دیمانه‌
عومه‌ر ئیلخانیزاده‌: دیموكراسی ناوخۆیی بۆ حیزبه‌كانی كوردستان له‌ نانی شه‌و واجبتره‌




Saturday, April 26, 2008
 
     

دیمانه‌: شه‌هرام عه‌بدوڵڵا 

عومه‌ر ئیلخانیزاده‌ سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان – ره‌وتی ریفۆرم‌و گه‌شه‌، له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا به‌رنامه‌كانیان بۆ كۆنگره‌ی داهاتوویان باس ده‌كات‌و به‌ ئاماژه‌ بۆ بابه‌تگه‌لی وه‌كوو شه‌ڕی چه‌كداری، سیاسه‌تی چاوه‌ڕوانی، تاراوگه‌نشینی‌و پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی چه‌پی كوردستانی تایبه‌ت به‌ خۆرهه‌ڵاتی كوردستان، گوتاری سیاسی دوای جیابوونه‌وه‌یان لێك ده‌داته‌وه‌.

راتانگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا كۆنگره‌ ده‌به‌ستن، به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌یكه‌ وه‌كوو ره‌وتێكی ریفۆرمیستی خۆتان راگه‌یاندووه‌، به‌رنامه‌ سیاسی‌و حیزبییه‌كانتان له‌و رووه‌وه‌‌و له‌ كۆنگره‌دا چ ئاراسته‌یه‌ك به‌ خۆوه‌ ده‌گرێت؟ 

ئێمه‌ له‌ كۆنگره‌ی داهاتووماندا جیا له‌ لێكدانه‌وه‌ی‌ هه‌لومه‌رجی‌ سیاسی ئه‌ورۆ و ئه‌ركه‌كانی‌ داهاتومان، دوو ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیمان ده‌بێت، هه‌روه‌كوو له‌ یه‌كه‌م به‌یاننامه‌ی كه‌مینه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی ئه‌و كاتی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشێگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێراندا رامانگه‌یاند، ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ یه‌كیان سیاسییه‌، ئێمه‌ خوازیاری ئه‌وه‌ین كه‌ له‌ خه‌ت‌و سیاسه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵه‌دا شه‌فافیه‌تێك بێته‌ ئاراوه‌ و لێڵی‌ تیدا نه‌مێنێت، له‌و رووه‌وه‌ كه‌ كۆمه‌ڵه‌ هه‌م حیزبێكی چه‌پ‌و دادپه‌روه‌ریخوازو پارێزه‌ری‌ چه‌وساوه‌كانه‌، هه‌م حیزبێكی كوردستانییه‌، به‌ بڕوای ئێمه‌  ده‌بێت به‌ گشتی له‌گه‌ڵ ئه‌م بیرۆكه‌یه‌و ئه‌و شێوه‌ بیروبۆچوونه‌ی كه‌ حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانی له‌سه‌ر دروست بوو و ئێمه‌ش له‌ چالاكانی ئه‌و كاتی بووین، ناوكی خۆمان ببڕین، له‌و پێناوه‌شدا به‌ پێویستی ده‌زانم زۆر راشكاوانه‌ جه‌خت له‌سه‌ر كوردستانی بوون بكه‌ینه‌وه‌، دووه‌م زۆر بابه‌تی بواری چه‌پ هه‌ن كه‌ ئێمه‌ به‌ زمانی ئه‌مڕۆیی‌و وه‌ك چه‌پێكی خه‌باتكار و مودێرن، ده‌بێت پێداگرییان له‌سه‌ر بكه‌ین، كه‌ بریتین له‌ به‌رگریكردن له‌ پلۆرالیزمی سیاسی، شه‌فافییه‌ت له‌ دیالۆگ‌و قسه‌ كردندا، لێكدانه‌وه‌ی واقیعی ئه‌مرۆی جیهان‌و هه‌ڵویستی ئێمه‌ی چه‌پ‌و سۆسیالیستی كورد له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و واقیعه‌دا، واته‌ ئێمه‌ له‌ ناو ئه‌و واقیعه‌دا چ داخوازییه‌كمان به‌ كۆنكرێتی بۆ كۆمه‌ڵگاكه‌مان هه‌یه‌. به‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ كه‌ به‌ر له‌ جیابونه‌وه‌ی‌ ناو كۆمه‌ڵه‌ی‌ زه‌حمه‌تكێشانیش، ئێمه‌ ره‌وتێكی‌ ره‌خنه‌گر و به‌رگر بووین له‌و وه‌رچه‌رخانه‌ به‌ره‌و باڵی راستی‌ ئۆپۆزیسیۆنی‌ ئێرانی‌،  له‌باری چه‌پایه‌تییه‌وه‌ پێَویستمان به‌ شه‌فافییه‌ت‌و نوێگه‌راییه‌ك هه‌یه‌، ئه‌و پێویستییه‌ له‌ باری كوردستانی بوونیشه‌وه‌ ده‌بێت راشكاوانه‌ بێت، جارێك‌و بۆ هه‌میشه‌ بیبڕینه‌وه‌، ئێمه‌ حیزبێكی كوردستانین، به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای‌ خه‌ڵكی كوردستان سیاسه‌ته‌كانی ئێمه‌ دیاری ده‌كات، له‌ كوردستانیش ئێمه‌ حیزبی لایه‌نگری كرێكارو زه‌حمه‌تكێش‌و چه‌وساوانین. كه‌ ده‌ڵێم كوردستانی، به‌و مانایه‌ نییه‌ كه‌ خۆمان له‌ شانۆی سیاسیی ئێران بێبه‌ری ده‌كه‌ین. ته‌وه‌رێكی دیكه‌ كه‌ به‌ بڕوای من پێداویستی زۆرێك له‌ حیزبه‌كانی كوردستان‌و به‌ تایبه‌ت كوردستانی خۆرهه‌ڵاتیشه‌ خۆنوێكردنه‌وه‌‌و ئه‌نجامدانی چاكسازییه‌ له‌ هه‌موو بواره‌كانی حیزبیدا، هه‌ر له‌ پیًكهاته‌و داربه‌ستی حیزبیه‌وه‌ بیگره‌ تا رێبه‌رایه‌تی‌و پێوه‌ندیی نێوان ئۆرگانه‌كانی خواره‌وه‌ترو سه‌روه‌تر، به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ رێبه‌رایه‌تی‌و پێكهاته‌ی حیزب له‌ ئۆرگانیزمێًكی ئه‌وڕۆیی‌و له‌ دنیایه‌كدا كه‌ گۆڕاوه‌و دنیای ئه‌نفۆرماتیكه‌، خۆی‌ ببینێته‌وه‌. به‌بێئه‌وه‌ی سه‌ربه‌ستی هیچ تاكێك كه‌م بكرێته‌وه‌، ده‌كرێت حیزبێكی یه‌كگرتوو و چالاك‌و پته‌و پێك بێت، كۆمه‌ڵه‌ ده‌بێت ببێت به‌ حیزبی ده‌زگاو دامه‌زراوه‌ له‌ هه‌موو بوارێكدا، هه‌روه‌ها هه‌وڵ ده‌ده‌ین رێبه‌رایه‌تییه‌كه‌مان جه‌معی‌ بێته‌وه‌ زۆر زیاتر له‌وه‌ی كه‌ هه‌یه‌، ئه‌وه‌ به‌و مانایه‌ نییه‌ كه‌ تاك ناتوانێت له‌ رێبه‌رایه‌تیدا ده‌ورو كاریگه‌ریی خۆی هه‌بێت، به‌ڵام بڕیاردان ده‌بێت به‌كۆمه‌ڵ بێت، پێوه‌ندیی مه‌كته‌بی سیاسی‌و كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی‌و سكرتێر یان وته‌بێژی ئه‌و حیزبه‌ له‌گه‌ڵ یه‌ك به‌ یه‌كی ئۆرگانه‌كان دیاریی بكرێت، پێویسته‌ ئۆرگانه‌كان‌و كۆمیته‌كانی خواره‌وه‌تریش خاوه‌ن كه‌سایه‌تی‌و سه‌ربه‌خۆیی خۆیان بن، به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ هێز‌و ده‌سه‌ڵات دابه‌ش بكرێت، ئێمه‌ خوازیاری دیسانترالیزه‌ كردنی‌ حیزبین، ئه‌مه‌ بۆ حیزبێكی جه‌ماوه‌ریی گه‌وره‌ كه‌ ده‌یه‌وێت له‌ ئه‌مرۆدا له‌ خۆرهه‌ڵاتی كوردستان كار بكات، پێویسته‌. مه‌سه‌له‌یه‌كی دیكه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێمه‌و حیزبه‌كانی دیكه‌ی خۆرهه‌ڵاتی كوردستانیش بۆ ماوه‌ی بیست ساڵه‌ له‌ تاراوگه‌ین، جاریوایه‌ ئه‌وه‌ بارودۆخی ده‌ره‌كی به‌سه‌ر ئێمه‌یدا سه‌پاندووه‌، به‌وجۆره‌ی كه‌ ناتوانین وه‌ك حیزبێكی جێگیر له‌ ناوه‌وه‌ی كوردستان كار بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌ی ئه‌و هه‌مووه‌ بزاڤه‌ روناكبیریی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی‌ كه‌ له‌ كوردستانی خۆرهه‌ڵات هه‌یه‌، ناكرێت له‌ پراتیك‌و رێبه‌ری‌ حیزبه‌كانی خۆرهه‌ڵات ره‌نگ بداته‌وه‌؟ ئایا نابێت ئه‌و هه‌ڵسوراوانه‌ كاریگه‌رییان له‌سه‌ر سیاسه‌ت هه‌بێت؟ ئاخر ئه‌و كاتانه‌ی كه‌ هێزی‌ چه‌كداریی له‌ خۆرهه‌ڵاتی كوردستان تووشی شكست هات، بزووتنه‌وه‌ی روناكبیریی توانی له‌ به‌رامبه‌ر داگیركه‌راندا، سه‌نگه‌ری خۆڕاگریی بێت، هه‌م پارێزگاریی له‌ بزووتنه‌وه‌ی كوردستان بكات هه‌م پێناسه‌یه‌كی زۆرتری‌ بداتێ‌‌و، سه‌ربه‌رزی‌‌و كه‌رامه‌تی بۆ بێنێته‌وه‌، ئایا ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و خه‌باته‌دا به‌شدار بوون، نابێت له‌ رێبه‌رایه‌تی‌و سیاسه‌ت داڕشتندا به‌شدار بن؟ ئێمه‌ ده‌بێت تێًكه‌ڵاو بینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كان‌و ئه‌و بزووتنه‌وه‌ی كه‌ راپه‌ڕینی 2005ی خۆرهه‌ڵاتی كوردستانی له‌سه‌ر دورست بوو ‌و پارێزگاریی له‌ ئه‌ده‌ب‌و فه‌رهه‌نگ‌و زمانی كوردیی كردو‌و گه‌شه‌ی‌ پێدان. بۆیه‌ ده‌بێت رێكخستنه‌كانی ناوه‌وه‌ رێگاده‌ستی زیاتریان پێبدرێت، ئه‌مانه‌ ئه‌و ته‌وه‌رو باس‌و خواسانه‌ ده‌بن كه‌ له‌ كۆنگره‌دا دێنه‌ ئاراوه‌. 

