|
Wednesday, October 12, 2011 |
لیستی عێراقیه ده‌یه‌وێت ببێت به پارتێكی سیاسی |
(سبه‌ی):
ئه‌ندامێكی لیستی عێراقیه ئه‌وه‌ی ئاشكراكردوه، كه سه‌ركرده‌كانی لیسته‌كه ده‌یانه‌وێت پارتێكی سیاسی پێك‌بێنن.
محه‌مه‌د ئیقباڵ، ئه‌ندامی لیبستی عێراقیه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاندوه: هه‌ندێك له سه‌ركرده‌كانی لیستی عێراقیه ده‌یانه‌وێت لیسته‌كه بگۆڕن بۆ پارت یاخود دامه‌زراوه‌یه‌كی سیاسی، به تایبه‌ت له ئێستادا كه یاسای پارته‌كان خراوه‌ته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
ئیقبال باسی له‌وه‌شكردوه كه: پێده‌چێت ئه‌و دامه‌زراوه سیاسیه، هه‌مو پێكهاته‌كانی یاخود به‌شێكی ناو لیستی عێراقیه له خۆی بگرێت. |
|
|