له فارسییه‌وه: سبه‌ی
له‌دواین ده‌یه‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، پاش روخانی دیواری به‌رلین و دواتر هه‌ره‌سی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت، وا به‌رچاو ده‌که‌وت که شه‌ڕی سارد کۆتایی پێهاتبێت. به‌وشێوه‌یه‌ش بو. یه‌که‌م شه‌ڕی سارد به سه‌رکه‌وتنی خۆرئاوا کۆتایی هات، به‌ڵام دوه‌م شه‌ڕی سارد بهڕێوهبو.
له کۆتای شه‌ڕی سارد، شه‌ڕێک ده‌ستبه‌جێ پاش کۆتایی دوه‌م شه‌ڕی جیهانی نێوان براوه‌کانی شه‌ڕ له‌سه‌ر دابه‌شکردنی جیهان هاته ئاراوه و هاوپه‌یمانانی دوێنێ روبه‌ڕوی یه‌کترین بونه‌وه، ئه‌مه‌ریکا بوه زلهێزی جیهان، ئێستاش به‌رامبه‌ره به‌هێزه‌که‌ی- سۆڤیه‌ت - گه‌مه‌ی گه‌وره‌ی نیو سه‌ده‌ی دۆڕاند و هاناسه‌ی لێبڕا. بهرچاورونترین چاودێران و لێکۆڵه‌ره‌وانی پرسی نێوده‌وڵه‌تی نه‌یانده‌توانی وێنه‌ی ئه‌مڕۆی جیهانیا به‌دوای ته‌نیا یه‌ک ده‌یه وه‌رچه‌رخان و گۆڕانکاریه‌کان له ئاوێنه‌ی ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانیان ده‌کرد ببینن و پێشبینی دوه‌م شه‌ڕی سارد بکه‌ن.
به‌ڵێ جیهانی ئێمه ئێستا دوه‌م شه‌ڕی سارد ئه‌زمون ده‌کات، لایه‌نه‌کانی شه‌ڕ هه‌مان بون، خۆرئاوا و خۆرهه‌ڵات. ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپا له به‌ره‌یه‌کدا، روسیا و چێن له به‌ره‌ی به‌رامبه‌ردا. به‌ڵام تاکتیک و ئامرازه‌کانی شه‌ڕ هه‌مان نین که بون. له‌یه‌که‌م شه‌ڕی سارد، لایه‌نه‌کان به‌رامبه‌ر یه‌کتر و بهتێچون و توانای خۆیانه‌وه ده‌جه‌نگان. ئه‌مڕۆ، لایه‌نه‌کان وایان پێباشتره باری ئابوری شه‌ڕه‌که تائه‌و شوێنه‌ی که ده‌کرێت بخه‌نه سه‌رشانی لایه‌نی سێیه‌م. ئامانجی دوه‌م شه‌ڕی سارد، زۆربه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه ئابورییه‌کان و ده‌ستگردن به‌سه‌ر بازاڕه‌کان و سه‌رچاوه‌کانی وڵاتانی جیهانی سێیه‌م بو تا ئامانجی سیاسی و ئایدۆلۆژی.
ئه‌گه‌ر له یه‌که‌م شه‌ڕی سارد، روسیا و چین به ئاڵا هه‌ڵگری شه‌ڕی ئادیۆلۆژی ئه‌ژمار ده‌کران و کۆمۆنیزمیان وه‌ک چه‌کێک بۆ هاندانی توێژه‌کان و بوار ره‌خساند بۆ شۆڕشی دژه سه‌رمایه‌داری به‌کار ده‌هێنا، له‌ئێستادا هه‌ردو وڵات کڵاو و کۆتی یه‌خه داخراوی مائۆییان کردوه به شاڵ و کڵاوی سه‌رمایه‌داری و بونه‌ته رکابه‌ری سه‌رسه‌ختی وڵاتانی خۆرئاوایی له به‌کارهێنانی سه‌رچاوه‌کانی سامانی كه‌سانی دیکه‌دا.
له شه‌ڕی ساردی پێشودا ئه‌وا روسیا و چین بون که گه‌لانیان به پڕوپاگه‌نده و بڵاوکردنه‌وه‌ی دروشمه‌کانی عه‌داله‌تخوازی و مافپه‌روه‌ری له‌دژی دواکه‌وتویی و چه‌وسانه‌وه هانده‌دا، له‌به‌رامبه‌ریشدا بزوتنه‌وه‌کانی ئه‌و گه‌لانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌و حکومه‌تانه‌ی پشتیان به خۆرئاوا به‌ستبو سه‌رکوت ده‌کران. له‌شه‌ڕی ساردی ئێستادا، ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپا پشتیوانی بزوتنه‌وه‌ی گه‌لان ده‌که‌ن و شۆڕشه رزگاریخوازانه‌کانی دژه چه‌وسانه‌وه و دژه دواکه‌وتویی له‌گه‌ڵ ئاسته‌نگی حکومه‌تگه‌لێک روبهڕون که پشتیان به پشتیوانی روسیا و چین گه‌رمه.
