دیمانه‌
سادق حه‌مه‌غه‌ریب: رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌، رۆژنامه‌ی‌ ره‌خنه‌یه‌




Thursday, May 1, 2008
 
     

 

دیمانه‌: نه‌وزاد سدیق

به‌پێی‌ رای‌ پسپۆرێكی‌ شاره‌زا له‌ڕۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌، رۆژنامه‌یه‌كی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ راسته‌قینه‌ی‌ كوردی‌ نییه‌‌و سایت‌و رۆژنامه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان كه‌موكوڕییان زۆره‌.
سادق حه‌مه‌غه‌ریب كه‌نامه‌ی‌ ماسته‌ره‌كه‌ی‌ له‌سه‌ر رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ كوردییه‌ له‌دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ‌ سبه‌ی‌ وتی‌: گرنگترین تایبه‌تمه‌ندی‌ رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ رۆژنامه‌ی‌ هه‌واڵی‌ بێت له‌به‌ر پراكتیزه‌كردنی‌ خێرایی‌ له‌ گه‌یاندنی‌ هه‌واڵ‌ و زانیاری‌ به‌زۆرترین به‌كارهێنه‌ر له‌ سه‌رانسه‌ری‌ جیهاندا، به‌ڵام ئێمه‌ تائێستاش له‌وڕووه‌وه‌ رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ راسته‌قینه‌مان نییه‌.
ئه‌مه‌ش ده‌قی‌ دیمانه‌كه‌یه‌:

سبه‌ی‌: ئه‌مڕۆ سه‌رده‌م بووه‌ته‌ سه‌رده‌می‌ رۆژنامه‌وانی‌ ئه‌لیكترۆنی‌، تۆ رۆژنامه‌وانی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ كوردی‌ چۆن ده‌بینیت؟

سادق حه‌مه‌غه‌ریب: بێگومان دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ساڵی‌ 1992 بۆ یه‌كه‌مجار شیكاگۆ تریبۆن له‌ئه‌مه‌ریكا كۆپی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ خۆی‌ له‌سه‌ر تۆڕی‌ ئینته‌رنێت‌و له‌پێگه‌ی‌ شیكاگۆ ئۆنلاین بڵاوكرده‌وه‌، لای‌ زۆربه‌ی‌ پسپۆڕانی‌ ئه‌و بواره‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ به‌ سه‌ره‌تای‌ جۆری‌ یه‌كه‌می‌ رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ دێته‌ ئه‌ژماردن كه‌ كۆپی‌ كاغه‌زییان هه‌یه‌و له‌سه‌ر تۆڕی‌ ئینته‌رنێت بڵاوده‌كرێَنه‌وه‌. دنیای‌ رۆژنامه‌گه‌ری‌ و راگه‌یاندن به‌گشتی‌ وه‌رچه‌رخانێكی‌ گه‌وره‌ی‌ به‌خۆوه‌ بینی‌. له‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست به‌گشتی‌ ئه‌و بواره‌ دواكه‌وتنی‌ به‌خۆوه‌ بینیوه‌ به‌هۆی‌ چه‌ند هۆكارێكه‌وه‌ كه‌ ناكرێت ئاماژه‌یان پێبكه‌ین. له‌كۆتایی‌ نه‌وه‌ده‌كاندا كورد هه‌وڵی‌ داوه‌ كۆپی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ رۆژنامه‌ كاغه‌زییه‌كان له‌سه‌ر تۆڕی‌ ئینته‌رنێت بڵاوبكاته‌وه‌ له‌ هه‌وڵێكدا بۆ گه‌یشتن به‌ رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ راسته‌قینه‌ واته‌ ئه‌و رۆژنامانه‌ی‌ كۆپی‌ ئه‌لیكترۆنییان هه‌یه‌و كۆپی‌ كاغه‌زییان نییه‌ و ته‌نیا له‌ڕێی‌ ئینته‌رنێته‌وه‌ ده‌توانین بیانخوێنینه‌وه‌. ئه‌گه‌رچی‌ له‌ كوردستانی‌ عێراق ده‌توانرا به‌رله‌و به‌رواره‌ كار بۆ دروستكردنی‌ رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ بكرایه‌، به‌ڵام به‌هۆی‌ هه‌لومه‌رجی‌ سیاسی‌ و ئابووری‌ نه‌توانرا ئه‌و كاره‌ بكرێت و ئه‌و هه‌له‌ له‌ده‌ست چوو. له‌كۆتایی‌ نه‌وه‌ده‌كاندا رۆژنامه‌ حیزبییه‌كان خرانه‌ سه‌ر تۆڕی‌ ئینته‌رنێت له‌ناو هه‌رێمی‌ كوردستان و له‌ده‌ره‌وه‌ش ساڵی‌ 1999 كوردستان نێت وه‌كو سایتێك بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ هه‌ندێ‌ سه‌رچاوه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن یه‌كه‌م سایتی‌ كوردی‌ بووه‌ و ئێستا شێوه‌ی‌ رۆژنامه‌یه‌كی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ به‌خۆوه‌ گرتووه‌، دواتر له‌ 2000 به‌دواوه‌ چه‌ند رۆژنامه‌یه‌كی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ تر ده‌ركه‌وتوون وه‌كو كڵاوڕۆژنه‌ و ده‌نگه‌كان. ئێستا زۆربه‌ی‌ رۆژنامه‌ كاغه‌زییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌سه‌ر تۆڕی‌ ئینته‌رنێت دانراون. له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌شدا رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ كوردی‌ راسته‌قینه‌ كه‌ هه‌ڵگری‌ مۆركی‌ رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ بن كه‌من.

سبه‌ی‌: تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی‌ رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ راسته‌قینه‌ چین؟

سادق حه‌مه‌غه‌ریب: گرنگترین تایبه‌تمه‌ندی‌ رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ رۆژنامه‌ی‌ هه‌واڵی‌ بێت له‌به‌ر پراكتیزه‌كردنی‌ خێرایی‌ له‌ گه‌یاندنی‌ هه‌واڵ‌ و زانیاری‌ به‌زۆرترین به‌كارهێنه‌ر له‌ سه‌رانسه‌ری‌ جیهاندا، به‌ڵام ئێمه‌ تائێستاش له‌وڕووه‌وه‌ رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ راسته‌قینه‌مان نییه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش له‌ لاوازترین خاڵه‌كانی‌ رۆژنامه‌وانی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ كوردییه‌ و تائێستاش رۆژنامه‌ی‌ وتارمان هه‌یه‌، ئه‌و رۆژنامه‌ ئه‌لیكترۆنیانه‌شی‌ خۆیان به‌ رۆژنامه‌ی‌ هه‌واڵی‌ ده‌رده‌خه‌ن نه‌یانتوانیوه‌ رۆژانه‌و به‌به‌رده‌وام رووداوه‌كان له‌ ساتی‌ روودانیان بگوازنه‌وه‌.

-سبه‌ی‌: ئه‌ی‌ تۆ په‌یامنێر، PUK میدیا، سبه‌ی‌ به‌چی‌ ناوزه‌د ده‌كه‌یت ئه‌گه‌رچی‌ ره‌نگه‌ له‌گه‌ڵ‌ ساتی‌ رووداوه‌كاندا هه‌واڵه‌كان بڵاونه‌كه‌نه‌وه‌، به‌ڵام به‌ماوه‌یه‌كی‌ كه‌م دوای‌ رووداوه‌كه‌ هه‌واڵ‌ و زانیارییه‌كان بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌؟

