له‌ئه‌ڵمانیه‌وه: دانای شه‌ده‌ڵه
به‌مردنی ستیڤ جۆبز، که‌سێکی به‌توانا و وردبین له‌ده‌ست ته‌واوی دنیا چو. هیچ که‌سێک نه پۆلیتیکار و نه زانا، هیچ که‌س نه‌یتوانی به ئه‌ندازه‌ی ئه‌و گۆڕانکاری له‌ژیانی ئێمه‌دا بکات. ئه‌م تهکنیککارهی ویلایه‌تی کالیفۆرنیا شوێنده‌ستی به‌سه‌ر ژیانی هه‌مومانه‌وه به‌جێهێشت.
کێ ده‌یتوانی به‌ر له 20 ساڵ پێشبینی ئه‌وه بکات که ئینسان ده‌توانێت به هۆی ته‌له‌فۆنێکی مۆبایله‌وه له هه‌مو کات و شوێنێکدا ئاگای له ئه‌وانی دی ده‌بێت و په‌یوه‌ندی بهههرکهسێکهوه ده‌کات که‌بیه‌وێت؟ که ئێمه به‌هۆی گوشاردانی دوگمه‌یه‌کی بچکۆلانه‌ی ته‌له‌فۆنێکی مۆبایله‌وه بهپهنجهیهکمان ده‌توانین هه‌مو باسوخواسێک بهێنینه سه‌رشاشه‌ی مۆبایل و بیخوێنینه‌وه. ئیتر هه‌ر له کورته‌نامه- ئێس ئێم ئێس- ی دڵداریه‌وه تا ده‌گات به نامه‌ی ئه‌له‌کترۆنی و رێنومایی رێگه‌وبان به‌هۆی ناڤیگاسیۆن و کارتی پارهڕاکێشانی بانکه‌کان؟
کێ ده‌یتوانی به‌ر له20 ساڵ پێشبینی ئه‌وه بکات که به‌هۆی هه‌وڵ و وردبینیی که‌سێکی خاوه‌ن روانگه‌ی داهێنه‌رانه‌وه ده‌توانین ئه‌و هه‌مو گه‌نجینه شوێن جیاجیایه پڕ زانیاری و وێنه و ده‌نگانه له تاکه یه‌ک تۆمارگه‌ی (iTunes-store)دا جێگه بکه‌ینه‌وه؟
هه‌روه‌ها کتێبگه‌ل، رۆژنامه‌کان، فیلم و به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌کان له‌سه‌ر روبه‌ری ته‌خت و یه‌کجار ته‌نکی (iPad) گرد بکه‌ینه‌وه؟
جێگه‌ی ستیڤ جۆبس به‌که‌س پڕ ناکرێته‌وه
به کۆچی دوایی ستیڤ جۆبس، ئه‌پڵ له‌ناوناچێت، به‌ڵام مه‌رگی ئه‌و نیشانه‌یه‌کی خهمینتره له‌نه‌مانی کۆمپانیایه‌ک، چونکه: به‌پێی پێوانه‌ی ئاسایی توانا و داهێنانی ته‌کنیک له‌لایه‌ن ئینسانه‌وه ستیڤ جۆبس بریتیه له وردبینترین داهێنه‌ری خاوه‌ن روانگه‌ی تایبه‌تی ئه‌م سه‌ده‌یه.
ئه‌م ته‌کنیککاره به‌خۆی و ئه‌پڵه‌وه بونههۆی ژێرهوزهبهرکردنی گه‌لێک که‌ره‌سه و بواری کار: کۆمپیوته‌ر، ته‌له‌فۆنی مۆبایل، موزیک و ته‌نانه‌ت کاری ئه‌و چاپخانانه‌ی که‌مبایه‌خ کرد که کتێبی قه‌به و ئه‌ستور بۆ لیست و زانیاری سه‌باره‌ت به ناو و ئه‌درێسی کۆمپانیاکان چاپ ده‌که‌ن.
شاکاری ستیڤ جۆبس وێرانکاریی ئه‌و بوارانه‌ی سه‌ره‌وه نه‌بو، به‌ڵکو کاری گرنگی ئه‌و بریتی بو له دامه‌زراندنی میدیایه‌کی نوێی پڕ له‌وردبینی له دنیادا.
راسته دنیای ئه‌و ته‌له‌فۆنه مۆبایله نۆکیا سه‌ره‌تاییانه‌ی که له‌شێوه‌ی ترۆزی (یان مۆز) دان وێرانکرد، به‌ڵام به‌هۆی داهێنانی ئه‌وه‌وه بو که ته‌له‌فۆنێکی پڕ له‌کار و خزمه‌تگوزاریی وه‌کو (smartphone) هاته کایه‌وه، مۆبایلێک ئینسان به‌ره‌و دوارۆژێکی باشتر و پر له‌زانیاری خێرا رێنومایی ده‌کات.
