Print
 دانیمارک؛ ره‌وه‌ندی کوردی خۆپیشاندانێکیان بۆ به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی عێراق ئه‌نجامدا
Thursday, March 3, 2011

(سبه‌ی):
بۆ پشتگیری له‌ داخوازییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان، پاشنیوه‌ڕۆی دوێنێ (هه‌ینی) ره‌وه‌ندی کوردی دانیمارک خۆپیشاندانێکیان له‌ شاری کۆبنهانگ بۆ به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی عێراق ئه‌نجامدا.
له‌ خۆپیشاندانه‌که‌دا که‌ ژماره‌یه‌کی به‌رچاوی کوردانی ئه‌و وڵاته‌ به‌شدارییان تێداکرد، ئیدانه‌ی ته‌قه‌کردن و ده‌ستگیرکردنی هاوڵاتیانی کوردستانیان کرد له‌لایه‌ن چه‌کداره‌کانی سه‌ر به‌ ده‌سه‌ڵاته‌وه‌.
هاوکات خۆپیشانده‌ران دو به‌یاننامه‌ی به‌ناوی لایه‌نه‌ عێراقییه‌کان و ره‌وه‌ندی کوردی ئاراسته‌ی باڵیۆزخانه‌ی عێراق کرد، که‌ تیایدا ئاماژه‌ به روداوه‌کانی شاری سلێمانی و ناوچه‌کانی دیکه‌ی هه‌رێم کرابون، وه‌ک ته‌قه‌کردن له‌خۆپیشانده‌ران و کوژران و برینداربونی ده‌یان هاوڵاتی مه‌ده‌نی.
Sbeiy.com © 2007