|
Monday, October 10, 2011 |
لیبیا؛ شۆڕشگێڕه‌کان له‌کۆنتڕۆڵکردنی ته‌واوه‌تی شاری سرت نزیکده‌بنه‌وه |
(سبه‌ی):
دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک له کۆنتڕۆڵکردنی ته‌رابلوسی پایته‌خت، تائێستاش شه‌ڕ له‌نێوان شۆڕشگێڕه‌کان و پاشماوه‌کانی موعه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌رۆکی له‌کارلابراوی لیبیا له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌کی ئه‌و وڵاته به‌رده‌وامی هه‌یه.
له‌ئێستاشدا شه‌ڕ و پێکدادان له شاری سرتی زێدی قه‌زافی چڕبونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینیوه، که ئه‌وه دوایین ناوچه‌یه به‌ده‌ستیانه‌وه مابێت.
هاوکات ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی کاتی لیبیا ته‌ئکیدی له‌وه کردوه‌ته‌وه، زۆربه‌ی ناوچه سه‌ره‌کییه‌کانی سرتیان گرتوه‌و له کۆنتڕۆڵکردنی ته‌واوه‌تی ئه‌و شاره نزیکبونه‌ته‌وه. |
|
|