|
رێكخراوی په‌یامنێرانی بێ سنور داوا له بارزانی ده‌كات سنورێك بۆ ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر رۆژنامه‌نوسان دابنرێت |
Saturday, March 5, 2011 |
(سبه‌ی):
له نامه‌یه‌كدا جان فرانسوا جۆلیار، سه‌رۆكی گشتی رێكخراوی په‌یامنێرانی بێ سنور، داوای له مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم كردوه سنورێك بۆ ئه‌و ده‌ستدرێژیانه دابنرێت كه له رۆژانی رابوردوی خۆپیشاندانه‌كان له سلێمانی و ده‌وروبه‌ری، كرایه سه‌ر رۆژنامه‌نوسان.
له نامه‌كه‌یدا سه‌رۆكی رێكخراوی په‌یامنێرانی بێ سنور ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه: له ماوه‌ی 10 رۆژی دواییدا ژماره‌یه‌كی زۆر حاڵه‌تی ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌ر ئه‌و راگه‌یاندنكارانه‌ی روماڵی روداوه‌كانیان كردوه، ئه‌وه‌شمان پێ راگه‌یه‌ندراوه كه چه‌ند رۆژنامه‌نوسێك هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان لێكراوه.
هاوكات داوای ئه‌وه‌شكراوه له بارزانی، لێكۆڵینه‌وه له‌و روداوانه بكرێت، به‌تایبه‌ت له سوتاندنی كه‌ناڵی نالیا.
|
|
|