|
Tuesday, October 11, 2011 |
ئه‌فغانستان؛ به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابوردو، به‌رهه‌مهێنانی تلیاك له‌مساڵدا 61% زیادیكردوه |
(سبه‌ی):
به گوێره‌ی نوێترین راپۆرتی نوسینگه‌ی تاوانه‌كان و ماده بێهۆشكه‌ره‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، له‌مساڵدا رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی تلیاك له ئه‌فغانستان 61% به به‌راورد له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنانی تلیاك له ساڵی رابوردو له‌و وڵاته زیادیكردوه.
له راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه رونكراوه‌ته‌وه، كه ساڵی رابوردو، ئه‌فغانستان 5 هه‌زار و 800 ته‌ن تلیاكی به‌رهه‌مهێناوه.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه زه‌رار ئه‌حمه‌د موقبیل، وه‌زیری روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ماده بێهۆشكه‌ره‌كان پێشبینی ئه‌وه‌یكردوه، به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی تلیاك له بازاڕه جیهانیه‌كاندا، پێده‌چێت رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی تلیاك ساڵی داهاتو له ئه‌فغانستان زیاتر ببێت.
ئه‌حمه‌د موقبیل ته‌ئكیدی لهوهشكردوهتهوه كه له ئێستادا 131 هه‌زار هێكتار زه‌وی له ئه‌فغانستان ئه‌و ماده‌یه‌ی تێدا به‌رهه‌مده‌هێندرێت و به‌شێك له به‌رپرسانی ناوچهیییش له‌گه‌ڵ جوتیاراندا هاوبه‌شن. |
|
|