Print
 نه‌رویج؛ بۆ پشتگیری له‌داواکانی خه‌ڵکی کوردستان، ره‌وه‌ندی‌ كوردی‌ خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجامدا
Thursday, March 3, 2011

‌(سبه‌ی):
له‌درێژه‌ی ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌رییه‌رکانی هاوڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان دژی گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی، ره‌وه‌ندی کوردی له‌ ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌رویج خۆپیشاندانێکیان بۆ پشتگیری کردن له‌ داخوازییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان ئه‌نجامدا.
پاشنیوه‌ڕۆی دوێنێ (هه‌ینی) به‌ به‌شداری ده‌یان که‌س، ره‌وه‌ندی کوردی نه‌رویج له‌ ئۆسلۆ خۆپیشاندانێکیان بۆ به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان سازکرد، تیایدا خۆپیشانده‌ران چه‌ندین دروشمی ناڕه‌زاییان به‌رزکردبویه‌وه‌ دژی ده‌سه‌ڵاتی کوردی و ته‌قه‌کردن له‌ خۆپیشانده‌ران، که‌ به‌هۆی ته‌قه‌کردنی پاسه‌وانه‌کانی لقی (4) پارتییه‌وه‌ ده‌یان که‌س له‌شاری سلێمانی بونه‌ قوربانی.
له‌هه‌مانکاتدا خۆپیشانده‌ران یاداشتێکیان له‌باره‌ی خراپی ره‌وشی ژیانی هاوڵاتیانی هه‌رێم و ناعه‌داله‌تی و سه‌رکوتکردنی خۆپیشانده‌ران له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌، ئاراسته‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا کرد، وا بڕیاریشه‌ رۆژی (دوشه‌ممه‌)ی داهاتو یاداشتێک بده‌نه‌ په‌رله‌مانی نه‌رویج.

 

Sbeiy.com © 2007