|
کۆبونه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری بۆ پشتیوانی له جه‌ماوه‌ری کوردستان له له‌نده‌ن به‌ڕێده‌خرێت |
Saturday, March 12, 2011 |
(سبه‌ی):
چه‌تری ئازادی له به‌ریتانیا به بۆنه‌ی یادی راپه‌ڕین و هه‌روه‌ها وه‌ک رێزگرتنێک له مانگرتوانی به‌رده‌م ئۆفیسی هه‌رێم له له‌نده‌ن و بۆ پشتگیری له ناڕه‌زاییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان، رێوڕه‌سمێک رێکده‌خات.
له راگه‌یه‌نراوێکدا که بۆ (سبه‌ی) نیردراوه، هاتوه: ئاگاداری ره‌وه‌ندی کوردی ده‌که‌ینه‌وه له بەریتانیا بەگشتی و له‌نده‌ن و ده‌وروبه‌ری به تایبه‌تی که بۆ رێزگرتن له توانا‌و خۆڕاگری مانگرتوانی به‌رده‌م ئۆفیسی هه‌رێم و یادکردنه‌وه‌ی راپه‌ڕینی خه‌ڵکی کوردستان له‌ساڵی 1991، بۆ ده‌ربڕینی پشتگیری له ناڕه‌زاییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان، چه‌تری ئازادی رێوڕه‌سمێکی شکۆدار به‌ڕێده‌خات لە رۆژی 06/03/2011 له‌گۆڕه‌پانی مانگرتوه به‌ڕێزه‌کان له ئیجوارد رۆد له له‌نده‌ن.
رێوڕه‌سمه‌که سه‌عات 2:00 پاشنیوه‌ڕۆ ئه‌نجام ده‌درێت به‌م کات و ناونیشانه‌ی ناونیشانه‌ی خواره‌وه:
چه‌تری ئازادی/ له‌نده‌ن 06/03/2011
شوێن: Winchester house 259-269 . Marylebone road London NW1 5RA |
|
|