کاوه حه‌سه‌ن
بۆ رازیکردنی خه‌ڵکی توڕه‌ی کوردستان له ده‌سه‌ڵات، سه‌رۆکه‌کانی پارتی و یه‌کێتی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت وه‌کو چاره‌سه‌رێک بۆ ئێستای هه‌رێم پێشنیار ده‌که‌ن. ره‌نگه ئه‌م پێشنیاره بۆ گرفتێکی له‌م بابه‌ته له سیسته‌مێکی سیاسی‌دا که مه‌رجه سه‌ره‌تاییه‌کانی دیموکراسی تێدا فه‌راهه‌مکرابێت کارێکی باش بێت. به‌ڵام به وردبونه‌وه له مۆدێلی حکومڕانیکردن له کوردستاندا، ده‌بینین گرفتی سه‌ره‌کی له‌م هه‌رێمه‌دا ئه‌وه‌یه که ئێمه بێ به‌شین له لانی که‌می ئه‌و مه‌رجانه‌ی که که زه‌مینه‌یه‌کی باش و دروست بۆ هه‌ڵبژاردنێکی به‌و مه‌به‌سته فه‌راهه‌م ده‌که‌ن.به نیگه‌رانییه‌کی زۆره‌وه هه‌رێمه‌که‌ی ئێمه، نه‌ک به‌ته‌نیا بێ به‌شه له‌م جۆره مه‌رجانه، به‌ڵکو ته‌واوی ده‌زگاکانی دابه‌شکراوه به‌سه‌ر حیزب‌دا. ده‌بینین سه‌رۆک شاره‌وانییه‌کان، پارێزگاره‌کان، به‌رپرسی ده‌زگا سه‌ره‌کییه‌کانی ده‌وڵه‌ت و ستافی زۆربه‌ی وزاره‌ته‌کان له که‌سانێک پێکهاتون که هه‌مویان ئه‌ندام و که‌سانی پله‌و پایه به‌رزن له حیزب‌دا.
دیاره ئه‌م دیارده دزێوانه و کۆڵی هۆکاری تر هه‌ن که پێشنیاره‌که‌ی سه‌رۆکه‌کانی پارتی و یه‌کێتی بۆ کۆتای هێنان به ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی هاوڵاتی و چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانه‌کان له کوردستاندا به ئاسانی مایه پوچ ده‌که‌نه‌وه. لێره‌دا ده‌کرێت چه‌ند چه‌مکێک به‌سه‌ر بکه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پیشانی بده‌ین که پێشنیارێکی له‌و بابه‌ته چه‌ند چانسی ده‌ستبه‌رکردنی ئارامی و دادپه‌روه‌ری هه‌یه له مۆدێلێک له حکومڕانی که سه‌رۆکه‌کان له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌یبینن. سه‌ره‌تا پێویسته ئه‌وه بڵێ که عه‌قڵییه‌تی پشت ئه‌م پێشنیاره له بری بیرکردنه‌وه له داخوازی و بانگێشه‌کانی ئه‌م راپه‌ڕینانه‌ی کوردستان بۆ چاکسازی له شێوازی حکومڕانیکردندا و پێشوازیکردن لێیان، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ندوقه‌کانی ده‌نگدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی شه‌رعییه‌ت و درێژه‌دانی زیاتر به‌و مۆدێله حکومڕانیکردنه‌ی که له کوردستاندا جێکه‌وته‌وه بوه. چه‌مکێکی تر له‌پشت ئه‌م پێشنیاره‌وه خولانه‌وه‌یه‌که له هه‌مان سایکلی هێز و حکومڕانیکردندا، چونکو پارتی و یه‌کێتی وه‌ک دو حیزب له‌ڕێگه‌ی په‌یمانه ستراتیجیه‌کانیانه‌وه له‌لایه‌ک توانویانه ده‌سه‌ڵات له نێوان خۆیاندا دابه‌شبکه‌ن و جێگه‌یه‌ک بۆ نه‌یاره سیاسیه‌کانیان نه‌هێڵێنه‌وه. وه له‌لایه‌کی تره‌وه سه‌روه‌ت و سامانێکی زۆریان بۆ خۆیان دابینکردوه تاکو بتوانن به‌ئاسانی جڵه‌وی ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ست خۆیاندا بهێڵنه‌وه. بۆیه له به‌ر ئه‌م دو دیارده ناشرینانه‌ی نێو سیاسه‌تکردن له کوردستاندا، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختیش ئه‌نجامبدرێت، ئه‌وان ئه‌توانن به‌ئاسانی جارێکی‌تر ده‌نگی خه‌ڵک بۆ خۆیان بکڕنه‌وه‌وه.
گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ندوقه‌کانی ده‌نگدان به‌مه‌به‌ستی ده‌ستنیشانکردنی ده‌سه‌ڵاتێکی شه‌رعی که بتوانێت نوێنه‌رایه‌تی راسته‌قینه‌ی هاوڵاتیان بکات هه‌نگاوێکی گرنگه له سیسته‌می دیموکراسیدا. به‌ڵام له‌مه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه که ده‌سه‌ڵات له ماوه‌ی حکومڕانیکردنیدا چی جۆره فه‌رهه‌نگ و عه‌قڵییه‌تێکی سیاسی له کۆمه‌ڵگا و له ناخی تاکی ده‌نگده‌ردا بنیات ناوه تاکو له‌ڕیگه‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌کی له‌و بابه‌ته‌وه وه‌ڵام به گرفته سیاسییه‌کان بداته‌وه. ئاشکرایه ئه‌م دو هێزه، پارتی و یه‌کێتی، له بیست ساڵی ئه‌زمونی ده‌سه‌ڵاتدارێتییاندا هه‌لومه‌رجێکی سیاسیان دروستکردوه که کۆمه‌ڵێ کێشه‌ی سه‌ره‌کی به‌به‌رده‌وامی تێیدا ره‌نگی داوه‌ته‌وه، وه‌به‌بێ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشانه، هه‌ڵبژادنی پێشوه‌خت به‌شوێنێکمان ناگه‌یه‌نێت. بۆ نمونه، ئه‌و دو حیزبه هێزێکیان له خۆیان کۆکردوه‌ته‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌به‌رژه‌وه‌ندیدا نییه ئه‌و هه‌لومه‌رجه بگۆڕدرێت. ئه‌م هێزه له خه‌ڵکانێک پێکهاتوه که به‌هره‌مه‌ندن له دامه‌زراندن و وه‌رگرتنی پاره‌وه پولێکی زۆر له‌ڕێگه‌ی وه‌فادرییانه‌وه بۆ حیزب. بۆیه وه‌ک پێشمه‌رجێک له‌پێش هه‌ڵبژاردندا، ئه‌وه‌ی له‌کوردستاندا گرنگه ئه‌نجامبدرێت رێفۆرمی ئه‌و ده‌زگایه‌نه و رزگارکردنیانه له ده‌ستی ئه‌و هێزه موشه‌خۆره که پارتی و یه‌کێتی سه‌رقافڵه‌ییان ده‌که‌ن و به‌کاریان ده‌هێنن بۆ به‌رده‌وامبونی سیاسه‌ت و ئه‌جینداکانی خۆیان. چاککردن و گۆڕینی سروشتی ئه‌و ده‌زگایانه گرنگه چونکو ده‌بینین کاتێک که‌سێک سه‌ر به‌یه‌کێک له حیزبه‌کانی نێو ده‌سه‌ڵاته به‌هره‌مه‌نده له گشت پێداویستیه‌ک، کاتێکیش که‌سێک ره‌خنه له‌ده‌سه‌ڵات ده‌گریت بێ به‌رییه له بچوکترین پێداویستی. ئه‌م جۆره سیاسه‌ته له سزادان و پاداشتکردن ئه‌و گرفت و به‌ربه‌ستانه‌ن که به‌بێ له ناوبردنیان مۆدێلی ده‌سه‌ڵات له کورستان‌دا ئیمکانی گۆڕانی نییه.
ئه‌و عه‌قڵییه‌ته‌ی که‌به‌ته‌نیا باس له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ده‌کات وه‌ک چاره‌سه‌رێک بۆ قه‌یرانه‌کانی کوردستان، ئه‌وه ناخوینێته‌وه که بۆ ماوه‌ی ئه‌و هه‌مو ساڵه‌ی ئه‌زمونی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان ئه‌م دو حیزبه چی له رێگه‌ی سه‌رکوتکردن و یاخود له رێگه‌ی چه‌واشه‌کردنه‌وه رێگه‌یان نه‌داوه به دروستبونی هێزی سێیه‌م له کوردستاندا. له‌سایه‌ی مۆدێلی حکومڕانیکردنی هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداردا به‌رپرسی ده‌زگاکان به‌سه‌ر ئه‌ندامانی ریزی پێشه‌وه‌ی حیزبه‌کانیاندا دابه‌شکراوه. ئه‌مه ئه‌و دیارده کوشنده‌یه‌یه که له‌بری دانانی که‌سی پسپۆر و شاره‌زا له بواره‌کانی به‌ڕێوه‌بردن و بردنه پێشه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگادا، ئه‌ندامانی حیزب کراون به فه‌رمانڕه‌واو "چاوساغی" کۆمه‌ڵگا. بۆیه ئه‌وه‌ی له ئێستادا گرفته له وڵات‌دا به‌ته‌نیا گۆڕینی ده‌م و چاوه‌کان نییه له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنێکه‌وه، به‌ڵکو گرفته‌که تێڕوانین و ئه‌و فه‌رهه‌نگه سیاسییه‌یه که هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار گشت کونجێکی کوردستانیان پێ ته‌نیوه.
