(سبه‌ی):
له‌م مانگه‌وه مامۆستایانی عێراق موچه‌ی 150 هه‌زاره‌كه وه‌رده‌گرن و ئه‌و مامۆستایانه‌ش كه مۆڵه‌تی دایكایه‌تیان هه‌یه بڕیاره‌كه ده‌یانگرێته‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه عادل شه‌رشاب، سه‌رۆکی لیژنه‌ی په‌روه‌رده له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به ئاژانسی (این)ی راگه‌یاندوه، له‌م مانگه‌وه (تشرینی یه‌که‌م) مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده موچه‌ی 150 هه‌زاره‌كه وه‌رده‌گرن.
هاوکات وه‌لید عه‌بود، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌کردبو، ئه‌و 150 هه‌زاره‌ی كه بڕیاره مانگانه بدرێت به فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، ئه‌و مامۆستایانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه مۆڵه‌تی دایكایه‌تیان هه‌یه، چونكه له یاساكه‌دا داوانه‌كراوه ئه‌و مامۆستایانه جیابكرێنه‌وه.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ناوه‌ڕاستی مانگی ئابی رابردودا، ده‌نگیدا (به‌زۆرینه) بۆ ئه‌وه‌ی 150 هه‌زار دینار وه‌ک ده‌رماڵه بدرێته مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده.