هوشیار مه‌حمودی
(گه‌ڕان به‌دوای رێبهرییهكی چه‌پ¬دا)
له‌سه‌ر هه‌ورێكی په‌مه‌یی
ناونیشانی خۆی نوسییه‌وه.
نه‌هێنییه‌كان له هه‌رێمی نه‌بونه‌وه، جارێكی دی
به‌ره‌و بێداری شه‌وه‌كه‌ی شۆڕ بونه‌وه.
خه‌ونه‌كانی وه‌ك ته‌م ته‌مه‌نیان دهتهنیو
به‌خۆیاندا ده‌چونه‌وه
خه‌ونه‌كانی، چنگێك خۆناوی تین‌و بون
له‌نێو به‌یانێكی لێڵدا ههڵبونهوه.»
ره‌فیق سابیر»
پێشه‌كی وه‌كو كوردێكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان پشتیوانی خۆم بۆ خۆپیشاندانه عهدالهتخوازانهكهی كوردستانی باشور دهردهبڕمو به هه‌نگاوێكی گرینگی ده‌زانم له گه‌شه‌ی مێژوی كوردستاندا.
1- رۆژی 7ی 2ی 2011 رۆژی خۆپیشاندان‌و شههیدبونو برینداربونی خۆپێشانده‌ران له‌شاری سلێمانی بو. دوابه‌دوای ئه‌مه، رۆژانی دواتر هه‌م له‌ناو چین‌و توێژه‌كانی سلێمانی‌و هه‌م باقی شارهكانیتری كوردستانی باشور ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند. ماوه‌یه‌ك پێش ئه‌م روداوانه ململانێ‌و ناكۆكییه‌ك هه‌بو كه له فۆرم‌و شێوازی په‌رله‌مانیدا خۆی مانیفیست ده‌كرد. بهواتایهكیتر درێژكراوه‌ی ئه‌و به‌یانییه بو كه پێشوتر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاندبو، به‌ڵام له‌ده‌ره‌وه‌ی "گۆڕان". هه‌ڵبه‌ت به‌یانییه‌كه‌ی گۆڕانیش كاردانه‌وه بو هه‌م به گۆڕانه ورد ورده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ناوخۆ‌و هه‌م به گۆڕانی ناوچه‌كه. واته گۆڕانه بهشێنهییو چه‌ندیی-یه‌كان(quantity) دواجار له بهیانییهكهو خۆپیشاندانه‌كاندا، خاڵی وه‌رچه‌رخانی خۆی بۆ گۆڕانی چۆنی(quality) تۆماركرد‌و به‌مجۆره جارێكی‌تر مێژو سه‌لماندی بۆ جوڵه، لۆژیكی خۆی هه‌یه و گه‌ر ئێمه سه‌رمان لێبشێوێت، ئه‌و لێی ناشێوێت. ئه‌م روداوانه شۆڕشێك بون، چونكه هه‌مو رێسا‌و بنه‌ماكانی په‌رله‌مانتاریسمی باوی خستهپشت سه‌ر، به‌ڵام شۆڕشێك نه‌بو بۆ شۆڕش، به‌ڵكو شۆڕشێك بو بۆ ریفۆرم‌و گۆڕانكاری. ئه‌و ریفۆرمه‌ی كه‌وا به شۆڕشێك دژ به بنه‌ما باوه‌كان، نه‌بوایه نه‌ده‌چوه پێش.
2- به‌یانییه‌كه‌ی گۆڕان بنبه‌ستی گۆڕانی په‌رله‌مانی لهمجۆرهو به‌مجۆره په‌رله‌مانی راگهیاندو راشیگه‌یاند گه‌ر هه‌لی مێژویی وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی، ده‌سكه‌وێت، ئه‌وا رۆحی عه‌داله‌تخوازی ده‌ره‌كی بانگ ده‌كات، به‌ڵكو به هاواری رۆحی بریندار‌و سڕیه‌وه بێت‌و روحی كولی ناوخۆی پێ ده‌مه‌زه‌رد كاته‌وه تا به‌ڵكو تینێكی دیكه به‌به‌ر خۆیدا بكات‌و به‌مجۆره ململانێیه مامناوه‌ندو به‌ین بهینهكهی خۆی پێ تاو بدات. به‌یانییه‌كه‌ی گۆڕان بنه‌ما ریفۆرمیستییهكانی خۆی‌و به‌مجۆره خۆی، نایه پشت¬سه‌ر تاكو بتوانێ خۆی له‌فه‌وتان بپارێزێت. ئه‌مه بنه‌مای رۆحی ناوخۆیی بۆ راپه‌ڕینه‌كه خۆش كرد، كه ته‌نیا پێویستی بو به شنه‌یه‌كی شۆڕشگێرانه‌ی ده‌ره‌كی، تاكو كڵپه بسێنێت و له‌لایه‌كه‌وه كوردستانیش هاوئاهه‌نگی شۆڕشه ناوچه‌ییه‌كان بكات‌و لهلایهكیتریشهوه خۆی له‌گه‌ڵ رۆحی ئازادی و عه‌داله‌تخوازی مێژویی خۆی ههڵپێكێتهوه. ئه‌وه‌ش له‌هه‌ناوی خۆیدا پاراستنی ئه‌و ده‌ستكه‌وته مێژوییانه بو كه بریتییه له به‌ها مرۆییه پیرۆزه‌كانی كوردستان نه‌ك هه‌ندێ له مرۆڤه‌كانی ئه‌و مێژوه، كه ئێستا خۆیان پیرۆزكردوه. واته ئینسانیه‌تی دوباره پیرۆز كرده‌وه نه‌ك چه‌ندان ئینسان. ئه‌مه‌ش ئه‌و هه‌ڵه‌و غه‌ڵه‌ته‌ی كه مۆراڵی رۆمانتیك توشی ببو ئه‌م بزاڤه راستی كرده‌وه.
