ئارام عارف
ئێمه هه‌مو که خۆپیشاندان ده‌که ین ده‌مانه‌وێت کۆیله نه‌بین یان ده‌رباز ببن له کۆیله‌یی، مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی خۆمان به‌ده‌ست بهێنین، وه‌کو مرۆڤێکی سه‌رده‌می و شارستانیانه به‌دور له هه‌مو سانسۆرێك توانای بیروڕا ده‌ربڕینمان هه‌بێت، و بتوانین وه‌کو مرۆڤ وت‌و وێژ بکه‌ین و پارێزگاری له مافه‌کانی خۆمان و هاونیشتیمانییهکانمان بکه‌ین، نا وه‌کو ئێستا هه‌مو پیرۆزیه‌کانی مرۆڤایه‌تیان له‌ناو بردوه هه‌مو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵ گیرۆده بوین، (مامۆستایانی ئایینی – مامۆستایانی په‌روه‌رده - هێزی پێشمه‌رگه - شاعیر و نوسه‌ران) هتد... ئه‌بێت له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئهوندابن، لهههرکاتێكدا خۆیان وه‌ڵامێکیان نه‌بو بۆ هه‌ر یه‌کێکمان لایه‌کی تر ئه‌کات به‌گژیدا، کار گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی ئایینی پیرۆزی ئیسلام له‌ڕێگه‌ی چه‌ند مه‌لایه‌که‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ئه‌بێت فتوای ناهه‌ق بده‌ن.
هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه ده‌سه‌ڵات بوجه‌ی وڵاتی قۆرخ کردوه و به‌به‌رده‌وامی خه‌ریکی پیلان دانانن، چۆن؟ بمانکڕن و به‌ویستی خۆیان به‌کارمان بهێنێنن، وه‌ك کۆیله بمان چه‌وسێننه‌وه بۆئه‌وه‌ی ببینه مقاشی ده‌ستیان براکانمان پێ بکوژن و دوبه‌ره‌کی له نێوانماندا دروست بکه‌ن، هه‌تاکو بتوانن زیاتر سه‌روه‌ت و سامانی ئه م گه‌له به‌ش مه‌ینه‌ته به‌رن بۆخۆیان.
هه‌رکاتێکیش ده‌سه‌ڵاتداران ده‌که‌وتنه شکستی ته‌نها له‌بیری خۆیاندان، بینیمان کاتێك سه‌دام حسێن دادگایی کرا به‌و هه‌مو زوڵم و سته‌مه‌وه که کردی له گه‌لانی عێراق و به‌تایبه‌ت کوردستان له‌کاتی دادگاییه‌که‌یدا ته‌واوی تاوانه‌که‌ی خسته پاڵ هێزه‌کانی، که بڕیاری له‌سێداره دانی ده‌رچو زیاتر له‌سه‌ر کوشتنی ئه‌و 148 که‌سه‌که‌ی دوجه‌یل بو، ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژوی ئه‌م سه‌رکرده و بنه‌ماڵانه‌ش بکه‌ین ئاشکرایه له شکسته‌کاندا ته‌نها له‌بیری خۆیاندابون، وه‌ك بینیمان له‌ساڵی 74 خۆیان و بنه‌ماڵه‌که‌یان رۆیشتن، ته‌واوی هێزه‌کانیان و گه‌له‌که‌شیان به‌جێهێشت به‌س خۆیان سه‌لامه‌تبن گه‌ل و هێزی پێشمه‌رگه گرفتێك نیه! چی به‌سه‌ر دێت.
ئه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و ئاسایشی وڵات ئێمه کۆڵ ناده‌ین هه‌تا داواکاریه‌کانمان جێبه‌جێ نه‌کرێت، داواکاریه‌کانی ئێمه بۆ ئێوه‌شه، هه‌تا ئێوه‌ش سه‌ربه‌رزی و سه‌رفرازیتان بۆ بگه‌ڕێته‌وه، ببنه‌وه به پێشمه‌رگه‌ی وڵات ببنه‌وه به ببلبیلهی چاوان،ببنه‌وه به‌کوڕی خاك با هه‌رکاتێك که گوێبیستی وشه‌ی پێشمهرگهبین ته‌واو هه‌ست به ئاسوده‌یی بکه‌ین سه‌ری رێز‌و نه‌وازشتان بۆ دابنه‌وێنین له‌و به‌رگه به‌زۆر سه‌پێنراوه یان له ناچاری وبێدهرامهتی بون به چه‌کداری که‌سانێك بێنه ده‌ره‌وه، ئه‌و به‌رگه‌ی که جوانیه‌کانی ئێوه‌ی داپۆشیوه ئێوه‌ی له مرۆڤێکی فیداکاره‌وه کردوه به دڕنده، باچیتر له به‌ده‌م ده‌رگای مه‌سئولی نا مهسئودا رۆژ نه‌که‌نه‌وه له‌پێناوی بڕێك پاره‌دا که مافی ره‌وای خۆتانه پێتان بدرێت، به‌ڵام به‌سه‌ر به‌رزی وه‌ریبگرن ببنه‌وه بهگێزی گه‌ل نه‌کو ده‌سته‌وتاقم.
ئێستاکه ده‌بینین له لقی 4 و باره‌گاکانیانه‌وه ئه‌و چه‌ند چه‌کداره‌ی که له‌چاوی کامێره‌کانه‌وه وێنه‌یان گیراوه کێ ئه‌توانێت تاوانه‌کانیان بۆ داپۆشێت، خۆ ئه‌گه‌ر پرسیار ئاڕاسته‌ی مه‌سعود بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بای بکرێت ئه‌وکات ئه‌وان ئه‌ڵێن من له ئیتالیا بوم و ئهویترێش ئه‌ڵێت من له سوریا، چهکدارهکانشیان ئه‌گه‌ر دادگاییش نه‌کرێن ئه‌وا به‌هه‌مو ته‌مه‌نیان ناتوانن ئاسوده‌بن.
هه‌مو مرۆڤێکی خاوه‌ن هه‌ست و ویژدان ده‌رك به‌وه ده‌کات که ده‌سه‌ڵات چه‌ند مێژویه‌کی قێزه‌ونی هه‌یه چۆن ره‌فتاریان له‌گه‌ڵ خێزانی شه‌هیداندا کردوه مناڵانی شه‌هیدان چۆن ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و مناڵانی خۆشیان چۆن ئه‌ژین.
ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه وه‌کو سوپا وایه! نه‌وت و پڵیته ئه‌سوتێت، ئه‌وان له‌شوێنی خۆیانن هیوادارم خۆتان مه‌سوتێنن بۆ ئه‌وانه.
له‌کۆتاییدا داواکارم خوێنی رۆڵه‌ی نیشتیمانه‌که‌تان مه‌ڕێژن و بیرێکیش له ژیانی خۆتان بکه‌نه‌وه، له پێناوی چه‌ند که‌سێکدا خۆتان روبه‌ڕوی غه‌زه‌بی خوا و یاسای زه‌مینی و رقی براکانتان مه‌که‌نه‌وه.