له کۆتایدا پێویسته ئه‌وه بڵێین که ئه‌و فه‌رهه‌نگه سیاسییه‌ی که پارتی و یه‌کێتی جێکه‌وته‌یان کردوه له کوردستاندا، گشت سنور و پره‌نسیپه‌کانی حکومڕانیکردنی تێپه‌ڕاندوه. بۆ نمونه، له‌سیسته‌مه دیموکراسییه‌کاندا دوجۆر له سیسته‌می حیزبی هه‌یه له ململانێ و هه‌وڵدان بۆ گه‌یشت به ده‌سه‌ڵات و حکومڕانیکردن. شێوازێک پێی ده‌وترێت سیسته‌می چه‌ند پارتێکی سیاسی (Multi Party System )، سیسته‌مه‌ی دوه‌م پیی ده‌وترێت سیسته‌می دو پارتی (Two Party System). له سیسته‌می چه‌ند پارتیدا، کۆمه‌ڵێ پارتی سیاسی ده‌چنه هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه، ئه‌و پارته‌ی زۆربه‌ی ده‌نگه‌کان به‌ده‌ست ده‌هێنێت مافی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی پێده‌درێت. وه‌ئه‌گه‌ر ده‌نگی ته‌واویشی به‌ده‌ستنه‌هێنا بۆ پێکهێنانی حکومت، ئه‌وه بۆی هه‌یه له گه‌ڵ بلۆکێکی تردا حکومه‌تی که‌مینه پێک بهێنێت و پارته‌کانی تریش وه‌ک ئۆپۆزسیۆن بمێننه‌وه. له‌سیسته‌می دو پارتی سیاسیش‌دا، حیزبێک براوه‌یه و مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌ته‌نیا حکومه‌ت پێکبهێنێت، پارته‌که‌ی تریش ئۆپۆزسیۆنه. به‌ڵام سه‌رباری بونی چه‌ند پارتێکی سیاسی له کوردستاندا که به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کانیان کردوه، تاکو ئێستا دیار نییه که کام له‌م دو نمونانه جێکه‌وته بونه له کوردستاندا. هۆکاری سه‌ره‌کی بۆ نادیاری و جێنه‌که‌وته‌نه‌بونی هیچ یه‌کێک له‌م مۆدێلانه ، نادیموکراتی بونی دو حیزبه سه‌ره‌کییه‌که‌ی کوردستانه که هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی پرۆسه‌ی حکومڕانیکردنییانه‌وه له کوردستاندا، یه‌که‌م لاپه‌ڕه‌کانی نادیموکراتی بونیان به ده‌ستبردن بۆ چه‌ک هه‌ڵدایه‌وه. دوای به‌رپاکردنی شه‌ڕێکی ناوخۆیی که کۆمه‌ڵێ ماڵوێرانی لێکه‌وته‌وه بۆ خه‌ڵکی کوردستان، ئه‌زمونی حکومڕانیکردن له کوردستاندا که‌وته ژێر کاریگه‌ریه نێگه‌تیڤه‌کانی سیاسه‌تی په‌نجا به په‌نجا و رێککه‌وتنی سیاسی و ده‌م چه‌ورکردنی ئۆپۆزسێۆن به پێدانی وه‌زاره‌ت و پله پایه له حکومه‌تدا. بۆیه پێشنیارکردنی هه‌ڵبژاردنێکی پێشوه‌خت به‌بێ چاکسازی و سڕینه‌وه‌ی ئه‌و دیارده قێزه‌وه‌نانه، هه‌وڵێکه بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی که‌ئه‌و ده‌زگا و په‌یوه‌ندیه سیاسیانه‌ی له‌سه‌ر بنیاتنراوه. وه‌به‌بێ له گۆڕنانی ئه‌م دیاردانانه، ئاڵوگۆڕپێکردنی ده‌م چاوه‌کان له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنێکی پێشوه‌خته‌وه وه‌ڵام به گرفته‌کانی کوردستان ناداته‌وه.