له‌عه‌ره‌بیه‌وه: عه‌بدول محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د
شۆڕشه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌و باكوری ئه‌فریقا بونه هێزو توانایه‌كی گه‌وره‌ی دایه به‌ر عێراقیه‌كان، هه‌ستی ئه‌وه‌ی له‌لا دروستكردن به پێویستی گۆڕانكاری نوێ‌و دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی باشتر بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر بخرێته‌به‌ر لێپرسینه‌وه‌وه، ئه‌و داوایه خواستێكه كه عێراقیه‌كان مافی خۆیانه بیخوازن، هه‌رك وه‌ك چۆن براكانیشیان له ده‌وڵه‌تانی هاوسێیان مافیانه.
دیاره بۆ ئه‌وه‌ی كه حكومه‌ته‌كه‌ی مالكی شه‌رعیه‌تی داخوراوی خۆی به‌هێز بكات، ئه‌وا له‌سه‌ری پێویست ده‌كات كه هه‌ڵمه‌تێكی به‌هێز بۆ دژایه‌تی كردنی گه‌نده‌ڵی ده‌ستپێبكات، ئاستی خزمه‌نگوزاریه‌كان باشتر بكات‌و رێوشوێنی هاوسه‌نگتر‌و پێویستر دابنێ له سیستمی ده‌وڵه‌تداریدا.
دوای چه‌ند ساڵێك له نه‌بونی متمانه‌و نائارامی‌و ململانێ، پێده‌چێ ده‌وڵه‌تی عێراق له ئێستادا زیاتر به‌هێزو پێكه‌وه جۆشدرابێت، دیاره ئه‌وه‌ش به‌هۆی سه‌ركه‌وتن له‌دابینكردنی بڕێك ئارامی‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژیه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك كه ڕێگه به‌حۆرێك له ژیانی ئاسایی بدات.
به‌ڵام له‌و كاته‌دا رێگه‌ی داوه به بڵاوبونه‌وه‌ی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی‌و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی له‌سه‌رجه‌م دامه‌زراوه جیاجیاكانی عێراقدا، دیاره ئه‌وه‌ش بۆته هۆی هه‌ره‌سهێنانی خزمه‌تگوزاریه گشتیه‌كان، كه ئه‌وه‌ش نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زرانی ناچار كرد كه ده‌ستوه‌رداته بارودۆخه‌كه‌وه‌و ده‌ستبكات به هه‌ڵمه‌تێك بۆ قه‌ڵاچۆكردنی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی‌و یاریكردن به لێكۆڵینه‌وه‌كان، دیاره ئه‌وه‌ش به ئامانجی به‌ده‌ستهێنانی سود‌و قازانجی سیاسی‌و ترساندنی ئه‌وانه‌ی كه ره‌خنه‌یان لێده‌گرت، به‌مه‌به‌ستی رێگرتن له دوباره‌بونه‌وه‌ی سینایۆری بزوتنه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌كان كه تائێستنا 3 حكومه‌تی له‌ناوچه‌كه‌دا خستوه.
به‌وهۆیه‌شه‌وه راستگۆیی‌و متمانه‌ی حكومه‌ت روبه‌ڕوی داخوران بۆته له مه‌سه‌له‌ی روبه‌ڕوبونه‌وه‌و قه‌ڵاچۆكردنی گه‌نده‌ڵی، دیاره ئه‌و هه‌ڵمه‌ته جۆرێك له حه‌زوخواستی ده‌سه‌ڵاتخوازانه‌ی پێوه دیاره‌و بۆته مایه‌ی دودڵی‌و بۆته جۆرێك به‌ڵگه به‌ده‌ست ره‌خنه‌كران له سه‌رۆك وه‌زیران.
