Print
 كه‌لار؛ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان 20 خۆپیشانده‌ریان ده‌ستگیركردو رێ له‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ جه‌ماوه‌ری‌ ناره‌زا ده‌گرن
Saturday, March 12, 2011

(سبه‌ی‌):
به‌ مه‌به‌ستی‌ ئه‌نجامدانی‌ خۆپیشاندانێك له‌ شاره‌كه‌، دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌كی به‌رفراوان له‌ گه‌نجانی‌ شاری‌ كه‌لار كۆبونه‌وه‌، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ به‌ بیانوی‌ نه‌بونی مۆڵه‌ت رێیان لێ گیراو 20 كه‌س له‌ رێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كه‌ش ده‌ستگیركران.
په‌یامنێرمان له‌ شاری‌ كه‌لاره‌وه‌ پێی‌ راگه‌یاندین: له‌گه‌ڵ كۆبونه‌وه‌ی‌ گه‌نجانی‌ شاری‌ كه‌لار به‌ مه‌به‌ستی‌ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ هێرشكرایه‌ سه‌ر جه‌ماوه‌ر و 20 كه‌س له‌ رێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كه‌یان ده‌ستگیركردو بڵاوه‌شیان به‌ ئاماده‌بوان كرد.
وتیشی: پاش ماوه‌یه‌ك ده‌ستگیركراوه‌كان ئازادكران و له‌ ئێستاشدا هێزه‌كانی‌ پۆلیس و ئاسایش و هێزێكی دیكه‌ی‌ چه‌كداری‌ ده‌مامكدار، له‌ ناو شاری‌ كه‌لاردا كۆبونه‌ته‌وه‌و رێ له‌ هه‌ر كۆبونه‌وه‌یه‌ك ده‌گرن به‌ مه‌به‌ستی‌ خۆپیشاندان رێكبخرێت.

 

Sbeiy.com © 2007