3- كێشمه‌كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوهڕاستو له‌وانه كوردستانیش درێژكراوه‌ی شه‌ڕێكی چینایهتیو دیموكراتیكی مێژوییه كه ئه‌م جۆره(چینایه‌تی) زیاتر له سه‌ده‌ونیوێكه به‌ڕێوه‌یه‌و هه‌ر جاره‌و به‌جۆری گه‌روی گیراوه‌و خه‌فه‌و كپ كراوه. شتێك ئاشكرایه ئه‌وه‌یش ئه‌وه‌یه كه هه‌مو ئه‌م كێشمهكێشهو قه‌یرانه سیاسییانه له‌ناو دونیای دیموكراسی فۆرماڵ (روكه‌ش)دا روده‌دات كه له‌ڕوی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه سه‌رمایه‌دارییه‌و هێشتاكه لۆژیكی كه‌ڵكه‌كردنی سه‌رمایه‌و پاره، زاڵه به‌سه‌ر ره‌فتاری حاكمه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌كانی دونیادا بهگشتیو به‌تایبه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌جۆری گه‌نده‌ڵ و دهڵاڵهكهی، كه مێركانتیلیستی واته سه‌وداگه‌ره، به‌ڵام به‌و جیاوازییه‌وه كه مێركانتیلیسمی رۆژهه‌ڵاتی (به‌هۆی سروشتی ئیستیبدادی‌و ملهوڕانه‌ی خۆیه‌وه) به‌پله‌ی یه‌كه‌م، له پێوه‌ندییه سیاسییه‌كانه‌وه ده‌چێته‌وه ناو پێوه‌ندییه ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان. واته وه‌ك به‌ختیار عه‌لیش له چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌دا ده‌ڵێت سیاسه‌ت ده‌بێته مۆڵگه‌ی تێركردنی حه‌زه تینوه‌كان.
4- ئاشكراتر ئه‌وه بو كه قه‌یرانی دارایی‌و پاشان ئابوری جیهانی گرفتی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی‌و دیپلۆماتیك‌و سه‌ربازی له‌گه‌ڵ خۆی ده‌هێنێت، هه‌رچه‌ند ئه‌م گرفتانه‌ش، پێشوه‌خت له‌گه‌ڵ خۆیان زه‌مینه‌ی ئه‌و قه‌یرانه ئابوریوداراییهیان پێش هێنابو. واته جێگۆڕكێی هۆ و ئه‌نجام و وه‌رچه‌رخانی مێژویی له‌م ساته‌وه‌خته‌دا رویدا. ئاشكرایه ئه‌م قه‌یرانه سیاسییانه ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و كاردابهشكردنو سامان‌و بازاڕ دابه‌شكردنه بو كه له پاش هه‌ره‌سهێنانی بلۆكی سۆڤیه‌تی جێگیربو و كۆتایی مێژوی راگه‌یاند. به‌ڵام ئێستا كۆتایی مێژوی ئه‌م واقیعه‌و به‌مجۆره‌ش تیۆره‌كه‌ی، واته بیردۆزی فۆكۆیاما هاتوه. ئه‌م بزوتنه‌وانه وه‌ك پێشوتر له‌لایه‌ن چه‌ند بیرمه‌ندی وه‌ك (پاوڵ سوئیزیو پاوڵ باران‌و سه‌میر ئه‌مین¬)ه‌وه باسكرابو، كاردانه‌وه‌یه‌ك بون به دژی به‌جیهانی كردن‌و به‌جیهانی بونی نادادپه‌روه‌رانه راسته‌خۆ بۆ ناوخۆ و ناراستهخۆیش بۆ ده‌ره‌وه، چونكه له‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆرئاوای دا. به‌شێكی ئه‌م پرۆژه، به‌جیهانیكردنی وڵاتانی په‌راوێز (پاشكهوتو یان نیۆكۆلۆنی) له‌لایه‌ن وڵاتانی ناوه‌نده‌وه (پێشكه‌وتو و نیۆكۆڵۆنیاڵیست) بو، به‌ڵام به لۆژیك‌و رێبازی خۆی كه بریتییه له هه‌ڵوشینی داهاتو سامانی وڵاته پهڕاوێزهكانو به‌مجۆر هه‌ژارتركردنی هه‌ژاره‌كانیان له‌لایه‌ن وڵاتانی ناوه‌نده‌وه به‌هاوكاری دسه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه‌كانیان، كه ناوی ئه‌م ره‌وته‌یان نابو"گه‌شه‌سه‌ندن!". ئه‌م روداوانه كۆتایی ئۆستوره‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی بو، چونكه ملكهچانهو گه‌نده‌ڵ بو. وه‌ك سه‌میر ئه‌مین له بابه‌تێكیدا به‌ناوی"به‌رانبه‌ر به پێكدادانه‌كانی به‌جیهانی بون..." ده‌ڵێت: "به یه‌كبونی جیهان له‌لایه‌ن بازاڕه‌وه، ناچار، بارگاوییه به خرۆشانی توندوتیژانه، واته جیهانی سێهه‌م وه‌ك ناوچه‌ی تۆفانه‌كان ده‌مێنێته‌وه." هاوتای