سادق حه‌مه‌غه‌ریب: رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی‌ تری‌ هه‌یه‌ وه‌كو به‌كارهێنانی‌ مه‌ڵتی‌ میدیا واته‌ فره‌ژانری‌ هه‌بێت كه‌ تائێستا سایته‌كانمان له‌وڕووه‌وه‌ لاوازن بۆنموونه‌ سایتی‌ كوردی‌ لاوازه‌ له‌ڕووی‌ به‌كارهێنانی‌ فره‌ زمانه‌وه‌، لاوازه‌ له‌ڕووی‌ به‌كارهێنانی‌ فۆتۆوه‌، لاوازی‌ هه‌یه‌ له‌ به‌كارهێنانی‌ ئه‌رشیفدا، لاوازی‌ هه‌یه‌ له‌ بوونی‌ كتێبخانه‌یه‌كی‌ ئه‌لیكترۆنیدا كه‌ ئه‌مانه‌ كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندین ده‌بێت له‌ رۆژنامه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كاندا هه‌بن. سایته‌ كوردییه‌كانی‌ وه‌كو PUK میدیا و ئه‌وانی‌ تر ئه‌گه‌رچی‌ پێشكه‌وتنی‌ به‌رچاویان به‌خۆیانه‌وه‌ دیوه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت له‌ سایت ده‌ربچن و ببنه‌ رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ پێویسته‌ له‌هه‌مانكاتدا گرنگی‌ به‌سه‌رجه‌م هونه‌ره‌كانی‌ رۆژنامه‌وانی‌ كاغه‌زی‌ بده‌ن بۆ نموونه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ رۆژنامه‌وانی‌، راپۆررتی‌ رۆژنامه‌وانی‌، كه‌ لاوازن له‌ رۆژنامه‌وانی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ ئه‌گه‌رچی‌ رۆژنامه‌وانی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ ئامانجی‌ سه‌ره‌كی‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و هونه‌ره‌ رۆژنامه‌وانییانه‌ی‌ كه‌ له‌بواری‌ كاغه‌زیدا ناتوانرێت بایه‌خیان پێبدرێت زیاتر به‌رجه‌سته‌ بكرێن، نموونه‌یه‌كی‌ تر ریكلام، ئه‌گه‌رچی‌ له‌جیهاندا به‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ به‌هێزی‌ دارایی‌ كه‌ناڵه‌كانی‌ راگه‌یاندن له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت. رۆژنامه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كانی‌ ئێمه‌، سایته‌كانمان، رۆژنامه‌ كاغه‌زییه‌كانیشمان بایه‌خێكی‌ كه‌میان پێداوه‌.
ده‌كرێت لێره‌دا ئاماژه‌ به‌ جۆره‌كانی‌ رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ به‌كه‌م كه‌سێ‌ جۆره‌. یه‌كه‌میان: ئه‌و رۆژنامه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌یه‌ كه‌ هیچ  كۆپییه‌كی‌ له‌ شه‌قامه‌كاندا ده‌ست ناكه‌وێت، بڵاونابێته‌وه‌، كۆپی‌ كاغه‌زی‌ نییه‌ ته‌نیا له‌سه‌ر تۆڕی‌ ئینته‌رنێت بڵاوده‌بنه‌وه‌، ده‌كرێ‌ خاوونه‌كه‌ی‌ یه‌ك كه‌س بێت تا چه‌ندین كه‌س. جۆری‌ دووه‌م پێگه‌ی‌ ئاژانس و تۆڕه‌كانی‌ هه‌واڵه‌. جۆری‌ سێیه‌میشیان: ئه‌وانه‌ن كه‌ رۆژنامه‌ی‌ كاغه‌زین و كۆپی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ له‌سه‌ر تۆڕی‌ ئیتنه‌رنێت بڵاوده‌كرێنه‌وه‌ وه‌كو كوردستانی‌ نوێ‌، خه‌بات كه‌ له‌شه‌قامدا بڵاوده‌بنه‌وه‌ وه‌كو كاغه‌زی‌، له‌سه‌ر تۆڕی‌ ئینته‌رنێتیش بڵاوده‌كرێنه‌وه‌.
زۆربه‌ی‌ زاناكان كۆكن له‌سه‌ر پۆلێنكردنی‌ رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ بۆ ئه‌م سێ‌ جۆره‌ ئه‌گه‌رچی‌ ئه‌مانیش ره‌هه‌ندی‌ جۆراوجۆریان هه‌یه‌ وه‌كو هه‌واڵی‌ خێرا، كۆمه‌ڵایه‌تی‌، وه‌رزشی‌.
گرنگترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی‌ رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تاچه‌ند بتوانن خزمه‌تگوزارییه‌ كارلێكییه‌كان‌و میدیاییه‌كان به‌رجه‌سته‌ ده‌كات بۆنموونه‌ خزمه‌تگوزاری‌ كارلێكی‌ وه‌كو لینك تاچه‌ند سایته‌كه‌ لینكی‌ هه‌یه‌ له‌ شوێنانی‌ تر سوودی‌ لێوه‌رده‌گیرێت و له‌ناو ئه‌و سایته‌شدا تاچه‌ند په‌یوه‌ندی‌ به‌ سایته‌كانی‌ تره‌وه‌ ده‌كرێت. بوونی‌ لینك بۆ سایته‌ هه‌واڵییه‌كان، ئاژانسه‌كان، نوێترین بڵاوكراوه‌ زۆر گرنگه‌. خزمه‌تگوزارییه‌كی‌ كارلێكی‌ تر چاته‌ كه‌ ئه‌مڕۆ له‌جیهاندا شوێنێكی‌ تایبه‌تی‌ هه‌یه‌. خزمه‌تگوزارییه‌كی‌ تر ده‌نگدانه‌ به‌شێوه‌ی‌ راسته‌وخۆ. خزمه‌تگوزارییه‌كی‌ كارلێكی‌ تر كردنه‌وه‌ی‌ به‌شێكه‌ بۆ وه‌رگرتنی‌ بیروڕای‌ به‌كارهێنه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی‌ كه‌ بڵاوده‌بنه‌وه‌.
خزمه‌تگوزاری‌ میدیاییش كه‌ ئه‌مڕۆ زۆر بایه‌خی‌ پێده‌درێت، گرنگترینیان دانانی‌ ئه‌رشیفه‌، تاچه‌ند به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت سوود له‌و ئه‌رشیفه‌ وه‌ربگرێت‌و زانیارییه‌كانی‌ نوێ‌ ده‌كرێنه‌وه‌ كه‌ زۆر گرنگه‌. خزمه‌تگوزارییه‌كی‌ تر كردنه‌وه‌ی‌ كتێبخانه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنییه‌ كه‌ له‌ رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ كوردیدا زۆر لاوازه‌.
خاڵێكی‌ تر كه‌ له‌به‌رچاو ناگیرێ‌ ئه‌وه‌یه‌ بایه‌خ به‌ سنووری‌ جوگرافی‌ هه‌واڵه‌كان نادرێت، سنووری‌ جوگرافیای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ رۆژنامه‌وانی‌ تۆ چییه‌؟ مه‌به‌ستم له‌وه‌یه‌ ئایا تاچه‌ند هه‌واڵ‌ و بابه‌ته‌كان په‌یوه‌ستن به‌ عێراقه‌وه‌ و په‌یوه‌ستن به‌ كوردستانه‌وه‌. له‌ كوردستاندا ئایا زۆرتر په‌یوه‌ندییان به‌ چ ناوچه‌یه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌؟ ئه‌م حاڵه‌ته‌ له‌ رۆژنامه‌وانی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ كوردیدا پشتگوێ‌ خراوه‌و هیچ بایه‌خێكی‌ پێنه‌دراوه‌.

سبه‌ی‌: له‌ مێژووی‌ رۆژنامه‌گه‌ری‌ كوردیدا سه‌ره‌تا رۆژنامه‌كان مۆركێكی‌ ئه‌ده‌بییان هه‌بووه‌، ئه‌ی‌ رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ كوردی‌ سه‌ره‌تا چ مۆركێكی‌ هه‌بووه‌؟

سادق حه‌مه‌غه‌ریب: به‌پێی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ كوردی‌ سه‌ره‌تا مۆركێكی‌ ره‌خنه‌ی‌ سیاسی‌ هه‌بووه‌ و به‌ڕه‌خنه‌ی‌ سیاسی‌ ده‌ستی‌ پێكردووه‌و له‌ خه‌سڵه‌ته‌ گرنگه‌كانی‌ سایت ئه‌وه‌یه‌ دووره‌ له‌ مقه‌ستی‌ چاودێره‌وه‌، دووره‌ له‌ مقه‌ستی‌ سه‌رنووسه‌ره‌وه‌، دووره‌ له‌ مقه‌ستی‌ خاوه‌ن ئیمتیازه‌وه‌، ئاشنایی‌ له‌گه‌ڵ‌ مقه‌ستدا كه‌مه‌و ئاشنایی‌ له‌گه‌ڵ‌ سانسۆردا لاوازه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ نه‌ك هه‌ر كوردی‌، به‌ڵكو له‌سه‌رانسه‌ری‌ جیهاندا به‌وه‌ ناسراوه‌ كه‌ زۆرتر رۆژنامه‌ی‌ ره‌خنه‌یه‌ له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌شدا كه‌ ئێستا گرنگی‌ به‌ رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ هه‌واڵی‌ ده‌درێت.
 له‌ رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ كوردیدا سانسۆر زیاتر خودییه‌، زۆر جار سنووری‌ ئازادی‌ رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ خۆی‌ دیاری‌ ده‌كات. تائێستا له‌ جیهاندا یاسایه‌كی‌ تایبه‌تمان به‌ رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ نییه‌ وه‌كو چۆن به‌پێی‌ یاسا خاوه‌ن ئیمتیازو سه‌رنووسه‌رو رۆژنامه‌نووس له‌ رۆژنامه‌ی‌ كاغه‌زیدا به‌رپرسیارێتی‌ یاساییان هه‌یه‌.

سبه‌ی‌: هه‌میشه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان گله‌یی‌ ئه‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ رۆژنامه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان بوونه‌ته‌ جێی‌ جنێوو ناوزڕاندن، تۆ ئه‌مه‌ بۆ نه‌بوونی‌ ژیری‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ سایته‌كان به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن ده‌گێڕیته‌وه‌ یان بۆ نه‌بوونی‌ فه‌زایه‌كی‌ سیاسی‌؟

