فه‌ره‌یدون مامه‌ند
منداڵ ئه‌و دیاری و سه‌رمایه به‌نرخه‌یه كه خوای گه‌وره به خێزانه‌كانی داوه بۆ به‌رده‌وام بونی ژیان له‌سه‌ر روی ئه‌م زه‌مینه، بێگومان نه‌مانی منداڵ واتا نه‌مانی ژیان، ئه‌گه‌ر نرخ و پایه بۆ ژیان و خۆشگوزه‌رانی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا دابنێین ئه‌وا ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ژیان به‌بێ منداڵ هیچ بایه‌خ و گرنگیه‌كی نابێ، چونكه بنیاتی كۆمه‌ڵگا منداڵ به‌رده‌وامی پێده‌دات و نه‌وه‌ی دواڕۆژن و ده‌بنه درێژه پێده‌ری رێبازی باوانیان.
ئه‌گه‌ر زۆر به‌كورتی بگه‌ڕێینه‌وه بۆ مێژوی منداڵكوشتن و له‌ناوبردنی ئه‌و دیارییه خوداییه پڕیه‌تی له روداوی ناخۆش و كاره‌ساتبار، كه سه‌رجه‌میان به زه‌ره‌ری منداڵ كۆتاییان هاتوه، پێش ئیسلام عه‌ره‌به‌كان كچیان زینده‌به‌چاڵ ده‌كرد و به مایه‌ی شه‌رمیان ده‌زانی، به‌ڵام ئیسلام هات و منداڵی له‌م نه‌ریته شومه رزگار كرد و بوه هۆكارێك بۆ نه‌مانی ئه‌م دیارده‌یه، هه‌روه‌ها له‌هه‌ردو جه‌نگه جیهانیه‌كه له ئاماره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌بینین زۆرترین قوربانی ئه‌م دو جه‌نگه‌ش هه‌ر منداڵ بوه، له ڤێتنام و هێرۆشیما منداڵ پشكی شێریان به‌ركه‌وت له‌م قڕكردنه وه‌حشی گه‌رییه، بوبه روداوێكی قێزه‌ون له مێژوی مرۆڤایه‌تی ئه‌مانه به‌شێكی زۆر كه‌من له‌و تاوانانه‌ی ده‌رهه‌ق به‌بێ ده‌سه‌ڵات ترین توێژی كۆمه‌ڵگا كرابێ.
لێره‌وه ده‌مه‌وێ هه‌ڵوه‌سته بكه‌م له‌سه‌ر هه‌ندێك له‌و كاره‌سات و تاوانانه‌ی له‌م وڵاته ده‌رهه‌ق به منداڵ كراوه، كه بونه‌ته به‌شێك له مێژوی پڕ شه‌رمه‌زاری عێراق و ناوچه‌كه، و پهڵیهكی ره‌شن به نێوچه‌وانی ده‌سه‌ڵاته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی ئه‌م وڵاته، هه‌ر له سه‌ره‌تای دروست بونی ده‌وڵه‌تی عێراق و ململانێی لایه‌نه‌كان بۆ ده‌ست به‌سه‌را گرتنی ده‌سه‌ڵات، له هه‌مو ئه‌م شه‌ڕانه‌دا زۆرترین قوربانی منداڵ بوه له قه‌یرانه جۆربه‌جۆره‌كانی وه‌ك گرانی و بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی و هه‌ژاری و... هتد، كه ئه‌م ململانێیانه له‌گه‌ڵ خۆیان هێنایان، له كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدیش رێژه‌یه‌كی زۆر منداڵ شه‌هیدبون و ئه‌وانی ماویشن ئێستا له دۆخێكی خراپ‌دا ژیان ده‌گوزه‌رێنن، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی ناوه‌ناوه یه‌كێك له‌و منداڵانه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌دۆزرێنه‌وه و دێنه‌وه زێدی خۆیان بێ ئه‌وه‌ی بزانن ره‌سه‌ن و بنه‌ماڵه‌یان كێیه و كێ سۆزی باوانیان پێبدات، له‌كاره‌ساتی ئه‌نفالی به‌دناودا كێ ده‌توانێ نكۆڵی له‌وه بكات له‌و رێژه‌یه‌ی باس ده‌كرێت منداڵانی كورد توشی چ نه‌هامه‌تی و لهناوچونێك بون ئه‌وانه‌ش كه ماون هه‌مو رۆژێكیان هه‌رمردن بو له سایه‌ی دڕنده‌یی به‌عسی فاشی و سیاسه‌ته چه‌وته‌كانی ئه‌م رژێمه تا راپه‌ڕین و كۆڕه‌وه مێژوییهكه، ئه‌وه‌ی جێگای داخه دیسانه‌وه به‌سه‌دان منداڵ له‌م جاره‌شدا بونه قوربانی، به جۆرێك ئه‌و دایك و باوكانه‌ی منداڵه‌كانیان له‌سنور نێشتوه گه‌واهی ده‌ری ئه‌و راستیه‌ن. ئه‌مانه‌ی باسم كرد زیاتر قوربانی ده‌ستی خێڵ و رژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه تۆتالیتارهكانن، كه هه‌ڵسوكه‌وتیان وه‌هابوه به‌رامبه‌ر مرۆڤایه‌تی به‌گشتی و منداڵ به تایبه‌تی.
