|
ئه‌نجومه‌نی كاتی مه‌یدانی ئازادی: تا ئه‌و كاته‌ی وه‌ڵامی داواكاریه‌كانمان ده‌درێته‌وه شێوازی جۆراوجۆر له ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی مه‌ده‌نیانه ده‌گرینه‌به‌ر |
Saturday, March 12, 2011 |
رونكردنه‌وه یه‌ك له مه‌یدانی ئازادیه‌وه:
ئه‌مڕۆ 5/3/2011 مانگرتن له كاركردن وه‌ك راگه‌یه‌ندرابو له كوردستان به‌ڕێوه‌چو. زۆرێك له شار‌و شارۆچكه‌كانی پارێزگای سلێمانی و كۆیه و سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی گه‌رمیان په‌یوه‌ست بون به مانگرتنه‌كه‌وه، به داخه‌وه هه‌ولێر و دهۆك به هۆی ئابڵوقه‌دانی سه‌ربازی و پێشێلكردنی مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی مرۆڤ بۆ كۆبونه‌وه‌ی ئازادانه بۆ ڕا ده‌ربڕین و پشتیوانی له داواكاریه ره‌واكانی جه‌ماوه‌ری كوردستان نه‌یانتوانی ئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵمان بن.
ئه‌مڕۆ پاشنیوه‌ڕۆ وه‌ك فۆرمێكی جیاواز له ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین و بۆ درێژه دان به داكۆكیكردن له داواكاریه ره‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان بڕیارمان دا به هه‌ڵدانی چادر له مه‌یدانی ئازادی شاری سلێمانی.
ئێمه وه‌ك ئه‌نجومه‌نی كاتی مه‌یدانی ئازادی تا ئه‌و كاته‌ی وه‌ڵامی داواكاریه‌كانمان ده‌درێته‌وه شێوازی جۆراوجۆر له ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی مه‌ده‌نیانه ده‌گرینه‌به‌ر.
ئه‌نجومه‌نی كاتی مه‌یدانی ئازادی
2011/3/5
فۆتۆ: ناسح عه‌لی خه‌یات |
|
|