|
یاسای نوێی رۆژنامه‌نووسان و شه‌رعیه‌تدان بهگهندهڵیی |
Thursday, January 3, 2008 |
ئاریان کامیل
پارله‌مانی كوردستان كه ده‌بوو نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی كوردستانی بكردایه و پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكان و كاری بۆ فه‌راهه‌مكردنی كه‌شێكی ئازاد و له‌باری بۆ رۆژنامه‌وان بكردایه، به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه به په‌سه‌ندكردنی پرۆژه یاسای نوێی رۆژنامه‌نووسان، پارله‌مان خۆی خسته ژێر پرسیار گه‌لێكه‌وه كه ده‌توانین بڵێین ده‌بێت ئه‌و ئه‌ندام پارلهمانانهی ده‌نگیان بۆ ئه‌و یاسایه داوه پێویسته به خۆیاندا بچنه‌وه و ئه‌وه به بیرخۆیان بهێننه‌وه كه ئه‌وان نوێنه‌رایه‌تی میلله‌ت ده‌كه‌ن و پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی گه‌لن، نه‌ك هیچ كه‌س و لایه‌نێكی تر، ده‌بوو بیانزانیایه یاسای رۆژنامه‌نووسان مه‌سه‌له‌یه‌كی زۆر هه‌ستیاره و راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به ئازادی رادهربرینهوه هه‌یه و ناكرێت بێ لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی ورد و لێكدانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان و ده‌ره‌نجامه‌كانی، به‌و شێوه سه‌رپێییه بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت و گوێنهدرێت به‌و بۆچونانه‌ی دژی ئه‌و یاسایهبوون كه پرۆژه بڕیاره‌كه‌ی له‌لایه‌ن سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستانه‌وه پێشكه‌شكرابوو.
ئه‌و هه‌موو كۆت و به‌نده‌ی كه له‌پرۆژه یاسای نوێی رۆژنامه‌نووساندا خراوه‌ته به‌رده‌م رۆژنامه‌وان، كاریگه‌رییه‌كی زۆر نه‌گه‌تیڤی له‌سه‌ر ئازادی بیروڕا ده‌بێت و به‌ربه‌ست دروستده‌كات له‌به‌رده‌م ئاشكراكردنی زۆرێك له‌و گه‌نده‌ڵی و دیارده دزێوانه‌ی رووبه‌ڕووی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه بۆته‌وه و سه‌ره‌نجامیش هه‌موولایه‌ك زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بین تیایدا.
پارله‌مانی كوردستان له بری ره‌خساندنی كه‌شێكی ته‌ندروست و گونجاو بۆ په‌رده هه‌ڵماڵین له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و دیارده نامۆكان، به یاسای رۆژنامه‌نووسان به‌ربه‌ست دروستده‌كات له‌به‌رده‌م ئاشكرا كردنیان و به‌و یاسایه ده‌یه‌وێت زۆر كرده‌وه‌ی خراپ به شاراوه‌یی بمێنێته‌وه و كه‌س زاتی ئه‌وه نه‌كات په‌رده‌یان له‌سه‌ر هه‌ڵماڵێت و راستیه‌كان بۆ خه‌ڵك روونبكاته‌وه، پارله‌مان له بری ئه‌وه‌ی خۆی هانی رۆژنامه‌وان بدات ئه‌و زانیاریانه‌ی به ده‌ستی ده‌هێنن بیخه‌نه به‌رده‌م خه‌ڵك و پارله‌مان و هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه ئاشكرا بكه‌ن كه زیان به به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكان ده‌گه‌یه‌نن، كه‌چی به پێی یاسا سنوور بۆ ئازادی رۆژنامه‌وان داده‌نێت و ده‌بێته رێگر له‌به‌رده‌م ئاشكرا كردنی راستیه‌كان و به شێوه‌ك سزای له یاساكه‌دا داڕشتووه كه لاستیكییه و به‌پێی یاسا ده‌توانرێت هه‌ر رۆژنامه‌وانێك له‌سه‌ر ئاسانترین هه‌واڵ یان ساكارترین وتار راپێچی دادگا بكرێت، یان هه‌ر رۆژنامه‌یه‌ك له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی بچووكترین زانیاری به‌پێی یاسا دابخرێت و سزا بدرێت و سه‌رجه‌م رۆژنامه‌كه‌ش له بازاردا كۆبكرێته‌وه.
