Print
 68 زانای‌ ئاینی‌ له‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر، ته‌قه‌ كردن له‌ خۆپیشانده‌ران به‌ حه‌رام له‌ قه‌ڵه‌م ده‌دن
Saturday, March 5, 2011

(سبه‌ی)‌:
دوای گفتوگۆیه‌كی درێژخایه‌ن له‌باره‌ی‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ و ناوچه‌كانی‌ تری‌ ه‌ه‌رێمی‌ كوردستان و ته‌قه‌كردن به‌ڕوی‌ خۆپیشانده‌راندا، 68 زانای‌ ئاینی‌ له‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر گه‌یشتنه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی‌ كه‌ ته‌قه‌كردن به‌ڕوی‌ خۆپیشانده‌راندا حه‌رامه‌ و نه‌هی‌ كراوه‌ و خۆپیشاندانیش مافێكی‌ شه‌رعی‌ و شتێكی‌ باشه‌.

ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ و فه‌تواكه‌ و ناوی زانایانی‌ ئاینی‌:

بسم الله‌ الرحمن الرحیم
حوكمی شه‌رعی خۆپیشان دان له‌درێژه‌ی ئه‌م گۆڕانكاریانه‌ی كه‌ ڕۆژهه‌‌لاَتی ناوه‌ڕاستی گرتۆته‌وه‌، له‌خۆپیشاندان و ڕاده‌ربڕین دیاره‌ كوردستانیش له‌م ڕووداوانه‌ بێ به‌ش نیه‌، دوای ئه‌وه‌ی ڕوداوه‌كانی ولاَتانی تونس ، میسر، لیبیا بۆ هه‌موو جیه‌انی سه‌لماند كه‌ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر چین و توێژه‌كان هه‌یه‌وئاڕسته‌كان ده‌گۆڕێت، مه‌یدانی داواكاری حه‌ق ومافه‌كان به‌هێزده‌كات، وا له ‌ده‌سه‌لاَتداران ده‌كات گوێ له‌ داخوازیه‌كانی گه‌ل بگرن: حوكمی شه‌رعی زاناكان وتاری مامۆستاكانی ئاینین، به‌پێ ی ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی زۆری به‌شداربوانی خۆپیشناده‌ران خه‌ڵكی موسوڵمانن و زیاتر
پابه‌ندن به‌فه‌توای شه‌رعی، بۆئه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ڵوێست وهه‌نگاوێك بنێن له‌چوارچێوه‌ی شه‌رع بێ، ئه‌و ڕووداو وقه‌یران و كێشه‌ گه‌ورانه‌ی له‌جیهانی نوێدا ڕووده‌ده‌ن به‌سیاسی و ده‌ستوور تاڕاده‌یه‌ك چاره‌سه‌ر نابێت بۆیه‌ په‌نا ده‌بردرێته‌ به‌ر مامۆستایانی ئاینی بۆ چاره‌سه‌ر كردنیان و چاره‌سه‌ره‌كه‌ ده‌بێته‌ مه‌ڕجه‌ع دواتر ده‌بێته‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی گشتی بۆ سه‌لامه‌تی هاولاَتیان وخاك ونیشتیمان له‌لایه‌ك و، پشت گیری كردنی مه‌زڵوم وهه‌‌ژارو بێ باوك وماف خوراوان له‌لایه‌كی تره‌وه‌.