سادق حه‌مه‌غه‌ریب: ئه‌گه‌رچی‌ ئێستا له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئازادی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ هه‌یه‌، رۆژنامه‌ی‌ ئه‌هلیی‌ كاغه‌زیش هه‌ن وه‌كو هاوڵاتی‌ و ئاوێنه‌، به‌ڵام له‌ رۆژنامه‌وانی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ كوردیدا مه‌سه‌له‌ی‌ موماره‌سه‌كردنی‌ ئازادی‌ ته‌مومژاوییه‌، له‌ جیهاندا رۆژنامه‌ی‌ ته‌واو ئازاد نییه‌، به‌ڵكو ئازادییه‌كان له‌ سنووری‌ ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ كۆتاییان دێ‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێ‌ سایتمان هه‌یه‌ به‌بێ‌ ره‌چاوكردنی‌ هیچ رێساو یاسایه‌ك بابه‌ت بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌ی‌ بۆ رۆژنامه‌ی‌ كاغه‌زی‌ ناشێ‌، له‌گه‌ڵ‌ بنه‌ماو پرنسیپه‌كانی‌ رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ ناگونجێ‌، چونكه‌ پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ تاكه‌كه‌سی‌ زۆر تیایه‌ به‌بێ‌ پشتڕاستكردنه‌وه‌ زۆر هه‌واڵ‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌ كه‌ وانییه‌ ئه‌مه‌ش به‌شێكی‌ بۆ تایبه‌تمه‌ندی‌ خێرا بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ هه‌ندێ‌ جار رۆژنامه‌نووس ده‌كه‌وێته‌ هه‌ڵه‌وه‌.
هه‌موو هۆكاره‌كان یه‌كیان گرتووه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ بۆچوونێكی‌ وا دروست بێ‌ كه‌ سایته‌كان شوێنی‌ جنێوو ناوزڕاندنن. بۆنموونه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ بابه‌تی‌ جنێوئامێز بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ ته‌واو دڵنیان كه‌ هیچ رۆژنامه‌یه‌كی‌ كاغه‌زی‌ ئه‌و بابه‌ته‌ بڵاوناكاته‌وه‌ بۆیه‌ په‌نا ده‌بات بۆ رۆژنامه‌یه‌كی‌ ئه‌لیكترۆنی‌. دووه‌م ئه‌و كه‌سه‌ شاره‌زاییه‌كی‌ ئه‌كادیمی‌ نییه‌، هۆشیاری‌ سۆزداری‌ زاڵه‌ به‌سه‌ریدا. له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ ئێمه‌ رۆژنامه‌نووسی‌ به‌واتا ئه‌كادیمیمان كه‌مه‌ كه‌ هه‌موو چوارچێوه‌و ره‌هه‌نده‌كانی‌ رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ و كاغه‌زی‌ شاره‌زابێت‌و كار له‌ رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنیدا بكات بۆیه‌ ده‌بینیت زۆربه‌ی‌ ئه‌و هه‌واڵ‌و بابه‌تانه‌ی‌ له‌ رۆژنامه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كاندا بڵاوده‌كرێنه‌وه‌ كاڵوكرچن، زۆربه‌یان له‌ڕووی‌ واتاوه‌، له‌ڕووی‌ داڕشتنه‌وه‌، له‌ڕووی‌ زمانه‌وانییه‌وه‌ له‌ ئاستی‌ پێویستدا نین، به‌ڵام سایتێكه‌و كراوه‌ته‌وه‌و فه‌زایه‌كی‌ فراوانی‌ سایبه‌ری‌ هه‌یه‌و پابه‌ندنییه‌ به‌ قه‌باره‌یه‌كی‌ دیاریكراوی‌ په‌ڕه‌یه‌كه‌وه‌، دوو په‌ڕه‌وه‌، سێ‌ په‌ڕه‌وه‌و ئه‌و بابه‌تانه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌. خاڵێكی‌ تر ئێمه‌ی‌ كورد نازانین ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ چییه‌و نه‌ له‌ڕێی‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ونه‌ له‌ڕێی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ سیاسییه‌وه‌ هێڵی‌ سوور دیاری‌ نه‌كراوه‌ مه‌گه‌ر رۆژنامه‌نووس هێڵه‌كان بۆخۆی‌ دیاری‌ بكات له‌ڕووی‌ ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌. ئاستی‌ هۆشیاری‌ رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ش واده‌كات سایته‌كه‌ی‌ ببێته‌ په‌ناگه‌یه‌ك بۆ كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك كه‌ ته‌نانه‌ت رۆژنامه‌نووسیش نین بۆئه‌وه‌ی‌ داخی‌ دڵی‌ خۆیان به‌رامبه‌ر به‌ حیزبێك، لایه‌نێكی‌ سیاسی‌ به‌رامبه‌ر به‌ دیارده‌یه‌كی‌ دیاریكراو هه‌ڵڕێژن كه‌ به‌ڕِای‌ من ئه‌وه‌ هه‌ڵه‌یه‌، چونكه‌ ئێستا به‌هێزترین جه‌نگی‌ نێوان عه‌ره‌ب و ئیسرایله‌كان له‌ڕێی‌ ئینته‌رنێته‌وه‌یه‌، فه‌له‌ستینییه‌كان هه‌رچه‌ند له‌ڕووی‌ توانای‌ ته‌كنه‌لۆجییه‌وه‌ لاوازن، به‌ڵام چونكه‌ پێویستییان به‌ رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ هه‌یه‌ بوونه‌ته‌ یه‌كێك له‌ نه‌ته‌وه‌ یا وڵاته‌ پێشكه‌وتووه‌كان له‌بواری‌ ئینته‌رنێتدا، چه‌ندین توێژینه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌و بواره‌دا كردووه‌. كوردیش ده‌توانێت له‌جیاتی‌ ئه‌وه‌ی‌ رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ بكاته‌ پێگه‌یه‌ك بۆ جنێونامه‌ یان هه‌ندێ‌ پرسی‌ ئاست نزم بۆ دۆزی‌ ئێستای‌ میلله‌تی‌ كورد ببێته‌ بڵندگۆیه‌ك بۆ گه‌یاندنی‌ په‌یامی‌ كورد، بۆ رۆشنبیركردنی‌ تاكی‌ كورد، بۆ زیاتر ئاشناكردنی‌ دنیا به‌ نه‌هامه‌تییه‌كانی‌ كورد‌و بێكه‌سیی‌ كورد.

سبه‌ی‌: ئه‌م وه‌ڵامه‌ ده‌به‌ستمه‌وه‌ به‌م پرسیاره‌وه‌ كه‌موكوڕی‌ پێگه‌ كوردییه‌كان له‌چاو پێگه‌ عه‌ره‌بی‌ و توركی‌ و فارسی‌ و پێگه‌كانی‌ تر چییه‌؟

سادق حه‌مه‌غه‌ریب: لاوازترین خاڵی‌ پێگه‌ كوردییه‌كان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كه‌سێك یان دوو كه‌س یان سێ‌ كه‌س چوار كه‌س به‌ڕێوه‌ی‌ ده‌به‌ن كه‌ ئه‌مه‌ش به‌ڕای‌ زۆرێك له‌ به‌رپرسانی‌ پێگه‌ كوردییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ لاوازی‌ توانای‌ مادی‌ بۆنموونه‌ ناتوانن له‌ زۆربه‌ی‌ شارو شارۆچكه‌كان په‌یامنێر دابنێن. كه‌موكوڕییه‌كی‌ تر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بایه‌خ به‌ ریكلام نه‌دراوه‌ تا ببێته‌ سه‌رچاوه‌ی‌ داهات و پێگه‌كه‌ پێویستی‌ به‌ یارمه‌تی‌ لایه‌نی‌ تر نه‌بێت و فه‌زای‌ ئازادی‌ فراوانتر بكات. هه‌روه‌ها زۆربه‌ی‌ ئه‌وانه‌ی‌ له‌ پێگه‌كاندا كارده‌كه‌ن ئه‌كادیمی‌ نین بۆنموونه‌ خزمه‌تگوزارییه‌ كارلێكه‌كان ناناسن تا له‌ پێگه‌كه‌یاندا دایانبنێن، خزمه‌تگوزارییه‌ میدیاییه‌كان ناناسن تا به‌هه‌مان شێوه‌ دایانبنێن، شاره‌زا نین له‌ داڕشتنی‌ سیاسه‌تی‌ نووسینی‌ رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ كه‌ جیاوازه‌ له‌ رۆژنامه‌ی‌ كاغه‌زی‌. تائێستاش پشتیوانییه‌كی‌ مادی‌ نییه‌ بۆ رۆژنامه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان واته‌ ئه‌گه‌ر پێگه‌یه‌ك سه‌ر به‌ حیزبێك بێت ده‌بێت توانایه‌كی‌ مادی‌ وای‌ بۆ بڕه‌خسێنرێت كه‌ بتوانێت كێبڕكێ‌ له‌گه‌ڵ‌ سایته‌كانی‌ وڵاتانی‌ دراوسێ‌ و جیهان بكات. خاڵێكی‌ تری‌ لاواز ده‌رنه‌چوونه‌ له‌ شێوازی‌ وتاری‌ بۆ شێوازی‌ هه‌واڵی‌ و ده‌رنه‌چوونه‌ له‌ رۆژنامه‌یه‌كی‌ ره‌خنه‌ی‌ سیاسی‌ بۆ رۆژنامه‌یه‌كی‌ هۆشیاری‌ مه‌عریفی‌ كه‌زیاتر سوود به‌ كۆمه‌ڵگه‌ بگه‌یه‌نێت‌و قه‌تیس نه‌بێت له‌چوارچێوه‌ی‌ ره‌خنه‌گرتن له‌ حیزبێكی‌ دیاریكراو یان ده‌سه‌ڵاتێكی‌ دیاریكراو یان كه‌سێتییه‌كی‌ سیاسی‌ دیاریكراو.

سبه‌ی‌: یه‌كێك له‌و ره‌خنانه‌ی‌ له‌ رۆژنامه‌وانی‌ كوردی‌ ده‌گیرێت به‌تایبه‌تی‌ رۆژنامه‌و بڵاوكراوه‌كانی‌ هه‌رێم ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مۆركێكی‌ ناوچه‌ییان پێوه‌یه‌، ئایا سایته‌ كوردییه‌كان توانیویانه‌ ئه‌و مۆركه‌ ناوچه‌ییه‌ كاڵ‌ بكه‌نه‌وه‌؟

سادق حه‌مه‌غه‌ریب: وه‌ك له‌پێشه‌وه‌ ئاماژه‌م پێكرد سنووری‌ جوگرافی‌ رۆژنامه‌وانی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ زۆر گرنگه‌ كه‌ به‌داخه‌وه‌ ئێمه‌ زۆر بایه‌خمان پێنه‌داوه‌. هه‌تا ئێستاش رۆژنامه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كانی‌ ئێمه‌ كۆپی‌ رۆژنامه‌ كاغه‌زییه‌كانن ته‌نانه‌ت له‌ڕووی‌ دیزاینیشه‌وه‌. هه‌ر سایتێك له‌ سایته‌كانی‌ ئێمه‌ ده‌كه‌یته‌وه‌ فۆتۆیه‌ك له‌ ته‌نیشتییه‌وه‌ دانراوه‌، فۆتۆیه‌ك له‌ ناوه‌ڕاسته‌وه‌یه‌ و دانه‌یه‌ك له‌ راسته‌وه‌یه‌و سه‌ره‌وه‌ هێدێكی‌ تایبه‌تی‌ هه‌یه‌و ده‌رهێنانه‌ هونه‌رییه‌كه‌ی‌ زۆر جیاواز نییه‌ له‌ رۆژنامه‌ی‌ كاغه‌زی‌. ده‌توانم بڵێم كۆپییه‌كی‌ رۆژنامه‌ كاغه‌زییه‌كانمان هێناوه‌و له‌سه‌ر تۆڕی‌ ئینته‌رنێت دامانناوه‌. به‌سوود وه‌رگرتن له‌و ته‌كنه‌لۆجیایه‌ی‌ له‌ جیهاندا هه‌یه‌و به‌رده‌وام له‌ پێشكه‌وتندایه‌ ده‌كرێت دیزاین و دابه‌زاندنی‌ بابه‌ته‌كه‌ی‌ بگۆڕێت. سوود له‌ مه‌ڵتی‌ میدیا وه‌ربگیرێت، نووسین و وێنه‌و ده‌نگ هه‌رسێكیان له‌ یه‌ككاتدا به‌كاربهێنرێن تا بتوانرێت رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ كوردی‌ به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ببرێت.


