و منداڵانه خۆیان حه‌ز به گرتنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه نه‌كه‌ن. خزمخزمێنهو بنه‌ماڵه بنهماڵێنه، كون‌و كه‌له‌به‌ری كوور(قووڵ) ده‌كه‌نه ریزه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌وه وبێدادی ده‌هێننه كایه‌وه. منداڵانی سه‌ركرده، ده‌بێ به شێوه‌یه‌كی ته‌واو ئاسایی و خاكی، ژیان ببه‌نه سه‌ر. خۆ ئه‌گه‌ر لێوه‌شاوه‌و گونجاو بوون بۆ ئه‌و شوێنانه، ئه‌وه ده‌بێ خه‌ڵكی كوردستان ئه‌و پله‌و پایه‌یه ببه‌خشێ پێیان، ئه‌وه‌ش به‌پێی مافی خۆیان، نه‌ك به خاترو خۆترو بۆراگرتنی دڵی باوك و دایك و كه‌سوكاریان.
- هۆكاری نه‌بوونی گوتاری یه‌كگرتووی كورد( بۆ داواكردنی مافی كورد و سیاسه‌ت كردن و كوردپه‌روه‌ری) له باشووری كوردستان چییه، نه‌شاره‌زایی سه‌ركرده‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی كورده له كاری سیاسی، یان شتی تری وه‌ك پێشخستنی به‌رژه‌وه‌ندی حزبی‌و شه‌خسی بۆ پێش به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان؟
* مرۆڤ ناتوانێ باسی وتاری یه‌كگرتووی كورد بكات، چۆنكه ئه‌و وتاره نییه‌و كاتێك دروستده‌بێ كه نه‌ته‌وه‌ی كورد، به پله‌ی رۆشنكارییهكی ئازادیخوازانه‌ی رۆشنبیرانه‌دا تێپه‌ڕ بووبێ و هێنده ئازادبێ كه بتوانێ بڕیار له‌باره‌ی چاره‌نووسی خۆیه‌وه بدات.
له‌به‌ر ئه‌وه، ته‌نێ ده‌توانین باس له وتاری یه‌كگرتووی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان بكه‌ین له باشووری كوردستاندا. راسته، سه‌ركرده‌كانی حیزبه‌كان له سیاسه‌تزانی و، به تایبه‌تی له ده‌وڵه‌تدارییدا، زۆر ژیهاتی نین، به‌ڵام باوه‌ڕ ناكه‌م هێنده نهشارهزابن كه نه‌توانن بزانن، كورد له‌ڕێی وتاری یه‌كگرتووه‌وه ده‌گه‌نه ئه‌وه‌ی خه‌ڵك رێزیان بگرێ و دان به مافیاندا بنێ. كه ئه‌و وتاره یه‌كگرتووه نییه، هی ئه‌وه‌یه كه به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌سی و بنه‌ماڵه‌یی و حیزبی، ده‌خرێنه پێش به‌رژه‌وه‌ندییه گشتیه‌كان و نهتهوهییهكانهوهو، رێناده‌ن كه سه‌نته‌رێكی نه‌ته‌وه‌یی دروست ببێ؛ وه‌ك ده‌مڕاستی كورد.
- ره‌وشی عێراق به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات، به خوێندنه‌وه‌ی ئێوه بۆ پێشهاته‌كان، عێراقی له‌مه‌ودوا نه‌وایه‌كی له‌باره بۆ حه‌وانه‌وه‌و ژیانی كورد به شێوه‌یه‌ك كه مافه نهتهوهییهكانیو كه‌رامه‌تی پارێزراو بێت، یان عێراقی نوێش ته‌نها پله دووییو ژێرده‌سته‌ی بۆ كورد هه‌یه؟
* مافی كورد و ئاوڕووی كورد له عێراقدا، پارێزدراو ده‌بێ یان نا، ئه‌وه به‌ستراوه به بارودۆخی عێراق و ده‌ره‌وه‌و هه‌ڵوێستی كورد‌و كاردانه‌وه‌ی ده‌ره‌وه. هه‌ره‌سهێنانی سه‌ددام، مانای ئه‌وه نییه كه بیروبۆچوونی خه‌ڵكی عێراق به‌رامبه‌ر به كورد گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه، یان بیر‌و بۆچوونی به‌عسێتی، واته فاشیزمی عه‌ره‌بی نه‌ماوه.