حوكمی شه‌ر عی خوپشاندان
 1.گومان له‌وه‌دانیه‌ له‌هه‌ر سه‌رده‌مێك نیشانه‌كانی خوای په‌روه‌ردگار ده‌بێ ده‌ركه‌ون ودووباره‌ ببنه‌وه‌ بۆ قه‌بووڵ بوونی دووعای مه‌زڵومه‌كان وله‌ناوچوونی سته‌مكاران، بۆیه‌ له‌ڕوانگه‌ی شه‌ریعه‌تی خوای مه‌زن هه‌‌موو سته‌ملێكراوو ماف خوراوێك مافی خۆیه‌تی داوای مافه‌ڕه‌واكانی خۆی بكات وهه‌وڵی لادانی سته‌م بكات.
حوكمی كوشتنی هاولاَتی
2.خوای گه‌وره‌ بوونه‌وه‌ری بۆ مرۆڤه‌كان ڕام كردووه‌ وله‌خزمه‌تی داناون له‌به‌ر گه‌وریی وڕێزی مرۆڤ ،كه‌واته‌ مرۆڤ له‌بوونه‌وه‌ر گه‌وره‌تره‌ ئه‌مه‌ش وای كردووه‌ كوشتن وئازاردانی قه‌ده‌غه‌و حه‌ڕام بێ بۆیه‌ ڕشتنی خوێنی تاكێك به‌ناهه‌ق سزای بكوژه‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:
پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)ده‌فه‌رموێ: ئه‌بێ سزای ئه‌و بكوژه‌ چی بێ كه‌كه‌سێك له‌سه‌رداوای ڕه‌وای خۆی بكوژێ ،بۆیه‌ئێمه‌ وه‌كو زانایانی ئاینی داوا له‌ برایانی ئاسایش وپۆلیس وزێره‌ڤانی و سه‌جه‌م دام وده‌زگاكانی حكومه‌ت ده‌كه‌ین و ده‌ستیان به‌خوێنی گه‌له‌كه‌ی خۆیان سورنه‌كه‌ن و خۆیان دووچاری سزای خوا نه‌كه‌ن . پێغه‌مبه‌ر د.خ) فه‌رموویه‌تی ته‌نانه‌ت به‌ نیو ووشه‌ش به‌شداری كوشتنی كه‌سێك بكه‌ی مه‌حرومی له‌ره‌حمی خوا.
3-گه‌لی كورد بۆ ماوه‌ی سه‌ده‌یه‌كه‌ كه‌وتۆته‌ ژیر داگیر كاری و زوڵم لێ كردن له‌لایه‌ن زله‌ێزه‌كانه‌وه‌ وه‌ك گۆشتی خێر دابه‌ش كراوه‌ به‌سه‌ر وولاَتانی درواسی به‌درێژایی ئه‌م سه‌ده‌یه‌ میلله‌تی كورد خه‌باتی كردوه‌و كۆڵی نه‌داوه‌ تاگه‌یشتووته‌ ئه‌م ماڵ و سامان و به‌ره‌ه‌مه‌ ، بۆیه‌ پاراستنی كه‌لو په‌لو موڵكی گشتی و سه‌رجه‌م دام و ده‌زگا حكومیه‌كان پێویسته‌ له‌سه‌ر هه‌موو تاكێكی ئه‌م ولاَته‌.
له‌كۆتاییدا : زانایانی ئایینی له‌هه‌موو كات و ته‌نگه‌شه‌كان خه‌مخۆری گه‌ل و وولاتیان بوینه‌ و پالپشتی هه‌موو سته‌ملێكراوێكیان كردووه‌ و به‌یانی حه‌قیان ڕاگه‌یاندووه‌.

