Print
 به‌ریتانیا؛ په‌رله‌مان و حكومه‌تی سێبه‌ر له‌ كوشتن و برینداركردنی خۆپیشانده‌رانی‌ هه‌رێم ئاگاداركرانه‌وه‌
Saturday, March 12, 2011
(سبه‌ی‌):
به‌ مه‌به‌ستی‌ تێگه‌یاندنی په‌رله‌مانی‌ به‌ریتانیا و حكومه‌تی سێبه‌ری‌ ئه‌و وڵاته‌ له‌ روداوه‌كانی‌ دوای‌ 17ی‌ شوباتی‌ هه‌رێمی كوردستان، گروپی چه‌تری‌ ئازادی‌ له‌ دو رۆژی‌ رابوردو له‌گه‌ڵ 22 په‌رله‌مانتاری‌ به‌ریتانیاو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی‌ سێبه‌ر كۆبونه‌وه‌.
له‌ راگه‌یاندنێكی گروپه‌كه‌ كه‌ وێنه‌یه‌كی به‌ (سبه‌ی‌) نێردراوه‌، باس له‌وه‌كراوه‌ كه‌ رۆژی‌ سێشه‌ممه، 1/2/2011‌ له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كیاندا له‌گه‌ڵ 22 په‌رله‌مانتاری‌ به‌ریتانیا: بەڵگەو وێنەی تایبەت بە ڕوداوەکانی کوردستان و پێشێلکاریەکانی دەسه‌ڵاتیان سەبارەت بە کوشتن و بریندارکردن و گرتن و ڕفاندنی خەڵکی کوردستان راده‌ستی‌ ئه‌و ژماره‌ په‌رله‌مانتاره‌ كردوه‌.
له‌ راگه‌یاندنه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌، دوێنێ‌ (چوارشه‌ممه‌) گروپێكی دیكه‌ی‌ چه‌تری‌ ئازادی‌، به‌ ئامادەبونی نۆێنەری مانگرتوەکانی‌ وڵاتی به‌ریتانیا لە کۆشکی پەرلەمان دانیشتنێکی تایبەتیان لەگەڵ وەزارەتی دەرەوه‌ی حکومەتی سێبەری به‌ریتانیا ئه‌نجامدا و به‌ هه‌مان شێوه‌ ئه‌وانیشیان له‌ راستی‌ روداوه‌كانی هه‌رێمی‌ كوردستان تێگه‌یاند.
Sbeiy.com © 2007