روانینتان بۆ شێوازی پێوه‌ندیگرتن له‌گه‌ڵ ئه‌و زڵهێزانه‌دا چییه‌ كه‌ ئێستا له‌ ناوچه‌كه‌دان‌و ده‌ورو كاریگه‌رییان له‌ سه‌ر هاوكێشه‌كان هه‌یه‌؟

ئێمه‌ وه‌كوو هێزێك كه‌ نوێنه‌رایه‌تی به‌شێك له‌ بزووتنه‌وه‌ی كوردستان ده‌كات، به‌ پێویستی ده‌زانین له‌گه‌ڵ هه‌موو زلهێزه‌كان‌و ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی له‌ هاوكێشه‌كانی ناوچه‌كه‌دا ده‌وریان هه‌یه‌، روون‌و ئاشكرا پێوه‌ندیمان هه‌بێت، به‌ڵام ئێمه‌ نوێنه‌ری بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان‌و گه‌لێكین كه‌ له‌ باری سیاسییه‌وه‌ بۆ مافی‌ دیاریكردنی‌ چاره‌نوسی‌ تێده‌كۆشێت، له‌ هه‌مانكاتدا مافی خۆیه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌موو جیهان له‌ ئه‌مریكاوه‌ تا هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی‌ دیكه‌ كه‌ له‌و ناوچه‌یه‌ ئاماده‌یه‌، پێوه‌ندیی‌و دۆستایه‌تی هه‌بێت، ئێمه‌ دژی سیاسه‌تی چاوه‌ڕوانین، واته‌ ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه‌ به‌ڕاده‌یه‌ك بووه‌ته‌ كولتوور‌و ته‌نانه‌ت كاریگه‌ریی له‌سه‌ر جه‌ماوه‌ریش داناوه‌، نابێت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ بین كه‌ بزانین ئه‌مریكا چی ده‌كات، ئاخۆ دیموكراسی یان رزگاریمان بۆ دێنێت؟ ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ ناكۆكین، له‌هه‌مانكاتدا گومانمان له‌وه‌دا نییه‌ كه‌ سیاسه‌تی جیهانی‌و ئه‌و زلهێزانه‌ی له‌ ناوچه‌كه‌دان، له‌سه‌ر چاره‌نووسی خه‌باتی خه‌ڵكی خۆرهه‌ڵاتی كوردستانیش كاریگه‌رییان هه‌یه‌، به‌ڵام با له‌ پێشدا خۆمان به‌هێز بكه‌ین. پێمخۆشه‌ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بكه‌مه‌وه‌، ئێمه‌ وه‌كوو كۆمه‌ڵه‌، پێمانخۆشه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌نترناسیۆنالی سۆسیالیست كه‌ گه‌وره‌ترین یه‌كه‌ی سیاسییه‌ له‌ جیهانی ئه‌مڕۆدا پێوه‌ندیمان هه‌بێت، له‌ كۆنگره‌ی  11ی‌ كۆمه‌ڵه‌، ئێمه‌ پێشكه‌شكه‌ری بڕیارنامه‌یه‌ك بووین كه‌ كۆمه‌ڵه‌ بچێته‌ ناو ئه‌نترناسیۆنالیستی سۆسیالیسته‌وه‌، ئێمه‌ پێمانخۆشه‌ ئه‌و باڵانسه‌ له‌ گه‌ڵ هێزه‌ پێشكه‌وتنخواز‌و چه‌پ‌و سۆسیالیست‌و دیموكراته‌كانی جیهان رابگرین، ئه‌وه‌ش به‌ قازانجی گه‌لی كورد ده‌زانین كه‌ هه‌ر یه‌كلایه‌نه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا پێوه‌ندیمان نه‌بێت، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كاریگه‌رییان له‌ سیاسه‌ت له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و گۆی زه‌وییه‌دا هه‌یه‌ پێوه‌ندیمان هه‌بێت.   
  
یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی كه‌ له‌ نووسین‌و قسه‌ كردنی ئێوه‌دا زۆر به‌رچاو ده‌كه‌وێت، تاراوگه‌نشینی حیزبه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی كوردستانه‌ وه‌كوو هۆكارێكی لاوازبوونی خه‌باتی ئه‌و حیزبانه‌ به‌رامبه‌ر كۆماری ئیسلامی، خۆتان رێگای ده‌ربازبوون له‌و بارودۆخه‌ چۆن به‌دی ده‌كه‌ن؟ 

ئێمه‌ كه‌ ده‌ڵێن ده‌سه‌ڵاتی‌ زۆرتر بدرێته‌ هه‌ڵسوڕاوانی ناوه‌وه‌مان، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئاسه‌واری‌ تاراوگه‌نشینیه‌. ئێمه‌ ده‌بێت هه‌موو هه‌وڵی خۆمان بخه‌ینه‌ گه‌ڕ كه‌ بتوانین بۆ نمونه‌ به‌شێك له‌ رێبه‌رایه‌تی‌و رێكخستنمان له‌ ناوه‌وه‌ جێگیر بكه‌ین، هه‌روه‌ها ئێمه‌ ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ین پێوه‌ندیی نێوان حیزبه‌كانی خۆرهه‌ڵات پته‌و بكه‌ین‌و جیا له‌وه‌یكه‌ هه‌ر حیزبه‌و بۆ خۆی له‌ ناوه‌وه‌ كاری خۆی ده‌كات، پێكه‌وه‌ش پلانێكمان هه‌بێت. ناسینی ده‌رد نیوه‌ی ده‌رمانه‌، هه‌ر ئه‌وه‌یكه‌ هه‌موو كه‌س به‌وه‌ گه‌یشتووه‌ كه‌ تاراوگه‌ نشینی هه‌یه‌ و ده‌بێت لێی‌ رزگار بین، ده‌توانین ده‌رمانه‌كه‌شی ئاسانتر بدۆزینه‌وه‌، ده‌بێت جه‌خت بكه‌ینه‌ سه‌ر خه‌باتی مه‌ده‌نی‌و جه‌ماوه‌ری‌، با به‌شێك له‌ سه‌ركردایه‌تیمان له‌ ناوه‌وه‌ی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان بێت‌و له‌وێوه‌ بتوانین كاریگه‌ریی دابنێن، ئه‌مانه‌ ئه‌و فاكته‌رگه‌له‌ن كه‌ ده‌توانن ده‌وری گرنگیان هه‌بێت‌و ئێمه‌ زیاتر به‌رنه‌وه‌ ناو جه‌رگه‌ی‌ بزوونته‌وه‌كه‌، حیزبه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان له‌ چاو هه‌موو پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان، ده‌ستیان له‌ خاكی خۆیان دابڕواه‌، ده‌بێت له‌ هه‌موو بوارێكدا رێگا خۆش بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی‌ بچینه‌وه‌ سه‌ر خاكی خۆمان. ئه‌وه‌ پرۆژه‌یه‌كه‌ كه‌ ته‌نیا‌و ته‌نیا به‌ ئێمه‌ ناكرێت، به‌ڵام ئێمه‌ هه‌موو هه‌وڵێكی خۆمانی بۆ ده‌ده‌ین، هۆكارێكی دیكه‌ كه‌ ده‌توانێت یارمه‌تی ئه‌وه‌ بدات، هه‌بونی‌ سیاسه‌تێكی ستراتیژیی نه‌ته‌وه‌ییه‌ له‌ نێوان حیزبه‌كانی هه‌موو كوردستاندا، ئێمه‌ ئه‌گه‌ر هێز‌و پێشمه‌رگه‌ بۆ چالاكیی چه‌كداریی نانێرینه‌وه‌، له‌به‌ر پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانی باشور‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌، بۆیه‌ حه‌قوایه‌ له‌ هه‌مانكاتدا بیر بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ حیزبه‌كانی كوردستانی باشور ده‌توانن چ ده‌ورێكیان هه‌بێت، پێموایه‌ پێویستیمان به‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ هێزه‌ سیاسیه‌كانی‌ پارچه‌كانی كوردستان وێڕای ئه‌وه‌ی كه‌ پێوه‌ندیی خۆیان له‌گه‌ڵ حكومه‌ت‌و ده‌سه‌ڵات‌و هێزه‌كانی ناوچه‌دا راده‌گرن، له‌ هه‌مانكاتدا هه‌ولی‌ سیاسه‌تێكی دیاریكراوو ستراتیژێكی نه‌ته‌وه‌یی بده‌ین. ئه‌وه‌ خاڵێكه‌ كه‌ ده‌بێت بیری وردی‌ لێبكرێته‌وه‌و پلانی‌ بۆ دابنرێت.


