(سبه‌ی):
تیرۆرکردنی مه‌شعه‌ل ته‌مۆ، له‌لایه‌ن هێزه‌کانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی سوریاوه، کاردانه‌وه‌ی ناوخۆیی و جیهانی به‌دوای خۆیدا هێنا، له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا ویلایه‌ته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا وێڕای ئیدانه‌ی تیرۆرکردنی، داواش له‌به‌شار ئه‌سه‌د ده‌کات هه‌رچی زوه ده‌سه‌ڵات به‌جێبهێڵێت.
جێی ئاماژه‌یه مه‌شعه‌ل ته‌مۆ، که یه‌کێک بو له‌سه‌رکرده ئۆپۆزسیۆنه‌کانی کوردی سوریا، ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ده‌سه‌ڵاته‌وه له‌ناو ماڵه‌که‌ی خۆیدا شاری قامیشلۆ، تیرۆرکرا.
له‌وباره‌یه‌وه جای گارنی، وته‌بێژی کۆشکی سپی ئه‌مه‌ریکا رایگه‌یاندوه: "جارێکی تر ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆکی سوریا ده‌ریخست به‌ڵێنه‌کانی بۆ گفتوگۆ و ئه‌نجامدانی چاکسازی، بنه‌مای نییه و به‌تاڵ بویه‌وه".
گارنی له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا که دوێنێ بڵاوکرایه‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، روداوه‌که‌ی دوێنێ هه‌ینی دوایین هه‌وڵه‌کانی به‌شار ئه‌سه‌ده له‌دژی ئۆپۆزسیۆنی ئاشتیانه له‌ناوخۆی وڵاته‌که‌یدا، داواشیکردوه هه‌رچی زوه ئه‌سه‌د واز له‌ده‌سه‌ڵات بهێنێت.
ته‌ئکیدیشی کردوه، ئه‌مه‌ریکا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌هه‌وڵه‌کانی له‌کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا له‌پێناو فشارخستنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا و به‌دیهێنانی دیموکراسی له‌و وڵاته‌دا.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه حکومه‌تی فه‌ره‌نسا ئیدانه‌ی تیرۆرکردنی ته‌مۆی کرد و هاوخه‌می خۆی بۆ خێزانی قوربانییه‌کانیش پیشانداوه، له‌هه‌مانکاتدا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا پشتگیری وڵاته‌که‌ی دوپات کردوه‌ته‌وه بۆ گه‌لی سوریا، هاوکات به تێکۆشانێکی ئاشتیانه و ئازایانه له‌قه‌ڵه‌میانداوه.
له‌لای خۆشیانه‌وه ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا که هه‌فته‌ی رابردو له‌ئه‌سته‌نبوڵ پێکهێنرا، تیرۆرکردنی ته‌مۆ به هه‌وڵێکی نوێی ده‌سه‌ڵات داده‌نێت، بۆ تۆڵه‌کردنه‌وه له‌سه‌رکرده ئۆپۆزسیۆنه‌کان.