ئه‌وه‌ی جێگای داخ و نیگه‌رانیه پاش ئه‌م هه‌مو نه‌هامه‌تی و ره‌شه‌كوژییه‌ی به‌سه‌ر منداڵانی كورد هاتوه له‌سه‌ر ده‌ستی بێگانه و دوژمنانی كورد كه‌چی وه‌كو ده‌یبینین ده‌سه‌ڵاتی كوردی و حوكمی خۆماڵی ماوه‌یه‌كه به ناوی ده‌ستبڕینی ئاژاوه‌گێڕان و گێره‌شێوێنان، كه‌وتۆنه‌ته وێزه‌ی خه‌ڵك و هه‌ر رۆژه‌ی له شارێك و له ناوچه‌یه‌ك گوێبیستی هه‌واڵی شه‌هید بونی مندڵێك یان مێرمنداڵێك یان باوكی منداڵێك، كه چوه شیر بۆ منداڵه‌كه‌ی بكڕێت ده‌بین، به‌ڕاستی هه‌ست به‌شه‌رمه‌زاری ده‌كه‌م ده‌سه‌ڵاتی كوردی بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی په‌نا بۆ ئه‌م دیاردانه به‌رێت، له‌كاتێكدا ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی هاتونه‌ته سه‌رشه‌قام داوای نان و ئازادی و كار‌و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌روه‌ری یاسا ده‌كه‌ن، كه بێگومان جێبه‌جێكردنی ئه‌م داوایانه كۆمه‌كی ده‌سه‌ڵات ده‌كات بۆ مانه‌وه و جوانكردنی، كه‌چی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بێ باك و خه‌م سارده به پێش چاوی میدیا جیهانی و چاودێره بیانی و ناوخۆییه‌وه، ئاوا وه‌ڵامی نه‌وه‌كانی دوا رۆژ ده‌ده‌نه‌وه، من به ئێوه‌ی به‌ناو شۆڕشگێڕ و كوردپه‌روه‌ر ده‌ڵێم: ئایا خوێنی رێژوان و سوركێو و شێرزاد و دلێر و گه‌رمیان و ئه‌وانی تر له ئه‌ستۆی كێ دایه؟ كێ باجی ئه‌م شه‌رمه‌زارییانه ده‌دات؟ ئه‌مانه‌و چه‌ندان پرسیاری تر وه‌ڵامه‌كه‌ی ته‌نها لای ئێوه ده‌ست ده‌كه‌وێت.
له كۆتاییدا دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه، كه پێویسته هه‌نگاوی خێرا بنرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م قه‌یرانه ترسناكه، كه ئه‌م هه‌رێمه‌ی گرتۆته‌وه، ئه‌گه‌رنا به‌رده‌وام بونتان له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته هه‌ڵه‌یه، ده‌تانباته ریزی ده‌سه‌ڵاته منداڵكوژهكان و چاره‌نوستان زبڵدانی مێژوه و مێژوش ره‌حم به كه‌س ناكات.