ئه‌و خزمه‌تگوزاریی -سی دی- و -دی ڤی دی- به‌هۆی داهێنانه نوێیه‌که‌یه‌وه بێ بایه‌خ و وێرانکرد، به‌ڵام له‌هه‌مان کاتدا توانای ئه‌وه‌ی هه‌بو که بیروبۆچونی خۆی له پێناو ره‌خساندنی بواری په‌یوه‌ندی دیجیتاڵی بۆ هه‌مو ئینسانه‌کانی سه‌ر زه‌وی خستنه‌کار. خواستی ئه‌و بریتی بو له ئاسانکاریی تاوه‌کو هه‌رچی شتێک به‌خه‌یاڵدا دێت: له ته‌له‌فزیۆن، موزیک و بابه‌تی ڤیدیۆیی بۆ هه‌مو ئینسانه‌کان فه‌راهه‌م بن.
جۆبس به‌هۆی داهێنانی (iPad)ه‌وه چاپخانه‌کانی نائارام و سه‌غڵه‌ت کردن، به‌ڵام وای کرد که‌خه‌ڵکی بیر له شێوه‌یه‌کی تری رۆژنامه بکه‌نه‌وه، رۆژنامه‌یه‌ک دیجیتاڵ دروست بکرێت و له چاوتروکانێکدا بابه‌ت و هه‌واڵه تازه‌کانی دنیا بخاته به‌رده‌ست و چاوی خوێنه‌ران به‌بێ به به‌کارهێنانی کاغه‌ز.
شاکاره پڕ لهوردبینیهکانی ستیڤ جۆبسی داهێنه‌ر له ده‌یان ساڵی داهاتوشدا کاریگه‌ریان له‌سه‌ر ژیانی ئێمه ده‌بێت. ئه‌م ته‌کنیککاره گه‌لێک شتی ئه‌م دنیایه‌ی له‌بواره‌که‌یدا گۆڕی و وه‌ک ده‌ڵێن دنیای سه‌ره‌وبن کرده‌وه. دواڕۆژی پڕ گه‌شه‌ی دیجیتاڵی ستیڤ جۆبس له دوای داهێنانی هه‌ردو -ئایفۆن- و - ئای پاد-ه‌وه ده‌ستپیده‌کات.
دنیا له‌ڕۆژانی رابردودا بلیمه‌تێکی گه‌وره‌ی له‌ده‌ست چو
ئێمه پیویستی به‌په‌له‌مان به ستیڤ جۆبسێکی تازه هه‌یه تاکو به‌زویی به روانگه و داهێنانه‌کانی، به‌بوێریی و به‌هه‌ست و سۆزی دڵسۆزانه و پڕ لهخۆسهویستی بۆ کڕیارانی که‌ره‌سه‌کان ئه‌م دنیایه به‌ره‌وپێشه‌وه ببات.
ئه‌گه‌ر ستیڤ جۆبس نه‌بوایه، ئه‌وا دوارۆژ زۆر هه‌ژار ده‌هاته به‌رچاوان.
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی ئوێستهرایش رۆژی 7-10-2011 لاپه‌ڕه‌ی هه‌شت، ناونیشانی نوسینه‌که بریتیه له دنیا هه‌ژارتر ده‌بێت: ستیڤ جۆبس به‌که‌س جێگه‌ی پڕ ناکرێته‌وه.
ڤۆڵفگانگ فێلنهر: رۆژنامه‌وانێکی خه‌ڵکی نه‌مسایه، له13ی ئۆکتۆبه‌ری 1954دا له‌ڤیه‌ننا له‌دایکبوه. له1983 وه تاکو 1994 گۆڤاری ره‌نگاوره‌نگی پڕ له‌باس و وێنه‌ی - باستا - ی ده‌رکردوه. یه‌کێکه له‌ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی گۆڤاری هه‌فتانه‌ی - نیوز - ، ئه‌م گۆڤاره یه‌که‌مین ژماره‌ی له15ی ئۆکتۆبه‌ری 1992دا چاپکراوه و تاکو ئێستا به‌رده‌وامه. فێڵنه‌ر خاوه‌نی چاپخانه و سه‌نته‌ری میدیای خۆیه‌تی و بڵاوکراوه‌کانی: تی ڤی میدیا (له‌ساڵی 1995)، گۆڤاری فۆرمات له‌ساڵی 1998وه، ئێ میدیا ( له‌ساڵی 2000وه) لهچاپخانهکهی ئه‌ودا چاپ و بڵاوده‌کرێنه‌وه.