ئه‌وه‌ی كه ئێسته عێراقییه‌كان، جاروبار، روویان خۆشه به‌رامبه‌ر به كورد، ئه‌وه هه‌مووی له باوه‌ڕكردن به مافی كورد نییه، به‌ڵكو زۆری له بێده‌سه‌ڵاتی و ناچارییه‌وه‌یه. كورد سێ سه‌رۆكوه‌زیری شیعه‌ی وه‌ك عه‌لاوی و جه‌عفه‌ری و مالێكی تاقی كرده‌وه‌و، هه‌موویان وه‌ك یه‌ك، گچكه‌ترین كێشه‌ی كوردیان چارهسهرنهكرد، ئه‌مه‌ش له‌كن خۆی، شیعه‌كان هاوپه‌یمانن. سه‌ركرده‌كانی پارتی و یه‌كێتی، هه‌ر له ده‌ستپێكه‌وه، به هه‌ڵه كه‌وتنه كار‌و، ئه‌وده‌رفه‌ته مه‌زنه‌ی كه له سه‌ره‌تای په‌لاماری ئه‌مریكاوه بۆ سه‌ر عێراق هاته كایه‌وه بۆ كورد، له پێناوی حیزبحزێنه وبه‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تیدا له ده‌ستیانداو، ئێسته‌ش ئه‌و ده‌رفه‌ته رۆی و نه‌ما. ئه‌مساڵ سه‌ركۆماری نوێی ئه‌مریكا هه‌ڵده‌بژیردرێ، جارێ نازانرێ سه‌ركۆماری نوێ كێ ده‌بێ و چ نه‌خشه‌یه‌ك بۆ عێراق داده‌نێ. خۆ ئه‌گه‌ر بارودۆخی نێو عێراق به‌ره‌و ئارامییه‌كی رێژه‌یی بچێ و عێراقییه‌كان و ئه‌مریكاییه‌كان هیچ كارێكیان به كورد نه‌مێنێ، ئه‌وه رۆژێكی ره‌ش ده‌بێ بۆ كورد. له‌به‌ر ئه‌وه به‌لای منه‌وه، باشترین رێگه ئه‌وه‌یه، تا بوش لهسهركارهو عێراقیش له‌م باره‌ی ئێستهیدایه، گۆڕانكارییه‌ك به ئاشتی و ژیرانه له ده‌سه‌لاتی باشووری كوردستاندا بكرێ و ده‌سه‌ڵاتێك بێته پێشه‌وه كه هیچ دهروێستییهك (التزامات)ی نه‌بێ به‌رامبه‌ر رژێمی عێراق و ههڤاڵبهنده ئه‌مریكاییه‌كانی كه باسیش هاته سه‌ر په‌یمانی نێوانی ئێران و عێراق و ئه‌مریكا، كورد ده‌نگ نه‌دا بۆی، مه‌گه‌ر به‌رامبه‌ر به‌مافێكی زۆر گه‌وره كه ده‌ستبه‌جێ بدرێ و دوا نه‌كه‌وێ. ئه‌و ده‌مه ده‌توانرێ وتووێژێك بكرێ له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌ك له‌باره‌ی چاره‌نووسی باشووری كوردستانه‌وه. بۆ گه‌یشتنه چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد، ئاشتیی نه‌ته‌وه‌یی و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ودادی كۆمهلاَیهتی ونه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی وژنكوژی زۆر پێویستن. گه‌ره‌نتی ئه‌مه‌ش ئه‌و گۆڕانكارییه هێمن و ئارهزوومهندانهیهیه كه باسم كرد.
پرۆفایل
- جه‌مال نه‌به‌ز له ساڵی 1933 له‌شاری سلێمانی له‌دایكبووه.
- له‌سه‌ره‌تای خوێندنیدا جگه له خوێندنی ئیسلامی، فه‌لسه‌فه‌و سیۆلۆجی و فیزیا‌و ماتماتكی خوێندووه.
- له نیوه‌ی یه‌كه‌می په‌نجاكانی سه‌ده‌ی رابردوو، له زانكۆی به‌غدا، فیزیا‌و ماتماتیكی خوێندووه.
- له شاره‌كانی كه‌ركوك و هه‌ولێرو به‌غداو به‌سره وانه‌ی گوتووه‌ته‌وه.
- ساڵی 1962 چووه‌ته ئه‌وروپا بۆ ته‌واوكردنی خوێندن و پاشان له زانكۆكانی مینوخ و ۆزبورگ خوێندنی ئیسلامیی و ئێرانناسی و شێوازی گوتنه‌وه‌ی وانه‌ی خوێندووه.
- له‌ساڵی 1967-1970 له زانكۆی هامبۆرگ خوێندویه‌تی و هه‌ر له‌و ساڵانه‌دا له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كی، یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی خوێندكارانی كورد داده‌مه‌زرێنن.
- له‌ساڵی 1970-1979 له‌زانكۆی به‌رلینی ئازاد زانسته سیاسییه‌كان و رۆژنامه‌نووسی و یاسای خوێندووه.