|
Thursday, October 13, 2011 |
5 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون له شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت |
(سبه‌ی):
كاروان ساڵح ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوخۆ‌و ئاسایش و ئه‌نجومه‌نه خۆجێیه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، له لێدوانێكدا ئه‌وه‌ی به (سبه‌ی) راگه‌یاند: به مه‌به‌ستی زانیاری وه‌رنه‌گرتن له‌سه‌ر خه‌رجنه‌كردنی بڕه پاره‌ی زیاده‌ی موچه‌ی هێزه‌كانی ناوخۆ و ئاسایش و پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم، سه‌ردانی وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێممان كرد‌و ئه‌وه‌مان بۆ رونبوه‌وه كه پێدانی ئه‌و بڕه پاره‌یه به‌و هێزانه نزیكبوه‌ته‌وه.
ناوبراو باسی له‌وه‌شكرد، كه له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆدا، باسیان له سزای سیاسی و كوشتن و ته‌قه‌كردنی هێزه‌كانی ناوخۆیان كردوه له خۆپیشانده‌ران و روداوه‌كانی هاتوچۆشیان له‌گه‌ڵدا تاوتوێكردوه.
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی ناوخۆ، ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه كه: له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆ باسیان له دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبونمان كرد بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ و ئه‌وه‌یان پێڕاگه‌یاندین كه له‌یه‌كه‌م هه‌نگاودا 5 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون له شاره‌كاندا دروستده‌كرێت و دواتر به قیست پاره‌كه‌یان لێوه‌رده‌گیرێته‌وه.
هه‌نگاو هاشم |
|
|