Print
 په‌رله‌مانی‌ كوردستان، خراپترین یاریچی گه‌مه‌كه‌
Sunday, March 13, 2011
لاله‌ فه‌ره‌یدون

هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای‌ سه‌ر هه‌ڵدانی‌ كێشه‌ كانی‌ ئه‌م دواییه‌ كوردستان و بگره‌ پێش ده‌ركه‌وتنی‌ ئه‌م كیشانه‌ش، هه‌میشه‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان به‌ چاوێكی‌ پڕ گومان و بێ متمانیه‌وه‌ ده‌یان نواڕیه‌ رۆڵی‌ حوكمه‌ت و په‌رله‌مان و له‌مه‌ڕ چاره‌سه‌ركردنی‌ لانی‌ كه‌می‌ كێشه‌ و داخوازیه‌ ره‌واكانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان، رۆژ به‌ رۆژ به‌ده‌ستی‌ ئه‌نقه‌ست رۆڵی‌ په‌رله‌مان وحوكمه‌ت له‌مه‌ڕ رودا و پێشهاته‌ گرنگ و پڕ بایه‌خ و چاره‌نوسسازه‌كاندا كه‌م ده‌كرایه‌وه‌ و ته‌نانه‌ت كار وای‌ لێهات كه‌ هه‌ردو حیزبی‌ ده‌سه‌ڵاتدار له‌ ژوره‌ داخراوه‌كاندا بڕیار و راسپه‌رده‌ و بگره‌ حه‌ز و ئاره‌زوه‌ شه‌خسیه‌كانی‌ خۆیان، وه‌ك فه‌رمانێكی‌ ئیلزامی‌ به‌ فراكسیۆنه‌كه‌ی‌ خوایان راده‌سپارد كه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ریان ئه‌و حه‌زو ئاره‌زو و بڕیارانه‌ له‌شێوه‌ی‌ یاسادا فۆڕمه‌له‌ بكه‌ن و بكرێته‌ یاسا و له‌ په‌رله‌ماندا شه‌رعیه‌تی‌ پێ بدرێت، ئه‌گه‌رچی‌ پڕبن له‌ كه‌موكوڕی‌ و ره‌چاوكردنی‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ فراكسیۆن و بگره‌ حیزب و ته‌نانه‌ت شه‌خصیش، به‌تایبه‌تی تریش دوای دروست بونی‌ ئۆپۆزسیۆنیكی‌ تاڕاده‌یه‌ك چالاك، كه‌ هه‌وڵیان ده‌دا په‌رله‌مان حكومه‌ت له‌ ده‌ستی‌ هه‌یمه‌نه‌ی‌ حیزب رزگار بكه‌ن، دروستبونی‌ ئۆپۆزسیۆن وای‌ له‌ هه‌ردو حیزبی‌ ده‌سه‌ڵاتدار كرد كه‌ هه‌وڵه‌كانیان چڕتركه‌نه‌وه‌ بۆ په‌راوێزخستنی‌ رۆڵی‌ په‌رله‌مان، به‌پێچه‌وانه‌ی‌ حه‌زو ئاره‌زو ویستی‌ زۆرینه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان، كه‌ هیوا و ئاره‌زوه‌كان وابو ته‌نها په‌رله‌مانی‌ كوردستان تاكه‌ مه‌رجه‌عی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان بێت، بڕیار و یاساكانیش هه‌ڵقوڵاوی‌ ویستی‌ خواسته‌كانی‌ كۆمه‌ڵانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان بێت.

من هه‌ر لێره‌وه‌ به‌رپه‌رچی‌ ئه‌و بۆچونانه‌ ده‌ده‌مه‌وه‌ كه‌ پێیان وایه‌ ئیستا تۆپه‌كه‌ له‌ ساحه‌ی‌ په‌رله‌ماندایه‌ و به‌تیابه‌تیش دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌ڕێز سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان داوای‌ له‌ په‌رله‌مان كرد، كه‌ گوایه‌ دراسه‌تی هه‌ڵبژاردنی‌ پێشوه‌خت بكات له‌ هه‌رێم، ئه‌مه‌ چاوبه‌ستێكی‌ زۆر ساده‌یه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت وا له‌ خه‌ڵك بگه‌یه‌نن كه‌ گوایه‌ په‌رله‌مان ئكتیڤه‌ و له‌ ئاست ئه‌و په‌رپرسیاریتیه‌ دایه‌، كه‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان پێی‌ داون، ئه‌یانه‌وێت وا له‌ خه‌ڵك بگه‌یه‌نن كه‌ ئه‌وه‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی‌ ئێمه‌یه‌ ئه‌جندای‌ سیاسی‌ ئه‌م هه‌رێمه‌ داده‌ڕێژن و مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ حیزبه‌كان ملكه‌چی‌ بڕیار و راسپاردوكانی‌ په‌رله‌مانن!، كه‌ به‌ رای من ئه‌مه‌ له‌ سه‌داسه‌د پێچه‌وانه‌ی‌ واقعه‌ له‌ كوردستاندا، چونكه‌ ئێمه‌ هه‌مو رۆژانه‌ له‌و واقیعه‌تاڵه‌دا ده‌ژین كه‌ په‌رله‌مان لاحوله‌ له‌ وه‌لا قوه‌ له‌ و كه‌س ناتوانێت پێچه‌وانه‌ی‌ ئه‌وه‌مان پێ بڵێت، كه‌ وا خراپترین یاری‌ چی‌ له‌ گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا په‌رله‌مان و حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌، زۆر به‌داخه‌وه‌.

Sbeiy.com © 2007