خالید ره‌زا
ماوه‌یه‌که حکومه‌تی هه‌رێم باس له سیاسه‌تی سکگوشین ده‌کات. به پێی لێداونی سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌ت بێت 75% بودجه‌ی حکومه‌ت بۆ مو‌چه‌یه، دیاره سه‌به‌بکاری ئه‌و حاڵه‌ته‌ش سیاسه‌تی فیفتی فیفتی سه‌وز و زه‌رده، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تا هه‌نوکه حکومه‌ت حکومه‌تی حزبه بۆیه هه‌موو هه‌ڵه و که‌موکوڕییه‌کانی حکومه‌تیش هه‌رهی حزبه.
بۆ پینه‌وپه‌ڕۆکردنی هه‌ڵه‌کانی خۆیان، حکومه‌ت که‌وته هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌ی نانبڕینی مامۆستایان، فه‌رمانبه‌ران، هونه‌رمه‌ندان، نووسه‌ران و نابینایان...دیاره ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی که له داموده‌زگاکانی ده‌وڵه‌تدا کارده‌که‌ن، نه‌ک ئه‌و حزبییانه‌ی که به‌ناوی فه‌رمانبه‌ری ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر ورگی حکومه‌تن و پیاوی حزبن، له‌ناو حزبیشدا پیاوی خه‌ڵکن!
له‌یه‌که‌م کاردانه‌وه‌ی کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تیشدا بۆ سیاسه‌تی رێجیمکردن، که‌وتنه که‌مکردنه‌وه و بڕینی ده‌رماڵه ی مامۆستایان و موچه‌ی ریزلێنانی هونه‌رمه‌ندان و نووسه‌ران. که ئه‌گه‌ر هه‌رهه‌موویان کۆکه‌یته‌وه له 2% تێپه‌ڕناکات! بێئه‌وه‌ی به‌لای موچه و ئیمتیازی خۆیان و حزبه‌کانیاندا بچن!
یه‌کێکیان ده‌یوت خه‌ڵک ته‌مه‌ڵه و بۆ به‌دیار موچه‌وه داده‌نیشیَت وناچیَت ئیشبکات، هاوکات له‌وه‌شیان تێده‌په‌ڕاند و به لوتبه‌رزییه‌وه ده‌یانوت ئیش زۆره و ئیشکه‌ر نییه! یه‌کێکی تریان ده‌یوت به‌شێکی زۆری موچه‌خۆران نه‌خوێنده‌وارن! وه‌کو ئه‌وه‌ی که‌سێک که نه خوێنده‌وار بێت نابێت مافی ژیانی هه‌بێت!
ئه‌وه‌ی که نه‌ده‌بوو کاربه‌ده‌ستانی وڵات بیانوتایه، وتیان. ئه‌وه‌ی که ده‌بوو بیانکردایه نه‌یانکرد! حکومه‌ت به‌رپرسیاره به‌رامبه‌ر جه‌ماوه‌ر، جه‌ماوه‌ریش به‌رپرسیاره به‌رامبه‌ر حکومه‌ت. ئه‌مه‌ش یاسای ماف و ئه‌رکه. کاتێک که حکومه‌ت نه‌توانێت لانی که‌می ئلتیزاماته‌کانی خۆی به‌رامبه‌ر خه‌ڵک جێبه‌جێبکات، کاتێک نه‌توانێت لانی که‌می خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌کانی ژیان هه‌رله: ئاو، کاره‌با، ته‌ندروستی، رێگاوبان ... دابینبکات! نابێت چاوه‌ڕوانی ئینتمای خه‌ڵکیش بکات بۆ حکومه‌ت! ئه‌گه‌ر حکومه‌ت وابیریکرده‌وه ئه‌وه وه‌کو بیرکردنه‌وه‌ی شێخی لێدێت بۆ ده‌روێشه‌کانی.
بۆ خۆشبه‌ختی کوردیش هه‌نوکه ئه‌و بیرکردنه‌وه‌یه‌ی موریده‌کانیش بۆ شێخه‌کان به‌و خه‌ستییه‌ی جاران نه‌ماوه!
دیاره من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانیم که له 75% بودجه بۆ موچه ته‌رخانبکرێت.
هه‌رچۆن له‌گه‌ڵ نانبڕینی فه‌رمانبه‌رانیشدا نیم، حکومه‌ت یان ده‌بێت حکومه‌تی هه‌موان بێت، یان ده‌بێت حکومه‌تی که‌مینه وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێسته.
حکومه‌ت کاتێک ده‌توانێت به خه‌ڵک بڵێت به‌دیار موچه‌وه دامه‌نیشه ئه‌گه‌ر بێ‌کاری که‌مکردبێته‌وه، ئه‌گه‌ر بازاڕی کاری فه‌راهه‌مکردبێت، ئه‌گه‌ر بازاڕی ئازادکردبێت نه‌ک هه‌م قۆرخ هه‌م به‌ره‌ڵاکردبێت، ئه‌گه‌ر پشتی که‌رتی تایبه‌تی گرتبێت و گه‌شه‌ی پێدابێت، ئه‌گه‌ر که‌رتی کشتوکاڵی بوژاندبێته‌وه وئه‌منیی خۆراکی زامنکردبێت! ئه‌گه‌ر حزبی له حکومه‌ت هه‌ڵاوێردبێت! ئه‌گه‌ر بودجه‌ی پێویستی بۆ بیمه‌ی بێ‌کاری ته‌رخانکردبێت! ئه‌گه‌رلانی که‌می بنه‌ماکانی دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌راهه‌م کردبێت!
