Print
 کام چه‌مک چاره‌سازه‌ و رێگه‌خۆشکه‌ره ‌به‌ره‌و بون
Saturday, March 5, 2011
شه‌ماڵ باخچه‌یی


ده‌ستپێکێک بۆ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵناسی، گرێ به‌سته‌به‌پێناسه‌کردنی دیدی ئاره‌زومه‌ندانه‌ی، به‌دی نه‌هاتوی چه‌مکێک له‌ ژیان .

پێش کات چاوخشاندنێک به ‌ره‌وڕه‌وه‌ی گرێبه‌ندی پێناسه‌کراو، به‌ڕه‌چاوکردنی لایه‌نه‌ رێئالیسته ‌تاقیکراوه‌ کانی پێگه‌ی مرۆڤی ئه‌مان بات بۆ لای شکه‌ستی دابڕانی مرۆڤی له‌ کۆمه‌ڵگه ‌و داکۆکی کردن له‌تاک جه‌مسه‌ری، تاکگه‌رایی، به‌به‌رجه‌سته‌کردنی خۆدۆزینه‌وه‌ی ئاره‌زومه‌ندانه‌ی تاک، بۆ گه‌شتن به‌خه‌ون و ئاواته‌کانی مرۆڤایه‌تی خستۆته‌ ناو به‌ره‌نگاربونه‌وه‌یه‌کی پیاچونه‌وه ‌ئاسا، بۆ خۆ رزگارکردن له‌به‌رده‌وامیه‌کی نا ته‌ندروست، له‌تۆی دیالۆگێکی دو ‌یان چه‌ند جه‌مسه‌رانه‌دا، تا خۆی له‌ تیکرارکردنه‌وه‌ی تاک مۆدێلی بپارێزێت و خالقی داهێنانی هزرمه‌ندانه‌ی کۆ به‌نده‌کانی تاک بێت، نا هاوئاستی و له‌یه‌ک نه‌چونه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی، به‌رهه‌مهێنه‌ری تازه‌خوازی و به‌کرداری کردنی دۆزه‌داهێنه‌ره‌ هزرمه‌ندیه‌کانی سه‌رده‌می خۆیه‌تی، ئاوێنه‌ی تاقیکردنه‌وه ‌کۆمه‌ڵایه‌تی و زانستیه‌کانی مرۆڤی سه‌رده‌م.

رێگه‌خۆشکه‌ره‌ بۆ خۆدۆزینه‌وه‌ی تاکه‌کان له‌ناو کۆیه‌کی سه‌ربه‌ستدا، سه‌ربه‌ندی تاک له‌بونی خۆیدا، روبه‌ڕوی ئه‌رکێکی داهێنه‌رانه ‌و چالاک خوازانه‌ی کردۆته‌وه‌، که‌به‌بێ بونی ئه‌و، به‌رده‌وامی به‌ره‌و نا ئارامی و گه‌شه‌یه‌کی چه‌واشه‌کارانه‌ ئه‌بات، به‌م شێوه‌یه‌دۆزی له‌جیاتی بیرکردنه‌وه‌و له‌باتی بڕیاردان، به‌ره‌و له‌ناوچون ده‌ڕوات و چه‌مکی به‌رپرسیاربون و چالاک بون جێگیر و پابه‌ند ئه‌بێت، له‌تۆی چالاک بوندا گه‌ڕان و هه‌ڵبژاردنی سازگار و کارامه‌یی، مرۆڤ زیاترهزرمه‌ند و باهۆش باردێنێت و ژیان دوچاری گرێ کوێره‌و قه‌یران نایه‌ت و له‌به‌رامبه‌ریشدا تاکی کاریزمایی و که‌ڵه که‌بوی هزرمه‌ندی پیرۆزگه‌را نایه‌ته‌کایه‌وه‌.

هاوئاستی و هاوشانسی له‌بواری به‌رده‌وامی پێگه‌ی مرۆڤیدا، رێگریه‌که ‌له‌بێ به‌شکردن و نه‌خۆێندنه‌وه‌ی بیر و هه‌ستی تاکی پێش چاو نه‌که‌وتو و نادیاری کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی، که ‌زۆر جاربێ به‌ری بون له‌شانسی تاقیکردنه‌وه‌ی هزرمه‌ندی مرۆڤایه‌تی به‌یه‌کسانی، خه‌ساره‌ت و نه‌هامه‌تی پڕ به‌های لێ ئه‌که‌وێته‌وه‌ رابه‌رگه‌رایی و کاریزمایی مرۆڤی، زۆرجار مرۆڤایه‌تی به‌ره‌و هه‌ڵدێر و کاره‌سات ئه‌بات و نائارامی به‌خۆی و کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تیش ئه‌به‌خشێت، که ‌مێژو شایه‌تی ئه‌و چه‌مکه ‌له‌ تاقیکردنه‌وه‌یه‌ کۆکردنه‌وه‌ی به‌رپرسیارێتی و به‌رژه‌وه‌ندی مرۆڤایه‌تی و ژینگه‌که‌ی، له‌هزری کاریزمایی مرۆڤێکدا کارێکی پڕ چه‌رمه‌سه‌ر و جێی پیاچونه‌وه‌و پرسیاره‌.

به‌های ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ش دواجار له‌ئه‌ستۆی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تیه‌، چونکه ‌مێژو نیشانی داوه‌ که‌ مرۆڤه ‌کاریزماییه‌کان چه‌نده ‌له‌گه‌شه‌ی کۆبه‌نده‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ و ژینگه‌که‌ی بڕیاری نا په‌سه‌ند و نا سازگار و دژه‌ مرۆڤایه‌تی و بێویژدانیان داوه‌و به‌رپرسیارێتیشیان خستۆته ‌ئه‌ستۆی کۆمه‌ڵگه‌وه‌.

دواجاریش کێشمه‌کێشی ئه‌و نێوه‌ندانه‌ی بڕیار هێنده‌پته‌و و به‌هێز بوه‌ که ‌شیرازه‌ی ئیراده‌ی تاک و کۆی مرۆڤایه‌تی، به‌قوربانی دان هاتۆته ‌گۆڕان و چه‌رخی سه‌رده‌می دواخستوه‌و رێگربوه ‌له‌گه‌شتن به ‌ئارامی و ئاسوده‌یی.
 
بۆیه‌ پێموایه‌، خسڵه‌تی داگیرکه‌رانه‌ی هزرمه‌ندی کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی له‌لایه‌ن تاکێکی زلهێز و چه‌مکێکی گرێ به‌ستی دین و ئایدۆلۆژی، ناتوانێ کاروانی هزری مرۆڤی ئازاد ئه‌ندێش و سه‌ربه‌ست رابه‌ری بکات، به‌ڵکو ئه‌وه ‌بونیادی ره‌هایی تاکی هزرمه‌ندی کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تیه‌ که‌ خۆی و ژینگه‌که‌ی به‌هه‌مو ره‌نگاوڕه‌نگیه‌وه‌، به‌ره‌و ئاسۆی بونێکی پڕ له ‌ئارامی و خۆش گوزه‌رانی وئاسوده‌یی هاوڕیی ده‌کات.

Sbeiy.com © 2007