Print
 ناسیح عه‌بدولڕه‌حیم، چالاكوانی مه‌ده‌نی و رۆژنامه‌نوس ئازادكرا
Saturday, March 5, 2011

(سبه‌ی‌):
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ دوا نیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ، ناسیح عه‌بدولره‌حیم، رۆژنامه‌نوس و یه‌كێك له‌ رێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كه‌ی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌لایه‌ن هێزێكی پێشمه‌رگه‌وه‌ ده‌ستگیركرا، سه‌عات 7:00ی‌ ئه‌م ئێواره‌یه‌ ئازادكرا.
ناوبراو له‌ لێدوانێكدا به‌ (سبه‌ی‌) راگه‌یاند: دوانیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ له‌ شوێنی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ خۆپیشانده‌ران له‌ ناو بازاڕی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌وه‌ كه‌ چوارده‌وری‌ شوێنه‌كه‌یان گرتوه‌ ده‌ستگیركرام و دواتریش تا بردمیانه‌ قایمقامیه‌ت لێیاندام.
وتیشی: له‌ قائمقامیه‌ت به‌ فه‌رمانی‌ قایمقام خرامه‌ زیندانه‌وه‌.
بۆ رێگرتن له‌ رێكخستنی هه‌ر خۆپیشاندانێك، هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌و كه‌لار و چه‌ند شوێنێكی تر له‌ هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌دان رێ له‌ خۆپیشاندان و كۆبونه‌وه‌ جه‌ماوه‌ریه‌كان بگرن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ستگیر ده‌كه‌ن كه‌ رێكخه‌ری‌ خۆپیشاندانه‌كانن.

 

Sbeiy.com © 2007