سیاسی ئه‌م ره‌وته ئابورییه، دیموكراسی پاشكۆی دیموكراسی رێگره. دیموكراسی گه‌شنده یه‌كه‌یه‌كی تۆكمه‌ی لێكههڵپێكراوه له هه‌مو به‌ستێنی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی. گهشندهكان له رۆژه‌هه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گه‌شێنه‌وه‌و هاوسۆز وهاودڵ دهبنو سه‌ركه‌وتنی یه‌كتر پیرۆزبایی ده‌ڵێن، چونكه به‌هی خۆیانی دهزاننو رۆحیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌جوڵێت. به‌هه‌مانشێوه‌ش دیموكراسی رێگر (كه‌وا بهمویهك به دیموكراسییه‌وه به‌نده)و ئیستیبدادیش چ له رۆژهه‌ڵاتی ناوهڕاستو چ له‌جیهان، یه‌كه‌یه‌كی لێكههڵپێكراوهو به سه‌ركه‌وتنی ملهۆڕانه‌ی یه‌كتر شاد دهبنو پیرۆزبایی بهیهیكتر ده‌ڵێن. بۆیه ئۆباما دوایین په‌له‌قاژه‌ی خۆی كرد بۆ حۆسنی مۆباره‌ك كه دواجار كردیه قۆربانی سوپای میسر. واته سه‌ره‌تا وتی با سوپا وڵات هێور بكاته‌وه! (سوپا خۆ رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان نیه دیاربو چۆن هێوری ده‌كاته‌وه)و پاشان ناچار سوپا هاته جێگه‌كه‌ی. روداوه‌كانی مێژو ئاوا روخساری دزێوی دیۆزمهكانی، له‌پشت ئه‌و روبهنده ئه‌فسوناوییه ده‌رده‌خات. دیموكراسی، كه‌وا یه‌كه‌یه‌كی تۆكمه‌ی لێكههڵپێكراوهو پێكهێنه‌ره‌كانی پێوه‌ندی هارمۆنیكو ئۆرگانیكیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر هه‌یه، یه‌كه‌یه‌كی پڕ لهناكۆكێیه! لێره‌وه ناخی ناكۆكی خۆی ده‌رده‌خات! ئه‌و لایهنو سیاتڤانهی به‌بێ زانین به‌م ناكۆكییه، واته بێئه‌وه‌ی دیموكراسی بجاوێتو شیبكاته‌وه، قوتی بدات ئه‌وا خۆی توشی ناكۆكی ده‌بێت. دیموكراسی هه‌ر خۆی به‌ته‌نیا له‌دایك نه‌بوه، ناكۆكییهكانیشی له‌گه‌ڵ بوه. كوردایه‌تی بێئه‌وه‌ی ئه‌م پاروه (پاژه) شیبكاته‌وه هه‌روا به‌ساقی (كۆ)ی وه‌ك رۆحێكی یه‌كپارچه، قوتی داوه بۆیه ئێستا رۆحی خۆی توشی ئه‌م ناكۆكییه هاتوه. ئه‌مه چرۆكێكی كۆنه ماركس له زۆربه‌ی كتیبهكانیدا باسی كردبو2. ئه‌م بزاوتانه له خۆرهه‌ڵاتی ناوین بهگشتیو له‌كوردستان به‌تایبه‌تی، ده‌سه‌ڵاته ملهۆڕهكانی وابه‌سته‌ی خۆرئاوایان ههڵتكاندو تیغی شمشێری خرۆشانی خه‌ڵكی دا له چنگی ئه‌م هه‌شت¬پێیه چه‌موشه كه هه‌ر لمۆزێكی له چاڵه نه‌وتێكی ناوچه‌كه‌دا چه‌قی بو.
5- روداوه‌كانی كوردستانی باشور به‌تایبه‌ت، ده‌ریخست كه شێوازی په‌رله‌مانی ((دیموكراسی رێگر))3 له ئه‌مه‌ریكا و پاشكۆ رۆژهه‌ڵاتییه‌كه‌ی كه پاش هه‌ره‌سهێنانی سۆڤیه‌ت جێگیربو، چاره‌سه‌ری مافی خوراوی هه‌ژاران ناكات. ئه‌گه‌ر مه‌رهه‌می برینه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بكات (كه نایكات)4 ئه‌وا مه‌رهه‌می برینه چینایه‌تییه‌كان ناكات و بگره خۆی له‌مپه‌ری سه‌ره‌كی گه‌شه‌سه‌ندنی جیدی هه‌م دیموكراسیوههم باری كۆمه‌ڵایه‌تیش بێت5. به‌مجۆره ئه‌و مه‌عجونه‌ی كه ناوی حكومه‌تی كوردی لێنراوه له‌ناو عێراقدا ناتوانێ جادوی هه‌مو چیینه‌كان بكات، چونكه هه‌ر په‌یمانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی جادویی، دواجار كه له تاریكی ده‌سته‌واژه نهتروكاوهكانی ناسیۆنالیزمی باڵاده‌ست هاتهدهرو به‌ڕوتی ده‌ركه‌وت ئیتر ئه‌فسونی خۆی لهدسهت ده‌دات. كه‌وابو له‌م روه‌شه‌وه ئه‌م روداوانه ده‌ریخست كه‌وا جارێكی‌تر پێویسته كورد به‌و هاوئاراستهییهی كورد و ئه‌مه‌ریكادا بچێته‌وه كه ناسیۆنالیزمی وه‌هماوی به دۆستایه‌تی كورد‌و ئه‌مه‌ریكای ناولێدهبهن.
