Print
 سلێمانی؛ به‌ به‌شداری هه‌زاران که‌س کۆبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له‌ سه‌رای ئازادی به‌رده‌وامه‌
Saturday, March 12, 2011

(سبه‌ی):
تا دێت ناڕه‌زاییه‌کان له‌ ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی کوردستان و گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی به‌رفراوانتر ده‌بێت، ئه‌مڕۆش به‌ (هه‌ینی خۆڕاگری) ناسێنرا.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی) خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌کان پێینایه‌ رۆژی شازده‌یه‌میه‌وه‌و ژماره‌یه‌کی زۆری چین و توێژه‌ جیاوازه‌کان به‌شداری خۆپیشاندانی ئه‌مڕۆی مه‌یدانی سه‌رای ئازادییان له‌ شاری سلێمانی کردو له‌هه‌ما شوێن نوێژی هه‌ینی به‌ به‌شداری هه‌زاران که‌س به‌ڕێوه‌چو.
له‌ئێستاشدا کۆبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له‌ مه‌یدانی سه‌رای ئازادی به‌رده‌وامه‌و هه‌زاران که‌س که‌ تێیدا توێژی ژنان ئاماده‌بونێکی به‌رچاویان هه‌یه‌، کۆبونه‌ته‌وه‌و به‌ وتنه‌وه‌ی چه‌ندین دروشم، داوای کۆتایی هێنان به‌ گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی و نه‌هێشتنی ده‌ستوه‌ردانی حیزبی ده‌که‌ن له‌ کاروباره‌کانی رۆژانه‌ی هاوڵاتیاندا.
خۆپیشانده‌ران داواش ده‌که‌ن ده‌سه‌ڵات وه‌ڵامی داواکانیان بده‌نه‌وه‌، که‌ به‌شێکی دیکه‌ی داواکانیان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکومه‌ت و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌.
هاوکات بڕیاره‌ سبه‌ینێ (شه‌ممه‌) 5/3 له‌گه‌ڵ یادی راپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌که‌ی ساڵی 1991 مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری له‌هه‌رێمی کوردستان ده‌ستپێبکرێت.

بێستون محه‌مه‌د

Sbeiy.com © 2007