|
رانیه؛ سبه‌ینێ خۆپیشاندانه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت |
Saturday, March 12, 2011 |
(سبه‌ی):
ئه‌مرۆ له شارۆچكه‌ی رانیه له سه‌كۆی ئازادی له به‌رده‌م پاركی گشتی خۆپیشاندانێكی مه‌ده‌نییانه ده‌ستیپێكرد كه تێدا چه‌ند سرودێكی نیشتیمانی له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ناوچه‌كه پێشكه‌ش كرا، هه‌روه‌ها چه‌ند وتارێك پێشكه‌ش كرا كه جه‌ختیان ده‌كرده‌وه له سه‌ر نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی له كوردستان.
له خۆپیشاندانه‌كه‌دا ئاماده‌بوان داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی هه‌ر سێ سه‌رۆكاییه‌تیه‌كه‌یان كرد، په‌یامنێرمان پێی راگه‌یاندین كه خه‌ڵكه‌كه جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه كه سبه‌ینێ خۆپیشاندانێكی به‌رفراوان سازده‌كه‌ن و (كه‌مپه‌ینی سه‌رۆك تۆم قبوڵ نیه) راده‌گه‌یه‌نن.
|
|
|