Print
 خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری له‌قه‌ڵادزێ ده‌ستیپێکرد
Saturday, March 12, 2011


(سبه‌ی):
خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری هاوڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان دژی ناعه‌داله‌تی و گه‌نده‌ڵی پێینایه‌ رۆژی شازده‌یه‌میه‌وه‌و تادێت ناڕه‌زاییه‌کان دژی ده‌سه‌ڵات فراوانتر ده‌بن.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، هه‌ر ئێستا خۆپیشاندان له‌ شارۆچکه‌ی قه‌ڵادزێ و له‌ناو بازاڕی ئه‌و شارۆچکه‌یه‌دا ده‌ستیپێکردو تا دێت ژماره‌ی خۆپیشانده‌ران زیاتر ده‌بێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران بڕیاریاندابو هاوشێوه‌ی سلێمانی، نوێژی هه‌ینی له‌نێو بازاڕداو له‌ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وته‌کان ئه‌نجامبده‌ن، به‌ڵام له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ رێگریی لێکراو مامۆستایانی ئاینی ناوچه‌که‌ ئاگادارکرابونه‌وه‌، که‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ک هه‌وڵی ئه‌وه‌ نه‌ده‌ن نوێژی هه‌ینی له‌ ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وته‌کان بکه‌ن.

محه‌مه‌د عوسمان

 

Sbeiy.com © 2007