کوردستان   
Thursday, October 13, 2011
ژماره‌یه‌ک نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوس داوای ده‌ستبه‌جێ ئازادکردنی (ئیبراهیم كاكه‌ ئه‌حه‌) ده‌که‌ن

(سبه‌ی):
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێکه‌ (ئیبراهیم كاكه‌ ئه‌حه‌) هه‌ڵسوڕاوی خۆپیشاندانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید له‌لایه‌ن پۆلیسی سلێمانیه‌وه‌ ده‌ستگیر کراوه‌، به‌بیانوی ئه‌وه‌ی گوایه‌ له‌کاتی خۆپیشانه‌کاندا هانی خه‌ڵكی داوه‌ بۆ كوشتن.
هاوکات به‌مه‌به‌ستی دروستکردنی فشار بۆ ئازادکردنی ناوبراو، که‌مپه‌ینێک به‌ دروشمی (ده‌بێ ده‌ستبه‌جێ ئیبراهیم كاكه‌ ئه‌حه‌ ئازادبكرێت) راگه‌یه‌ندرا، که‌ ژماره‌یه‌ک نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوس له‌ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم پشتیوانیان لێکردوه‌.
له‌هه‌مان کاتدا داواشیان کردوه‌، له‌باتی ده‌ستگیركردن و ئازاردانی قوربانیان كه‌سانێك دادگایی بكه‌ن كه‌ به‌ئاشكرا ته‌قه‌یان له‌ خۆپیشانداران كردوه‌.
داواش له‌ئازادیخوازان و نوسه‌ران و رۆشبیران و هه‌مو حیزب و رێكخراوێكی مرۆڤدۆست و ئازادیخواز ده‌كه‌ن، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان دژ به‌م ده‌ستدرێژیانه‌ ده‌ربڕن و خوازیاری ده‌ستبه‌جێ ئازادكردنی ئیبراهیم كاكه‌ ئه‌حه‌ بن.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی که‌مپه‌ینه‌که‌...
ده‌بێ ده‌ستبه‌جێ ئیبراهیم كاكه‌ ئه‌حه‌ هه‌ڵسوڕاوی خۆپیشاندانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید ئازادبكرێت
به‌هاری رابردو كوردستان بزوتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری فراوانی به‌خۆیه‌وه‌ بینی كه‌تیایدا ده‌یان هه‌زار مرۆڤی ئازادیخواز له‌زۆرێك له‌شارو شارۆچكه‌كاندا به‌مه‌به‌ستی داكۆكیكردن له‌ماف و ئازادیه‌كانیان، هاتنه‌ مه‌یدان، تاسه‌رئه‌‌نجام پاش 62 رۆژ به‌ردوام بونی ئه‌و خۆپیشاندانانه،‌ حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاری سه‌ركوتكردنی ئه‌م بزوتنه‌وه‌ جه‌ماوه‌ریه‌یاندا، بۆیه‌ پاش كوشتارو راونان، رفاندن و بێ سه‌روشوێنكردن و ئه‌شكه‌نجه‌دانی هه‌ڵسوڕاوانی ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه‌ دواتر له‌ڕێگه‌ی میلیتاریزه‌كردنی شاره‌كانی كوردستانه‌وه‌ ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه‌ سه‌ركوتكرا.
درێژه‌ی ئه‌م ده‌ستدرێژی و دۆخه‌ میلیتاریستیه‌ به‌وه‌گه‌شت رۆژ له‌دوای رۆژ فشارێكی زیاتر بهێنین بۆ هه‌ڵسوراوانی خۆپیشاندانه‌كان و نوسه‌ران و نه‌یارانی ده‌سه‌ڵات، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ماوه‌ی 5 مانگه‌ هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار رۆژانه‌ به‌ڵێنی چاكسازی و وه‌ڵامدانه‌وه‌ به‌ داخوازییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌ده‌ن، ته‌نانه‌ت له‌مانگی رابردوشدا سه‌رۆكی هه‌رێم مه‌سعود با‌رزانی به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنی گیروگرفت و داخوازیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانیداو چه‌ند جار دوپاتی ئه‌وه‌ی كرده‌وه‌، كه‌هه‌مو تاوانباران و ته‌قه‌كرانی روداو و خۆپیشاندانه‌كانی پاش 17ی شوبات بده‌ن به‌دادگاو سزایان خۆیان ده‌گه‌یه‌نن، به‌ڵام به‌كرده‌وه‌ تائێستا‌ نه‌ك ته‌نیا یه‌ك تاوانبار ده‌ستگیر نه‌كراوه‌، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه‌ پۆلیسی سلێمانی وه‌ك یه‌كه‌مین هه‌نگاو له‌هه‌وڵی ده‌ستگیركردن و دادگایكردنی كه‌سانێكه‌، كه‌ له‌خۆپیشاندانه‌كانی پاش 17ی شوباتدا به‌شداریان كرده‌وه‌.