دوای ته‌شه‌سه‌ندنی توندوتیژیه‌كانی دوای داگیركردنی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه له ساڵی 2003، ده‌وڵه‌تیش به ئه‌ندازه‌ی دانیشتوان زه‌بری به‌ركه‌وت، خزمه‌تگوزاریه گشتیه‌كان به ته‌واوه‌تی هه‌ره‌سیان هێنا‌و، له‌دوای ته‌قینه‌وه‌كانی مه‌ترسیداره‌كانی سامه‌ڕای مانگی شوباتی 2006 رێژه‌ی رفاندن‌و به‌ربارمه‌ته‌گرتن‌و ته‌قینه‌وه‌و تیرۆركردن زیادی كرد، وه‌زاره‌ت‌و دامه‌وده‌زگاكانی حكومه‌ت به ته‌واوی چۆڵبون، چونكه به‌هۆی ترسه‌وه هیچ فه‌رمانبه‌رێكی حكومی جوره‌ئه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌كرد بچێته سه‌ر كاره‌كه‌ی، له نێوان شه‌وڕۆژێدا حكومه‌ت ده‌ستبه‌رداری ده‌یان پرۆژه بو كه چه‌ندی ساڵ بو كاری به‌رده‌وامی تێدا ده‌كرا، دادوه‌رو په‌رله‌مانتاران خۆیان له‌به‌رده‌می مه‌ترسی‌و هه‌ره‌شه‌كاندا بینیه‌وه‌و كرانه ئامانج، ناوه‌نده‌كانی چاودێری ناچاركران كاره‌كانی راگرێت یان هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، ئه‌وه‌ش بوه هۆی ئه‌وه‌ی كه دامه‌زراوه حكومیه‌كان به‌بێ دسپلین‌و چاودێریكردن بمێنه‌وه‌و هیچ دڵنیاییه‌ك نه‌مایه‌وه بۆ دژایه‌تی كردنی كه‌نده‌ڵی‌و به‌كارهێنانی پۆست‌و پله‌و پایه‌كان.
به‌وهۆیانه‌شه‌وه بڕی به‌رهه‌م‌و داهاتی نه‌ته‌وه‌یی به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی پاشه‌كشه‌ی كرد‌و كورتی هێنا، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ به‌رزكردنه‌وه‌ی بودجه‌ش ئه‌ویش بكه‌په‌یوه‌ندی به‌به‌رزری نرخی نه‌وته‌وه هه‌بو له‌و كاته‌دا، كه‌ئه‌وه‌ش بوه هۆی په‌ككه‌وتنی كه‌رته سه‌ره‌كیه‌كانی ده‌وڵه‌ت و بڵاوبونه‌وه‌و زیادبونی گروپه‌كانی تاوانكاری‌و ته‌شه‌نه‌سه‌ندی به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی له‌سه‌رجه‌م جومگه بیرۆكراسیه‌تیه‌كاندا.
له‌گه‌ڵ هاتنی ساڵی 2009به پشتیوانی چه‌ند هۆكارێك ده‌وڵه‌ت توانی جارێكی تر هه‌ژمونی خۆی بسه‌پێنێته‌وه، زیادبونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له نێوان ساڵانی 2007و2009 هۆكارێكی گرنگ بو بۆ باشتربونی بواری ئه‌منی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌بو به دامه‌زراوه‌كانه‌وه، هێزه ئه‌منیه‌كان به‌هۆی دوباره بنیاتنانه‌وه‌ی خۆیانه‌وه جارێكی تر به بێ هاوكاری‌و پارێزگاری هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، توانیان بایی ئه‌وه‌نده هۆیه‌كانی سه‌لامه‌تی و دڵنیایی بگێڕنه‌وه كه لێپرسراو فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت بتوانن بچنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.
له ئێستادا دادوه‌ره‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆوه پارێزگاری ده‌كرێن، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به ته‌نها به پشتیوانی هێزه‌كانی پۆلیسی عێراق‌و كۆمپانیا ئه‌منیه‌كان ده‌توانێت پارێزگاری له ئاسایشی خۆیان بكه‌ن، به واتای ده‌وڵه‌ت توانی سه‌رجه‌م كاروچالاكیه‌كانی ده‌ستپێبكاته‌وه، به‌ڵام تا ئێستاش هه‌ست به لاوازی‌و كه‌می خزمه‌تگوزاریه گشتیه‌كان ده‌كرێت، به تایبه‌ت ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی گه‌نده‌ڵی وه‌ك ڤایرۆسێك له‌سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت، كه‌هۆكاری ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بونی سه‌روه‌ری یاسا، كه له‌ساڵی 2008وه ئه‌و دیارده‌یه به‌رده‌وامه‌و یه‌كێك له‌هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌و بارودۆخه‌شكستی په‌یكه‌ری چاودێریه له‌ناو دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تدا، كه رێگه‌ی داوه به حكومه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان كه بێ هیچ سیستم ڕێسایه‌ك كاره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن.