6- له هه‌موی گرینتر ده‌ریخست كه‌وا ئه‌م ئیداره ناوخۆییه كه په‌یوه‌ست و زۆرجاریش (وه‌ك نه‌وشیروان مسته‌فا له كتێبی "ئێمه و ئه‌وان"دا ده‌ریخستوه) گوێڕایه‌ڵی بێت به ئیداره‌ی ده‌ره‌كی ئه‌وا مافی دیموكراتێك و حهقخوازانهكانی كورد چاره‌سه‌ر ناكات. ده‌رێخست رێبه‌ری لیبراڵی كۆمهڵبێز له‌ناوخۆ، سازشكار ده‌بێت له ده‌ریشه‌وه. هه‌ربۆیه پێویسته جێگه‌ی خۆی بدات به رێبهرییهكی كۆمهڵگهرای چه‌پ له‌ناوخۆوه به‌پشتیوانی ئه‌م پێگهقایمه له‌ناخۆ پێ‌داگر و خۆڕاگر بێت له‌سه‌ر مافه نه‌ته‌وه‌ییه دیمۆكراتیكه‌كانی له‌ده‌ره‌وه. ئه‌مه‌ش واته دیموكراسی و عهدالهتخوازیو ئازادیخوازی له‌ناخۆ په‌یوه‌ست‌و پێویستن به‌یه‌كتر لهلایهكو پهیوهستنو پێویستن به دیموكراسی‌و عهدالهتخوازیو ئازادیخوازی له‌ده‌ره‌وه. ئه‌گینا بۆچی شادمانی تونس‌و میسر‌و لیبیو.... ده‌بێته مایه‌ی شادمانی ئاپۆره‌ی هه‌ژاری كوردستان. ئه‌مه‌ش به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و جۆره سیاسهتو عه‌قڵیه‌ته‌یه كه وه‌ك فیته‌ر پارچه‌یه‌كی مافه‌كانی كورد (ئه‌ركه‌كانی كوردایه‌تی) جیاده‌كاته‌وه له‌پارچه‌یه‌كی دیكه، واته كۆمه‌ڵناسی6 ئه‌م توێژه، میكانیستیو میتافیزیستییه، نه‌ك دینامیك(گه‌شنده)و دیالكتیك(پهیوهستهكیو فره‌لایه‌ن) ئه‌مه‌ش واته چه‌مكه‌كان‌و مرۆڤه‌كان، به‌شێوه‌یه‌كی ئابستراكت له‌ناخی لۆژیكی عه‌قڵیدا لێكدابڕاون، چونكه خۆیشی دابڕاوه له‌جه‌ماوه‌ر. ئه‌م فه‌لسه‌فه به‌ڕاستی له مێژودا به‌جێماوه. چونكه نه‌ك له‌واقیع به‌ڵكو له خه‌یاڵی¬دا چه‌مكه‌كانی سه‌رده‌می هه‌رزه‌كاری كوردایه‌تی‌و هه‌رزه‌كاری خۆیشی وه‌ك تاكێكی كورد، گواستۆته‌وه بۆ سه‌رده‌می پێگهییشتویی كوردایه‌تی. هه‌ر بۆیه‌ش مێژوناسییهكهشی خهیاڵگهراو ئایدیالیستهو له‌ناو كایه‌ی ئایدیاكانی خۆی‌و هاوتاكانی خۆیدا نۆقمه. و به‌ڕاستی ده‌ریده‌خات كه ئه‌م جۆره عه‌قڵیه‌ته ناتوانێ خوێندنه‌وه‌ی دروست بكات بۆ چهمكو كاتاگۆریو ده‌سته‌واژه مۆدێرنه‌كان (چونكه پهیوندییهكانیان نابینێت). هه‌ربۆیه پێویسته جێگه‌ی خۆی بدات به رێبهرییهكی چه‌پ.
7- مێژوی كوردایه‌تی باڵاده‌ستانی باشوری كوردستان هه‌رچه‌ند له‌مێژودا هه‌ندێ ده‌سكه‌وتی به‌رانبه‌ر دوژمنی ده‌ره‌كی به‌ده‌ستهێنا (ئه‌ركی مێژویی خۆی به‌جێهێناوه)، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش له‌روی كۆمه‌ڵایه‌تییه شه‌ڕی چه‌كداری ناوخۆی حیزبه‌كان (كه شه‌ڕی دو باڵی لیبراڵیزمن به هه‌ندێ جیاوازی‌و پێشكهوتنخوازتربونی لایه‌نێكی) پاش ئازادی، درێژ بۆته‌وه بۆ ناو تانوپۆی ژیانی كۆمه‌ڵ‌و له‌هه‌مو رویه‌كه‌وه روخساری جیاوازی گرتۆته خۆی. واته هه‌مو لایه‌نه‌كانی ژیانی ته‌نیوه‌و ژیانێكی بێوه‌یی ته‌نگ پێهه‌ڵچنیوه. مه‌به‌ستمان نه‌بونی ململانێ‌و حیزبایه‌تی نیه (كه مه‌حاڵه) قسه له‌سه‌ر چۆنایه‌تی بونیه‌تی. ئه‌م روداوانه ده‌ریانخست كه چۆنایه‌تی كۆن جێگه‌ی خۆی بدات به چۆنایه‌تی نوێی ململانێ‌و حیزبایه‌تی. چونكه دۆخی رۆشنبیری و فهرههنگیو كۆمه‌ڵایه‌تی كورد، له قۆناغی میژویی پێش‌و په‌ڕیوه‌ته‌وه بۆ قۆناغێكی ناوخۆیی‌و ده‌ره‌كی یه‌كجار جیاواز‌و ده‌ستی به‌رداوه له‌وجۆره سیاسه‌ت كردنه. بۆ تێگه‌یشتن له‌م بڕیاره ته‌نیا ئه‌وه به‌سه سه‌رنجی گه‌شه‌كردنی هۆیه‌كانی گهیاندنو گواستنه‌و به‌مجۆر گه‌شه‌ی پێوه‌ندییه فهرههنگیو كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بده‌ین. ماڵێكی كوردستان نیه كه‌سێكی له هه‌نده‌ران نهبێتو له‌ڕێی ته‌له‌فونه‌وه باسی ئه‌و هه‌مو شارستانیه‌ته نه‌كات بۆ خزم و دۆسته‌كانی له كوردستان‌و به‌مجۆره په‌روه‌رده‌یان نه‌گۆڕێت. یان سهتهلایتو ئینترنێت‌و... نه‌بێت. ئه‌مه جیا له‌وه‌ی راگه‌یاندن و ته‌له‌فزیۆن به‌رده‌وام ئه‌م ئه‌زمونه ده‌گوێزنه‌وه و كوردایه‌تی بنده‌ستان فێر ئه‌كات و مه‌شق و راهێنانی دیموكراسی و دادوه‌ری پێ ئه‌كات. بێگومان ئه‌مه له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می هه‌رزه‌كاری كوردایه‌تی جێ به‌راوردكردن نیه. كوردایه‌تی هه‌رزه‌كار به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌رزه‌كاری بار هێناوه. چونكه گه‌ر خویشی (سه‌ركرده) پێگه‌یشتو بوبێت ئه‌وا جیهانو ناوچه‌كه هه‌رزه‌كار بون‌و به لوژیكی هه‌رزه‌كاری ده‌جوڵانه‌وه. ئه‌م روداوانه سه‌لماندیان كه كوردایه‌تی بنده‌ستان، پێوه‌ندییه‌كی گه‌وره‌ی به ره‌هه‌نده یونیڤێرساڵهكانهوه هه‌یه. سه‌دان ئێن.جی.ئۆ، رێكخراوی ده‌ره‌كی له كوردستانن. كوردایه‌تی جه‌ماوه‌ر ناكوردایهتی به‌مانا كۆنه‌كه‌یه‌تی واته به‌هۆی بونی جیهان به ((گوندی جیهانی))یه‌وه كوردایه‌تی یۆنیڤێرساڵهو په‌یوه‌سته به ره‌هه‌نده جیهانییه‌كانی پێشكه‌وتنه‌وه. بۆ ده‌ڵێین كوردایه‌تی، چونكه هێشتا خه‌ون بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی له شه‌قامدا هه‌یه، ئه‌مه جیاله‌وه‌ی كه له‌ناو باڵاده‌ستاندا هێشتا كوردایه‌تی بهناوهڕۆكیش وه‌ك رۆحیهتو مه‌یل نه‌ك رێكخراو ماوه.
8- جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حیزب له حكومه‌ت كه زۆر زوتر له‌م روداوانه باسی كرابو، ئێستا دروشی خۆپیشانده‌رانه‌و هه‌نگاوێكه بۆ پێشه‌وه‌و پشكهوتخوازانهیه، به‌ڵام خۆی له خۆیدا یه‌كسان نیه به نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی، به‌ڵكو ته‌نیا رێگه خۆشكه‌ر ده‌بێت بۆی. ئه‌وه‌ی خه‌ڵك داوای ده‌كات عه‌داله‌تی كومه‌ڵایه‌تی و نه‌هێشتنی بێكاری و ههژارییهو ئه‌وه‌ش داوكاری چینی بنده‌ست ده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌مه‌ش واته ره‌خنه له‌بنه‌ڕه‌تی سیستمه‌كه به‌گشتی نه‌ك لابردنی چه‌ند كهسو لایه‌نێك. كوردایه‌تی چینی باڵاده‌ست هه‌مو ئیمتیاز‌و هه‌ل (هه‌لی كار و هه‌لی ده‌سه‌ڵات و سه‌فه‌ر و...)و سامانی وڵاتی به‌ده‌سته‌و كه‌م تا زۆر چینی مامناوه‌ندیشی به‌شدارو به‌مجۆره دهمچهورو بێده‌نگ كردبو، به‌ڵام بیكاری (وه‌ك ئه‌نجامی سیاسه‌ته ئابورییه‌كانی كوردایه‌تی لیبراڵ) تا هاتوه زیاد بوه‌و هه‌لیش كه‌م بۆته‌وه بۆ چینی مامناوه‌ند بۆیه تا هاتوه هه‌م به هۆی كارگێڕی حیزبه‌كان (كه شه‌ڕ شاراوه له‌گه‌ڵ یه‌كتر ئاوساندونی)و هه‌م له شێوازی رێكخستنی شپرزه‌و شێواوی ئابوری*، په‌ڕاوێز كه‌وتوه. هه‌ر بۆیه‌ش چینی مامناوه‌ند كه خه‌ریك بو بخزێت به‌ره‌و چینی هه‌ژار سه‌ركرده‌یه‌كی پێشوه‌خت، وه‌ده‌نگ هاتوی خاوه‌ن وێژدانو راستگۆ له‌گه‌ڵ باوه‌ری چینه‌كه‌ی خۆی(چینی مامناوه‌ند) هێنایه سه‌ر شانۆی سیاسی‌و پشتگیری كرد كه ئه‌ویش نه‌وشیروان مسته‌فایه. ناوبراو له كتێبی ئێمه و ئه‌واندا خواسته مامناوه‌ندییه‌كانی مانیفیست كردبو و پشتیوانی ئه‌م چینه‌ی (كه‌ئێستا چینی به‌هێزی كوردستانن) بۆخۆی مسۆگه‌ر كرد.