له‌مباره‌وه‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ 10 رۆژه‌ ئیبراهیم كاكه‌ ئه‌حه‌، كه‌ هه‌ڵسوڕاوێكی دیاری خۆپیشاندانه‌كانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدبو، له‌لایه‌ن پۆلیسی سلێمانیه‌وه‌ ده‌ستگیر ده‌كرێ به‌تاوانی ئه‌وه‌ی كه‌ گوایه‌ ناوبرارو له‌خۆپیشاندا هانی خه‌ڵكی داوه‌ بۆ كوشتن، له‌كاتێكدا ئیبراهیم كاكه‌ ئه‌حه‌ یه‌كێك له‌ قوربانیانی خۆپیشاندانه‌كانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ بوه،‌ كه‌ له‌ڕۆژی 22ی مارسدا به‌توندی بریندار بوه‌.
مه‌ترسی ئه‌م هه‌نگاوه‌ له‌وه‌دایه‌ كه‌ پێده‌چێ حكومه‌تی هه‌رێم ته‌نیا كارێك كه‌ له‌ده‌ستوری خۆیدا داینابێ، ده‌ستگیركردنی هه‌ڵسوڕاوانی خۆپیشاندانه‌كانه‌، كه‌ ره‌نگه‌ رونكردنه‌وه‌كه‌ی فایه‌ق تۆفیق بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌ڵگه‌نه‌ویستێكی ئاشكرابێت، كه ‌له‌م رۆژانه‌دا له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات هیچ فه‌رمانێكیان بۆ نه‌هاتوه‌ بۆ ده‌سگیركردن و رایگه‌یاند:"ناوی كه‌سمان بۆ نه‌هاتوه‌ كه‌ بڵێن ده‌ستگیری بكه‌ن، هه‌مو كه‌س ده‌ڵین ته‌قه‌كه‌ره‌كان بگرن، به‌ڵام ته‌قه‌كه‌ره‌كان كێن؟".
ئه‌گه‌ر ده‌یان وێنه‌و گرته‌و دۆكیۆمێنت و ته‌نانه‌ت سكاڵای خێزانی قوربانیانیش نابنه‌ هیچ بنه‌مایه‌ك بۆ سه‌لماندن و نیشاندانی تاوانه‌كانی ته‌قه‌كه‌ران، ئه‌وا ئیتر ده‌بێت خه‌ڵكی كوردستان دڵ به‌چ به‌ڵێن و بڕیارێكی ئه‌م حكومه‌ته‌ خۆشكه‌ن، سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستگیركردنی تاوانباران، به‌ڵگه‌و دۆكیۆمێنته‌كانی ئاسایشی سلێمانی هه‌رچیه‌ك بێت، ناتوانێت پاساوی ژێرپێنانی ئه‌و پره‌نسپیه‌ سه‌ره‌تایه‌ بكات، كه‌ تا كاتی سه‌لمانی تاوان هیچ كه‌سێك نابێت به‌تاوانبار ناوزه‌د بكرێت و زیندانی بكرێت.
بۆیه‌ ئێمه‌ وه‌ك كۆمه‌ڵێك له‌ڕۆشنبیران و ئازادیخوازانی كوردستان و هه‌نده‌ران، سه‌رباری ئیدانه‌كردنی ئه‌م ده‌ستدرێژی و ده‌ستگیركردنه‌ی ئیبراهیم كاكه‌ ئه‌حه،‌ هاوكات داواكارین هه‌رچی زوتر ئاسایشی سلێمانی و كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی هه‌رێم ئیبراهیم كاكه‌ ئازاد بكه‌ن و له‌باتی ده‌ستگیركردن و ئازاردانی قوربانیان كه‌سانێك دادگایی بكه‌ن كه‌ به‌ئاشكرا ته‌قه‌یان له‌ خۆپیشانداران كردوه‌و دۆخی كۆمه‌ڵگای كوردستانیان هه‌رچی زیاتر به‌ره‌و نائه‌منی برد.
