Print
 ئەنجومەنی مەیدانی ئازادی: داوامان ئازادکردنی خۆپیشاندەرانە دەستبەجێ!
Saturday, March 5, 2011
لە رۆژانی 17/٢ بەدواوە خەڵكانێك لە خۆپیشاندانەکانی كوردستان رەش بگیر كراون و بێسەروشوێنن تا ئێستا ئازاد نەکراون وچارەنوسیان نادیارە. ئەم کردەوەیەی‌ دەسەڵاتداران نیشانی ئەدات کە ئەوان دەستبەرداری توندوتیژی نەبون دژ بە خۆپیشاندانەکانی کوردستان. راگەیاندنی ئەوان کە باس لە هێورکردنەوەی بارودۆخەکە ئەکات تەنها مەبەست کۆتایی هێنان بە خۆپیشاندانەکانە نەک کۆتایی هێنان بە سەرکوت و بەکارهێنانی چەک لەبەرامبەر خۆپیشاندەراندا.
ئێمە ناڕەزایەتی توندی خۆمان بەرامبەر بەم توندوتیژیانەی دەسەڵات رادەگەیەنین و داواکارین کە بەندکراوەکان دەستبەجێ ئازاد بکرێن و دەست لە توندوتیژی و گرتن و راوەدونان هەڵبگرن. ئەمە یەكێكە لەداخوازیە هەنوكەییەكان و سازشی‌ لە سەر ناكرێت. لێرەوە رایدەگەیەنین تا دەسەڵات بەرامبەر بە خۆپیشاندەران ئەم توندوتیژیە بەکاربهێنن ئەوە نیشانەی ئەوەیە کە دەسەڵات هیچ هەنگاوێك بە ئاڕاستەی هێورکردنەوەی بارودۆخەکەدا نانێت و نایانەوێ گوێ لە داخوازیەکانی خەڵك بگرن. هەربۆیە گوێ لە راگەیاندنی دەسەڵات ناگیرێ کە ئیدعای دانیشتن و گفتوگۆ لەگەڵ خۆپیشاندەراندا دەکەن.
ئەنجومەنی مەیدانی ئازادی
٢٨/٢/٢٠١١
Sbeiy.com © 2007