|
كاروان ساڵح: ئاسایش حه‌وت كه‌سه‌كه‌ی هه‌ولێری رفاندبو، ئه‌شكه‌نجه‌ی زۆریش درابون |
Saturday, March 5, 2011 |
(سبه‌ی):
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی هه‌ینی رابردو له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق خۆپیشاندان كرا و بڕیار بو له شاری هه‌ولێریش ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام به‌هۆی ده‌ستگیركردنی هاوڵاتیانه‌وه نه‌توانرا ئه‌و خۆپیشاندانه له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌بچێت و بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ حه‌وت كه‌س بێسه‌روشوێن كران و دوێنێ (دوشه‌ممه) ئه‌و كه‌سانه ئازاد كران و ئه‌شكه‌نجه‌ی زۆریش دراون.
كاروان ساڵح ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوخۆ له په‌رله‌مانی كوردستان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: دوای ئه‌و ده‌ستگیركردنه‌ی رۆژی هه‌ینی رابردو له شاری هه‌ولێر ئه‌نجامدرا، ئێمه له لیژنه‌ی ناوخۆ كه‌وتینه سۆراغكردنی ئه‌و كه‌سانه و هه‌رچه‌نده له‌سه‌ره‌تادا په‌یوه‌ندیمان به ئاسایشی هه‌ولێره‌وه كرد، به‌ڵام ئه‌وان له سه‌ره‌تادا بێئاگایی خۆیان له ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه پیشاندا، به‌ڵام ئێمه زانیاری ته‌واومان هه‌بو كه ئه‌م كه‌سانه له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه ده‌ستگیركراون و دواتر گواستراونه‌ته‌وه بۆ پۆلیس، وه‌ك لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجومه‌نه خۆجێیه‌كان داوامان كرد یان ئه‌و حه‌وت كه‌سه ئازاد بكرێن یان ده‌ست له‌كار بكێشینه‌وه، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئێمه دوێنێ ئه‌و حه‌وت ده‌ستگیركراوه ئازادكران.
كاروان باسی له‌وه‌شكرد له‌كاتی ئازاد كردنی ئه‌وكه‌سانه‌دا خۆم له‌لای ئه‌و ده‌ستگیركراوانه بوم كه ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆر دراون و هه‌ریه‌كه‌ی تۆمه‌تێكیان بۆ هه‌ڵبه‌ستراون.
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی ناوخۆ له‌په‌رله‌مانی كوردستان باسی له بریاری حه‌ڤده خاڵیه‌كه‌ی په‌رله‌مان كرد و رایگه‌یاند: دوای 24 سه‌عات له بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مان زۆربه‌ی زۆری ئه‌و خاڵانه پێشێلكران و هێزه‌كانی ئاسایش و به ئۆتۆمبێلی جام ره‌ش و به‌جلی مه‌ده‌نی كه‌وتنه كوشتن و گرتن و راوه‌دونانی هاوڵاتیان و په‌رله‌مانیش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشێلكردنه ده‌سته‌وستان وه‌ستاو نه‌یتوانی له ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن بپێچێته‌وه. |
|
|