پرۆفایل
×سادق حه‌مه‌غه‌ریب حه‌مه‌سادق
×ساڵی‌ 1968 له‌ گوندی‌ سه‌رگه‌تی‌ سه‌ر به‌ ناوچه‌ی‌ هه‌ورامان له‌دایك بووه‌
×ساڵی‌ 1997 به‌شی‌ كیمیای‌ عه‌مه‌لی‌ زانكۆی‌ تبرێزی‌ ته‌واوكردووه‌
×ساڵی‌ 2004 به‌شی‌ راگه‌یاندنی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ ته‌واوكردووه‌
×ساڵی‌ 2008 ماسته‌ری‌ له‌ كۆلیجی‌ راگه‌یاندنی‌ زانكۆی‌ به‌غدا وه‌رگرتووه‌
×ماسته‌رنامه‌كه‌ی‌ به‌ناونیشانی‌ "رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ كوردی‌"یه‌ كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ وه‌سفی‌ رووپێوییه‌ له‌سه‌ر رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ كه‌ هه‌رسێ‌ سایتی‌ كوردستان نێت و ده‌نگه‌كان و كڵاوڕۆژنه‌ی‌ به‌ نموونه‌ وه‌رگرتووه‌

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
به‌درخان/ هه‌ولێر
 ده‌ست خۆش كاك سادق هیوای‌ سه‌ركه‌وتنت بۆ ده‌خوازم
كۆڤان
 له‌ ڕاستیدا من ده‌ستی خۆشی لێده‌كم كاك صادق ڕۆنامه‌ نوسێكی به‌ئه‌زمون ده‌وڵه‌مه‌نده به‌لاَم هیوادارم زیاتر لده‌ركه‌وێت چونكه‌ ماوه‌یه‌ك وه‌كو جاران ده‌رناكه‌وێت, و ئه‌مه‌ یه‌كه‌م كه‌سیشه‌ كه‌ خۆی داوه‌ لفه‌و بواره‌ بۆ یه‌ ده‌ست خۆشی لێده‌كه‌م.
ئەمیر سوبحانی
 هەرچەندە باسە زۆر گرنگە بەلامەوە کەکەسێکم لەبواری تەکنیکی وێب و پەرەپێدانی میدیای ئەلیکترۆنی دەخوێنم، زۆریش سەرنجی ڕاکێشام لەدوایدا کەنوسراوە. لەبەغداد تەواوی کردووە تۆزێک سەرلێشێواندنی لادروست کردم. لەوبوارەی من سەرقاڵیم زۆر پڕۆفیسۆرمان هەیە تاکو ئێستا نەیاتنوانیوە دانێک بەدیدی خۆیاندا بنێین و لەخودی خۆیانەوە بڕیاربدەن کێ باشە کێ بڵاوکەرەوەیەکی هەواڵی دروستە کێ دروست دەنوسێت کێ باش نییە؟ ئەمانە ڕەهایەک نین نەجەنابت کەدەرچوی بەغدای کەهەمووی جێگای پرسیارە و نەمنیش کەخوێندکاری ئەو بوارەم بەیەک کوتەک دیاری بکەین. ئایا ڕۆژنامەیەکی عێراقی دروست یان ڕۆژنامەوانی لەعێراق خۆی توانیوە تەنانەت لای دراوسێکانیشی خۆی بناسێنێت کەسەرجەم هەواڵ و گەرمی ڕووداوەکان لەکەناڵی ترەوە گەرمدەکرێنەوە بۆ ژوورەوە؟ تاوەکو جەنابت لەئاستە دانیشتگایە پلەی ماستەر وەربگریت؟ ئایا زانیاریەکانت نەدەبوو باشتر بکەیت پێش ئەوەی کۆمەڵێک خاڵ بکەیتە بنەما بۆ هەڵسەگاندن ڕۆژنامەیەکی ئەلیکترۆنی، پێشتر تەماشای دوو بۆ سێ بەستەری بەسوودت کردبا ئەوجا بەناو کەوتیتایە کێ دروستە کێ نادروستە؟ ئەمە بێجگە لەوەی ڕۆژنامەی ئەلیکترۆنی و ڕۆژنامەوانی لەڕۆژهەڵتی ناوەڕاستدا داماوە، چما کوردستانیش، هەفتەیەک نابێت (.....)ئاسایش ڕۆژنامەیەکی کردبوو بەجاش و خاین. بەڕێز گیان خۆت مەهاوە ناو باسێکەوە کەخودی خۆتیش باوەڕی پێ ناکەیت. ئازادی ڕۆژنامەوانی لەم وڵاتەی کەمن لێێم لەسەرویا هەموو جیهانەوەیە، بەڵام با من و جەنابت بڕۆین سەردانی سەندیگای ڕۆژنامەنوسانیان بکەین بزانین بەقەت دەریایەک کەمتەرخەمی نادرکێنین لەیاسای ڕۆژنامەوانی دانیمارک؟! هەرچەندە سەیریش نییە چونکە سەرکردە دکتاتۆرەکانی ئەو ناچەوەیەش هەموو شتێک لای ئەوان ئەوپەڕی بەهای دراوە. باشترین نمونە وێنەکانی پێغەمبەری ئیسلامن، ملیارەها زەرەری لەئابووری و دیپلۆماسی ئەم وڵاتە داوە، بەڵام دەڵێن دەبێت هەبێت. لەشوێنێ مەسیح و خوداوەند لەفلیمەکانی هۆلیۆد بکرێن بەکۆمیدیا، چی عەجەب شەرم لەئاینێک بکەین کەهەمان سەرچاوەیە. لەو ڕووە کەجەنابت دەڵێی دەبێت ڕۆژنامەوانی زۆر لەخزمەت ئاسایشی نەتەوەیدا بێت. دەزانم مەبەستت ئاسایشی نەتەوەیی کورد نەبوونی هەیە نەدەیانەوێت ببێت تا ڕۆژنامەنوس ڕێزی بگرێت. باشترین نمونەش ئەم کاتەی ئەمەی دەنوسم، هەواڵەکان باسی بۆمباران ناوچەکان دەکەن و هێزی پێشمەرگەش 30 هەزار مووچەی بۆ بڕایەوە :). بەڕێز مەریوان ڕێکەوتەکەی بۆت چاککردووە کەپێم وایە نەزانینی ئەو ڕێکەوتە گەورەترین زەربە لەئاستی زانیاریتان دەدات. pukmedia یان هەر ڕۆژنامەیەکی ئەلیکترۆنی کەدووربن و لەڕیالیزمی کۆمەڵگەوە هەروەها هەموو کات کام هەواڵ باشە بۆ خودی دەسەڵاتیان یان کام دەربڕین باشە بۆ دۆستایەتیکرنی گەورەکانیان هەوڵ بدەن کوێرانخواردی خوێنەری بکەن، نەک مەرجی ڕۆژنامەی ئەلیکترۆنی نایان گرێتەوە بەڵکو دەچنە ژێر هاوپۆلی پڕوپاگەندەی ڕەش http://en.wikipedia.org/wiki/Propaganda_model ئەگەر کەسێک تەماشای بەشی فارسی و بەشی کوردیەکەی بکات دەزانێت چەند بەتەنافەوە دەنوسن لەوشەسازیدا، هەندێک برادەری عێراقی هەیە دەڵێن لەدەقە عەرەبیەکانیشدا هەمان کارە. ماڵپەڕی سبەی وەکو هەواڵی ئەلیکترۆنی سەرکەوتوو نییە، بەقەت ئەوەی توانیویەتی وەکو ئەنتی بنەماڵەیی و گەندەڵی سیاسی ئابوری ناو ڕیزەکانی یەکێتی خۆی پێناسە بکات، وەلەپێشی تەوژمێکەوەیە کەدەیەوێت لەبری 17 ساڵ و هەواڵی قۆرخکراو و بۆچوونی قۆرخکراودا و هەڵوێستی نانیشتیمانیدا، هەندێک لمۆزی خەڵکێک کەخراپترین ئاستی مرۆڤایەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەژین بهێنتەوە سەر ڕێڕەوی خۆی. کۆتایی بەقسەکانم دێنم. زۆرم پێخۆشە گەرجاریک کەرەمکەیت لەزانکۆکەمان میوان بیت، ئێوارە سیمینارێک بۆ خوێندکارانی ئەوروپای ڕۆژنامەوانی و میدیای ئەلیکترۆنی سازبکەین. ئەمیر سوبحانی* کۆبنهاگن
مه‌ریوان
 ڕۆژنامه‌ی شیكاگۆ تریبۆن له‌ ساڵی 1995 دا ماڵپه‌ری ئه‌لکترۆنی دروستکرد نه‌ک ساڵی 1992 و ناوه‌که‌شی هه‌ر شیكاگۆ تریبۆن بوو: http://en.wikipedia.org/wiki/Chicago_Tribune
ئاکۆ مه‌نگور
 به‌داخه‌وه‌ وه‌ڵامه‌کانی کاکی سادق ،هیچ ئیزافه‌یه‌کی پێنه‌داین ، به‌و هیوایه‌ ماسته‌رنامه‌که‌ی وانه‌بووبێت ، به‌ڵكو بتوانێت بلاوی بکاته‌وه‌ تا سودی لێوه‌ربگرین..له‌ گه‌ڵ 95% بۆچوونه‌کان و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کانی نیم ..له‌گه‌ڵرێزدا.
وریا فه‌رهادی‌
 ده‌ست خۆش و سه‌ركه‌وتوبیت
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
د.ره‌فیق سابیر: نه‌مانتوانی کارێکی ئه‌وتۆ بکه‌ین
شێخ مورشید خه‌زنه‌ویی: ئیمانتان ته‌واو نابێت گه‌ر کوردێکی دڵسۆز نه‌بن
فالح ساری‌: له‌ هه‌رێم به‌ قاچاخبردنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو هه‌یه‌
سامان سیوه‌یلی: په‌راوێزخراوترین بوار، بواری ده‌رونی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌
ئاکۆ حه‌مه‌که‌ریم: 11ی سێپته‌مبه‌ر، خاڵی وه‌رچه‌رخانه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان
ئاسۆس هه‌ردی‌: هیوادارم ئه‌مجاره‌یان ده‌سه‌ڵات به‌كردار وه‌ڵام بداته‌وه‌
مەجید عەزیز: کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌، یەکێتی و پارتی لە سیاسەتی عەسکەرتارێتی وازناهێنن
د.رێبوار فه‌تاح: چاكسازی به‌م سه‌ركردایه‌تییه‌ ناكرێ
د.په‌ریهان قوبلای: به‌تێڕوانینی ئێمه‌ په‌رله‌مان شكستی هێناوه‌
(دادوەر) سالار رەئوف: گردی زەرگەتە؛ موڵکی كۆمپانیای وشەیە
خه‌بات عه‌بدوڵڵا: گۆڕان نه‌یتوانیوه‌ یه‌کێتی تێپه‌ڕێنێت
جۆزێف ترینتۆ: ئیداره‌ی ئۆباما گرنگی به‌ نوێنه‌رانی كورد نادات
د.سه‌ردار عه‌زیز: ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات چاك بكات، نه‌ك ببێته‌ ئه‌لته‌رناتیڤ
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات لاساری‌ بكات خۆپیشاندان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌
كاردۆ محه‌مه‌د: له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی‌ ئیمتیازاتین به‌ خانه‌نشینیشه‌وه‌
قادری حاجی عەلی: ئەم حكومەتەی ئێستا نە بەشداریی تێدا دەكەین، نە دەشمانەوێت تەعدیلی وه‌زاری بكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌پێی پرۆژه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، چاكسازیمان پێباشه‌
دكتۆر نوری‌ تاڵه‌بانی‌: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستور بۆ په‌رله‌مان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌موانه‌
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی‌: ئه‌مانه‌وێت ئه‌و واقیعه‌ بگۆڕین
عه‌بدولره‌حمان بناڤی‌: تێپه‌راندنا بودجێ‌ ب زۆرینه‌یا ده‌نگان ل ژێر فشارا هه‌ردو پارتان بویه‌
عه‌بدولباقی‌ یوسف: له‌ سوریای‌ نوێدا فیدراڵیمان ده‌وێت
د.فاروق ره‌فیق: راپێچتان ده‌كه‌ین بۆ به‌رده‌م دادگای‌ مێژو
كاوه‌ محه‌مه‌د: سیستمی حوكمڕانیمان كێشه‌ی بونیادیی هه‌یه‌
عیماد ئەحمەد: کێشه‌کان ماون و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێن
ئازاد كاكەڕەش: دادگای «لاهای»؛ ستەمكارەكانی هەرێمی كوردستان دەترسێنێت
د.مه‌ریوان وریا قانع: لەمێژە؛ دەسەڵات لە دونیای ئێمەدا دۆڕاوە
سەڵاح رەشید: ده‌مانه‌وێت ببینه بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی ده‌نگده‌ران
د.نوری تاڵەبانی: پێویستە دەسەڵاتی دادوەریی جێگای متمانەی هاوڵاتیان بێت
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: دوا ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ینه‌ تورکیا
سه‌ركۆ عوسمان: بۆ هه‌ر خاڵێک له‌ به‌رنامه‌ (22) خاڵییه‌كه‌، پرۆژه‌مان ئاماده‌كردوه‌
جەزا سەرسپی: نامرۆڤانە ئه‌شکه‌نجه‌یان داین
قادری حاجی عه‌لی: ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر ملنه‌دات؛ کوردستان وه‌کو سوریا و یه‌مه‌نی لێدێت
كاروان كه‌مال: 17 شوبات ده‌سته‌ شاراوه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئاشكراكرد
عەزیز شێخانی: چانسی سه‌ركه‌وتنم وه‌ك پاڵێوراوه‌ فینله‌ندییه‌كانه‌
ناسك قادر: ده‌سه‌ڵات هیچ شه‌رعیه‌تێكی‌ نه‌ماوه‌
بەختیار عەلی: زۆرینە پشتی كردوەتە دەسەڵات
شادان عه‌بدول: چاوه‌ڕێی‌ وه‌ڵامی‌ بارزانیین
هه‌ڤاڵ خه‌جۆ: پارتی‌ و یه‌كێتی‌ جاش و لایه‌نی‌ سیاسی به‌كرێگیراویان هه‌یه‌، بێگومان قه‌ڵه‌می‌ به‌كرێگیراویشیان هه‌یه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا كه‌وتوه‌ته‌ به‌ر مه‌ترسی‌
د.عه‌باس وه‌لی: ئۆلیگارشییەکی ماڵی حوکمی کوردستان ده‌کات
نه‌وشیروان مسته‌فا: پشتیوانی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ ده‌كه‌ین
دلێر عه‌بدولخالق: جوڵانه‌وه‌ خوێندكارییه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئــه‌م چـیـــنـه‌ سـیـاسـیـــیــه‌ مشـــه‌خـــۆره‌ی کـــوردســتــان؛ هـــه‌مـــان چـاره‌نــوسـی تـونـــس‌ و مــیـســریـــان ده‌بــێـــت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌بێت ئه‌وان داوای لێبوردن بکه‌ن
هانا سه‌عید: خەتای میللەت چیە بە قەت باشوری سودانیان پێ ناكرێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌م زمانه‌ سیاسییه‌ی‌ كه‌ ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ ئه‌مجاره‌ به‌كاریانهێناوه‌ له‌م به‌یانه‌دا به‌ڕاستی‌ نیشانه‌ی‌ دواكه‌وتنه‌ له‌ بیری سیاسیدا
ئازاد كاكه‌ڕه‌ش: لۆبی‌ كوردی‌ پێویستی‌ به‌ كۆده‌نگی‌ هه‌یه‌
د.که‌مال ئارتین: داوای‌ سەربەخۆیی‌ هەمو پارچەکانی‌ کوردستان دەکه‌ین
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: پارتی‌ هه‌قی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ به‌ نـزیكبونه‌وه‌مـان لـه‌ گۆڕان سه‌غڵه‌ت بێت
د.كامیران به‌رواری‌: مه‌به‌سته‌كا سیاسی لدور تێپه‌ڕاندنا یاسایا خۆنیشاندانێ‌ هه‌یه‌
به‌ختیار عه‌لی‌: ترسناكه‌ له‌ مۆراڵی‌ میدیاكاران بێده‌نگبین
شۆڕش حاجی: زۆربه‌ی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی‌ گۆڕانیان به‌ داهێنانی‌ نوێ‌ زانی‌
جه‌وهه‌ر نامیق: ده‌بێت پشتگیریی‌ له‌ هه‌ڵوێستی گۆڕان بكرێت
د. شاهۆ سه‌عید: سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم سه‌نگی‌ كوردی‌ له‌ به‌غدا بچوككرده‌وه‌
د. كه‌مال مه‌زهه‌ر: سه‌ركرده‌ كورده‌كان راستگۆ نه‌بن ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ئابڕویان ده‌چێت
جه‌بار ئه‌مین: ده‌توانین پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ پشتگیری‌ مافه‌كانی‌ كورد
كاوه‌ حه‌سه‌ن: تۆڕێكی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌رفراوانمان دروستكردوه
چیا عه‌باس: عەقڵیەتی دیبلۆماسیەتی کوردی لە چوارچێوە و ئاڕاستە کۆنەکاندا دەخولێتەوە
د.فواد مه‌عسوم: گۆڕان له‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، رۆڵی‌ ئیجابی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: په‌رله‌مان‌ له‌زۆر روه‌وه‌ پێویستیی‌ به‌ چاكسازیی‌ هه‌یه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌ نابه‌ستینه‌وه‌ به‌ هه‌ڵوێستی‌ سیاسییه‌وه‌
ئاڵا تاڵه‌بانی: باشتر وایه‌ كورد هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كۆتایی پێبهێنێت
ئه‌مین جاف: ئەو پڕۆژانەی لە کوردستاندا جێبەجێکراون، وشکەکەڵەکە نەک ئاوەدانکردنەوە
جه‌مال نه‌به‌ز: ئەگەر یەکگرتن گەیشتن بێ بە پلە و پارە و پایە ئەوا نه‌بێت باشتره‌
ئاشتی‌ عه‌زیز: پرۆژه‌یاسای‌ خۆپیشاندان هه‌ڵه‌ی‌ یاسایی‌ و ده‌ستوریی تێدایه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئۆپۆزسیۆن روی‌ كوردستانی‌ جوانتر كردوه‌
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: هێزی پێشمه‌رگه‌ هێزێکی سه‌رتاسه‌ری نییه‌
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح: گه‌ر رێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ واتای‌ پاوانكردنی‌ ده‌سه‌ڵات بێت، خراپه‌
مه‌ولود باوه‌مراد: ده‌سه‌ڵات جیاوازی‌ له‌نێوان خۆی‌ و وڵاتدا ناكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: نیگه‌رانین له‌وه‌ی‌ ئیحتكاری‌ سیاسی‌ بۆ ئێستا و پاشه‌ڕۆژ ده‌كرێت
د. كامه‌ران مه‌نتك: له‌ كوردستاندا شتێك نیه‌ به‌ ناوی‌ دیموكراسیه‌ت
ئازاد جوندیانی: ئاستی په‌یوه‌ندی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان ناگاته‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ که‌ له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌مان بێت
رێبین هه‌ردی: ئه‌مانه‌ یاسایه‌كیان ئه‌وێ جێی چه‌كه‌كه‌یان بۆ بگرێته‌وه‌
مه‌ریوان حه‌مه‌ سه‌عید: ئازادیی‌ راده‌ربڕین به‌دۆخێكی‌ مه‌ترسداردا تێپه‌ڕ ده‌بێت
هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر: ئه‌گه‌ر ئازادییه‌كان به‌رته‌سكبكرێنه‌وه‌، پێویستمان به‌ ئازایه‌تی ده‌بێت
سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج: یاسای نه‌زاهه‌مان پێباشه‌، به‌ڵام بۆ سه‌ر ره‌فه‌ نه‌بێت
محه‌مه‌د تۆفیق: هه‌رێمی‌ كوردستان پێویستی‌ به‌ سیایسه‌تێكی‌ تایبه‌تی‌ نه‌وتی‌ هه‌یه‌
جه‌لال جه‌وهه‌ر: گۆڕان پرۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازیی‌ داوه‌ته‌ حكومه‌ت
فاروق جه‌میل: ئه‌وه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن پێشكه‌شی‌ ده‌كات لایه‌نی‌ زۆرینه‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌
جه‌لال شێخ كه‌ریم، بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ: وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ له‌ سنوری‌ ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر یه‌كیان نه‌گرتوه‌ته‌وه‌
د.بورهان یاسین: ده‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان روداوێكی‌ زۆر گرنگ بو
ناسك قادر: نوێبونی ئۆپۆزسیۆن پاساو نیه‌ بۆ كه‌موكوڕییه‌كانی
فاروق ره‌فیق: مه‌عقوله‌ كه‌سێك خیانه‌تی له‌گه‌ڵ نیشتماندا كردبێت هه‌ڵیبژێریت بۆ په‌رله‌مان؟!
رێبین هه‌ردی‌: (25/7)، مێژوی‌ نوێی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌رگریی‌ له‌ میدیای‌ ئازاد ده‌كه‌ین
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری: به‌ده‌سكاری‌ نه‌كراوی‌ (75%)ی نه‌وتی‌ هه‌رێم ده‌نێردرێته‌ ئێران
تاریق حه‌رب: پێویسته‌ کورده‌کان هه‌ڵوێستیان رونبکه‌نه‌وه‌
د. شاهۆ ئه‌ندامی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ كورد: تاقه‌ شتێك به‌ ده‌ستمانه‌وه‌ ماوه‌، ئیستیحقاقی‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌
محه‌مه‌د كه‌ریم: حساباتی‌ خیتامیی‌ بودجه‌ی‌(2009)، زیاتر له‌ (701) ملیار دینار خروقاتی‌ تێدا كراوه‌
سه‌فین دزه‌یی: پێداچونه‌وه‌ ده‌كه‌ین به‌ سیستمی نوێی په‌روه‌رده‌دا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆنین پێویست ناكات ده‌سه‌ڵات ته‌گبیرمان بۆ بكات
كاكه‌ڕه‌ش سدیق: شاندی ئیئتیلافی لیسته‌ كوردستانیه‌كان پرسیان پێنه‌كردوین
سامی شۆڕش: به‌قسه‌ رازی نابین، به‌ڵێنی‌ ئیمزاكراومان ده‌وێت
دیندار نه‌جمان دۆسكی:به‌رنامه‌یه‌كمان نه‌بو بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان
ئاسۆس هه‌ردی‌: رۆژنامه‌گه‌ریی‌ ئه‌هلیی‌ رۆڵی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ نه‌بینیوه‌
د.یاسین سه‌رده‌شتی‌: (25/7) وه‌رچه‌رخانێكی مێژویی ئیجابی بو
