|
Saturday, October 1, 2011 |
هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوكه‌وه بۆ توركیا ده‌ستی پێكرده‌وه |
(سبه‌ی):
سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆمپانیای نه‌وتی باكور ئاشكرایكرد كه پاش تێپه‌ڕبونی 2 رۆژ به‌سه‌ر راوه‌ستانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوكه‌وه بۆ توركیا، دوباره ره‌وانه‌كردنی نه‌وت له‌و هێڵه‌وه ده‌ستی پێكرده‌وه، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه هۆكاری ئه‌و راوه‌ستانه‌ی گه‌ڕانده‌وه بۆ هه‌ڵه‌ی ته‌كنیكی و تێكشان له هێڵی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی نێوان عێراق و توركیاوه، هاوكات پێشبینیشی كرد كه ئاستی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بگاته‌وه 550 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به سۆمه‌ریه نیوزی راگه‌یاندوه: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (شه‌ممه) هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له كێڵگه‌كانی كه‌ركوكه‌وه بۆ به‌نده‌ری جیهانی توركیا ده‌ستی پێكردوه‌ته‌وه پاش ئه‌وه‌ی كه بۆ ماوه‌ی 2 رۆژ راگیرا.
وتیشی: تێكڕای هه‌نارده‌ی نه‌وت له ئێستادا له‌نێوان 350 هه‌زار بۆ 500 هه‌زار به‌رمیلدایه له رۆژێكدا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه پێشبینیشی كرد كه رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنان له كێڵگه نه‌وتیبیه‌كانی باكوردا بگاته 700 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا و هاوكات ئاستی هه‌نارده‌كردنیش بگاته 550 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا. |
|
|