بابه‌تێكی دیكه‌ كه‌ له‌ بڵاوكراوه‌كانی ئێوه‌دا جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كرێت پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی چه‌پی كوردستانییه‌، به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌یكه‌ هه‌ندێك له‌و لایه‌نه‌ چه‌په‌ كوردانه‌ خۆیان به‌ ئێرانیش ده‌زانن، ئه‌و به‌ره‌یه‌ له‌ روانگه‌ی ئێوه‌وه‌ كامانه‌یان له‌ خۆ ده‌گرێت‌و به‌ چ شێوه‌یه‌ك ده‌توانێت پێك بێت؟ 

با پێش هه‌موو شتێك بڵێم كه‌ من پێموانییه‌ كوردستانی بوون‌و چه‌پ بوون پێك ناكۆك بن، له‌ راستیدا مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ چه‌پی كوردستانی ده‌بێت گوتارێكی نوێی هه‌بێت، كه‌ ده‌ڵێم چه‌پی كورد یه‌كه‌مین تایبه‌تمه‌ندیی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ رزگاری‌ نه‌ته‌وه‌یی مه‌به‌ست بێت، واته‌ رزگاریی گه‌لی كوردی وه‌ك بنه‌ما قبوڵ كردبێت. دووه‌م بڕوای به‌ دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، پلۆرالیزم، دیموكراسی‌و به‌ هه‌موو بزوتنه‌وه‌ یه‌كسانیخوازه‌كانی وه‌كوو كرێكاری‌و ژنان‌و هتد هه‌بێت، هه‌ر كه‌س بڕوای به‌وانه‌ بێت له‌ روانگه‌ی ئێمه‌وه‌ چه‌په‌، وه‌ها به‌ره‌یه‌كی‌ چه‌پ یارمه‌تی ئێمه‌ ده‌دات كه‌ ئه‌م په‌رته‌وازه‌ییه‌ی كه‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌دا په‌یدا بوو و به‌ بڕوای من هۆكاره‌كه‌ی چوون به‌ره‌و حیزبی كۆمۆنیست بوو، رێگای بۆ خۆش بكرێت كه‌ لانیكه‌م له‌ به‌ره‌یه‌كی چه‌پدا لێك نزیك بینه‌وه‌و جۆرێك له‌ هاوكاری‌و هاوپه‌یمانی دروست بكه‌ن، ئه‌مه‌ هێزی پێشكه‌وتنخوازو چه‌پ له‌ خۆرهه‌ڵاتی كوردستان به‌هێز ده‌كات، ناڵیم ئه‌م به‌ره‌یه‌ سنوردار بكرێت هه‌ر به‌وانه‌ی كه‌ له‌ نه‌ریتی كۆمه‌ڵه‌وه‌ هاتوون، زۆر كه‌س له‌و نه‌ریته‌شه‌وه‌ نه‌هاتووه‌و ئه‌مڕۆكه‌ له‌ كوردستانی خۆرهه‌ڵات چالاكی سیاسییه‌‌و ده‌توانێت تێیدا به‌شدار بێت.


ئاماده‌یی چه‌كداریی له‌ ناوه‌وه‌ی خۆرهه‌ڵات‌و له‌ ئێستادا یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ بوو كه‌ له‌ لایه‌ن ئێوه‌وه‌و له‌ دوای جیابوونه‌وه‌ هاته‌ ئاراوه‌، ئێوه‌ تا چ راده‌یه‌ك ده‌توانن له‌و رووه‌وه‌ كار بكه‌ن؟ 

ئێمه‌ تا ئێستا ئه‌وه‌مان ره‌ت نه‌كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ خۆرهه‌ڵاتی كوردستان خه‌باتی چه‌كداریی ده‌كه‌ین، به‌ڵكوو ئێمه‌ ئه‌و خه‌باته‌مان راگرتووه‌، دیاره‌ هه‌ر كات هه‌ل‌و مه‌رجی سیاسی رێگه‌مان پێبدات هه‌وڵ ده‌ده‌ین وه‌ك هێزی چه‌كدار له‌ ناوچه‌ی خۆماندا هه‌بین، به‌ڵام پێویستی ئه‌وه‌ی كه‌ وه‌ك هێزی چه‌كدارو به‌ به‌رینایی كوردستان بتوانین كار بكه‌ین، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ره‌ به‌ره‌ له‌ تاراوگه‌ نشینی كه‌م بكه‌ینه‌وه‌، ئێمه‌ ناتوانین هێزێك بین كه‌ هه‌موو سه‌ركردایه‌تی‌و رادیۆو ته‌له‌فزیۆن‌و پێشمه‌رگه‌مان له‌ كوردستانی باشور بێت، له‌ هه‌مانكاتیشدا هێزه‌كه‌مان له‌ خۆرهه‌ڵاتی كوردستان خه‌ریكی چالاكی بێت، ئه‌مه‌ گرفت بۆ حكومه‌تی هه‌رێم دروست ده‌كات. دیاره‌ ئێمه‌ قه‌ت مه‌به‌ستێكی وامان نه‌بووه‌، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ پێمانوابووه‌ ده‌بێت به‌رامبه‌ر به‌ بزووتنه‌وه‌ی كوردستانی باشور‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ستی به‌رپرسیارێتیمان بێت، به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئێمه‌ ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییانه‌ ده‌پارێزین، به‌ڵام پێ به‌پێی ئه‌وه‌ ده‌بینه‌ حیزبی جێگیری سیاسیی، توانای خه‌باتی چه‌كداریشمان له‌ خۆرهه‌ڵاتی كوردستان زیاتر ده‌كه‌ین، تا ئه‌و كاته‌ی له‌وانه‌یه‌ ناوچه‌یه‌كی ئازادكراو پێك دێت یان ئێمه‌ ببینه‌ فاكته‌رێك بۆ پێكهێنانی ناوچه‌یه‌كی ئازادكراو. ئێمه‌ له‌و چه‌شنه‌ خه‌باته‌ ده‌ستمتان هه‌ڵنه‌گرتوه‌و هه‌ول ده‌ده‌ین به‌ره‌ به‌ره‌ ته‌نانه‌ت به‌شێكی‌ سه‌ركردایه‌تی‌و به‌ده‌نه‌ و هێزمان، له‌سه‌ر خاكی خۆمان بێت، به‌ڵێ ئه‌وه‌ مه‌به‌ستێكی گرینگی‌ ئێمه‌یه‌و هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ین.


له‌ روانگه‌ی خۆتانه‌وه‌ چۆن ده‌ڕواننه‌ پرۆسه‌ی ریفۆرم له‌ حیزبه‌ كوردییه‌كاندا؟   

پێموایه‌ كه‌سێك كه‌ باس له‌ ریفۆرم‌و چاكسازیی حیزبی ده‌كات، خوازیاری شۆرش نییه‌و نایه‌وێت سه‌رو به‌ری حیزبه‌كه‌ بگۆڕێت، به‌ڵام پاوانخوازیی ده‌سه‌ڵات له‌ حیزبی كوردیی‌و حیزبه‌كانی خۆرهه‌ڵاتدا دیارده‌یه‌كه‌ كه‌ زۆر به‌ توندیی به‌ره‌نگاری هه‌رچه‌شنه‌ مه‌یلێك بۆ گۆڕان‌و كراوه‌یی ده‌بێته‌وه‌و به‌ره‌نگاری عه‌قلییه‌تی دیموكراسیخواز ده‌بێته‌وه‌ له‌ ناو حیزبدا. دیموكراسی ناوخۆیی بۆ حیزبه‌كانی كوردستان پێویستییه‌كه‌ له‌ نانی شه‌و واجبتر، پێموایه‌ هه‌موو نه‌ریتی حیزبایه‌تی، به‌ چه‌پ‌و راستی حیزبی كوردییه‌وه‌و به‌ حێزبه‌كانی هه‌موو خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیشه‌وه‌، له‌ یه‌كێتی سۆڤێته‌وه‌ هات، ئێمه‌ نه‌ریتی حیزبایه‌تیمان له‌ ستالینیزمه‌وه‌ وه‌رگرت، نه‌ك له‌ سۆسیال دیموكراسی و وڵاتانی‌ ئه‌ورووپایی، له‌ بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی جیهاندا، شێوازی ستالینیستییه‌كه‌ی، واته‌ شێوازی حیزبێكی تۆكمه‌ی ژماره‌یه‌كی كه‌م، كه‌ ده‌توانێت هه‌موو جه‌ماوه‌ر رێك بخات‌و بزوێنه‌ر بێت‌و بۆ ئه‌وه‌ ده‌بێت دیسیپلینی پۆڵایینی هه‌بێت. وه‌كوو وتم ئه‌وه‌ شێوازه‌ له‌ سۆڤیه‌ته‌وه‌و له‌ رێگای حیزبی تووده‌ی ئێران‌و شیوعی عێراق‌و حیزبی كۆمۆنیستی توركیاوه‌ هاته‌ ناو بزووتنه‌وه‌ی كوردیشه‌وه‌و كاریگه‌ری خۆشی داناوه‌، له‌ حاڵێكدا حیزبه‌ سۆسیال دیموكراته‌كان حیزبی جه‌ماوه‌ریین، دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات له‌لای ئه‌وان زیاتره‌، ده‌نگی جه‌ماوه‌ر لای ئه‌وان گرنگتره‌، ده‌زگاو دامه‌زراوه‌ حیزبییه‌كان لای ئه‌وان پڕماناترن‌و حیزبێكی گشتگیرترن، واته‌ هه‌وڵ ده‌دن كۆمه‌ڵگا رێك بخه‌ن، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ هه‌موو شێوازی سۆسیال دیموكراسی ئه‌ورووپا به‌ ته‌واوه‌تی له‌ كوردستان و حیزبه‌كانی ئێمه‌دا ره‌نگ بداته‌وه‌. شێوازی حیزبایه‌تی ستالینیستی‌‌و لێنینیستی‌، له‌ ناو ره‌وته‌ پاوانخوازه‌كان‌و رێبه‌رانی حیزبه‌كاندا، كلتووریًَكی دروست كردووه‌ كه‌ كه‌م ملكه‌چی ریفۆرم‌و كرانه‌وه‌ بن، پێموایه‌ به‌ دوو شێوه‌ ریفۆرم‌و گۆڕان پێك دێت، یه‌كه‌م له‌ سه‌ره‌وه‌و له‌ خودی رێبه‌رایه‌تی‌و ئۆرگانیزمه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدار له‌و حیزبانه‌دا، دووه‌م له‌ خواره‌وه‌، واته‌ له‌ به‌ده‌نه‌ی حیزبدا هه‌وڵ بدرێت پێكهاته‌و داربه‌ستی حیزبی‌ به‌ شێوه‌یه‌ك بێت كه‌ ئه‌ندامه‌كانی به‌ ئاسانی بتوانن كاریگه‌ریان له‌سه‌ری‌ هه‌بێت‌و رێبه‌رایه‌تییه‌كی كۆمایی‌ دروست ببێت، پێموایه‌ ئه‌وه‌ پێویستییه‌كی سه‌رده‌مه‌و ئه‌و وشتره‌ دره‌نگ یا زوو له‌ به‌ر ده‌رگای‌ هه‌موواندا ده‌خه‌وێت.