9- هه‌رچی چینی هه‌ژاریشه كه له‌ژێر تارمایی هه‌یمه‌نه‌یه‌كی (هێژمونی) سامناكدا تۆقیوه، كه پێكهاته‌كه‌ی بریتییه له ئابوری‌و سیاسه‌تی نیۆلیبراڵو رۆشنبیری په‌روه‌رده‌ی ((كوردایه‌تی سه‌رده‌ستان))، باڵاده‌ستی گوتاری چینی مامناوه‌ند كه هه‌ڵبه‌ت بۆ ئێستا پێشكهوتوخوازانهیه، په‌رته‌وازه‌یی ناوخۆ _كه خه‌سڵه‌تی هه‌ژاران‌و كرێكاری وڵاتانی په‌راوێزه_و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ده‌ره‌كی كه توشی خۆسانسۆركردنیان دهكاتو بێ پشتیوانی جیهانی، نارێكخراوی خۆیان. له‌ناو خۆپیشاندانه‌كاندا، (كه له ده‌نگی گوڕانه‌وه بڵاوكرایه‌وه) خۆپیشانده‌رێك ئه‌مشێوه بانگی هه‌ڵدا: "به‌سه چیتر با مه‌سئوله‌كان قه‌سرو قه‌ڵا به سه‌ر فه‌قیرو هه‌ژاردا به‌رز نه‌كه‌نه‌وه" ئالێره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت له‌به‌ره‌ی خه‌باتكارانی نوێ‌دا كه‌لێن هه‌یه. ئه‌م خۆپیشانده‌ره هه‌ژاره به هه‌ژاری وشیاری خۆیه‌وه (كه تایبه‌تی گه‌لانی كۆڵۆنی په‌ڕاوێزه) نه‌یده‌زانی قه‌سرو قهڵادروست كردن بۆته ئایین و ئایدیۆلوژی لای كوردایه‌تی سه‌رده‌ستان تا ئه‌وجێگه‌ی ناوی یه‌كه‌م هۆتێله رازوهكهی سلێمانی نرا "پاڵاس" واته قه‌سر. رێكخستنی ئابوری بازاڕ كه لیبراڵه خوێنده‌واره‌كانی كورد له‌وانه دكتۆر به‌رهه‌م (كه نمونه‌ی زۆرن) پشتیوانی لێدهكهنو خه‌می ده‌خۆن و"گه‌ر بخه‌وێت" له‌رزیان لێده‌نیشێت، (به‌ڵام له‌رزیان لێ نانیشێت ده‌یان كورد به‌ده‌ستی كورد بكوژرێ) هه‌ر ئه‌وایه و به‌م لۆژیكه هه‌ڵده‌سورێت و كاردهكاتو كار به كارگێڕ‌و سیاسهتڤانهكانی ده‌كات. پێڕهوكاران و لایه‌نگرانی بازاڕی لیبراڵی، له درێژماوه‌دا گه‌ر پێشیان خۆش نه‌بێت، ده‌بنه پارێزه‌ری سیاسه‌تی بازاڕ‌و سیستمه هاوپێچو په‌یوه‌سته‌كه‌ی، له‌ژێر سایه‌ی حكومه‌تی ئه‌واندا خوێنی خه‌ڵكیش دهڕێژرێتو لێره‌وه ده‌یسه‌لمێنن كه پارێزه‌ری هه‌ژاران نین، به‌ڵكو پارێزه‌ری بازاڕی نیولیبراڵیو ئه‌م "چه‌شنه" له دیموكراسین. ئه‌مه لوژیكی نیۆلیبراڵیزمو دیموكراسیه لهمپهرهكهیهتی و سیاسه‌تڤانێكی ناو ئه‌م سیسته‌میشه ناتوانێت له یاسا باوه‌كانی ئه‌م لۆژیكه ده‌رچێت به تایبه‌ت كه خۆی به‌م رۆحه‌وه پهروهردهكرابێتو لێی بو بێ‌ب به ئایه‌تی پیرۆزی سه‌رده‌م. ده‌رچون له‌م ئایه‌تانه عه‌قڵێكی نائایدیۆڵوژیكی ده‌وێت كه له توانای كه‌سێكی نیولیبراڵدا نیه. ئه‌م روداوانه كۆتایی ئه‌م شێوه رێكخستنه ئابورییهیان راگه‌یاند.
10- به پێچه‌وانه‌ی زۆرێك له رۆشبیرانو خوێنده‌وارانی چینی مامناوه‌ند پێم وانیه ئه‌م شه‌ڕه‌ی ئێستا شه‌ڕی دیموكراسی بێت له‌گه‌ل دیكتاتۆریدا (كه بێگومان ملهوڕی و دیسپۆتیزم به ده‌سه‌ڵاتی كوردیه‌وه دیاره) به‌ڵكو شه‌ڕی جه‌ماوه‌ر له‌گه‌ڵ دیموكراسی له‌مپه‌ر یان رێگره بۆ دیموكراسی گه‌شنده(دینامیك)و به‌رین كه ته‌نیا به په‌ڕینه‌وه له خودی دیموكراسی یۆنیڤێرساڵو خودی ئه‌م دیموكراسییه مسۆگه‌ر ده‌بێت. ئه‌مه‌ش ته‌نیا سه‌لماندنی یه‌كێك له رێساكانی لۆژیكی دیالكتیكه واته "نه‌فی نه‌فی" لێره‌دا قسه‌كه‌ی جه‌نابی بارزانی (كه له كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ مامۆستایانی ئایینی‌دا سه‌باره‌ت به‌م خۆپیشاندانانه دركاندنی) به‌هه‌ندێ تێبینییه‌وه، راسته. واته "ئێمه له 91ه‌وه دیموكراسیمانو هه‌ڵبژاردنمان بۆ خومان ده‌سنیشان كردوه و سیستمی ئێمه سیستمێكی دیموكراسییه" به‌ڵام من پێی زیاد ده‌كه‌م كه ئێمه له‌ڕوی جیهانییه‌وه دیموكراسی له‌مپه‌ر یان رێگرمان، هه‌ڵبژاردوه به‌و واتایه‌ی نۆئام چامسكی باسی لێوه ده‌كات هه‌ر به‌م حوكمه ئێمه ده‌بێت له‌و دیموكراسیه بپه‌ڕینه‌وه ئه‌گینا ده‌چین به‌ره‌و دیكتاتوری‌و دهستكهوتهكانیش لێره‌وه ته‌پڵی بهفیرۆچونیان لێده‌درێت. پاراستنی دیموكراسی‌و ده‌سكه‌وته دیموكراتیكه‌كان ته‌نیا به‌په‌ڕینه‌وه له دیموكراسی به‌ره‌و پێشه‌وه دێته دی نه‌ك بۆ دواوه. واته نه‌فی كردنی دیموكراسی‌و په‌ڕینه‌وه بۆ سۆسیال دیموكراسی (تاكو له داهاتودا له‌مه‌ش بپه‌ڕینه‌وه به‌ره‌وپێش)نه‌ك په‌ڕینه‌وه بۆ دواوه بۆ دیكتاتۆری‌و كاركردن به لۆژیكی دیسپۆتیزمو ئیستبداد. ده‌سكه‌وته‌كان، دیموكراسی رێگر به‌فیڕۆی ده‌دات نه‌ك دیموكراسی گه‌شنده. دیموكراسی رێگر كه جه‌ماوه‌ری له حكومه‌ت بێبهشو حكومه‌ت له خه‌ڵك بێبهشو به‌مجۆره لاواز‌و ته‌ریكی ده‌كات، وه‌ك چۆن خۆێنو وه‌زه‌و رۆحی جه‌ماوه‌ری به‌فیڕۆ ده‌دات ئاواش ده‌سكه‌وته گشتییه‌كان به‌فیرۆ ده‌دات. واته وه‌ك چۆن دسهكهوتهكانوتواناو رۆحی گشتی (وه‌ك سه‌رمایه‌یه‌كی مه‌عنه‌وه‌ی) تاكه‌كان له‌ناوخۆ به‌فیرۆده‌دات ئاواش ده‌سكه‌وته گشتییه‌كان رو له‌ده‌ره‌وه به‌فیرۆ ده‌دات. ناكۆكی دیموكراسی لهناخو هه‌ناوی خۆیدایه. ده‌وڵه‌ت_نه‌ته‌وه‌ی مۆدێرن له قۆناغێكی میژوییدا هۆكاری هاتنهئاراو جێگیربونی دیموكراسی‌و هاوكات پێشیلكاریشی به‌هاكانیشی بوه7 ته‌نیا ده‌وڵه‌تێك دیمۆكراتیكه كه‌وا هی خه‌ڵك (سوسایتی=socity)بێت. ده‌وڵه‌تی كوردی هی كورد نابێت گه‌ر خه‌ڵكیی نه‌بێت. ده‌وڵه‌تی كوردی چۆن دیمۆكراتیك ده‌بێت گه‌ر رۆحی نه‌ك گشت كورد به‌ڵكو تاقمێكی به‌سه‌ردا زاڵ بێت. چۆن رۆحی كوردی ده‌بێته هه‌وێنی ئه‌م ده‌وڵه‌ته له‌كاتێكدا پشتی تێكردبێت!؟ رۆحی ده‌وڵه‌ت رۆحی جه‌ماوه‌ره‌كه‌یه‌تی. رۆحی ده‌وڵه‌تی كوردی، كوردایهتییهكهیهتی كه ئێستاكه درزی گه‌وره‌ی تێكه‌وت. ئه‌و درزه‌ی كه‌وا درێژكراوه‌ی كه‌لێنی پێشوه‌ختی چینه‌كانی ناو كۆمه‌ڵی كوردهواری بو. ئه‌و كه‌لێنه‌ی كه‌وا دوڵه‌ت له‌جیاتی سڕینه‌وه‌ی هه‌ر له‌ده‌سپێكدا ره‌سمییه‌تی پێداو له‌سه‌ری دانیشت‌و تاهاتوه هه‌راوتر بوه8. ده‌وڵه‌تێك ته‌قه له رۆحی خۆی ده‌كات، ده‌وڵه‌تێك كه‌وا له‌جیاتی پڕكردنه‌وه‌یان، ته‌قه له كه‌لێنی بۆشی شوراكانی ژێر خۆی‌و به‌مجۆره خۆكوژی ده‌كات چۆن ده‌توانێت له‌سه‌ر ئه‌م بۆشاییه هه‌راوه، خۆی بپارێزێت! به‌كورتی ئه‌م روداوانه كۆتایی ده‌وڵه‌ت_نه‌ته‌وه به‌شێوه‌ی لیبراڵهكهی راگهیاندو به‌دیلی ده‌وڵه‌ت_نه‌ته‌وه‌ی له‌شێوه‌ی ئاسوده‌یی هێنایه سه‌ر شانۆی سیاسی. ئالێره‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كوردایه‌تی بنده‌ستان له‌ڕوی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و فهرههنگیو رۆشنیریو سیاسییه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ندتره.
