(سبه‌ی):
لهراپرسییهکیدا ده‌زگای "بیۆ"ی ئه‌مه‌ریکی ئاشکرایکردوه، به‌شی زۆری ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له‌دوای هێرشه‌کانی 11 سیپته‌مبه‌ره‌وه له ریزه‌کانی سوپای ئه‌مه‌ریکادا خزمه‌تیان کردوه، پێیانوایه جه‌نگی عێراق و ئه‌فغانستان سودێکی ئه‌وتۆی نه‌بوه.
له‌و راپرسییه‌دا 33%ی به‌شداربوان پێیانوابوه جه‌نگی عێراق و ئه‌فغانستان ئه‌وه‌نده گرنگ نه‌بوه، به‌تایبه‌ت که ئه‌مه‌ریکا خه‌رجییه‌کی زۆری له‌و دو جه‌نگه‌دا کردوه به‌بێ ئه‌وه‌ی سودێکی ئه‌وتۆی بۆ هه‌بوبێت.
جێی ئاماژه‌یه، به‌هۆی جه‌نگی عێراقه‌وه تا ئێستا زیاتر له 4400 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکی کوژراون و له جه‌نگی ئه‌فغانستانیشدا، زیاتر له 1700 سه‌رباز کوژراون.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه لیۆن بانیتای وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ئه‌وه‌ی راگه‌یاندوه: به‌هۆی خه‌رجی زۆری ئه‌و هێزانه‌وه، به‌تایبه‌ت هێزه‌کانیان له‌ناتۆدا، ره‌نگه له‌داهاتودا پینتاگۆن نه‌توانێت به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا هاوکاری دارایی هێزه‌کانی بکات، به‌وپێیه‌ی فشارێکی دارایی زۆریان له‌سه‌ره به‌هۆی خه‌رجی زۆری وه‌زاره‌ته‌که‌یانه‌وه.