(سبه‌ی):
له تازه‌ترین کاری هونه‌ریدا، هونه‌رمه‌ند بورهان مه‌جید سه‌رقاڵی ئاوازدانانه بۆ گۆرانی"نایه‌کسانی"، كه هۆنراوه‌ی کارزان جه‌لاله و کارزان کامیل له ستۆدیۆی پیانۆ به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نێت.
بڕیاریشه به‌مزوانه به‌رهه‌مه‌كه به بێ مۆسیقا و ته‌نها به ده‌نگی هونه‌رمه‌ند بورهان مه‌جید تۆمار بكرێت.
هونه‌رمه‌ند بورهان مه‌جید، به (سبه‌ی) راگه‌یاند: گۆرانیه‌که‌م بۆ ئه‌م نیشتمانه خێر له خۆ نه‌دیوه کڵۆڵه وتوه، هیوادارم هه‌روه‌ک گۆرانیه‌کانی ترم خه‌ڵکی هه‌ژار و چه‌وساوه و بێکار گوێی لێبگرێت، ئێستا دۆخی کوردستان زۆر پێویستی به‌و جۆره گۆرانیانه‌یه، چونکه هێشتا به هیچ جۆرێک ئێمه رزگارمان نه‌بوه.
ئه‌وه‌شی وت: ئێستا له ناوچه‌که‌دا شۆڕشێک هه‌یه، که ئه‌وه‌نده‌ی شۆڕشێکی بێ‌کاری و برسێتیه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش شۆڕشێکی سیاسیه، له کوردستانیشدا چه‌ندین هه‌ژار هه‌یه و پێویستیان به شۆڕشێکه، ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتیش وشیار بێته‌وه، چونکه ئێمه‌ش وه‌ک هه‌مو گه‌لانی تر پێویستمان به گۆڕانه، ئه‌و که‌سانه‌شی که بڕوایان به گۆڕان نیه، با گۆڕی مردوه‌کانیان هه‌ڵده‌نه‌وه، تا بزانن چیان له گه‌ڵ خۆیاندا بردوه و ئێستا چی ماوه‌ته‌وه، تا بزانن چۆن گۆڕاون، به‌ڵام ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێمه له مردو مردوتره، چونکه بڕوایان به گۆڕان نیه.
له‌لایه‌کی تره‌وه کارزان جه‌لال، شاعیری هۆنراوه‌كه وتی: خۆشحاڵم ئه‌و هۆنراوه‌یه‌م داوه به بورهان مه‌جید، چونکه هونه‌رمه‌ندێکی نه‌ته‌وه‌ییه‌و خاوه‌نی هه‌ستێکی به‌رزی نیشتمانیه.
بڕیار به‌ختیار