Print
 حكومه‌تی‌ ئوسترالیا فشارده‌خاته‌ سه‌ر پارتی‌ بۆ ئازادكردنی‌ (د.پشتیوان)
Saturday, March 5, 2011


(سبه‌ی):
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك بو له‌ ئوسترالیاوه‌ گه‌ڕابوه‌ شاری‌ هه‌ولێر، (د.پشتیوان عه‌بدوڵا) له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ پارتییه‌وه‌ رفێنرا، هاوکات حكومه‌تی‌ ئوسترالیا فشاری‌ خستۆته‌ سه‌ر پارتی‌ بۆ ئازدكردنی‌.
له‌وباره‌یه‌وه‌ موحسین عه‌بدوڵای‌ برای‌ (د.پشتیوان) به‌ (سبه‌ی) راگه‌یاند: وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئوسترالیا به‌دواداچونی‌ بۆ گرتنی‌ (د.پشتیوان) كردوه‌ و پێیان وتوین؛ كه‌ له‌ ئاسایشی‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ چه‌ندین كه‌سی‌ تر گیراوه‌ و سه‌لامه‌ته‌.
ناوبراو باسی له‌وه‌شکرد، ''حكومه‌تی‌ ئوسترالیا فشاری‌ خستۆته‌سه‌ر پارتی‌ و حكومه‌تی‌ هه‌رێم كه‌ (د.پشتیوان) ئازاد بكه‌ن".
موحسین برای‌ (د.پشتیوان) ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: ئێمه‌ وه‌ك خانه‌واده‌ی‌ (د.پشتیوان) سه‌لامه‌تی‌ و هه‌ر ئه‌گه‌رێك كه‌ بێته‌ ئاراوه‌ ده‌یخه‌ینه‌ ئه‌ستۆی‌ پارتی‌ و ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ هه‌ولێر.
جێی ئاماژه‌یه‌ د.رێنوار رێبین ناسراو به‌ (د. پشتیوان عه‌بدوڵا)، پاشنیوه‌ڕۆی (هه‌ینی) رابوردو له‌ شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن هێزێکه‌وه‌ رفێندراو به‌وته‌ی که‌سوکاره‌که‌شی، له‌لایه‌ن هێزه‌کانی پارتییه‌وه‌ ئه‌و کاره‌ ئه‌نجامدراوه‌.

 

Sbeiy.com © 2007