|
Thursday, October 13, 2011 |
ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی ئیقبالی كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه |
(سبه‌ی):
خانمه موزیكژه‌نی كورد، تارا جاف، له ده‌ستپێكی كۆنسێرتێكی هه‌ردو گۆرانیبێژی فارس؛ درایوشی ئیقباڵی و فه‌رامه‌رزی ئه‌سڵانی، به چهنگهكهیهوه موزیك له شاری بۆنی ئه‌ڵمانی ده‌ژه‌نێت.
تارا جاف له لێدوانێكیدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن باسی لهوهكردوه، له مانگی تشرینی یه‌كه‌مدا، له شاری بۆنی ئه‌ڵمانی كۆنسێرتی هه‌ردو گۆرانیبێژی فارس، داریوشی ئیقباڵی و فه‌رامه‌رزی ئه‌سڵانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌و به‌ر له ده‌ستپێكردنی كۆنسێرته‌كه، به‌ئامێری چه‌نگ چه‌ند پارچه موزیكێك بۆ ئاماده‌بوان ده‌ژه‌نێت.
وتیشی: هه‌ر له‌م مانگه‌دا، به‌مه‌به‌ستی سازكردنی زنجیره كۆنسێرتێك سه‌ردانی توركیا ده‌كه‌م، بڕیار وایه دو كۆنسێرتێك له شاری ئه‌سته‌نبۆڵ پێشكه‌ش بكه‌م، كۆنسێرته‌كانی دیكه‌ش له‌چه‌ند شارێكی كوردی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌وانه ئامه‌د و ماردین و چه‌ند شارێكی دیكه".
تارا جاف ئه‌وه‌ی رونكردوه‌ته‌وه، له‌و زنجیره كۆنسێرته‌دا كه ره‌نگه له كۆتایی مانگی تشرینی دوه‌م به‌ڕێوه‌بچن، گۆرانی و موزیك به‌ده‌نگی خۆی و به‌ئامێری چه‌نگ پێشكه‌ش ده‌كات، ره‌نگه له هه‌ندێك له كۆنسێرته‌كاندا هونه‌رمه‌ندی دیكه، به‌ئامێری ده‌ڤ و ریتم هاوكاری بن. |
|
|