كوێستان محه‌مه‌د: ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان بێ به‌ها و ئیفلیج بێت
زانا رۆستایی: 140، هێڵی سوره‌ له‌ گفتوگۆی هاوپه‌یمانی لیسته‌ كوردستانیه‌كاندا
كاوه‌ عه‌بدوڵا: ده‌یانه‌وێت ته‌نها شارێك له‌ عێراقدا به‌ یاسای به‌عس به‌ڕێوه‌ بچێت
سه‌ردار عه‌بدوڵا: له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئی‌ ته‌وافوقداین
جێنیفه‌ر فیلتمان: ئه‌مریكا به‌دواداچون بۆ كه‌یسی‌ سه‌رده‌شت ده‌كات
عه‌بدوڵڵا رێشاوی‌: پێویسته‌ گۆڕان عه‌قایدی‌ نه‌بێت
خه‌بات عه‌بدوڵا: نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان وه‌ك خوێن وایه‌ بۆ جه‌سته‌
سیروان بابه‌ عه‌لی: گۆڕان هه‌ڵه‌ی زۆره‌
سه‌ردار عه‌زیز: ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، هه‌ڵگری پلانێکی رونی گۆڕان بێت
حاكم شێخ له‌تیف: گوتاری‌ حیزبیمان گۆڕی‌ بۆ گوتاری‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌
رێبوار سیوه‌یلی‌: گۆڕان ده‌ستكه‌وتی‌ باشی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌
فه‌رهاد عه‌ونی‌: تائێستا یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌، به‌هه‌ندێك له‌ دادگاكانی‌ كوردستان نه‌گه‌یشتوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: سه‌ر بۆ هیچ فشارێكی سیاسی دانانه‌وێنین
خه‌لیل كارده‌: پێویسته‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا گۆڕان به‌خۆیدا بچێته‌وه‌
د.تاهیر هه‌ورامی‌: سیستمی‌ ته‌ندروستی‌ هی‌ سه‌رده‌می‌ عوسمانییه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌بێ‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ ده‌ركراوه‌ سیاسییه‌كان، هاوكاریی‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی‌ ناكه‌ین
نێچیرڤان بارزانی‌: پارتی‌ پێویستی‌ به‌ چاكسازی‌ و نوێبونه‌وه‌ هه‌یه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌، براده‌رانی گۆڕان له‌ گرده‌كه‌ بێنه‌ خواره‌وه‌
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق: (7/3) سه‌لماندی گۆڕان كه‌فوكوڵ‌ نه‌بو
عومه‌ر سدیق: ئۆپۆزسیۆن، رۆڵی‌ به‌رچاوی‌ له‌ په‌رله‌ماندا ده‌بێت
د. زانا ره‌ئوف: ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت بكرێت
عه‌دنان عوسمان: بێده‌نگ نابم له‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ر من كردیان
عه‌تا قه‌ره‌داغی‌: گۆڕان له‌ كه‌شتی‌ نوح ده‌چێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: گۆڕان سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت
جه‌وهه‌ر نامیق: به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان باشترین به‌رنامه‌یه‌
ئاسۆ عه‌لی: هه‌ڵبژاردنی 7-3 وه‌ڵامی زۆر شت ده‌داته‌وه‌
شێركۆ بێكه‌س: هیوادارم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دوربێت له‌ ساخته‌كاریی‌
د.شاهۆ سه‌عید: ئۆپۆزسیۆنمان چه‌سپاند
نه‌وشیروان مسته‌فا: رازی نابین به‌ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له‌ رێگه‌ی‌ زۆرینه‌ و كه‌مینه‌وه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: چی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكدا بێت ئه‌وه‌مان به‌لاوه‌ په‌سه‌نده‌
د. بورهان یاسین: گۆڕان نابێت له‌ كوردستان ته‌نگی‌ پێهه‌ڵبچنرێت ‌و له‌ به‌غداش داوای‌ برایه‌تی‌ لێبكرێت
سه‌رۆكی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی‌ ریزه‌كانی‌ كوردین... به‌ڵام به‌و رێگایه‌نا "براكه‌ت سه‌ربخه‌ ئه‌گه‌ر سته‌مكاربو یان سته‌ملێكراو"
مسته‌فا سه‌ید قادر: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ نه‌خشه‌ی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمیش ده‌گۆڕێت
د.زانا ره‌ئوف: ده‌ركه‌وتنی‌ ئۆپۆزسیۆن وایكرد به‌ هه‌ڵه‌كان بوترێت هه‌ڵه‌
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ بارودۆخی‌ سلێمانی‌ به‌رپرسن
عه‌لی‌ باپیر: حكومه‌ت خه‌ڵكی‌ توشی‌ نائومێدیی‌ كردوه‌
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: لای ئێمه‌ ئیمتیازات و پۆست نییه‌
حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌عه‌لی: چوار مانگی رابردوش په‌رله‌مان له‌ پشودا بوه‌
جه‌مال عه‌بدول: ده‌یانویست ده‌سته‌كه‌ ئه‌ڵقه‌ له‌گوێ‌ ‌و ده‌سته‌مۆ بكه‌ن
قادری‌ حاجی‌ عه‌لی‌: پێویسته‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش پرس به‌ په‌رله‌مان بكه‌ن
رزگار عه‌لی‌: ئه‌مریكا ناتوانێت رۆڵی‌ فیعلی‌ ببینێت له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140)
پشتیوان ئه‌حمه‌د: یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌به‌ ‌و له‌ زیانی كورده‌
د. ره‌فیق سابیر: گه‌نده‌ڵی‌ چاره‌نوسی‌ هه‌رێمی‌ خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
ئێریك گوستافسن: ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان له‌ژێر فشارێكی‌ ئێجگار گه‌وره‌دایه‌
شێخ جه‌عفه‌ر: بڕوام به‌هێزی‌ چه‌كداری‌ حیزب نییه‌
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: دانانی‌ كۆتا بۆ شه‌به‌ك پیلانی‌ دوژمنانی‌ كورده‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌شێك له‌هه‌مواری‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن به‌زیانی‌ كورده‌
به‌رزان هه‌ورامی: ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كانی‌ هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیدا بێت، پێویست ناكات بشاردرێته‌وه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مانه‌وێت نه‌ریتێكی تازه‌ی سیاسیی دابێنین
عه‌لی‌ محه‌مه‌د: تائێستا نه‌مانبیستوه‌ شاندێكی‌ باڵای‌ هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك بچێته‌ به‌غدا
جه‌لال جه‌وهه‌ر: له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا گۆڕانی‌ گه‌وره‌تر روده‌دات
موراد قه‌ره‌یڵان: چونی‌ گروپی‌ ئاشتی‌ بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ دیالۆكه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌وان وتارێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی روكه‌شیان هه‌یه‌
د.له‌تیف پسپۆری‌ یاسای‌ ده‌ستوری‌:حكومه‌تی‌ ته‌وافوقی‌ خراپترین جۆری‌ حكومه‌ته‌و بۆ ده‌مكوتكردنی‌ لایه‌نه‌كانه‌ تاره‌خنه‌ نه‌گرن
هه‌ڤاڵ کوێستانی: ره‌گ به‌ کرده‌وه‌ رۆڵی ته‌واو بوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: لایه‌نگری حوكمی لامه‌ركه‌زیم له‌ كوردستاندا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبه‌ ستالینییه‌كان دوباره‌ ناكه‌ینه‌وه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: یه‌ك لیستی‌ بۆ قۆرغكردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
دیندار نه‌جمان دۆسكی‌: بڕیارمانداوه‌ له‌ خه‌نده‌قی‌ ئۆپۆزسیۆندا بین
نه‌وشیروان مسته‌فا: گه‌نده‌ڵیی‌ به‌رهه‌می شێوه‌ی حوكمڕانیی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
ئازاد چالاك: دروستنه‌كردنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ گومانی‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێم دروستكردوه‌
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: ده‌بێت توركیا نه‌خشه‌ی‌ رێگا به‌ گرنگ وه‌ربگرێت
ئاسۆ عه‌لی‌: وا باشه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ قاڵبی حیزبدا رێكنه‌خرێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: باڵی‌ ریفۆرم ده‌ستبه‌رداری‌ خاوه‌ندارێیه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نابێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: ده‌سه‌ڵات نــــــازانێت حكومه‌تی‌ سـێبه‌ر چییـه‌
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی: 8 تا 10 كورسی غه‌درمان لێكراوه
نوسه‌رێكی نیویۆرك تایمز: كوردستان هیچی دیكه‌ پێوستی به‌ شه‌ڕكه‌ر نییه‌
عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌: بنه‌مای‌ سه‌رمایه‌داریی‌ وه‌ك فیكرو زانست روخاوه‌
مایكڵ رۆبن: هه‌ڵبژاردن سه‌لماندی‌ كوردستان پاشایه‌تی‌ قبوڵ ناكات
د.هێنری‌ باركی‌: دروستبونی‌ ئۆپۆزسیۆن زله‌ی‌ میهره‌بانییه‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