پرۆفایل:
ساڵی‌ 1952 له‌ شاری بۆكانی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان له‌ دایك بووه‌.
1970 پێوه‌ندی‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌وه‌ كردووه‌و له‌ رێكخستنی‌ ئه‌وكاتی‌ كۆمه‌ڵه‌دا ئه‌ندام بووه‌.
1976 كۆلێژی‌ زانستی‌ جیۆلۆجی‌ له‌ زانكۆی‌ ته‌ورێز ته‌واو كردوه‌.
ساڵانێكی زۆر ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی‌ كۆمۆنیستی ئێران‌و مه‌كته‌بی سیاسیی كۆمه‌ڵه‌ بووه‌.
ئێستا سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان (ره‌وتی ریفۆرم‌و گه‌شه‌)یه‌.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
پاڵانی
 کاک عومه‌ر به‌ ڕاستی من یه‌کێک له‌و که‌سانه‌م که‌ قه‌د سیاسه‌تی کۆمه‌ڵه‌م به‌ دڵ نه‌بوه‌، ئه‌ویش له‌ به‌ر ئێرانی بوون یان ئێرانی بیر کردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ له‌ ڕابردوودا. ئه‌وه‌ی که‌ جه‌نابتان هه‌وڵی به‌ کوردستانی بوون ئه‌ده‌ن، هه‌وڵێکی زۆر به‌ جێیه‌، به‌ڵام زۆر دره‌نگه‌، دوای زیاتر له‌ 30 ساڵ "تێکۆشان" بۆ کرێکارانی ئێران و شکست هێنان، ئیستاکه‌ پێتوایه‌ ده‌توانن لێره‌ به‌دواوه‌ چی بکه‌ن بۆ کوردستان؟ ئه‌م هزر و بۆچونه‌ی ئیستات ده‌یتوانی کاریگه‌ری باشی هه‌بێت ئه‌گه‌ر له‌ سه‌رده‌می پێش له چوون بۆ ناو حزبی کۆمۆنیست و له‌ سه‌رده‌می یه‌ک بوونی کۆمه‌ڵه‌دا ده‌رتببڕایه‌، به‌ڵام ئێستاکه‌ زۆر دره‌نگه‌ و ته‌نیا ماندوبونێکی بێ ئه‌نجامت بۆ ده‌مێنێته‌وه‌. کۆمه‌ڵه‌و دیموکرات فرسه‌تی زێڕینی زۆریان له‌ ده‌ستدا، بۆیه‌ من له‌ مێژه‌ "فاتحه‌"م بۆ خوێندون. به‌ بڕوای من گه‌لی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و به‌تایبه‌ت لاوان و نه‌وه‌ی نوێ به‌ شوێن ئه‌لته‌رناتیڤێک بۆ کۆمه‌ڵه‌ و دیموکرات ده‌گه‌ڕێن چونکه‌ له‌ گه‌ڵ ڕێزی زۆرم بۆ خه‌باتی ئێوه‌، به‌ڵام پێموایه‌ خۆشتان چاک ده‌زانن که‌ که‌س به‌ ئه‌زمونی شکستخواردوی کۆمه‌ڵه‌و دیومکرات شاد نیه‌. له‌ دنیاشدا به‌تایبه‌ت له‌ دنیای سیاسه‌تدا دووباره‌ کردنه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌زمونێکی شکستخواردوو یانی شێتی، عه‌ره‌بیش ده‌ڵێن "من جرب المجرب حلت له‌ الندامه‌". شتێکی تریش که‌ ئه‌مه‌وێت باسی بکه‌م ئه‌وه‌یه‌ که‌ هه‌ر نه‌زانی کۆمه‌ڵه‌و دیموکرات بوو که‌ وایکرد ئه‌و هه‌موو حزبه‌ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دروست بێت، وامان لێ هاتووه‌ که‌ چاوه‌ڕوانی ڕاگه‌یاندنی حزبی ته‌ماته‌و بامێی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بکه‌ین له‌ داهاتوویه‌کی نزیکدا. به‌ هه‌ر حاڵ هیوادارم ئه‌م هه‌وڵه‌ی جه‌نابت و هه‌ر هه‌وڵێکی تر که‌ ته‌نیاو ته‌نیا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی باڵای کوردستانه‌ سه‌رکه‌وتووبێت. له‌ گه‌ڵ ڕێزم. پاڵانی
ئه‌حمه‌د / فینلاند
 ده‌سخۆش بۆ سایتی سبه‌ی. نه‌زه‌راتی کاک عومه‌ر شتی جوانی تێدایه‌ ده‌توانی کۆمه‌ڵه‌ له‌ و گرفتانه‌ی هه‌یبوه‌ به‌ شیَوه‌یه‌ک ده‌رباز بکات و به‌ره‌و کوردستانی بوونی زیاتری به‌رێ‌ خه‌لکیش ئه‌و جوره‌ کۆمه‌ڵه‌یان ده‌وێ‌. هیوادارم کۆنگره‌یه‌کی پڕ به‌رهه‌متان هه‌بی هه‌ر سه‌ر که‌وتوبن
شۆڕش
  کوردێکی ناوخۆی وڵات خۆشحاڵم به‌وه‌ی که‌ له‌ناو چه‌په‌کانی کوردستاندا به‌و شێوه‌یه‌ که‌ به‌ڕێز عومه‌رئیلخانیزاده‌ باس له‌ ناکوک نه‌بوونی چه‌پ و کوردستانی بوونده‌کات به‌و واقع گه‌یشتووین که‌به‌ کیانێکی سه‌ربه‌خۆ یا فدراڵی بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجه‌که‌مان بومافی نه‌ته‌وه‌یی وکۆمه‌ڵگایکی دادپه‌روه‌ر و پارێزه‌ری چه‌وساوه‌کان، دوور له‌ده‌ستدرێژی داگیرکه‌ران و پارته‌ پان ئه‌رانیسته‌کان ده‌توانیین بگریین. به‌ڵام بۆئه‌وه‌ی که‌ حزبی کۆمونیستی ئێران خۆی به‌ حزبێکی کوردستانی نازانێ و خوی یه‌کلایی نه‌کردووه‌ته‌وه!!! ‌ ئه‌مه‌خه‌یاڵاته‌ و ده‌بێ پارته‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌و واقعه‌ تێبگه‌یین که‌ هیچ جیاوازی نێوان ئه‌وان و حکمه‌تیستکان نییه‌ له‌دژایه‌تی کردنی نه‌ته‌وه‌ی کورد، ئه‌مه‌یش ساویلکه‌یی سیاسی حزبه‌کان ده‌گه‌ینێت له‌ دروست کردنی به‌ره‌ی کوردستانی له‌گه‌ڵ ئه‌وان، و ‌ده‌بێ ئه‌و جۆره‌ حزبانه‌ له‌ کوردستان په‌راوێز بخرێن یا کاربکرێت له‌ دوور خستنه‌وه‌یان له‌ سیاسه‌تی دیاری کردنی چاره‌نووسی کورد. به‌هیوای سه‌رکه‌وتن و یه‌کگرتنی پارته‌ کوردییه‌کان.
وریا فه‌رهادی‌
 براده‌رانی‌ سایتی‌ سبه‌ی‌ گه‌رمترین سڵاوتان لێبێت به‌س براكانم ئه‌و به‌رپرسانه‌ی‌ ئێوه‌ دیدارتان له‌گه‌ڵ كردوون هیچیان له‌ئه‌سڵدا زه‌مینه‌ی‌ خه‌باتی‌ سیاسیان وه‌كو پێویست نیه‌ ئیلخانیزاده‌ تائێستا (...........)ئه‌ی‌ ئیمڕۆ باسی‌ چی‌ بۆ من ده‌كات كاكه‌ من ئه‌و به‌رپرسانه‌ی‌ كۆمه‌ڵه‌و دیموكرات زه‌حمه‌تكێشان و شۆڕشگێڕان نازانم چی‌ و چی‌ ئاگادار ده‌كه‌مه‌وه‌ ئێوه‌ به‌سیترین كێشه‌ی‌ ناوخۆتان پێچاره‌سه‌ر ناكرێت ده‌ی كه‌واته‌ گه‌لی‌ كورد چاوه‌ڕوانی‌ چیتان لێده‌كات.....................
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
د.ره‌فیق سابیر: نه‌مانتوانی کارێکی ئه‌وتۆ بکه‌ین
شێخ مورشید خه‌زنه‌ویی: ئیمانتان ته‌واو نابێت گه‌ر کوردێکی دڵسۆز نه‌بن
فالح ساری‌: له‌ هه‌رێم به‌ قاچاخبردنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو هه‌یه‌
سامان سیوه‌یلی: په‌راوێزخراوترین بوار، بواری ده‌رونی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌
ئاکۆ حه‌مه‌که‌ریم: 11ی سێپته‌مبه‌ر، خاڵی وه‌رچه‌رخانه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان
ئاسۆس هه‌ردی‌: هیوادارم ئه‌مجاره‌یان ده‌سه‌ڵات به‌كردار وه‌ڵام بداته‌وه‌
مەجید عەزیز: کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌، یەکێتی و پارتی لە سیاسەتی عەسکەرتارێتی وازناهێنن
د.رێبوار فه‌تاح: چاكسازی به‌م سه‌ركردایه‌تییه‌ ناكرێ
د.په‌ریهان قوبلای: به‌تێڕوانینی ئێمه‌ په‌رله‌مان شكستی هێناوه‌
(دادوەر) سالار رەئوف: گردی زەرگەتە؛ موڵکی كۆمپانیای وشەیە
خه‌بات عه‌بدوڵڵا: گۆڕان نه‌یتوانیوه‌ یه‌کێتی تێپه‌ڕێنێت
جۆزێف ترینتۆ: ئیداره‌ی ئۆباما گرنگی به‌ نوێنه‌رانی كورد نادات
د.سه‌ردار عه‌زیز: ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات چاك بكات، نه‌ك ببێته‌ ئه‌لته‌رناتیڤ
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات لاساری‌ بكات خۆپیشاندان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌
كاردۆ محه‌مه‌د: له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی‌ ئیمتیازاتین به‌ خانه‌نشینیشه‌وه‌
قادری حاجی عەلی: ئەم حكومەتەی ئێستا نە بەشداریی تێدا دەكەین، نە دەشمانەوێت تەعدیلی وه‌زاری بكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌پێی پرۆژه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، چاكسازیمان پێباشه‌
دكتۆر نوری‌ تاڵه‌بانی‌: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستور بۆ په‌رله‌مان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌موانه‌
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی‌: ئه‌مانه‌وێت ئه‌و واقیعه‌ بگۆڕین
عه‌بدولره‌حمان بناڤی‌: تێپه‌راندنا بودجێ‌ ب زۆرینه‌یا ده‌نگان ل ژێر فشارا هه‌ردو پارتان بویه‌
عه‌بدولباقی‌ یوسف: له‌ سوریای‌ نوێدا فیدراڵیمان ده‌وێت
د.فاروق ره‌فیق: راپێچتان ده‌كه‌ین بۆ به‌رده‌م دادگای‌ مێژو
كاوه‌ محه‌مه‌د: سیستمی حوكمڕانیمان كێشه‌ی بونیادیی هه‌یه‌
عیماد ئەحمەد: کێشه‌کان ماون و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێن
ئازاد كاكەڕەش: دادگای «لاهای»؛ ستەمكارەكانی هەرێمی كوردستان دەترسێنێت
د.مه‌ریوان وریا قانع: لەمێژە؛ دەسەڵات لە دونیای ئێمەدا دۆڕاوە
سەڵاح رەشید: ده‌مانه‌وێت ببینه بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی ده‌نگده‌ران
د.نوری تاڵەبانی: پێویستە دەسەڵاتی دادوەریی جێگای متمانەی هاوڵاتیان بێت
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: دوا ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ینه‌ تورکیا
سه‌ركۆ عوسمان: بۆ هه‌ر خاڵێک له‌ به‌رنامه‌ (22) خاڵییه‌كه‌، پرۆژه‌مان ئاماده‌كردوه‌
جەزا سەرسپی: نامرۆڤانە ئه‌شکه‌نجه‌یان داین
قادری حاجی عه‌لی: ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر ملنه‌دات؛ کوردستان وه‌کو سوریا و یه‌مه‌نی لێدێت
كاروان كه‌مال: 17 شوبات ده‌سته‌ شاراوه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئاشكراكرد
عەزیز شێخانی: چانسی سه‌ركه‌وتنم وه‌ك پاڵێوراوه‌ فینله‌ندییه‌كانه‌
ناسك قادر: ده‌سه‌ڵات هیچ شه‌رعیه‌تێكی‌ نه‌ماوه‌
بەختیار عەلی: زۆرینە پشتی كردوەتە دەسەڵات
شادان عه‌بدول: چاوه‌ڕێی‌ وه‌ڵامی‌ بارزانیین
هه‌ڤاڵ خه‌جۆ: پارتی‌ و یه‌كێتی‌ جاش و لایه‌نی‌ سیاسی به‌كرێگیراویان هه‌یه‌، بێگومان قه‌ڵه‌می‌ به‌كرێگیراویشیان هه‌یه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا كه‌وتوه‌ته‌ به‌ر مه‌ترسی‌
د.عه‌باس وه‌لی: ئۆلیگارشییەکی ماڵی حوکمی کوردستان ده‌کات
نه‌وشیروان مسته‌فا: پشتیوانی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ ده‌كه‌ین
دلێر عه‌بدولخالق: جوڵانه‌وه‌ خوێندكارییه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئــه‌م چـیـــنـه‌ سـیـاسـیـــیــه‌ مشـــه‌خـــۆره‌ی کـــوردســتــان؛ هـــه‌مـــان چـاره‌نــوسـی تـونـــس‌ و مــیـســریـــان ده‌بــێـــت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌بێت ئه‌وان داوای لێبوردن بکه‌ن
هانا سه‌عید: خەتای میللەت چیە بە قەت باشوری سودانیان پێ ناكرێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌م زمانه‌ سیاسییه‌ی‌ كه‌ ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ ئه‌مجاره‌ به‌كاریانهێناوه‌ له‌م به‌یانه‌دا به‌ڕاستی‌ نیشانه‌ی‌ دواكه‌وتنه‌ له‌ بیری سیاسیدا
ئازاد كاكه‌ڕه‌ش: لۆبی‌ كوردی‌ پێویستی‌ به‌ كۆده‌نگی‌ هه‌یه‌
د.که‌مال ئارتین: داوای‌ سەربەخۆیی‌ هەمو پارچەکانی‌ کوردستان دەکه‌ین
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: پارتی‌ هه‌قی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ به‌ نـزیكبونه‌وه‌مـان لـه‌ گۆڕان سه‌غڵه‌ت بێت
د.كامیران به‌رواری‌: مه‌به‌سته‌كا سیاسی لدور تێپه‌ڕاندنا یاسایا خۆنیشاندانێ‌ هه‌یه‌
به‌ختیار عه‌لی‌: ترسناكه‌ له‌ مۆراڵی‌ میدیاكاران بێده‌نگبین
شۆڕش حاجی: زۆربه‌ی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی‌ گۆڕانیان به‌ داهێنانی‌ نوێ‌ زانی‌
جه‌وهه‌ر نامیق: ده‌بێت پشتگیریی‌ له‌ هه‌ڵوێستی گۆڕان بكرێت
د. شاهۆ سه‌عید: سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم سه‌نگی‌ كوردی‌ له‌ به‌غدا بچوككرده‌وه‌
د. كه‌مال مه‌زهه‌ر: سه‌ركرده‌ كورده‌كان راستگۆ نه‌بن ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ئابڕویان ده‌چێت
جه‌بار ئه‌مین: ده‌توانین پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ پشتگیری‌ مافه‌كانی‌ كورد
كاوه‌ حه‌سه‌ن: تۆڕێكی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌رفراوانمان دروستكردوه
چیا عه‌باس: عەقڵیەتی دیبلۆماسیەتی کوردی لە چوارچێوە و ئاڕاستە کۆنەکاندا دەخولێتەوە
د.فواد مه‌عسوم: گۆڕان له‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، رۆڵی‌ ئیجابی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: په‌رله‌مان‌ له‌زۆر روه‌وه‌ پێویستیی‌ به‌ چاكسازیی‌ هه‌یه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌ نابه‌ستینه‌وه‌ به‌ هه‌ڵوێستی‌ سیاسییه‌وه‌
ئاڵا تاڵه‌بانی: باشتر وایه‌ كورد هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كۆتایی پێبهێنێت
ئه‌مین جاف: ئەو پڕۆژانەی لە کوردستاندا جێبەجێکراون، وشکەکەڵەکە نەک ئاوەدانکردنەوە
جه‌مال نه‌به‌ز: ئەگەر یەکگرتن گەیشتن بێ بە پلە و پارە و پایە ئەوا نه‌بێت باشتره‌
ئاشتی‌ عه‌زیز: پرۆژه‌یاسای‌ خۆپیشاندان هه‌ڵه‌ی‌ یاسایی‌ و ده‌ستوریی تێدایه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئۆپۆزسیۆن روی‌ كوردستانی‌ جوانتر كردوه‌
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: هێزی پێشمه‌رگه‌ هێزێکی سه‌رتاسه‌ری نییه‌
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح: گه‌ر رێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ واتای‌ پاوانكردنی‌ ده‌سه‌ڵات بێت، خراپه‌
مه‌ولود باوه‌مراد: ده‌سه‌ڵات جیاوازی‌ له‌نێوان خۆی‌ و وڵاتدا ناكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: نیگه‌رانین له‌وه‌ی‌ ئیحتكاری‌ سیاسی‌ بۆ ئێستا و پاشه‌ڕۆژ ده‌كرێت
د. كامه‌ران مه‌نتك: له‌ كوردستاندا شتێك نیه‌ به‌ ناوی‌ دیموكراسیه‌ت
ئازاد جوندیانی: ئاستی په‌یوه‌ندی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان ناگاته‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ که‌ له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌مان بێت
رێبین هه‌ردی: ئه‌مانه‌ یاسایه‌كیان ئه‌وێ جێی چه‌كه‌كه‌یان بۆ بگرێته‌وه‌
مه‌ریوان حه‌مه‌ سه‌عید: ئازادیی‌ راده‌ربڕین به‌دۆخێكی‌ مه‌ترسداردا تێپه‌ڕ ده‌بێت
هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر: ئه‌گه‌ر ئازادییه‌كان به‌رته‌سكبكرێنه‌وه‌، پێویستمان به‌ ئازایه‌تی ده‌بێت
سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج: یاسای نه‌زاهه‌مان پێباشه‌، به‌ڵام بۆ سه‌ر ره‌فه‌ نه‌بێت
محه‌مه‌د تۆفیق: هه‌رێمی‌ كوردستان پێویستی‌ به‌ سیایسه‌تێكی‌ تایبه‌تی‌ نه‌وتی‌ هه‌یه‌
جه‌لال جه‌وهه‌ر: گۆڕان پرۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازیی‌ داوه‌ته‌ حكومه‌ت
فاروق جه‌میل: ئه‌وه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن پێشكه‌شی‌ ده‌كات لایه‌نی‌ زۆرینه‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌
جه‌لال شێخ كه‌ریم، بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ: وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ له‌ سنوری‌ ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر یه‌كیان نه‌گرتوه‌ته‌وه‌
د.بورهان یاسین: ده‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان روداوێكی‌ زۆر گرنگ بو
ناسك قادر: نوێبونی ئۆپۆزسیۆن پاساو نیه‌ بۆ كه‌موكوڕییه‌كانی
فاروق ره‌فیق: مه‌عقوله‌ كه‌سێك خیانه‌تی له‌گه‌ڵ نیشتماندا كردبێت هه‌ڵیبژێریت بۆ په‌رله‌مان؟!
رێبین هه‌ردی‌: (25/7)، مێژوی‌ نوێی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌رگریی‌ له‌ میدیای‌ ئازاد ده‌كه‌ین
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری: به‌ده‌سكاری‌ نه‌كراوی‌ (75%)ی نه‌وتی‌ هه‌رێم ده‌نێردرێته‌ ئێران
تاریق حه‌رب: پێویسته‌ کورده‌کان هه‌ڵوێستیان رونبکه‌نه‌وه‌
د. شاهۆ ئه‌ندامی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ كورد: تاقه‌ شتێك به‌ ده‌ستمانه‌وه‌ ماوه‌، ئیستیحقاقی‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌
محه‌مه‌د كه‌ریم: حساباتی‌ خیتامیی‌ بودجه‌ی‌(2009)، زیاتر له‌ (701) ملیار دینار خروقاتی‌ تێدا كراوه‌
سه‌فین دزه‌یی: پێداچونه‌وه‌ ده‌كه‌ین به‌ سیستمی نوێی په‌روه‌رده‌دا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆنین پێویست ناكات ده‌سه‌ڵات ته‌گبیرمان بۆ بكات
كاكه‌ڕه‌ش سدیق: شاندی ئیئتیلافی لیسته‌ كوردستانیه‌كان پرسیان پێنه‌كردوین
سامی شۆڕش: به‌قسه‌ رازی نابین، به‌ڵێنی‌ ئیمزاكراومان ده‌وێت
دیندار نه‌جمان دۆسكی:به‌رنامه‌یه‌كمان نه‌بو بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان
ئاسۆس هه‌ردی‌: رۆژنامه‌گه‌ریی‌ ئه‌هلیی‌ رۆڵی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ نه‌بینیوه‌
د.یاسین سه‌رده‌شتی‌: (25/7) وه‌رچه‌رخانێكی مێژویی ئیجابی بو
كوێستان محه‌مه‌د: ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان بێ به‌ها و ئیفلیج بێت
زانا رۆستایی: 140، هێڵی سوره‌ له‌ گفتوگۆی هاوپه‌یمانی لیسته‌ كوردستانیه‌كاندا
كاوه‌ عه‌بدوڵا: ده‌یانه‌وێت ته‌نها شارێك له‌ عێراقدا به‌ یاسای به‌عس به‌ڕێوه‌ بچێت
سه‌ردار عه‌بدوڵا: له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئی‌ ته‌وافوقداین
