|
Tuesday, September 20, 2011 |
به‌هۆی شكستی كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی كۆریای باشور له هه‌رێم، داوای چاوخشاندنه‌وه به پرۆژه‌كانی تریاندا ده‌كرێت |
(سبه‌ی):
یه‌كێك له گه‌وره‌ترین رۆژنامه كۆریه‌كان، ره‌خنه‌ی توندی ئاراسته‌ی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی كردوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستێكی شكسخواردوی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ئیمزاكردوهو به‌و هۆیه‌وه 400 ملیۆن دۆلار زیانی پێده‌گات.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌ی رونكردوه‌ته‌وه، كه ئه‌و زیانه به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه بایه‌خی ئابوری هه‌رێمی كوردستان له یه‌ده‌گی نه‌وتدا به‌ره‌و نه‌بون و كه‌می ده‌ڕوات، جگه له‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و گرێبه‌سته‌وه، حكومه‌تی به‌غدا كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی كۆریا له پرۆژه‌كانی تری نه‌وت له ناوچه‌كانی تری عێراق بێبه‌ش ده‌كات.
رۆژنامه‌ی تشۆسۆن ئیلبۆ، له سه‌ر وتاری ژماره‌ی دوێنێیدا به‌ناوی "هه‌ڵه خهرجیهێنهرهكهی كۆریا"، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه: شكستی كۆمپانیای نیشتمانی كۆریا، نزیكه له‌وه‌ی 400 ملیۆن دۆلار زیانی پێبگات.
هاوكات ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو كه: دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای نه‌وتی كۆریا كاری هه‌ڵكه‌ندنی له چوار یان پێنج جێگادا ئه‌نجامداوه كه گومانی ئه‌وه‌یان لێكراوه نه‌وتیان تێدابێت، كه‌چی ئه‌و شوێنانه نه‌وتیان تێدا نه‌بوه یاخود به رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م نه‌وتیان تێدابوه، پێشبینیش ده‌كرێت ئه‌و شوێنه‌ی تر كه ماوه كاری تێدا بكرێت، نه‌وتی كه‌می تێدابێت، به‌و هۆیه‌شه‌وه كاركردنی كۆمپانیاكه خهرجیدار ده‌بێت.
رۆژنامه كۆریه‌كه له به‌شێكی دیكه‌ی سه‌ر وتاره‌كه‌یدا باسی له‌وه‌شكردوه، كه لی میونگ باك، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته، له ساڵی 2008 چاوی به سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم (نێچیرڤان بارزانی) كه‌وتوه‌و دواتر له لێدوانێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، كه له‌رێگه‌ی ده‌رهێنانی نه‌وت له هه‌رێم، كۆریا 1.9 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت، واته نیوه‌ی بڕی به‌كاربردنی ساڵانه‌ی ده‌ستده‌كه‌وێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه له پرۆژه‌كانی دیكه‌ی ژێرخانی ناوچه‌كه به‌شداری ده‌كات، به‌ڵام شاره‌زایان به‌شێوه‌یه‌كی خێرا گومانیان له بایه‌خی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه لادروستبوهو ئه‌وه‌یان وتوه كه كۆمپانیا جیهانیه‌كان گوێ به‌و ناوچه‌یه ناده‌ن به‌هۆی چه‌ندایه‌تی یه‌ده‌گی نهوتهكهیهوهو ترسی ئه‌وه‌ش هه‌یه به‌هۆی رێگه نه‌دانی حكومه‌تی ناوه‌ند، پرۆژه‌ی ده‌رهێنانی نه‌وت تێیدا درێژه نه‌كێشێت.
له به‌شێكی دیكه وتاره‌كه‌دا رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت، هۆكارێكی دیكه مه‌ترسی له‌و گرێبه‌سته ئه‌وه‌یه، كه‌سێك كه به تۆمه‌تی دزی پاره له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی كیم ئای- جۆنگ، (یه‌كێك له سه‌رۆكه‌كانی كۆریا) ده‌ستگیركراوه، له گرێبه‌سته‌كه‌ی كۆمپانیای نیشتمانی نه‌وتی كۆریا له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا، وه‌ك كه‌سایه‌تی سه‌ره‌كی به‌شداریكردوه.
به گوێره‌ی رۆژنامه كۆریه‌كه، له ساڵی 2008دا گرێبه‌سته‌كه مۆركراوه له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا، به‌ڵام پرۆژه‌كه شكستی هێناوه‌و كۆمپانیای نه‌وتی كۆریاش كه‌وتوه‌ته دۆخێكی خراپه‌وه، له‌لایه‌ن حكومه‌تیشه‌وه باس له‌وه ده‌كرێت كه خه‌رجی تێچوی هه‌ڵكه‌ندنی چاڵه نه‌وته‌كان له هه‌رێم، له رێگه‌ی وه‌رگرتنی نه‌وتی خاو قه‌ره‌بو ده‌كاته‌وه.
هه‌ر له وتاره‌كه‌یدا رۆژنامه‌كه داوایكردوه سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له گرێبه‌سته‌كه‌ی كۆریا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌شداربون، لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت و چاویش بخشێنرێته‌وه به‌و پرۆژانه‌شدا كه ئێستا له هه‌رێم ئه‌نجامده‌درێن. |
|
|