|
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان: پێویسته له وتاری ده‌ستپێكدا بڕیاره‌كانی په‌رله‌مان له باره‌ی روداوه‌كانی هه‌رێمه‌وه بخرێته‌ڕو |
Saturday, March 5, 2011 |
(سبه‌ی):
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه) پشوی په‌رله‌مانی كوردستان كۆتاییهات و بڕیاره سبه‌ینێ، په‌رله‌مان یه‌كه‌م دانیشتنی ئاسایی خۆی ئه‌نجامبدات.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان به پێویستی ده‌زانێت له وتاری ده‌ستپێكی دانیشتنه‌كه‌ی سبه‌ینێدا ئاماژه به روداوه‌كانی چه‌ند رۆژی رابوردوی هه‌رێم بدرێت و بڕیاره‌كانی په‌رله‌مان له باره‌یانه‌وه بخرێته‌ڕو.
كاردۆ محه‌مه‌د، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان به (سبه‌ی) راگه‌یاند: سبه‌ینێ یه‌كه‌م دانیشتنی خولی چواره‌می په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه تێیدا وتاری ده‌ستپێكی دانیشتنه‌كان ده‌خوێندرێته‌وه.
وتیشی: ئێمه به پێویستی ده‌زانین له‌و وتاره‌دا ئاماژه به روداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی كوردستان بكرێت و هۆكاری پێشێلكاریه‌كانیش دیاربكرێت كه ئه‌نجامدراون، له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی په‌رله‌مان له باره‌یانه‌وه.
له لێدوانه‌كه‌یدا سه‌رۆكی فراكسۆنی گۆڕان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕو كه: له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا ئه‌وان وه‌ك فراكسیۆنی گۆڕان به‌دواداچونی ته‌واو ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و پێشێلكاری و مامه‌ڵه خراپانه‌ی له به‌رامبه‌ر هاوڵاتیاندا كراوه.
هێژا محه‌مه‌د |
|
|