به‌گوێره‌ی ده‌ستوری ساڵی 2005 له‌چوارچێوه‌ی یاسادا ژماره‌یه‌ك له‌دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت وه‌ك ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌و دیوانی چاودێری دارایی‌و پشكنه‌ره گشتیه‌كان‌و په‌رله‌مان‌و دادگاكان پابه‌ند ده‌كات به چاودێری كاره داراییه‌كانی حكومه‌ت و ئه‌دائی دامه‌زراوه‌كانی له جێبه‌جێكردندا، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ره‌شه‌و چاوسوركردنه‌وه‌و به‌كارهێنانی توندوتیژی‌و بونی به‌ندی یاسایی ناته‌واو، هیچ كام له‌و دامه‌زراوانه توانای ئه‌وه‌یان نه‌بوه كه روبه‌ڕوی ده‌ستوه‌ردان‌و یاری‌و هه‌ژمونه‌كانی حكومه‌ت ببێته‌وه.
هه‌مو ئه‌و هۆكارانه بونه هۆی ئه‌وه‌ی كه ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسه‌كان ناچار بن ده‌ستله‌كار بكێشنه‌وه، له دیارترینیان سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌یه له رۆژی 10 ئه‌یلولی 2011دا.
ته‌نانه‌ت رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له‌ڕێگه‌ی سه‌رچاوه‌ی هه‌ره‌شه نه‌ناسراوه‌كانه‌وه روبه‌ڕوی ترس‌و تۆقاندن كرانه‌وه له‌لایه حكومه‌ته‌وه، ده‌ستگیركردنی چالاكوان‌و سیاسیه‌كان‌و به‌كارهێنانی توندوتیژی، به تایبه‌ت توندوتیژیه دڕندانه‌كانی پۆلیس‌و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان، كه بونه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ناتوانێت رێوشوێن بۆ مامه‌ڵه‌كانی حكومه‌ت دابنێت.
له 9ی ئه‌یلولی 2011دا له هه‌فته‌ی ناڕه‌زاییه‌كانی دژ به گه‌نده‌ڵیه‌كانی حكومه‌ت رۆژنامه‌نوسێكی دیار‌و ناسراو كورژا، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌توانرا ئه‌نجامده‌رانی بدۆزنه‌وه، كوژرانی ئه‌و رۆژنامه‌نوسه بوه هۆی ئه‌وه‌ی ترس‌و دڵه‌ڕاوكێكان له حه‌زو خواستی ده‌سه‌ڵاتخوازانه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی مالكی زیاتر ببێت.
چوارچێوه‌ی كاری چاودێری ئیشستا بنه‌ماكانی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی كاتی هاوپه‌یمانانه‌وه له ساڵی 2004وه دامه‌زراوه، ده‌سه‌ڵاتی كاتی هاوپه‌یمانان زنجیره‌یه‌ك چاكسازی بێ به‌رنامه‌ی له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌نجامدا، له‌وانه لێسه‌ندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی فراوان له دیوانی چاودێری دارایی، كه‌به‌یه‌كه‌م دامه‌زراوه‌ی له‌وجۆره داده‌نرا له عێراقدا، به تایبه‌ت ده‌سه‌ڵاتی چاودێری له‌سه‌ر هاورده‌ی گشتی‌و ناردنی كێشه‌و دۆسیه‌كانی تایبه‌ت به گه‌نده‌ڵی بۆ دادگا.
ده‌سه‌ڵاتی كاتی هاوپه‌یمانان ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی گواسته‌وه بۆ ده‌سته‌ی نه‌زاهه كه دامه‌زراوه‌یه‌ك بو له ساڵی 2004وه دامه‌زرابو وه‌ك یه‌كێك له‌و لایه‌نانه‌ی كه به‌رپرس بو له‌سه‌رجه‌م كاره‌كانی تایبه‌ت به قه‌ڵاچۆكردنی گه‌نده‌ڵی، كه‌سه‌ره‌ڕای سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر زۆر مه‌ترسیدا ـ به‌ڵام مه‌ترسیه‌كان بونه هه‌ڕه‌شه به‌سه‌ریه‌وه له ساڵه‌كانی یه‌كه‌می ته‌مه‌نیدا.