دین و ئایین له یه‌که‌م شه‌ڕی ساردا له ئامرازه سه‌ره‌کییه‌کانی خۆرئاوا بو بۆ شه‌ڕ له‌دژی خۆرهه‌ڵات. کۆمۆنیزم هه‌وێنی له ماتریالیزم وه‌رده‌گرت که دژایه‌تی قوڵی له‌گه‌ڵ بیروباوه‌ڕی ئاینیدا هه‌بوه. که‌ڵک وه‌رگرتن له‌شه‌ڕی ئایینی هه‌رله ساڵانی سه‌ره‌تای شه‌ڕی سارد بۆ ئاسته‌نگ دروستکردن به‌رامبه‌ر کۆمۆنیزم و پاشه‌کشه کردن به کۆمۆنیسته‌کان ده‌ستیپێکرد. له‌هه‌ر شوێنێک که بیروباوه‌ڕی ئایینی له کۆمه‌ڵگادا قوڵتر بوایه ئه‌م چه‌كه بهبڕستر و کارامه‌تر ده‌بو. هه‌ر به‌مهۆیه‌وه له وڵاتانی ئیسلامی‌دا کۆمۆنیسته‌کان بوێری ئه‌وه‌یان نه‌بو به ئاشکرا پڕوپاگه‌نده‌ی مارکسی بکه‌ن. حیزبه کۆمۆنیسته‌کان له‌م وڵاتانه‌دا به‌زۆرینه به‌ناو و به‌رگێکی دیکه‌وه چالاکیان ده‌کرد و له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆییاندا ئاماژه‌ی راستۆخۆیان بۆ کۆمۆنیزم نه‌ده‌کرد. بێگومان جیهانی خۆرئاوا هه‌وڵی ده‌دا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مجۆره حیزبانه‌دا، گروپ و حیزبه ئیسلامیه‌کان به‌هێز بکات و ناوه‌نده ئایینیه‌کان پێگه‌یه‌کی تایبه‌تییان هه‌بوه بۆشه‌ڕ له‌دژی کۆمۆنیزم.
له‌دوه‌م شه‌ڕی سارد، خۆرهه‌ڵات به‌کارهێنانی ئایینی له‌چنگی خۆرئاوا ده‌رهێناوه و به‌ئاراسته‌ی پێچه‌وانه به‌کاری ده‌هێنێت. نمونه‌ی به‌رچاوی ئه‌مه له ئێران‌دا ده‌بینین. شۆڕشی ئیسلامی ئێران به‌پشتیوانی ئاشکرای خۆرئاوا، به‌تایبه‌ت ئه‌مه‌ریکا پێکهات. یه‌که‌م شه‌ڕی سارد تائه‌وکات کۆتایی پێنهاتبو که ناسهرکهوتویی خۆرئاوا له شه‌ڕی ڤێتنام و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ کوبا و شۆڕشه هاوشێوه‌کانی له ئه‌فریقا و ئه‌مه‌ریکای باشور، ئه‌مه‌ریکای ناچار به داهێنانی (پشتێنه‌ی سه‌وز) کرد، که به‌و پێیه ئیسلام ده‌یتوانی وه‌ک هۆکارێک بۆ رێگری له گه‌شه‌ی چین و روسیا ولانی که‌م به‌شێک له‌جیهان بکات.
به‌پێی پلانی پشتێنه‌ی سه‌وز، خۆرئاوا ده‌ست له پشتیوانی خۆی بۆ وڵاتانی دۆست هه‌ڵده‌گرێت و بوار ده‌داته بزوتنه‌وه ئیسلامییه‌کان، به‌و هیوایه‌ی که به‌هاتنه سه‌رکاری حکومه‌ته نه‌ته‌ویی-ئایینی شه‌پۆلێک بۆ زاڵبون به‌سه‌ر کۆمۆنیسته‌کان و دوباره بونه‌وه‌ی ئه‌زمونی ئه‌فغانستان له ئێران و پاکستان و وڵاتانی دیکه‌ی موسڵمانی ناوچه‌که نه‌مێنێته‌وه. بینیمان و ده‌یبینین که چۆن له‌ماوه‌ی ده‌ساڵ نێوان یه‌که‌م شه‌ڕی سارد و دوه‌م شه‌ڕی ساردا، دۆخه‌که به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رسورهێنه‌ر گۆڕاوه و ئه‌مڕۆ حکومه‌تی ئایینی ئێران بوه‌ته دوژمنی سوێندخواردوی ئه‌مه‌ریکا ویارری وه‌فاداری چین و روسیا ئه‌ژمار ده‌کرێت.
روسیا ئاماده نییه ئه‌م به‌رگه براوه‌یه که گه‌مه‌ی سه‌یری رۆژگار له‌ده‌ست رکابه‌ره‌که‌ی وه‌رگرتوه و داوهیهتییه ده‌ست ئه‌و، به‌هه‌رزان له‌ده‌ستی بدات. بێ که‌ڵک وه‌رگرتن له مۆره‌ی کارامه‌ی (ئیسلامی شۆڕشگێڕ) به ناوندبونی ئێران، روسیا له شه‌تڕه‌نجی سیاسی – ئابوری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا دۆڕاو ده‌بێت، له‌به‌رامبه‌ریشدا حکومه‌تی ئایینی ئێرانیش بێ هاوکاری روسیا و چین له‌به‌رامبه‌ر بزوتنه‌وه دیموکراتی پشتبه‌ستو به پشتیوانی خۆرئاوا تاوی به‌رگری نابێت.
ئه‌مجۆره هاوکاری و هاویارییه دڵسۆزانه‌یه له ئۆقیانوسیشدا له‌نێوان ماسییه دان تیژه‌کانی وه‌ک ماسییه قرژه گه‌وره‌کان له‌گه‌ڵ ماسییه ورده‌کاندا هه‌یه. ماسی گه‌وره‌کان خاوێنکردنه‌وه‌ی دانه‌کانیان بۆ خۆپاراستن له باکتریا ده‌سپێرنه ماسییه بچوکه‌کان، چون توانایای راویان نییه رزق و رۆزی له ناو ده‌م و خاوێنکردنه‌وه‌ی دانی ماسییه راوکه‌ره گه‌وره‌کان به‌ده‌ستده‌هێنن و تا ئه‌وکاته‌ی ته‌واو تێر نه‌بن و نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه ده‌می خۆیان نابه‌ستن!
سه‌رچاوه: که‌یهانی له‌نده‌ن