كۆمه‌لێك له‌زانایانی ئایینی شاری هه‌ولێر و ده‌روبه‌ری

ژماره‌ ناوی مامۆستاكان  مزگه‌وته‌كان
1 م.ملا حارس ابراهیم محمد امین  عبدالله‌ قوربانی
2 م.ملا امیر زاهیر حمد  باداوانی كۆن
3 م.ملا بلال مه‌لۆ برخا سید قاسم
4 م.ملا علی عبدالله‌ خه‌تی  احمد هه‌رنی
5 م.ملا زرار محمد صادق حاجی عبدالله‌
6 م.ملا نیزامه‌دین یونس عزیز حاجی یونس
7 م.ملا نادر ره‌شید سمایل كانی كورده‌یی خالید ی كوڕی وه‌لید
8 م.ملا سید عدنان سید مه‌ناف  سید حسێن
9 م.ملا عماد الدین فائز عبدالله‌  شێخی چۆلی
10 م.ملا عبدالصمد بالیسانی  گوڵستان
11 م.ملا عبدالخاڵق محمد روناكی  ڕۆناكی
12 م.ملا عیسا عبابكر عوسمان  صحابه‌
13 م.ملا فتحی جرجیس زراری  عوزێری
14 م.ملا خیرلله‌ حسن  حاجی جمال
15 م.ملا یوسف عزیز احمد  گوڵستان
16 م.ملا سیروان كریم رشید  خدر سواره‌
17 م.ملا فواد علی عبدالله‌  صلاح الدین ایوبی
18 م.ملا عبدالغفور عمر سلیم  جاجی جوامێر
19 م.ملا نجم الدین حسن محمد  داره‌توو
20 م.ملا ئازاد محمد علی  په‌ركانه‌
21 م.ملا اسماعیل علی محمد  ده‌ێمات
22 م.ملا ابراهیم حكیم حمه‌ ره‌ش حاجی عبدالله‌ ده‌رمانه‌وه‌یی
23 م.ملا زریان عزیز علی  حاجی به‌ه‌جه‌ت
24 م.ملا عبیدالله‌ عبابكر حمد امین  نانه‌كه‌لی
25 م.ملا عوسمان علی اسماعیل به‌یداخ
26 م.ملا زید صابر قادر  دوسته‌په‌
27 م.ملا یوسف عبدالرحمان حوسێن  حاجی صالح
28 م.ملا باپیر شاكر ابوبكر  حاجی جواد
29 م.ملا عبدلله‌ ابراه‌یم فرحان  صحابه‌
30 م.ملا حسن یوسف قادر  حاجی خدر
31 م.ملا عبدالصبور شجیع رسول  شامامه‌ر
32 م.ملا نامق خسرۆ محمد  باوه‌ خه‌لان
33 م.ملا عادل خدر یوسف  دۆڵی سماقولی
34 م.ملا محمد صدیق اسماعیل  شێخ بایز
35 م.ملا ناصر عوسمان محمد  باغه‌مره‌
36 م.ملا محمد عبدالوهاب یحیا قه‌ته‌وی
37 م.ملا برهم ابراهیم عمر  سومه‌ریان
38 م.ملا سامی شێرزاد حمید  كۆڕێ
39 م.ملا ده‌رسیم ابراهیم نوری  حاجی سه‌عید
40 م.ملا فرمان خرابه‌یی  ماجیداوه‌
41 م.ملا یعقوب حسێن عبدالكریم  عه‌تیه‌خان
42 م.ملا زێوه‌ر احمد صالح  خه‌لیفان
43 م.ملا كامه‌ران سه‌لام رسوڵ خه‌لیفان
44 م.ملا بڕوا عبدالله‌ حسن  بێستانه‌
45 م.ملا زانا ته‌ها احمد  مه‌لا عبدالله‌
46 م.ملا علی خدر حمد  بێتواته‌ی تازه‌
47 م.ملا محمد جبار میرزا  امیر المومنین
48 م.ملا ادریس كریم كاریتانی  الله‌ اكبر
49 م.ملا اسماعیل نجم الدین سوسه‌یی  عوزرێری
50 م.ملا موزه‌فه‌ر زیاد علی  سامی گه‌ردی
51 م.ملا نامق محمد اسماعیل سه‌ركارێز
52 م.ملا سلیم شوشكه‌یی عبدالله‌ دزه‌یی
53 م.ملا فورسه‌ت محمد موسته‌فا باتاس
54 م.ملا خالید عومه‌ر گه‌ردی  حاجی برایم گه‌ردی
55 م.ملا فتح الله‌ رسول حسێن  صلاح الدین ایوبی خه‌لیفان
56 م.ملا سید مسلیم سید اسماعیل سێ به‌ردان
57 م.ملا محمد شێخ عبدالله‌ زیخانی  حاجی لائقه‌
58 م.ملا نوزاد ابوبكر رسول  فیرده‌و س
59 م.ملا قوربانی حمید محمد  دوبرای مامزاوه‌
60 م.ملا لوقمان مه‌لا به‌هائه‌دین خه‌ته‌یی  سید غریب
61 م.ملا فاتح سولێمان حمد  حاجی یه‌حیا
62 م.ملا عبدالوه‌هاب  حسێ عبدالله‌ دوبرا
63 م.ملا صالح حسێن محمود  ستریان
64 م.ملا خدر حه‌مه‌د احمد  حاجی احمد
65 م.ملا یونس پیرداود ره‌سول باسرمه‌
66 م.ملا ره‌وه‌ند عبدالرحمان  بله‌
67 م.ملا احمد محیدین خالید  صابر علگه‌
68 م.ملا شوان صالح عبدالله‌ گوندی كۆڕێ

Sbeiy.com © 2007