(سبه‌ی):
فیلمی سینه‌مایی "ماندو" له ده‌رهێنانی ئیبراهیم سه‌عیدی له به‌شی پێشبڕکێی سه‌ره‌كی یازده‌یه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی به‌یروت له لوبنان نمایش ده‌كرێت.
به پێی راپۆرتی راگه‌یاندنی گشتی فیلمی "ماندو"، ئه‌م فیلمه كه یه‌كه‌مین فیلمی بڵندی سینه‌ماكاری كورد ئیبراهیم سه‌عیدییه، دوای به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی "فیپێرشی"به‌شی پێشبڕکێی سه‌ره‌كی هه‌شته‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "قه‌یسی زێڕین"ی ئێره‌ڤان، به نوێنه‌رایه‌تی له هه‌رێمی كوردستان و به ئاماده‌بونی ئه‌م ده‌رهێنه‌ره مه‌هابادییه، له رۆژانی داهاتودا له به‌شی پێشبڕکێی سه‌ره‌كی 11یه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "به‌یروت" له وڵاتی لوبنان ده‌چێته سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ما.
فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "به‌یروت" به به‌شداری 67 فیلم له 29 وڵاتی جیهان له چه‌ندین به‌شی پێشبڕکێی؛ "فیلمه چیرۆكییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست"، "كورته فیلمه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست" و "فیلمه دیكۆمێنتییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست" و هه‌روه‌ها چه‌ندین به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕکێیی، له‌وانه: "پانۆرامای نێوده‌وڵه‌تی"، "كورته فیلمه‌كان"، "فیلمه چێشتخانه‌یه‌كان" و "فیلم گه‌لی منداڵان" له رۆژانی 5 تا13ی ئۆكتۆبه‌ری 2011 له شاری به‌یروتی پایته‌ختی وڵاتی لوبنان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.