جێنیفه‌ر فیلتمان: ئه‌مریكا به‌دواداچون بۆ كه‌یسی‌ سه‌رده‌شت ده‌كات
عه‌بدوڵڵا رێشاوی‌: پێویسته‌ گۆڕان عه‌قایدی‌ نه‌بێت
خه‌بات عه‌بدوڵا: نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان وه‌ك خوێن وایه‌ بۆ جه‌سته‌
سیروان بابه‌ عه‌لی: گۆڕان هه‌ڵه‌ی زۆره‌
سه‌ردار عه‌زیز: ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، هه‌ڵگری پلانێکی رونی گۆڕان بێت
حاكم شێخ له‌تیف: گوتاری‌ حیزبیمان گۆڕی‌ بۆ گوتاری‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌
رێبوار سیوه‌یلی‌: گۆڕان ده‌ستكه‌وتی‌ باشی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌
فه‌رهاد عه‌ونی‌: تائێستا یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌، به‌هه‌ندێك له‌ دادگاكانی‌ كوردستان نه‌گه‌یشتوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: سه‌ر بۆ هیچ فشارێكی سیاسی دانانه‌وێنین
خه‌لیل كارده‌: پێویسته‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا گۆڕان به‌خۆیدا بچێته‌وه‌
د.تاهیر هه‌ورامی‌: سیستمی‌ ته‌ندروستی‌ هی‌ سه‌رده‌می‌ عوسمانییه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌بێ‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ ده‌ركراوه‌ سیاسییه‌كان، هاوكاریی‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی‌ ناكه‌ین
نێچیرڤان بارزانی‌: پارتی‌ پێویستی‌ به‌ چاكسازی‌ و نوێبونه‌وه‌ هه‌یه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌، براده‌رانی گۆڕان له‌ گرده‌كه‌ بێنه‌ خواره‌وه‌
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق: (7/3) سه‌لماندی گۆڕان كه‌فوكوڵ‌ نه‌بو
عومه‌ر سدیق: ئۆپۆزسیۆن، رۆڵی‌ به‌رچاوی‌ له‌ په‌رله‌ماندا ده‌بێت
د. زانا ره‌ئوف: ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت بكرێت
عه‌دنان عوسمان: بێده‌نگ نابم له‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ر من كردیان
عه‌تا قه‌ره‌داغی‌: گۆڕان له‌ كه‌شتی‌ نوح ده‌چێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: گۆڕان سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت
جه‌وهه‌ر نامیق: به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان باشترین به‌رنامه‌یه‌
ئاسۆ عه‌لی: هه‌ڵبژاردنی 7-3 وه‌ڵامی زۆر شت ده‌داته‌وه‌
شێركۆ بێكه‌س: هیوادارم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دوربێت له‌ ساخته‌كاریی‌
د.شاهۆ سه‌عید: ئۆپۆزسیۆنمان چه‌سپاند
نه‌وشیروان مسته‌فا: رازی نابین به‌ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له‌ رێگه‌ی‌ زۆرینه‌ و كه‌مینه‌وه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: چی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكدا بێت ئه‌وه‌مان به‌لاوه‌ په‌سه‌نده‌
د. بورهان یاسین: گۆڕان نابێت له‌ كوردستان ته‌نگی‌ پێهه‌ڵبچنرێت ‌و له‌ به‌غداش داوای‌ برایه‌تی‌ لێبكرێت
سه‌رۆكی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی‌ ریزه‌كانی‌ كوردین... به‌ڵام به‌و رێگایه‌نا "براكه‌ت سه‌ربخه‌ ئه‌گه‌ر سته‌مكاربو یان سته‌ملێكراو"
مسته‌فا سه‌ید قادر: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ نه‌خشه‌ی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمیش ده‌گۆڕێت
د.زانا ره‌ئوف: ده‌ركه‌وتنی‌ ئۆپۆزسیۆن وایكرد به‌ هه‌ڵه‌كان بوترێت هه‌ڵه‌
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ بارودۆخی‌ سلێمانی‌ به‌رپرسن
عه‌لی‌ باپیر: حكومه‌ت خه‌ڵكی‌ توشی‌ نائومێدیی‌ كردوه‌
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: لای ئێمه‌ ئیمتیازات و پۆست نییه‌
حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌عه‌لی: چوار مانگی رابردوش په‌رله‌مان له‌ پشودا بوه‌
جه‌مال عه‌بدول: ده‌یانویست ده‌سته‌كه‌ ئه‌ڵقه‌ له‌گوێ‌ ‌و ده‌سته‌مۆ بكه‌ن
قادری‌ حاجی‌ عه‌لی‌: پێویسته‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش پرس به‌ په‌رله‌مان بكه‌ن
رزگار عه‌لی‌: ئه‌مریكا ناتوانێت رۆڵی‌ فیعلی‌ ببینێت له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140)
پشتیوان ئه‌حمه‌د: یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌به‌ ‌و له‌ زیانی كورده‌
د. ره‌فیق سابیر: گه‌نده‌ڵی‌ چاره‌نوسی‌ هه‌رێمی‌ خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
ئێریك گوستافسن: ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان له‌ژێر فشارێكی‌ ئێجگار گه‌وره‌دایه‌
شێخ جه‌عفه‌ر: بڕوام به‌هێزی‌ چه‌كداری‌ حیزب نییه‌
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: دانانی‌ كۆتا بۆ شه‌به‌ك پیلانی‌ دوژمنانی‌ كورده‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌شێك له‌هه‌مواری‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن به‌زیانی‌ كورده‌
به‌رزان هه‌ورامی: ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كانی‌ هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیدا بێت، پێویست ناكات بشاردرێته‌وه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مانه‌وێت نه‌ریتێكی تازه‌ی سیاسیی دابێنین
عه‌لی‌ محه‌مه‌د: تائێستا نه‌مانبیستوه‌ شاندێكی‌ باڵای‌ هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك بچێته‌ به‌غدا
جه‌لال جه‌وهه‌ر: له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا گۆڕانی‌ گه‌وره‌تر روده‌دات
موراد قه‌ره‌یڵان: چونی‌ گروپی‌ ئاشتی‌ بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ دیالۆكه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌وان وتارێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی روكه‌شیان هه‌یه‌
د.له‌تیف پسپۆری‌ یاسای‌ ده‌ستوری‌:حكومه‌تی‌ ته‌وافوقی‌ خراپترین جۆری‌ حكومه‌ته‌و بۆ ده‌مكوتكردنی‌ لایه‌نه‌كانه‌ تاره‌خنه‌ نه‌گرن
هه‌ڤاڵ کوێستانی: ره‌گ به‌ کرده‌وه‌ رۆڵی ته‌واو بوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: لایه‌نگری حوكمی لامه‌ركه‌زیم له‌ كوردستاندا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبه‌ ستالینییه‌كان دوباره‌ ناكه‌ینه‌وه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: یه‌ك لیستی‌ بۆ قۆرغكردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
دیندار نه‌جمان دۆسكی‌: بڕیارمانداوه‌ له‌ خه‌نده‌قی‌ ئۆپۆزسیۆندا بین
نه‌وشیروان مسته‌فا: گه‌نده‌ڵیی‌ به‌رهه‌می شێوه‌ی حوكمڕانیی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
ئازاد چالاك: دروستنه‌كردنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ گومانی‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێم دروستكردوه‌
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: ده‌بێت توركیا نه‌خشه‌ی‌ رێگا به‌ گرنگ وه‌ربگرێت
ئاسۆ عه‌لی‌: وا باشه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ قاڵبی حیزبدا رێكنه‌خرێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: باڵی‌ ریفۆرم ده‌ستبه‌رداری‌ خاوه‌ندارێیه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نابێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: ده‌سه‌ڵات نــــــازانێت حكومه‌تی‌ سـێبه‌ر چییـه‌
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی: 8 تا 10 كورسی غه‌درمان لێكراوه
نوسه‌رێكی نیویۆرك تایمز: كوردستان هیچی دیكه‌ پێوستی به‌ شه‌ڕكه‌ر نییه‌
عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌: بنه‌مای‌ سه‌رمایه‌داریی‌ وه‌ك فیكرو زانست روخاوه‌
مایكڵ رۆبن: هه‌ڵبژاردن سه‌لماندی‌ كوردستان پاشایه‌تی‌ قبوڵ ناكات
د.هێنری‌ باركی‌: دروستبونی‌ ئۆپۆزسیۆن زله‌ی‌ میهره‌بانییه‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
رێبوار حه‌سه‌ن: ده‌بێت گۆڕانكاریی‌ له‌كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردندا بكرێت
ئازاد قه‌زاز: پێویسته‌ گۆڕان ببێته‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گشتگیرو هه‌مو به‌شه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ بگرێته‌وه‌