ده‌كرێت لێره‌دا سوپاس و پێزانی خۆمان بۆ ئه‌و ئه‌ندام پارله‌مانه دڵسۆزانه ده‌رببڕین كه به‌و یاسایه رازی نه‌بوون و هوَڵی كۆبوونه‌وه‌كانی پارله‌مانیان جێهێشت، به‌و كاره‌یان سه‌لماندیان كه ده‌كرێت تا ئێستاش هه‌ر دڵمان به پارله‌مان خۆش بێت و چاوه‌ڕوانی گۆڕانكاری لێبكه‌ین و هیوایه‌كمان هه‌بێت كه بیریان ده‌كه‌وێته‌وه ئه‌وان نوێنه‌رایه‌تی میلله‌ت ده‌كه‌ن.
یاسای رۆژنامه‌نووسان ده‌رفه‌تی داوه بیانوو و گێچه‌ڵی بێ سنوور به رۆژنامه‌نووسان بكرێت و له‌مه‌ودوا ئازادیی راده‌ڕبرین به شێوه‌یه‌ك به‌رته‌سك بكاته‌وه كه زۆرینه‌ی راستیه‌كان به شاراوه‌یی بمێننه‌وه و كه‌س پێیان نه‌زانێت، ئێمه نازانین پارله‌مان به‌م یاسایه ده‌یه‌وێت چ سوودێك به‌م میلله‌ته بگه‌یه‌نێت؟ ده‌یه‌وێت چ ئاینده‌یه‌ك بۆ نه‌وه‌كانی ده‌هاتوو فه‌راهه‌م بكات؟ ده‌یه‌وێت چ جۆره په‌یوه‌ندیه‌ك له‌نێوان لێپرسراوان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و میلله‌تدا دروستبكات...........؟ ئایا پارله‌مان پێی وایه ئه‌رك و كاری ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ته‌نها پیاهه‌ڵدانی حزب و حكومه‌ت و ستایشكردنی لێپرسراوانه..........؟ به‌ڵێ هه‌مووان ده‌زانین ئه‌گه‌ر هه‌ر رۆژنامه‌یه‌ك ته‌نها ئه‌و رۆڵ و ئه‌ركه بگێرێت ئه‌وا هه‌رگیز رووبه‌ڕووی دادگا‌و لێپرسینه‌وه نابێت و به پێچه‌وانه‌وه ستایش ده‌كرێن و ئیمتیازی بێشوماریان ده‌خرێته به‌رده‌م. به‌ڵام ئه‌ندامانی پارله‌مان ده‌بوایه ئه‌و پرسیاره‌یان له خۆیان بكردایه ئایا كێ سوودمه‌ند ده‌بێت له‌و جۆره راگه‌یاندنه‌ی كه ته‌نها كار و ئه‌ركی پیاهه‌ڵدان و ستایش و شاردنه‌وه‌ی راستیه‌كان بێت.......؟. ئه‌گه‌ر بیركردنه‌وه‌یكی گشتگیر و فراوانمان هه‌بێت ئه‌وا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و جۆره راگه‌یاندنه كه تائێستاش كاریگه‌ری راگه‌یاندی به‌عسی به‌سه‌ره‌وه ماوه، زیان به هه‌موومان ده‌گه‌یه‌نێت و له پاشه‌ڕۆژدا پرشنگه ترسناكه‌كانی ئه‌و جۆره راگه‌یاندنه به‌ر هه‌موومان ده‌كه‌وێت.
قه‌یرانی گه‌نده‌ڵی كه ئێستا یه‌كێكه له‌و دیارده كوشندانه‌ی رووبه‌ڕووی حكومه‌تی هه‌رێم و كۆمه‌ڵگای كوردهواری بۆته‌وه، ته‌نها رێگریه‌ك له به‌رده‌میدا ئه‌و جۆره ئازادیه بووه كه رۆژنامه و راگه‌یاندنه سه‌ربه‌خۆكان هه‌یانبووه، واته له‌و دهستهوسانهی پارله‌مان له به‌رده‌م گه‌نده‌ڵی و به هه‌ده‌ر بردنی سه‌روه‌ت و سامانی كوردستاندا كه تائێستا نه‌یتوانیوه بچووكترین رێوشوێن له دژی بگرێته به‌ر، ئه‌وا هه‌ندێك له رۆژنامه‌كان توانیویانه رۆڵی چاو‌دێر بگێرن و تا راده‌یه‌ك سنووری بۆ دابنێن، به‌ڵام به پیاده‌كردنی ئه‌و یاسایه‌ی كه به‌م دواییه له لایه‌ن پارله‌مانه‌وه پهسهنكرا ئه‌وا هیچكام له رۆژنامه‌كانیش ناتوانن ئه‌ركی پیشه‌یی خۆیان به‌جێبهێنن. |
|
|