ده‌سته‌كه تا ئه‌مڕۆ به‌هۆی كێشه‌س مرۆیی‌و قورسی گه‌یشتن به هه‌ندێك له‌دامه‌زراوه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه حكومیه‌كان، ناتوانێت به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچونه‌كانی ئه‌نجام بدات، بۆیه ته‌نها پشت به پشكنه‌ره گشتیه‌كان ده‌به‌ستێت، كه‌یه‌كێكه له‌دامه‌زراوه‌كانی تری ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی هاوپه‌یمانان‌و وردبین‌و لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی بۆ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت‌و دامه‌زراوه‌كانی تری ده‌وڵه‌ت داناوه، به‌ڵام به‌هۆی لاوازی چوارچێوه یاسایی‌و ئیداریه‌كانی ئه‌م دامه‌زراوه نه‌یتوانیوه كاره‌كانی خۆی رێكبخات، بۆیه یه‌كێك له هه‌ره لاوازترین دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌ڕوی ئه‌دائۆ جێبه‌جێكردنه‌وه.
ده‌كرێت ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران گرنگترین دامه‌زراوه بێت له چوارچێوه‌ی كاری چاودێری نوێ، ئه‌ویش له‌به‌ر چاودێری‌و ئاگادار بون له چاكسازیه‌كانی سه‌رجه‌م بواره‌كانی ده‌سه‌ڵات‌و حكوم، به‌ڵام له ئێستادا له‌هه‌ره بێكاریگه‌رترین دامه‌زراوه داده‌نرێت، به‌شێوه‌یه‌ك كار‌و چالاكیه ناوخۆییه‌كانی زیاتر به‌هه‌ڵوێست‌و كاریگه‌ری تایه‌فی جیاده‌كرێته‌وه، به‌ڵام په‌یڕه‌وی ناوخۆییه‌كه‌ی زۆر ئاڵۆز‌و نوقسانه به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌نجومه‌نه‌كه نه‌یتوانیوه تائێستا هیچ یاسایه‌ك ده‌ربكات بۆ چاكردنه‌وه‌ی ئه‌وزیانانه‌ی كه به‌ر دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت كه‌وتوه له ساڵی 2003وه، سه‌رباری ئه‌وه‌ش له‌ده‌رئه‌نجامی هاوسه‌نگیه سیاسیه ورده‌كان كه‌له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی كانونی یه‌كه‌می 2005و ئازاری 2010وه به‌رجه‌سته بوه‌و، به‌هۆیه‌وه چه‌ند حكومه‌تێكی ئیئتیلافی فراوانی لێبه‌رهه‌م هاتوه‌و، هه‌ست به بونی هیچ ئۆپۆزسیۆنی راسته‌قینه ناكرێت، بۆیه ئه‌نجومه‌نه‌كه ناتوانێت چاودێریه‌كی كاریگه‌ر بێت به‌سه‌ر كاره‌كانی حكومه‌ته‌وه،دیاره ئه‌وه‌ش له‌به‌ر مه‌ترسی زیانگه‌یاندن به‌و هاوپه‌یمانیه سیاسیه‌كان كه‌له‌سه‌ری بنیاتنراوه.
له‌ومیانه‌یه‌شدا سیستمی دادوه‌ری (به تایبه‌ت دادگای باڵای فیدراڵی، كه پێویسته دادوه‌رو حه‌كه‌م بێت له‌سه‌رجه‌م ناكۆكیه ده‌ستوریه‌كاندا) زۆر لاوازه له‌به‌رده‌م فشاره سیاسیه‌كاندا.
دادگای باڵای فیدراڵی هه‌ندێ بڕیاری ده‌ركردوه له ژماره‌یه‌ك له ململانێ‌و ناكۆكیه گه‌وره‌كاندا، كه بونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی فراوان ده‌ستی حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی كراوه‌بێت چۆن بیه‌وێت به‌وشێوه‌یه حكوم بكات بێ هیچ چاودێریه‌كی دامه‌زراوه‌یی.