رێبوار حه‌سه‌ن: ده‌بێت گۆڕانكاریی‌ له‌كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردندا بكرێت
ئازاد قه‌زاز: پێویسته‌ گۆڕان ببێته‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گشتگیرو هه‌مو به‌شه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ بگرێته‌وه‌
وه‌زیری کۆچی سوید: کاتێک که‌سێک که ‌مافی په‌نابه‌ری نیه ‌ پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی
نه‌وشیراون مسته‌فا: ئێمه‌ لایه‌نگری‌ ئه‌وه‌ین كه‌ پارێزگاكان چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسایی‌ و ئیداریی‌ و داراییان هه‌بێت
د. نیکۆلاوس براونس: ئه‌گه‌ر (پدك و ینك) گۆڕانیشیان بوێت ناتوانن ریالیزه‌ی بکه‌ن
عه‌بدوڵا رێشاوی‌: گۆڕان ته‌نیا ناوی‌ لیستێك نییه‌، به‌ڵكو بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ میللییه‌و ناونیشانی‌ قۆناغێكه‌
شێخ له‌تیف ماویلی‌ په‌رله‌مانتاری‌ پێشوی‌ كوردستان:
گۆڕان هه‌ڵقوڵاوی‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌رییه‌ بۆ گۆڕینی‌ سیستمی‌ حكومڕانی‌
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین
له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: له‌وانه‌یه‌ خۆمان حكومه‌ت دروست بكه‌ین
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر: ده‌بێت ئه‌و شێوازه‌ پارتیزانییه‌ی‌ ئێستا بگۆڕین بۆ نیزامی‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌
لوسی‌ تاملین: راپۆرت له‌سه‌ر بچوكترین خروقات له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كوردستاندا بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌كرده‌وه‌ یه‌كێتی‌ به‌ره‌و دروستبونی‌ مینبه‌ر ده‌روات
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
یوسف محه‌مه‌د: په‌رله‌مان خۆی ره‌وایه‌تی له‌ده‌ستداوه‌‌و خه‌ریكی ده‌ركردنی بڕیاری ناشه‌رعیشه‌
عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی‌: هه‌ر كاتێك خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌ هی‌ خۆی‌ زانی‌، هیچ مه‌ترسییه‌ك ناتوانێت بیڕوخێنێت
د. كامیران به‌رواری‌: تشته‌كێ‌ به‌ر ئاقل نینه‌ نه‌ه تا ده‌ه كه‌سان خۆ بۆ سه‌رۆكاتیا هه‌رێمێ‌ نه‌ هه‌لبژێرن
قادر عه‌زیز: تا حیزب چه‌كداری‌ هه‌بێت، ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ ده‌سه‌ڵات ئاسان نییه‌
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: یاسای‌ وه‌به‌رهێنانی‌ كوردستان وه‌به‌رهێنی‌ بیانی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات و وه‌به‌رهێنی‌ ناوخۆش كاول ده‌كات
نه‌جات حسێن: سوننه‌ و شیعه‌ و توركمان دژی‌ ماده‌ی‌ (140)ن
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر: سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسیی‌ كوردستان فه‌رمانده‌ی‌ دوانزه‌یان زۆر له‌ قه‌باره‌ی‌ خۆی‌ گه‌وره‌تركرد
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ ته‌وافوق ده‌درێت به‌ كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
لیوا قاسم عه‌تا: هه‌وڵده‌ده‌ین گیانی‌ كارمه‌ندانی راگه‌یاندن بپارێزین
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: ماده‌ی 140 ئێكسپایه‌ر بوه‌‌و كه‌ركوك دڵی عێراقه‌
رێبین هه‌ردی‌: له‌ وڵاتێكدا مه‌كته‌بی‌ سیاسی حیزب حوكم بكات، هیچ پڕۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازی‌ ئه‌نجامنادرێت
د. یاسین سه‌رده‌شتی‌: حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م دوڕیاندان، یان گۆڕان یان دۆڕان
كریس كۆچێرا:باسكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ كوردستان له‌ئه‌مه‌ریكا، كارێكی‌ زۆر باشه‌
سیروان بابه‌عه‌لی‌: جه‌ماوه‌رێكی‌ به‌رفروانی‌ بێزار ده‌نگ به‌ لیستی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌ده‌ن
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌كرێت به‌ دامه‌زراوه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش نه‌كرێ‌، ئه‌وا ده‌بێت به‌ چه‌ند پارچه‌وه‌
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری‌: ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ست كۆمسیۆنی‌ عێراقدایه‌
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: په‌رله‌مانتاره‌كانی ناو په‌رله‌مانی‌ كوردستان نوێنه‌ری‌ حیزبن نه‌ك خه‌ڵك
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ به‌هێزترین رێگره‌ له‌ ریفۆرم
سه‌عد خالید: ده‌بێت پارتی‌ و یه‌كێتی‌ گۆڕانكاری‌ سه‌رتاپاگیر له‌ خۆیاندا بكه‌ن
ئه‌دهه‌م بارزانی‌: سه‌ركرده‌كانی‌ ئێمه‌ نایانه‌وێت گۆڕان دروستبێت
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هاوپه‌یمانی‌ كوردستان ناتوانێت هه‌مان ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشو به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌
ته‌ها عومه‌ر: له‌ كوردستان یاساكان به‌ میزاجی شه‌خسی ده‌رده‌چن
بارام وه‌له‌دبێگی: ده‌بێ كورد له‌گه‌ڵ كاندیدی براوه‌دا بێت
جۆن ئه‌گرێستۆ: ئه‌مه‌ریکا هیچ رێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کوردا نییه‌
پیرۆت ئه‌حمه‌د: جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌حكومه‌ت كارێكی‌ مه‌حاڵه‌
سالار عه‌زیز: له‌ سیستمی مه‌ركه‌زیی به‌هێزدا وڵات پێشناكه‌وێت
بابه‌كر زێباری‌: كوردستان داوای‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ زۆر ده‌كات‌و به‌غداش له‌سه‌ر كه‌م رازییه‌
رۆمیۆ هه‌كاری: تا هه‌رێم ده‌ستوری نه‌بێت گره‌نتی‌ مافی‌ مه‌سیحییه‌كان نییه‌
د. رۆژ نوری‌ شاوه‌یس: به‌هێزبونی‌ به‌غدا، واتای‌ لاوازبونی‌ كورد و هه‌رێم
د.بورهان یاسین: ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ له‌سه‌ری‌ پێكهاتون رێگره‌ له‌ به‌رده‌م چاكسازیدا
ئیجلال قه‌وامی: كار ناكه‌ین بۆ روخانی كۆماری ئیسلامی
خه‌ڵه‌ف عه‌له‌ییان: هه‌ركاتێك هه‌لومه‌رج ره‌خسا، ئێمه‌ پشتیوانیی‌ له‌ پێكهێنانی‌ كوردستانی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین
مایكڵ‌ رۆبن: بۆ كورد باشتره‌ واز له‌ گه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا بهێنێت
مه‌ریوان وریا قانع: ئه‌و مۆدێلی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ له‌ كوردستاندا باڵاده‌سته‌، مۆدێلێكی‌ عه‌ره‌فاتییه‌
د.ره‌فیق سابیر: چه‌پی‌ كوردستانی‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ سته‌می‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بو
سه‌فین دزه‌یی‌: ئه‌وانه‌ی‌ گله‌یی‌ ده‌كه‌ن با ببن به‌ ئۆپۆزسیۆن
د. شێرزاد نه‌جار: ئه‌گه‌ر مه‌یلی‌ دیكتاتۆریه‌ت له‌ به‌غدا هه‌بێت كوردیش تێیدا به‌شداره‌
د. خه‌لیل ئیسماعیل: زیاتر له‌ 51%ی‌ خاكی‌ كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ كورددا نییه‌
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین: هه‌موكات ئه‌مه‌ریكا كوردی‌ وه‌ك كارتی‌ سه‌رفكردن به‌كارهێناوه‌
د. نه‌زه‌ند به‌گیخانی: ده‌بێت حكومه‌ت پێشه‌نگ بێت له‌ پاراستنی‌ مافی‌ ژنان
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: یەكێتییەكمان دەوێت بەڕابەرایەتی بە كۆمەڵ بەڕێوەبچێت
زرار تاهیر: حه‌قه‌ حكومه‌ت پڕۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا جێبه‌جێبكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: بە تەمای پرۆسەیەكی زۆر هێمن و دیموكراتین
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: شێوازی‌ كاری‌ ئۆباما له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورددایه‌
ئاسۆ عه‌لی‌: ئێستا له‌ یه‌كێتیدا پێوه‌ر ده‌سته‌گه‌رییه‌ نه‌ك په‌یڕه‌و
مه‌لا خدر: راگه‌یاندنه‌که‌مان ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی له‌رزاندووه‌
عیماد ئه‌حمه‌د: یه‌كێتی‌ بڕیاریداوه‌ ئه‌وه‌ی‌ لابدات سزای‌ ده‌دات
حه‌سه‌ن تۆران: له‌دوای‌ پڕۆسه‌وه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ سیاسه‌تێكی‌ هه‌ڵه‌ و فاشلیان په‌یڕه‌وكرد
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: له‌ كورده‌وارییدا ویستی حیزب شتێكه‌و ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك شتێكی تره‌
