کوردستان   
Thursday, October 13, 2011
په‌رله‌مانتارێکی فراکسیۆنی کوردستانی: ده‌نگدانی تایبه‌ت بواری هێشتوه‌ته‌وه‌ بۆ یاریکردن به‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان

(سبه‌ی):
له‌باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی هه‌رێمی کوردستان، ئه‌ندامێکی فراکسیۆنی کوردستانی پێیوایه، ده‌بێت ئه‌و یاسایانه‌ی گرنگن و ره‌هه‌ندی نیشتمانیان هه‌یه,‌ به‌ سازانی نێوان لایه‌نه‌کان په‌سه‌ندبکرێت، ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌دات، له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشودا ده‌نگدانی تایبه‌ت بواری به‌ ساخته‌کاریداوه‌ و ده‌بێت له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دارێگه‌ی لێبگیرێت.
د. دانا سه‌عیدسۆفی، ئه‌ندامی فراکسیۆنی کوردستانی و لیژنه‌ی کاروباری کۆمه‌ڵه‌ی مه‌ده‌نی، به‌ (سبه‌ی) راگه‌یاند: راپۆرتی لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان ئاماده‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ هه‌فته‌ی داهاتودا بخرێته‌ به‌رنامه‌ی کاری دانیشتنه‌کانی په‌رله‌مان، جۆرێکیش له‌ کۆده‌نگی هه‌یه‌ له‌سه‌ر هه‌موارکردنه‌وه‌که‌، له‌روی شێوازی ده‌نگدان که‌ پێشتر به‌ لیستی داخراوبو، به‌ڵام ئێستا نیمچه‌ کراوه‌ ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت ئه‌و که‌سانه‌ی ناو لیسته‌کان کێیه‌.
ئه‌وه‌شی وت: ده‌نگدانی تایبه‌ت هه‌مو جارێک گرفتی دروستکردوه‌ بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان، چونکه‌ بواری هێشتوه‌ته‌وه‌ بۆ یاریکردن به‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ندێک له‌وانه‌ی له‌ ده‌نگدانی تایبه‌تیدا ده‌نگیانداوه‌، دوباره‌ له‌ رۆژی ده‌نگدانی گشتیدا ده‌نگیانداوه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ هه‌وڵدراوه‌ له‌ هه‌موارکردنه‌وه‌که‌دا ئه‌و بواره‌ نه‌‌هێڵدرێته‌وه.
د.دانا سه‌عید سۆفی، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: یاسای هه‌ڵبژاردن له‌به‌رئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانه‌وه‌ هه‌یه‌ و ئه‌وان به‌شدارن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا، پێویسته‌ کۆده‌نگیه‌ک هه‌بێت بۆ په‌سه‌ندکردنی یاساکه‌، ئه‌گینا ره‌نگه‌ لایه‌نێک به‌ قازانجی خۆی کاریگه‌ری هه‌بێت له‌ سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.
رونیشیکرده‌وه‌: ئه‌و یاسایانه‌ی تریش که‌ چاره‌نوسسازن و ره‌هه‌ندی نیشتمانیان هه‌یه‌، ده‌بێت کۆده‌نگی له‌ په‌سه‌ندکردنیدا هه‌بێت، چونکه‌ باشتر یاساکه‌ جێبه‌جێ ده‌کرێت و کاریگه‌ری و به‌رهه‌می زیاتریشی ده‌بێت.

       
مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات
دهۆك و هه‌ولێر؛ له‌ 9مانگی‌ رابردودا 11كه‌س به‌ مین و ته‌قه‌مه‌نی بون به‌ قوربانی‌
چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت
كه‌لار؛ زه‌ڵاته‌ی‌ چێشتخانه‌یه‌ك، 80 كه‌سی‌ ژه‌هراوی‌ كرد
بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن
هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌
عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌
هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌
5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت
سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا
دانیشتوانی گه‌ڕه‌كی (ته‌عجیل)ی هه‌ولێر خۆپیشاندانێكی ناڕه‌زاییان بۆ به‌رده‌م پارێزگا ئه‌نجام دا
هه‌ولێر؛ له‌دژی‌ گۆشه‌گیركردنی‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان خۆپیشاندانێكی‌ ناڕه‌زایی‌ ئه‌نجامدرا
وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان: ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ گۆڕینی سیستمی سیاسییه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستاندا
ئه‌نجومه‌نی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ نه‌رویژ کۆبونه‌وه‌کی فراوان بۆ گۆڕانخوازان ساز ده‌کات
به‌رپرسی لیژنه‌ی باڵای دامه‌زراندن له‌ سلێمانی: ده‌بێت بیمه‌ی بێکاری به‌ خوێندکاره‌ دانه‌مه‌زراوه‌کان بدرێت، تا کارێک ده‌دۆزنه‌وه‌
سلێمانی؛ ده‌رچوانی‌ زانكۆو په‌یمانگاكان که‌ كه‌سوكاری‌ شه‌هیدن، نیگه‌رانن له‌شێوازی دامه‌زراندن
په‌رله‌مانتارێکی فراکسیۆنی کوردستانی: ده‌نگدانی تایبه‌ت بواری هێشتوه‌ته‌وه‌ بۆ یاریکردن به‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان
ئه‌ندامێکی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی: هه‌ندێ لایه‌ن ده‌یانه‌وێ حکومه‌ت لاواز بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی وا پیشانی بده‌ن ئه‌وان باشترن
ژماره‌یه‌ک نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوس داوای ده‌ستبه‌جێ ئازادکردنی (ئیبراهیم كاكه‌ ئه‌حه‌) ده‌که‌ن
‌چوارقورنه؛ ‌به‌هۆی په‌راوێزخستنی ناوچه‌که‌وه‌، ئاماده‌كاری بۆ خۆپیشاندانێكی گه‌وره‌ ده‌كرێت
كه‌ركوك؛ ئۆتۆمۆبێلێكی بۆمبڕێژكراو به‌ 2 چه‌كداره‌ سه‌رنشینه‌كه‌یدا ته‌قیه‌وه‌
سوتانی به‌نزینخانه‌ی بینایی به‌ ‌(وێنه) ببینه‌..
عه‌باس به‌یاتی: بۆ وه‌ستاندنی بۆردومانه‌كانیان، دو لیژنه‌ی‌ حكومه‌تی‌ عێراق سه‌ردانی‌ توركیاو ئێران ده‌كه‌ن
سلێمانی‌؛ به‌هۆی‌ گڕگرتنی به‌نزینخانه‌ی‌ بینایی، 5 كه‌س بون به‌ قوربانی
بریكاری‌ وه‌زیری‌ پێشمه‌رگه‌: ئه‌و لیژنه‌یه‌ی‌ پێكهاتوه‌ بۆ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبارانی‌ 17ی‌ شوبات، ده‌ستبه‌كار نه‌بوه‌

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