|
خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی ناچنه هۆڵه‌کانی خوێندن و ده‌ست به چالاکییه‌کانیان ده‌که‌نه‌وه |
Saturday, March 5, 2011 |
(سبه‌ی):
ماوه‌ی زیاتر له 10رۆژه خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی به‌رده‌وامن له چالاکییه‌کانیان وه‌ک هه‌ڵوێست وه‌رگرتن به‌رامبه‌ر روداوه خوێناوییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و پشتیوانی کردن له خۆپیشانده‌ران، ئه‌مڕۆش درێژه به چالاکییه‌کانیان ده‌ده‌ن.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا له سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه)ه‌وه خوێندکارانی به‌شه جیاجیاکانی زانکۆی سلێمانی نه‌چونه‌ته هۆڵه‌کانی خوێندنه‌وه‌و به‌نیازن ده‌ست بکه‌نه‌وه به ئه‌نجامدانی چالاکییه‌کانیان، که به‌شێکی تایبه‌ته به‌و که‌مپه‌ینه‌ی دوێنێ رایانگه‌یاند به‌ناوی (تۆم به‌سه‌رۆك قه‌بوڵ نییه).
ئه‌م که‌مپه‌ینه‌ی خوێندکارانی زانکۆش دوای لێدوانه‌که‌ی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێم دێت كه له 24/2/2011دا رایگه‌یاندبو، "ئه‌گه‌ر 50 هه‌زار كه‌س منی به‌سه‌رۆكی هه‌رێم قه‌بوڵ نه‌بێت، ئه‌وا واز له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌هێنم".
له‌لایه‌کی دیکه‌وه به‌شێکی دیکه‌ی چالاکییه‌کانی خوێندکاران پشتیوانی و به‌رگریکردنه له شاری که‌رکوک سه‌رقاڵی ئیمزا کۆکردنه‌وه‌ن
هاوکات خوێندکاران به‌هۆی رێگرییه‌کانیان به‌رده‌میان بۆ ئه‌نجامدانی چالاکی و پشتیوانییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان، داوای ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی و وه‌زیری خوێندنی باڵا ده‌که‌ن.
ئاکام ئه‌بوبه‌کر |
|
|