وه‌زیری کۆچی سوید: کاتێک که‌سێک که ‌مافی په‌نابه‌ری نیه ‌ پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی
نه‌وشیراون مسته‌فا: ئێمه‌ لایه‌نگری‌ ئه‌وه‌ین كه‌ پارێزگاكان چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسایی‌ و ئیداریی‌ و داراییان هه‌بێت
د. نیکۆلاوس براونس: ئه‌گه‌ر (پدك و ینك) گۆڕانیشیان بوێت ناتوانن ریالیزه‌ی بکه‌ن
عه‌بدوڵا رێشاوی‌: گۆڕان ته‌نیا ناوی‌ لیستێك نییه‌، به‌ڵكو بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ میللییه‌و ناونیشانی‌ قۆناغێكه‌
شێخ له‌تیف ماویلی‌ په‌رله‌مانتاری‌ پێشوی‌ كوردستان:
گۆڕان هه‌ڵقوڵاوی‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌رییه‌ بۆ گۆڕینی‌ سیستمی‌ حكومڕانی‌
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین
له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: له‌وانه‌یه‌ خۆمان حكومه‌ت دروست بكه‌ین
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر: ده‌بێت ئه‌و شێوازه‌ پارتیزانییه‌ی‌ ئێستا بگۆڕین بۆ نیزامی‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌
لوسی‌ تاملین: راپۆرت له‌سه‌ر بچوكترین خروقات له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كوردستاندا بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌كرده‌وه‌ یه‌كێتی‌ به‌ره‌و دروستبونی‌ مینبه‌ر ده‌روات
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
یوسف محه‌مه‌د: په‌رله‌مان خۆی ره‌وایه‌تی له‌ده‌ستداوه‌‌و خه‌ریكی ده‌ركردنی بڕیاری ناشه‌رعیشه‌
عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی‌: هه‌ر كاتێك خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌ هی‌ خۆی‌ زانی‌، هیچ مه‌ترسییه‌ك ناتوانێت بیڕوخێنێت
د. كامیران به‌رواری‌: تشته‌كێ‌ به‌ر ئاقل نینه‌ نه‌ه تا ده‌ه كه‌سان خۆ بۆ سه‌رۆكاتیا هه‌رێمێ‌ نه‌ هه‌لبژێرن
قادر عه‌زیز: تا حیزب چه‌كداری‌ هه‌بێت، ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ ده‌سه‌ڵات ئاسان نییه‌
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: یاسای‌ وه‌به‌رهێنانی‌ كوردستان وه‌به‌رهێنی‌ بیانی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات و وه‌به‌رهێنی‌ ناوخۆش كاول ده‌كات
نه‌جات حسێن: سوننه‌ و شیعه‌ و توركمان دژی‌ ماده‌ی‌ (140)ن
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر: سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسیی‌ كوردستان فه‌رمانده‌ی‌ دوانزه‌یان زۆر له‌ قه‌باره‌ی‌ خۆی‌ گه‌وره‌تركرد
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ ته‌وافوق ده‌درێت به‌ كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
لیوا قاسم عه‌تا: هه‌وڵده‌ده‌ین گیانی‌ كارمه‌ندانی راگه‌یاندن بپارێزین
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: ماده‌ی 140 ئێكسپایه‌ر بوه‌‌و كه‌ركوك دڵی عێراقه‌
رێبین هه‌ردی‌: له‌ وڵاتێكدا مه‌كته‌بی‌ سیاسی حیزب حوكم بكات، هیچ پڕۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازی‌ ئه‌نجامنادرێت
د. یاسین سه‌رده‌شتی‌: حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م دوڕیاندان، یان گۆڕان یان دۆڕان
كریس كۆچێرا:باسكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ كوردستان له‌ئه‌مه‌ریكا، كارێكی‌ زۆر باشه‌
سیروان بابه‌عه‌لی‌: جه‌ماوه‌رێكی‌ به‌رفروانی‌ بێزار ده‌نگ به‌ لیستی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌ده‌ن
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌كرێت به‌ دامه‌زراوه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش نه‌كرێ‌، ئه‌وا ده‌بێت به‌ چه‌ند پارچه‌وه‌
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری‌: ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ست كۆمسیۆنی‌ عێراقدایه‌
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: په‌رله‌مانتاره‌كانی ناو په‌رله‌مانی‌ كوردستان نوێنه‌ری‌ حیزبن نه‌ك خه‌ڵك
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ به‌هێزترین رێگره‌ له‌ ریفۆرم
سه‌عد خالید: ده‌بێت پارتی‌ و یه‌كێتی‌ گۆڕانكاری‌ سه‌رتاپاگیر له‌ خۆیاندا بكه‌ن
ئه‌دهه‌م بارزانی‌: سه‌ركرده‌كانی‌ ئێمه‌ نایانه‌وێت گۆڕان دروستبێت
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هاوپه‌یمانی‌ كوردستان ناتوانێت هه‌مان ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشو به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌
ته‌ها عومه‌ر: له‌ كوردستان یاساكان به‌ میزاجی شه‌خسی ده‌رده‌چن
بارام وه‌له‌دبێگی: ده‌بێ كورد له‌گه‌ڵ كاندیدی براوه‌دا بێت
جۆن ئه‌گرێستۆ: ئه‌مه‌ریکا هیچ رێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کوردا نییه‌
پیرۆت ئه‌حمه‌د: جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌حكومه‌ت كارێكی‌ مه‌حاڵه‌
سالار عه‌زیز: له‌ سیستمی مه‌ركه‌زیی به‌هێزدا وڵات پێشناكه‌وێت
بابه‌كر زێباری‌: كوردستان داوای‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ زۆر ده‌كات‌و به‌غداش له‌سه‌ر كه‌م رازییه‌
رۆمیۆ هه‌كاری: تا هه‌رێم ده‌ستوری نه‌بێت گره‌نتی‌ مافی‌ مه‌سیحییه‌كان نییه‌
د. رۆژ نوری‌ شاوه‌یس: به‌هێزبونی‌ به‌غدا، واتای‌ لاوازبونی‌ كورد و هه‌رێم
د.بورهان یاسین: ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ له‌سه‌ری‌ پێكهاتون رێگره‌ له‌ به‌رده‌م چاكسازیدا
ئیجلال قه‌وامی: كار ناكه‌ین بۆ روخانی كۆماری ئیسلامی
خه‌ڵه‌ف عه‌له‌ییان: هه‌ركاتێك هه‌لومه‌رج ره‌خسا، ئێمه‌ پشتیوانیی‌ له‌ پێكهێنانی‌ كوردستانی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین
مایكڵ‌ رۆبن: بۆ كورد باشتره‌ واز له‌ گه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا بهێنێت
مه‌ریوان وریا قانع: ئه‌و مۆدێلی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ له‌ كوردستاندا باڵاده‌سته‌، مۆدێلێكی‌ عه‌ره‌فاتییه‌
د.ره‌فیق سابیر: چه‌پی‌ كوردستانی‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ سته‌می‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بو
سه‌فین دزه‌یی‌: ئه‌وانه‌ی‌ گله‌یی‌ ده‌كه‌ن با ببن به‌ ئۆپۆزسیۆن
د. شێرزاد نه‌جار: ئه‌گه‌ر مه‌یلی‌ دیكتاتۆریه‌ت له‌ به‌غدا هه‌بێت كوردیش تێیدا به‌شداره‌
د. خه‌لیل ئیسماعیل: زیاتر له‌ 51%ی‌ خاكی‌ كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ كورددا نییه‌
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین: هه‌موكات ئه‌مه‌ریكا كوردی‌ وه‌ك كارتی‌ سه‌رفكردن به‌كارهێناوه‌
د. نه‌زه‌ند به‌گیخانی: ده‌بێت حكومه‌ت پێشه‌نگ بێت له‌ پاراستنی‌ مافی‌ ژنان
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: یەكێتییەكمان دەوێت بەڕابەرایەتی بە كۆمەڵ بەڕێوەبچێت
زرار تاهیر: حه‌قه‌ حكومه‌ت پڕۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا جێبه‌جێبكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: بە تەمای پرۆسەیەكی زۆر هێمن و دیموكراتین
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: شێوازی‌ كاری‌ ئۆباما له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورددایه‌
ئاسۆ عه‌لی‌: ئێستا له‌ یه‌كێتیدا پێوه‌ر ده‌سته‌گه‌رییه‌ نه‌ك په‌یڕه‌و
مه‌لا خدر: راگه‌یاندنه‌که‌مان ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی له‌رزاندووه‌
عیماد ئه‌حمه‌د: یه‌كێتی‌ بڕیاریداوه‌ ئه‌وه‌ی‌ لابدات سزای‌ ده‌دات
حه‌سه‌ن تۆران: له‌دوای‌ پڕۆسه‌وه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ سیاسه‌تێكی‌ هه‌ڵه‌ و فاشلیان په‌یڕه‌وكرد
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: له‌ كورده‌وارییدا ویستی حیزب شتێكه‌و ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك شتێكی تره‌
شۆڕش حاجی‌: له‌ناو یه‌كێتیدا شێك نه‌ماوه‌ ناوی‌ پڕه‌نسیپی‌ رێكخراوه‌یی‌ و رێكخستن بێت