11- خۆپیشاندانه‌كانی كوردستانی باشور، گه‌رچی خه‌ڵكی مۆسڵمانی تێدابو و هه‌ندێجاریش دروشمی ئیسلامی تێدا بو، به‌ڵام ئه‌وه‌یكه دوای حیزبی ئیسلامی نهكهوتنو داواكارییه‌كانی زیاتر سیاسی‌و نه‌ك ئایینی بون، ئاماژه بو به‌وه‌ی كه سێكۆلاریست بو. ئه‌م خه‌سڵه‌ته نه‌ك ته‌نیا بۆ خۆپیشاندانه‌كانی كوردستانی باشور، به‌ڵكو بۆ هه‌مو خۆپیشاندانه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌گشتی راسته. ئه‌م خه‌سڵه‌ته گوزارشت له ده‌سكه‌وتێكی مێژویی ده‌كات كه ره‌وتی لیبراڵ (به سهركردایهتیهكهشیهوه) له كوردستان پشكی بوه له به‌رهه‌مهێنانی. هه‌ر ئه‌م خه‌سڵه‌ته خه‌ونه‌كانی دوژمنانی كورد له‌وانه كۆماری ئیسلامی ئێران، بۆ ده‌ستێوه‌ردانی پوچه‌ڵ ده‌كاته‌وه. ئه‌م بزوتنه‌وه كه دره‌نگوه‌خت له‌دایكه بو، هی زو بو خه‌می كوردایه‌تی دوای¬خست. سه‌رئه‌نجام بزوتنه‌وه‌ی ژێرده‌سته‌كان ئه‌و ته‌وقه‌ی كه‌وا كوردایه‌تی لیبراڵ له‌ملی كردبو رهواندهوهو هه‌رچی ده‌نگی كوردایه‌تی چه‌پگه‌را بو _كه‌وا له گه‌روی چهپهكۆنهكاندا كپ ببو_ له ده‌نگی شهقامداو له دروشمی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیدا ته‌قییه‌وه. واته كوردایه‌تی به‌سه‌ركردایه‌تی چه‌په‌وه له كوردایه‌تی لیبراڵ راسا. لێره‌دا كوردایه‌تی هه‌ر به‌رده‌وامه، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی چه‌پگه‌راو عه‌داله‌تخوازی ده‌وێت نه‌ك راستگه‌را. سه‌ركردایه‌تییه‌ك كه له‌م كۆپله شیعره‌ی فه‌ریدونی ئه‌رشه‌دی شاعیری كوردستانی رۆژهه‌ڵاتدا وه‌سف كراوه.
« ده‌یزانی به‌فری كام ترۆپكی نیشتمان زریوه‌ی جوانتره‌و
له هه‌گبه‌ی كام باران
مزگێنی ئه‌ودیوی تاریكی هه‌ڵده‌ڕژێ.
لهمهزراو له‌كێڵگه‌ی كهلهپچهكراودا
له‌سیحری ئاره‌قه‌ی ناوچاوی جوتیارو
به‌خششی گهنمزار گه‌یشتبو. »
«فه‌ریدون ئه‌رشه‌دی»
1) ئه‌م بابه‌ته به‌شێكه له نامیلكه‌یه‌ك له‌ژێر ناوی ((نه‌گبه‌تی شه‌ڕ چینایه‌تی له‌كوردستانی باش‌و)) كه به هیواین له داهاتودا بڵاوی بكه‌ینه‌وه.
2) له كتێبه‌كانی وه‌ك: گروندریسه، شه‌ڕی چینایه‌تی له‌فه‌رانسه، شه‌ڕی ناوخۆی فه‌رانسه، هه‌ژده‌یه‌می برومێر، هه‌نگاوێك بۆ ره‌خنه له فه‌لسه‌فه‌ی هێگل، مانیفیستو ده‌ستنوسه فه‌لسه‌فییه ئابورییه‌كان، بنه‌ماڵه‌ی پیرۆز و هتد... به‌ڵام رۆشنبیرانی ((كوردایه‌تی سه‌رده‌ستان)) به‌هۆی هه‌ندێ ماركسیستی بێزلێكراوهوه بێ‌زیان لێكرده‌وه‌و به‌مجۆره خۆیان له روی فه‌لسه‌فییه‌وه ههژاركرد. پاشان جۆرج لوكاچ له كتێبی"وشیاری چینایه‌تی"و ستیڤان مێزاروش له كتێبی "نامۆیی ماركس" و به‌م دواییانه‌ش سه‌میر ئه‌مین له كتیبی"ڤایرۆسی لیبراڵ"دا‌و ده‌یان بیرمه‌ندی دیكه په‌ره به‌و بۆچونانهدهدهنو نۆژه‌نی ده‌كه‌نه‌وه.
3) بڕوانه كتێبی"دیموكراس رێگر" له نوسینی نۆئام چامسكی
4) بروانه: نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه و ئه‌وان: ناكۆكیه‌كانمان له‌سه‌رچین؟ هه‌ر وه‌ها بروانه: ره‌فیق سابیر "عێراق، دیموكراتیزه كردن یان هه‌ڵوه‌شانه‌وه"
5) سهرنحی خوێنه‌ری بهریَِز راده‌كێشم بو یه‌كێك له تازه‌ترین كتێبه‌كانی سه‌میر ئه‌مین به ناوی " ڤایر‌وسی لیبراڵ " و بابه‌تێكی تازه‌ی سڵاڤۆی ژیژه‌ك به ناوی " بازاڕ چاره‌سه‌رنیه"
6) جۆرج لوكاچو هه‌روه‌ها لوسین گۆڵدمان¬یش به‌م كۆمه‌ڵناسییه ده‌ڵێت: ((كۆمه‌ڵناسی ره‌شۆكی یان هه‌ڕه‌مه‌كی))
7) بروانه ماركس: هه‌ژده‌ی برومێر، پێكدادانی چینایه‌تی له فه‌رانسه، شه‌ڕی ناوخۆی فه‌رانسه.
8) بروانه نه‌وشیروان مسته‌فا " ئێمه‌و ئه‌وان "
*بۆ نموونه بازاڕی كرانه‌وه‌ی بازاڕی بۆرس له‌م ئابورییه بێسه‌ره‌وبه‌ره‌دا چ خه‌سارێكی گه‌وره‌یه.بڕوانه سه‌میر ئه‌مین: "به‌جیهانی بون‌و سه‌رمایه خوڵقینی داراییگهرا" یان قه‌یرانی دارایی جیهانی له نوسینی جان بێلامی فۆستێر، جیا له‌مانه مامۆستاكانی زانكۆی به‌شی ئابوریش كه ته‌نانه‌ت لیبراڵیشن ره‌تی ئه‌م سیاسه‌ته ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تی گوێی نادادتێ.