شۆڕش حاجی‌: له‌ناو یه‌كێتیدا شێك نه‌ماوه‌ ناوی‌ پڕه‌نسیپی‌ رێكخراوه‌یی‌ و رێكخستن بێت
د. عه‌زیز بارزانی‌: هاوپه‌یمانیی‌ كورد و ئه‌مه‌ریكا، كات و ئیشی‌ زۆری‌ ده‌وێت
د. ساڵح نیك به‌خت: ده‌بێت هێزه‌كانمان سه‌رفی بزووتنه‌وه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ ‌و مه‌ده‌نی‌ بكه‌ین
بایه‌زیدی‌ مه‌ردۆخی‌: ئابوورییه‌كی‌ تۆكمه‌ زیاتر پارێزگاریی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات تا هێزی‌ سه‌ربازیی‌
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: له‌ سه‌لیقه‌ی‌ قیاده‌ی‌ كوردیدا هه‌ڵه‌ی‌ ستراتیژی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر شێخموس: سه‌ركردایه‌تی‌ كورد زۆر پشوو كورته‌
عه‌دنان موفتی‌: گه‌نده‌ڵی‌ له‌ هه‌رێمدا دیارده‌یه‌كی‌ به‌رچاوه‌
د. دینیس نه‌تالی‌: خه‌ڵك له‌ پارته‌ كوردییه‌كان ناڕازییه‌، نه‌ك له‌ به‌غدا
د. نوری تاڵه‌بانی: هه‌ڵه‌ی‌ نایاسایی‌ له‌ ئاماده‌كردنی‌ ده‌ستووردا هه‌یه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر:
كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ دیاله‌، شكستی سه‌ربازی نییه‌
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری‌: له‌به‌ڕێوه‌بردنی‌ كه‌ركوكدا نه‌مانتوانیوه‌ دڵی‌ میلله‌ته‌كه‌ی‌ خۆشمان خۆشبكه‌ین
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی‌: گۆڕینی‌ تابلۆی‌ خوێندنگاكان مانای جێبه‌جێكردنی سیستمی نوێ نییه‌
سۆزان محه‌مه‌د: كورد له‌ به‌غدا هیچ دۆستێكی‌ نییه‌
سامان شاڵی: كورد نه‌یتوانیوه‌ له‌ ئه‌مریكا لۆبییه‌كی باش پێكبهێنێت
عادل سه‌بری‌: ئێمه‌ خزمه‌تی گه‌لی كورد ناكه‌ین، خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نـه‌وشـیــروان مستـه‌فـا: كه‌ركوكمان نه‌دۆڕاندووه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم:
بوونی‌ ئه‌مه‌ریكا گره‌نتییه‌كه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: ئه‌م سیستمه‌ پێویستی به‌ گۆڕانكاریی زۆر هه‌یه‌
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: كورد مافی‌ شه‌رعی‌ خۆیه‌تی‌ ببێته‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ
نه‌وزاد هادی‌: ده‌مانه‌وێت عه‌قڵیه‌تی‌ وه‌به‌رهێنان بگوازینه‌وه‌ بۆ كوردستان
سه‌عدی به‌زرنجی‌: ده‌بێت كورد هه‌ڵوێستی‌ توندی‌ هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌غدا
یوست هلترمان: كورد له‌به‌ر لاوازی په‌نای بۆ ئه‌مه‌ریكا بردووه‌
جه‌لال تاڵه‌بانی: مادده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام پشودرێژی شۆڕشگێرانه‌ی ده‌وێت
ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هاوكاری‌ كوردستان بكه‌ین
هیچ پارچه‌یه‌ك له‌ كوردستاندا نابێت سیاسه‌ت له‌سه‌ر حسابی‌ پارچه‌كانی‌ تر بكات
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر:
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌پره‌نسیپی‌ (لاغالب ولامغلوب) كارده‌كات
ئه‌حمد ده‌نیز : دروستكردنی‌ فیرقه‌ی‌ سه‌ربازی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ شه‌ڕی‌ براكوژییه‌
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: حیزبی‌ كوردی‌ نه‌یتوانیوه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كورد به‌ئاراسته‌ نه‌ته‌وه‌یییدا به‌رێت
د.نه‌وزاد عومه‌ر: ده‌بوو ساڵی‌ 1992 نه‌وت ده‌ربهێنرایه‌
سه‌باحه‌تی‌ تونجه‌ل: ئه‌وانه‌ی‌ داوای‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد ده‌كه‌ن ره‌وانه‌ی‌ زیندان ده‌كرێن
ئه‌حمه‌د تورك: حه‌زده‌كه‌ین بزانین په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و توركیا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كن
سه‌لام عه‌بدولاَ: سیستمی‌ حیزبیمان هه‌مان سیستمی‌ 50 - 60 ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌
ئاشتی‌ هه‌ورامی‌: حیزبایه‌تی‌ ناكه‌م و نه‌ یه‌كێتیم ‌و نه‌ پارتیشم
هانس براندشاید: ده‌بێت ئه‌وروپا روونتر بڕیار بۆ كورد بدات
عومه‌ر ئیلخانیزاده‌: دیموكراسی ناوخۆیی بۆ حیزبه‌كانی كوردستان له‌ نانی شه‌و واجبتره‌
حیـزب هـه‌ر بۆ ئـه‌وه‌ دانـه‌نراوه‌ نه‌سیحـه‌تـی‌ خه‌ڵـك بكـات
ئیبراهیم عه‌لیزاده‌: ناسیۆنالیزمی‌ چه‌پ منداڵێكه‌ ده‌گری‌ نازانێت كوێی‌ ژان ده‌كات
با فێربین بۆ خۆمان كورسیی به‌رپرسیارێتیی به‌جێبهێڵین
مسته‌فا هیجری‌: كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ‌ ئێران به‌گفتوگۆ یه‌كلایی‌ نابێته‌وه‌
مزگین ئامه‌د: له‌ژێر كاریگه‌ریی‌ په‌كه‌كه‌ خه‌باتی‌ گه‌لی‌ كورد پێشكه‌وتووه‌
كـورد هـه‌رزانفـرۆش و گـرانكـڕن، بـۆیـه‌ ئـه‌مـریكـــا كـه‌ڵكـیان لـێ وه‌رده‌گـرێ‌
له‌وڵاتی‌ ئێمه‌دا بووه‌ به‌باو، هه‌موو ساڵێك یادێكی‌ ساردو سڕی‌ ژه‌هربارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 16/3دا ده‌كرێته‌وه‌
عومه‌ر فه‌تاح: ده‌ستمان به‌ لێپرسینه‌وه‌ كردووه‌
كوێستان محه‌مه‌د: پارله‌مان ئاگای‌ له‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ نه‌وت نییه‌
كه‌مال كه‌ركوكی‌: حه‌قی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نییه‌ خاكی‌ كوردستان بخاته‌ ریفراندۆمه‌وه‌
ئیسماعیل شوكر: دواكه‌وتنی‌ بودجه‌ ته‌نها له‌به‌ر 17% نییه‌
مایكڵ‌ رۆبن: ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی كورده‌كانی عیراقه‌ نه‌ك هاوپه‌یمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ڤینۆس فایه‌ق: به‌ستنی‌ كۆنگره‌ له‌ناوچه‌ ئه‌نفالكراوه‌كاندا لایه‌نێكی عاتیفی‌ هه‌یه‌
مامۆستا سه‌یفه‌دین عه‌لی‌ :
راپۆرته‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ به‌شێكیان ناڕاستن‌و له‌میدیاكان‌و ئه‌ملاو ئه‌ولاوه‌ وه‌رگیراون
سالم وه‌هبی‌: كورد نه‌یتوانیوه‌ واقیع ‌و كێشه‌كانی‌ به‌ عه‌ره‌ب بناسێنێت
زۆرێك له‌ دیموكراته‌كان‌و كۆمارییه‌كان له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كورد تێنه‌گه‌یشتوون
د.سامان فه‌وزی‌: سه‌ندیكا جێ باوه‌ڕی‌ هه‌موو رۆژنامه‌نوسان نییه‌
نه‌بوونی‌ یاسای‌ رۆژنامه‌وانی‌ باشتره‌ له‌و یاسایه‌ی‌ كه‌ په‌سه‌ندكرا
سه‌ڵاحه‌دینی‌ موهته‌دی‌:
ئینشیقاقی حزبه‌كان به‌شێكی بۆ سایكۆلۆژیای سه‌ركرده‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
د. جه‌زا تۆفیق تالیب
ده‌رهێنانی نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر زیانی هه‌یه‌ بۆ داهاتوومان
فازڵ‌ میرانی‌:
ئه‌گه‌ر بڵێم حكومه‌ت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حزبدا نییه‌، راست ناكه‌م
سـۆزانی خاڵه‌ شـه‌هـاب:
به‌رپرسیارییه‌تی‌ ئه‌خلاقیی لای وه‌زیره‌كانی ئێمه‌ نییه‌ و یه‌ك وه‌زیر دانی به‌ هه‌ڵه‌دا نه‌ناوه‌
"وه‌ختێك كه‌ له‌ قه‌فه‌زی‌ ده‌سه‌ڵات دێیته‌ ده‌ره‌وه‌، ره‌نگه‌ ئازادیی قسه‌كردنت زۆرتربێت"
توركیا له‌ڕیگه‌ی هه‌ره‌شه‌وه‌ جارێكی تر كێشه‌ی كوردی هێنایه‌وه‌ ناوه‌ندی قسه‌وباس
ئێستا که‌س به‌ په‌که‌که‌ ناڵێت تیرۆریست
جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌گه‌ر توركیا له‌شكركێشی بكات، ئێمه‌ ناچینه‌ هیچ به‌ره‌یه‌كه‌وه‌
فوئاد عه‌جمی: په‌یوه‌ندی‌ له‌نێوان گه‌لێكی‌ بچوك ‌و وڵاتێكی‌ زلهێز موجازه‌فه‌یه‌
نه‌رمین عوسمان جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ بالاَی‌ ماده‌ی‌ 140:
چۆن ده‌بێت خاكی‌ خۆت بخه‌یته‌ راپرسیه‌وه‌
قاعیده‌مان له‌ گه‌رمیان ده‌ركرد، ئاڵای‌ كوردستانمان بۆیه‌كه‌مجار هه‌ڵكرد
سه‌رۆكی‌ پژاك:
هاوكاریی‌ ئه‌مریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان قبوڵده‌كه‌ین
جه‌لال جه‌وهه‌ر:
مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان و مافی‌ مرۆڤ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌زیاد ده‌زانم
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: كورد ناتوانێت هه‌موو ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بگێڕێته‌وه‌

عه‌دنان موفتی‌:
پارله‌مان نازانێت چه‌ند پاره‌ به‌ حزبه‌كان ده‌درێت

حاكم شێخ له‌تیف: یه‌كێتی‌ و پارتی‌ باوه‌ڕیان به‌ ده‌ستور نییه‌

قادر عه‌زیز: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆن نین


 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