د. عه‌زیز بارزانی‌: هاوپه‌یمانیی‌ كورد و ئه‌مه‌ریكا، كات و ئیشی‌ زۆری‌ ده‌وێت
د. ساڵح نیك به‌خت: ده‌بێت هێزه‌كانمان سه‌رفی بزووتنه‌وه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ ‌و مه‌ده‌نی‌ بكه‌ین
بایه‌زیدی‌ مه‌ردۆخی‌: ئابوورییه‌كی‌ تۆكمه‌ زیاتر پارێزگاریی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات تا هێزی‌ سه‌ربازیی‌
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: له‌ سه‌لیقه‌ی‌ قیاده‌ی‌ كوردیدا هه‌ڵه‌ی‌ ستراتیژی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر شێخموس: سه‌ركردایه‌تی‌ كورد زۆر پشوو كورته‌
عه‌دنان موفتی‌: گه‌نده‌ڵی‌ له‌ هه‌رێمدا دیارده‌یه‌كی‌ به‌رچاوه‌
د. دینیس نه‌تالی‌: خه‌ڵك له‌ پارته‌ كوردییه‌كان ناڕازییه‌، نه‌ك له‌ به‌غدا
د. نوری تاڵه‌بانی: هه‌ڵه‌ی‌ نایاسایی‌ له‌ ئاماده‌كردنی‌ ده‌ستووردا هه‌یه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر:
كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ دیاله‌، شكستی سه‌ربازی نییه‌
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری‌: له‌به‌ڕێوه‌بردنی‌ كه‌ركوكدا نه‌مانتوانیوه‌ دڵی‌ میلله‌ته‌كه‌ی‌ خۆشمان خۆشبكه‌ین
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی‌: گۆڕینی‌ تابلۆی‌ خوێندنگاكان مانای جێبه‌جێكردنی سیستمی نوێ نییه‌
سۆزان محه‌مه‌د: كورد له‌ به‌غدا هیچ دۆستێكی‌ نییه‌
سامان شاڵی: كورد نه‌یتوانیوه‌ له‌ ئه‌مریكا لۆبییه‌كی باش پێكبهێنێت
عادل سه‌بری‌: ئێمه‌ خزمه‌تی گه‌لی كورد ناكه‌ین، خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نـه‌وشـیــروان مستـه‌فـا: كه‌ركوكمان نه‌دۆڕاندووه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم:
بوونی‌ ئه‌مه‌ریكا گره‌نتییه‌كه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: ئه‌م سیستمه‌ پێویستی به‌ گۆڕانكاریی زۆر هه‌یه‌
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: كورد مافی‌ شه‌رعی‌ خۆیه‌تی‌ ببێته‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ
نه‌وزاد هادی‌: ده‌مانه‌وێت عه‌قڵیه‌تی‌ وه‌به‌رهێنان بگوازینه‌وه‌ بۆ كوردستان
سه‌عدی به‌زرنجی‌: ده‌بێت كورد هه‌ڵوێستی‌ توندی‌ هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌غدا
یوست هلترمان: كورد له‌به‌ر لاوازی په‌نای بۆ ئه‌مه‌ریكا بردووه‌
جه‌لال تاڵه‌بانی: مادده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام پشودرێژی شۆڕشگێرانه‌ی ده‌وێت
ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هاوكاری‌ كوردستان بكه‌ین
هیچ پارچه‌یه‌ك له‌ كوردستاندا نابێت سیاسه‌ت له‌سه‌ر حسابی‌ پارچه‌كانی‌ تر بكات
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر:
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌پره‌نسیپی‌ (لاغالب ولامغلوب) كارده‌كات
ئه‌حمد ده‌نیز : دروستكردنی‌ فیرقه‌ی‌ سه‌ربازی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ شه‌ڕی‌ براكوژییه‌
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: حیزبی‌ كوردی‌ نه‌یتوانیوه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كورد به‌ئاراسته‌ نه‌ته‌وه‌یییدا به‌رێت
د.نه‌وزاد عومه‌ر: ده‌بوو ساڵی‌ 1992 نه‌وت ده‌ربهێنرایه‌
سه‌باحه‌تی‌ تونجه‌ل: ئه‌وانه‌ی‌ داوای‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد ده‌كه‌ن ره‌وانه‌ی‌ زیندان ده‌كرێن
ئه‌حمه‌د تورك: حه‌زده‌كه‌ین بزانین په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و توركیا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كن
سه‌لام عه‌بدولاَ: سیستمی‌ حیزبیمان هه‌مان سیستمی‌ 50 - 60 ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌
ئاشتی‌ هه‌ورامی‌: حیزبایه‌تی‌ ناكه‌م و نه‌ یه‌كێتیم ‌و نه‌ پارتیشم
هانس براندشاید: ده‌بێت ئه‌وروپا روونتر بڕیار بۆ كورد بدات
سادق حه‌مه‌غه‌ریب: رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌، رۆژنامه‌ی‌ ره‌خنه‌یه‌
حیـزب هـه‌ر بۆ ئـه‌وه‌ دانـه‌نراوه‌ نه‌سیحـه‌تـی‌ خه‌ڵـك بكـات
ئیبراهیم عه‌لیزاده‌: ناسیۆنالیزمی‌ چه‌پ منداڵێكه‌ ده‌گری‌ نازانێت كوێی‌ ژان ده‌كات
با فێربین بۆ خۆمان كورسیی به‌رپرسیارێتیی به‌جێبهێڵین
مسته‌فا هیجری‌: كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ‌ ئێران به‌گفتوگۆ یه‌كلایی‌ نابێته‌وه‌
مزگین ئامه‌د: له‌ژێر كاریگه‌ریی‌ په‌كه‌كه‌ خه‌باتی‌ گه‌لی‌ كورد پێشكه‌وتووه‌
كـورد هـه‌رزانفـرۆش و گـرانكـڕن، بـۆیـه‌ ئـه‌مـریكـــا كـه‌ڵكـیان لـێ وه‌رده‌گـرێ‌
له‌وڵاتی‌ ئێمه‌دا بووه‌ به‌باو، هه‌موو ساڵێك یادێكی‌ ساردو سڕی‌ ژه‌هربارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 16/3دا ده‌كرێته‌وه‌
عومه‌ر فه‌تاح: ده‌ستمان به‌ لێپرسینه‌وه‌ كردووه‌
كوێستان محه‌مه‌د: پارله‌مان ئاگای‌ له‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ نه‌وت نییه‌
كه‌مال كه‌ركوكی‌: حه‌قی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نییه‌ خاكی‌ كوردستان بخاته‌ ریفراندۆمه‌وه‌
ئیسماعیل شوكر: دواكه‌وتنی‌ بودجه‌ ته‌نها له‌به‌ر 17% نییه‌
مایكڵ‌ رۆبن: ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی كورده‌كانی عیراقه‌ نه‌ك هاوپه‌یمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ڤینۆس فایه‌ق: به‌ستنی‌ كۆنگره‌ له‌ناوچه‌ ئه‌نفالكراوه‌كاندا لایه‌نێكی عاتیفی‌ هه‌یه‌
مامۆستا سه‌یفه‌دین عه‌لی‌ :
راپۆرته‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ به‌شێكیان ناڕاستن‌و له‌میدیاكان‌و ئه‌ملاو ئه‌ولاوه‌ وه‌رگیراون
سالم وه‌هبی‌: كورد نه‌یتوانیوه‌ واقیع ‌و كێشه‌كانی‌ به‌ عه‌ره‌ب بناسێنێت
زۆرێك له‌ دیموكراته‌كان‌و كۆمارییه‌كان له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كورد تێنه‌گه‌یشتوون
د.سامان فه‌وزی‌: سه‌ندیكا جێ باوه‌ڕی‌ هه‌موو رۆژنامه‌نوسان نییه‌
نه‌بوونی‌ یاسای‌ رۆژنامه‌وانی‌ باشتره‌ له‌و یاسایه‌ی‌ كه‌ په‌سه‌ندكرا
سه‌ڵاحه‌دینی‌ موهته‌دی‌:
ئینشیقاقی حزبه‌كان به‌شێكی بۆ سایكۆلۆژیای سه‌ركرده‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
د. جه‌زا تۆفیق تالیب
ده‌رهێنانی نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر زیانی هه‌یه‌ بۆ داهاتوومان
فازڵ‌ میرانی‌:
ئه‌گه‌ر بڵێم حكومه‌ت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حزبدا نییه‌، راست ناكه‌م
سـۆزانی خاڵه‌ شـه‌هـاب:
به‌رپرسیارییه‌تی‌ ئه‌خلاقیی لای وه‌زیره‌كانی ئێمه‌ نییه‌ و یه‌ك وه‌زیر دانی به‌ هه‌ڵه‌دا نه‌ناوه‌
"وه‌ختێك كه‌ له‌ قه‌فه‌زی‌ ده‌سه‌ڵات دێیته‌ ده‌ره‌وه‌، ره‌نگه‌ ئازادیی قسه‌كردنت زۆرتربێت"
توركیا له‌ڕیگه‌ی هه‌ره‌شه‌وه‌ جارێكی تر كێشه‌ی كوردی هێنایه‌وه‌ ناوه‌ندی قسه‌وباس
ئێستا که‌س به‌ په‌که‌که‌ ناڵێت تیرۆریست
جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌گه‌ر توركیا له‌شكركێشی بكات، ئێمه‌ ناچینه‌ هیچ به‌ره‌یه‌كه‌وه‌
فوئاد عه‌جمی: په‌یوه‌ندی‌ له‌نێوان گه‌لێكی‌ بچوك ‌و وڵاتێكی‌ زلهێز موجازه‌فه‌یه‌
نه‌رمین عوسمان جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ بالاَی‌ ماده‌ی‌ 140:
چۆن ده‌بێت خاكی‌ خۆت بخه‌یته‌ راپرسیه‌وه‌
قاعیده‌مان له‌ گه‌رمیان ده‌ركرد، ئاڵای‌ كوردستانمان بۆیه‌كه‌مجار هه‌ڵكرد
سه‌رۆكی‌ پژاك:
هاوكاریی‌ ئه‌مریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان قبوڵده‌كه‌ین
جه‌لال جه‌وهه‌ر:
مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان و مافی‌ مرۆڤ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌زیاد ده‌زانم
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: كورد ناتوانێت هه‌موو ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بگێڕێته‌وه‌

عه‌دنان موفتی‌:
پارله‌مان نازانێت چه‌ند پاره‌ به‌ حزبه‌كان ده‌درێت

حاكم شێخ له‌تیف: یه‌كێتی‌ و پارتی‌ باوه‌ڕیان به‌ ده‌ستور نییه‌

قادر عه‌زیز: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆن نین


 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