هه‌مو ئه‌وانه كاریگه‌ریه‌كی به‌رجه‌ستكراویان دابه‌ده‌سته‌وه: كه به‌ملیاره‌ها دۆلار له سامان‌و خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت دزراوه، كه‌به‌زۆری به‌هۆی بونی بۆشایی یاساییه‌وه بوه له و سیستمه‌ی كه كار به كڕین‌و سه‌وادانامه‌و گرێبه‌سته گشتیه‌كان ده‌كات، به‌ڵام حیزبه‌كان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كان ده‌كات وه‌ك ئه‌وه‌ی كه حساباتی بانكی تایبه‌ت بن، واسیته‌و به‌رتیل وه‌رگرتن‌و دزینی سامانی گشتی له زیادبوندایه، له‌به‌رئه‌نجامێكی كه‌می ئه‌و ڕه‌وشه‌وه، ئاستی گوزه‌ران پاشه‌كشه‌ی كردوه، ته‌نانه‌ت به‌به‌راوردكردن به سه‌رده‌مێكی نزیك له وڵات‌دا، كه ئه‌وه‌ش به‌سه‌ر هه‌مو لایه‌نه‌كانی ژیاندا جێبه‌جێده‌بێت به‌كه‌رته‌كانی ته‌ندورستی‌و فێركردن‌و كاره‌باشه‌وه، كه‌سه‌رجه‌میان خراپ‌و ناله‌بارن سه‌رباری ئه‌و بودجه زۆره‌ش كه‌بۆیان ته‌رخانكراوه.
جگه‌له‌وه‌ش ترسێكی گه‌وره هه‌یه به‌هۆی هه‌ره‌سهێنانی بواری ژینگه‌یی، به تایبه‌ت زیادبونی مه‌ترسیه‌كانی خۆڵباران‌و دیارده‌ی به بیابان بون، كه‌به‌هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی گه‌نده‌ڵیه‌وه ده‌وڵه‌تی ده‌سته‌پاچه‌كردوه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و كێشانه‌دا.
گه‌نده‌ڵی له ڕۆچون‌و ره‌گداكوتاندایه، هۆكاره‌كه‌شی ناگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه بوار‌و هه‌لی چاكسازی نییه، پسپۆڕ‌و هونه‌ریه‌كان چه‌ندین پێشنیاریان پێشكه‌ش كردوه، به‌ڵام به‌هۆی لاوازی كاری په‌رله‌مانه‌وه‌هیچیان پشتگیری نه‌كراون، دیاره ئه‌وه‌ش به‌هۆی ڕێگریه‌كانی حكومه‌ته‌وه، په‌رله‌ماننه‌یتوانیوه هیچ كام له چاكسازیه ده‌ستوری‌و یاساییه‌كان بڕیار لێبدات كه له‌ساڵی 2007وه خراونه‌ته به‌رده‌ست، دیاره ئه‌و یاسا‌و پرۆژه یاسایانه‌ش له ژماره نایه‌ن، وه‌ك هه‌ردو یاسای تایبه‌ت به حزبه‌كان، كه پارته سیاسیه‌كان ناچارده‌كات سه‌رچاوه‌و به‌رژه‌وه‌ندیه داراییه‌كانی ئاشكرابكات، یاسای بنه‌ماكانی كاری دیوانی چاودێری دارایی، ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌و یاسای پشكنه‌ره گشتیه‌كان‌و هه‌ردویاسای پارێزگاری كردن له دادگای باڵای فیدراڵی.
بۆیه تا ئه‌و رێوشوێنانه‌و هیتر نه‌گیرێته‌به‌ر، حكومه‌ت به‌بێ چاودێر‌و لێپرسینه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت له‌كاره‌كانی، كه ده‌بێته‌هۆی به‌كقۆرغكردن‌و به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات بۆ ماوه‌یه‌كی زۆرتر‌و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی گه‌نده‌ڵی‌و گه‌شه‌كردنی حه‌زو خواستی ده‌سه‌ڵات، كه‌ئه‌وه‌ش له‌به‌رئه‌نجامی نه‌بونی ئالیه‌ته‌كانی چاودێریه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه، ئه‌و شێوازانه‌ی چاكسازی كه عێراقیه‌كان داوای ده‌كه‌ن قابیلی ئه‌وه‌ن كه وه‌دیبهێنرێن، به‌ڵام پێویستی به یه‌كڕوانین‌و نێت باشی هه‌یه، كه ئه‌وانه‌ش تایبه‌تمه‌ندیه‌كن له ئێستادا بونیانه نیه‌و له‌به‌رده‌ستدا نین.
* جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌و باكوری ئه‌فریقا له گروپی قه‌یرانی نێوده‌وڵه‌تی.
سه‌رچاوه: شه‌رقوئه‌وسه‌ت