هه‌رله‌مباره‌وه‌شه‌وه‌ داوا له‌هه‌مو ئازادیخوازان و نوسه‌ران و رۆشبیران و هه‌مو حیزب و رێكخراوێكی مرۆڤدۆست و ئازادیخواز ده‌كه‌ین كه‌ ناڕه‌زایه‌تی خۆیان دژ به‌م ده‌ستدرێژیانه‌ ده‌ربڕن و خوازیاری ده‌ستبه‌جێ ئازادكردنی ئیبراهیم كاكه‌ ئه‌حه‌ بن .
 

به‌هادین حاجی به‌كری دارتاش _ ناسراو به‌ (رێبوار عارف)
هیدایه‌ت مه‌لا عه‌ل _ نوسه‌ر / دانیمارك
قادر نادر - نوسه‌ر سوئید
شیرازار حه‌سه‌ن - نوسه‌رو لیكۆله‌ره‌وه‌ 
ناسك قادر  _ وته‌بێژی پێشوی ئه‌نجحومه‌نی سه‌رای ئازادی 
شه‌ماڵ عه‌لی _ هه‌ڵسوراوی سیاسی / سوئید
مسته‌فا حه‌سه‌ن گه‌وره‌ _ نوسه‌ر دانیمارك
هونه‌ر تۆفیق _ نوسه‌ر / دانیمارك
ئاراس وه‌هاب _ نوسه‌ر / دانیمارك
ئازاد جاف _ چالاكی سیاسی دانیمارك
ئارام عه‌لی / به‌رپرسی ده‌زگای هاوپشتی
گۆران هه‌له‌بجه‌ی _ رۆژنامه‌نوس ، دانیمارك
خه‌سره‌و سایه‌ _ هه‌ڵسوراوی سیاسی
مسحین كریم _ هه‌ڵسوراوی سیاسی
نه‌جیبه‌ محمود _ چالاكی بواری مافه‌كانی ژنان / سوید
هیوا قادر / نوسه‌ر
به‌یان ناسیج _  چالاكی بواری مافه‌كانی ژنان / سوید
ئاسۆ جه‌بار _ نوسه‌رو لێكۆڵه‌ره‌وه‌
ئیدریس عه‌لی _ نوسه‌ر
ئاكۆ خه‌لیلیزاد چالاكی سیاسی به‌ریتانیا
عه‌لی محمه‌د محمود/ هه‌ولیر
به‌شدار عه‌لی _ رۆژنامه‌نوس / هه‌ولیر
نادر عبدالحمید _ دانیمارك
ناسیج عه‌بدولڕه‌حیم چالاكی مه‌ده‌نی هه‌له‌به‌جه‌
فاروق خه‌فار قوتابی چالاكی مه‌ده‌نی هه‌له‌بجه‌
ئاسكۆ كه‌مال  _ مامۆستا چالاكی مه‌ده‌نی هه‌له‌بجه‌
كه‌یوان تاهیر _ سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری تاك
گروپی 17 شوبات له‌ ستۆكهۆلم
پۆڵای زیندان / زیندانی سیاسی ، سوید
كۆمیته‌ی سوئیدی چاودیری كوردساید چاك
خالید ره‌زا / هولند
حه‌سه‌ن جودی رۆژنامه‌نوس / سوید
سۆران عومه‌ر / رۆژنامه‌نوس سلێمانی
وریا حه‌مه‌ تاهیر / رۆژنامه‌نوس / سوید
 هه‌لگورد سه‌مه‌د _ رۆژنامه‌نوس / فه‌ره‌نسا
به‌همه‌ن عومه‌ر _ رۆژنامه‌نوس هه‌ولیر
هیوا ناسح _ نوسه‌ر / سویسرا
عیسا خدر _ رۆژنامه‌نوس هه‌ولێر
عه‌باس ئیسماعیل حه‌مه‌د _ پارتی ده‌ستپێشخه‌ریی فیمینیستانه‌ی سوید
كه‌مال چۆمانی _ رۆژنامه‌نوس / هیند
گۆران دوكانی _ رۆژنامه‌نوس ئه‌مه‌ریكا
خه‌بات نه‌وزاد _ رۆژنامه‌نوس هه‌له‌بجه‌
نه‌وشیروان بۆینی
كه‌یوان تاهیر
وشیار عه‌باس
هاورێ باخه‌وان _ نوسه‌ر /  هوڵه‌ندا
عسمان ئه‌حمه‌د _ هه‌ڵسوراوی  سیاسی / دانیمارك
خالید ره‌سول _ چالاكی سیاسی / دانیمارك
محسین عه‌لی _ ئه‌ندازیار / به‌ریتانیا
لوقمان مسته‌فا _ زیندانی سیاسی / دانیمارك

رێكخه‌ری كه‌مپه‌ین ریبوار عارف 
به‌رێزانێك كه‌ پشتگیری له‌م كه‌مپه‌ینه‌ ده‌كه‌ن ده‌توانن به‌م دو ئیمه‌یله‌ په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بكه‌ن
[email protected]                                  [email protected]             

       
مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات
دهۆك و هه‌ولێر؛ له‌ 9مانگی‌ رابردودا 11كه‌س به‌ مین و ته‌قه‌مه‌نی بون به‌ قوربانی‌
چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت
كه‌لار؛ زه‌ڵاته‌ی‌ چێشتخانه‌یه‌ك، 80 كه‌سی‌ ژه‌هراوی‌ كرد
بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن
هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌
عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌
هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌
5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت
سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا
دانیشتوانی گه‌ڕه‌كی (ته‌عجیل)ی هه‌ولێر خۆپیشاندانێكی ناڕه‌زاییان بۆ به‌رده‌م پارێزگا ئه‌نجام دا
هه‌ولێر؛ له‌دژی‌ گۆشه‌گیركردنی‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان خۆپیشاندانێكی‌ ناڕه‌زایی‌ ئه‌نجامدرا
وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان: ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ گۆڕینی سیستمی سیاسییه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستاندا
ئه‌نجومه‌نی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ نه‌رویژ کۆبونه‌وه‌کی فراوان بۆ گۆڕانخوازان ساز ده‌کات
به‌رپرسی لیژنه‌ی باڵای دامه‌زراندن له‌ سلێمانی: ده‌بێت بیمه‌ی بێکاری به‌ خوێندکاره‌ دانه‌مه‌زراوه‌کان بدرێت، تا کارێک ده‌دۆزنه‌وه‌
سلێمانی؛ ده‌رچوانی‌ زانكۆو په‌یمانگاكان که‌ كه‌سوكاری‌ شه‌هیدن، نیگه‌رانن له‌شێوازی دامه‌زراندن
په‌رله‌مانتارێکی فراکسیۆنی کوردستانی: ده‌نگدانی تایبه‌ت بواری هێشتوه‌ته‌وه‌ بۆ یاریکردن به‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان
ئه‌ندامێکی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی: هه‌ندێ لایه‌ن ده‌یانه‌وێ حکومه‌ت لاواز بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی وا پیشانی بده‌ن ئه‌وان باشترن
ژماره‌یه‌ک نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوس داوای ده‌ستبه‌جێ ئازادکردنی (ئیبراهیم كاكه‌ ئه‌حه‌) ده‌که‌ن
‌چوارقورنه؛ ‌به‌هۆی په‌راوێزخستنی ناوچه‌که‌وه‌، ئاماده‌كاری بۆ خۆپیشاندانێكی گه‌وره‌ ده‌كرێت
كه‌ركوك؛ ئۆتۆمۆبێلێكی بۆمبڕێژكراو به‌ 2 چه‌كداره‌ سه‌رنشینه‌كه‌یدا ته‌قیه‌وه‌
سوتانی به‌نزینخانه‌ی بینایی به‌ ‌(وێنه) ببینه‌..
عه‌باس به‌یاتی: بۆ وه‌ستاندنی بۆردومانه‌كانیان، دو لیژنه‌ی‌ حكومه‌تی‌ عێراق سه‌ردانی‌ توركیاو ئێران ده‌كه‌ن
سلێمانی‌؛ به‌هۆی‌ گڕگرتنی به‌نزینخانه‌ی‌ بینایی، 5 كه‌س بون به‌ قوربانی
بریكاری‌ وه‌زیری‌ پێشمه‌رگه‌: ئه‌و لیژنه‌یه‌ی‌ پێكهاتوه‌ بۆ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبارانی‌ 17ی‌ شوبات، ده‌ستبه‌كار نه‌بوه‌

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