حکومه‌تێک که نه‌توانێت بێ حکومه‌تی ناوه‌ند خۆیان وته‌نی به‌رگه‌ی دوو مانگ بگرێت، ده‌بێت چ حکومه‌تێک بێت!!
هه‌تا ئه‌مانه و زۆری تریش جێبه‌جێنه‌کات نابێت ماف به‌خۆی بدات و بێت نانی فه‌قیر و هه‌ژار ببڕێت! حکومه‌ت ئه‌گه‌ر حکومه‌ته له‌جیاتی هه‌ڕه‌شه‌ی نانبڕین له موچه‌خۆرانی که‌م ده‌رامه‌ت بابچیَت داهاتی حزبه‌کان کۆنترۆڵبکات! بابچیَت پاره‌ی سپی بۆ رۆژی ره‌ش پاشه‌که‌وت بکات! با بچێت بزانێت ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تی و مه‌کته‌بی سیاسی سه‌عاتی چه‌ند له‌سه‌ر حکومه‌ت و له‌سه‌ر خه‌ڵک ده‌که‌ون!! با سیستمی باچ و خه‌راج رێکبخات!
حکومه‌ت له‌جیاتی چاو سوورکردنه‌وه له‌وانه‌ی که موچه‌ی مه‌مره‌ومه‌ژی وه‌رده‌گرن و کورد وته‌نی کردوونی به گیسکه‌که‌ی هه‌یاسی خاس، با بچێت چاوێک به‌وانه‌دا بخشێنێته‌وه که دوو‌موچه و سێ ئیمتیازیان هه‌یه! با بچیَت سیاسه‌تی سکگوشین له‌خۆیه‌وه، به‌ڵی له خۆیه‌وه ده‌ستپێبکات! با بچێت کۆنترۆڵی ئه‌وانه بکات که به پله‌ی وه‌زیر و گزیر و ئه‌ندام پارله‌مان خۆیان خانه‌نشین کردووه!. به‌داخه‌وه دیارده‌ی خانه نشینی بووه‌ته دیارده‌یه‌کی ترسناک.
له دنیای مۆدێرندا شتی وانییه خه‌ڵك به 100% موچه خانه‌نشین بکرێت، له دنیادا شتی وانییه که خه‌ڵک به ده‌ره‌جه‌ی به‌رز بێئه‌وه‌ی کار و پێشه‌ی خۆی بێت ته‌قاعدبکرێت! ئه‌وه‌ی زیاتر جێی پرسیاره مه‌سه‌له‌ی ته‌مه‌نه! ته‌مه‌نی خانه‌نشینی چۆن دیاریده‌کرێت، کێ دیاریده‌کات! ده‌پرسم ئایه حکومه‌ت ده‌زانێت موعه‌دلی ته‌مه‌نی ئینسانی کورد چه‌نده! که یه‌کێ له بنه‌ماکانی دیاریکردنی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی، زانینی موعه‌ده‌لی ته‌مه‌نی هاووڵاتییه؟
پارله‌مانیش ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت به‌ڕاستی پارله‌مانێکی به‌که‌ڵک و بێفه‌ڕ نه‌بێت با بچێت ئه‌مساڵ میزانییه‌ی ساڵی داهاتوودیاری و ئیقراربکات، با چاودێری ئه‌دای حکومه‌ت بکات و میزانییه‌ی حزبه‌کان دیاریبکات، ئه‌گه‌ر پارله‌مان ده‌یه‌وێت پارله‌مانێکی ئه‌کتیف بێت با بچێت بۆ هه‌ر وه‌زاره‌تێک لیژنه‌یه‌ک دابنێت و چاودێری وه‌زاره‌ته‌کان بکات، له باش راییکردنی ئیشوکاره‌کانیاندا خه‌ڵات و ئافه‌رین، له‌که‌مته‌رخه‌میاندا لێپێچینینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بکات! ئه‌گه‌ر پارله‌مان ده‌یه‌وێت پارله‌مان بێت با سیاسه‌تی سکگوشین له خۆیه‌وه ده‌ستپێبکات، ! با بچێت موچه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم دیاریبکات.
ئه‌و رووباره‌ی که حزب و کاربه‌ده‌ستان له گۆمی بودجه‌ی میلله‌تیان هه‌ڵگرتووه به‌شی هه‌ره‌زۆری ئه‌و 75% پێکده‌هێنێت نه‌ک موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی که‌م ده‌رامه‌ت!. ئه‌وه حزب و کاربه‌ده‌ستانن بودجه‌ی هه‌رێم یان تووشی نه‌زیف کردووه نه‌ک خه‌ڵکی تر!! ئه‌وه حزب و کاربه‌ده‌ستانی وڵاتن زیاتر له 41% بودجه‌ی میلله‌ت بۆ خۆیان ده‌به‌ن!
کاک کۆسره‌ت ره‌سوڵ له ژماره 344 رۆژی 8/8/2007 ی هاووڵاتییدا ده‌لێت: "من زیاتر ئیشی حزبی ده‌که‌م، چونکه ئه‌وپۆسته‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم پۆستێکی مه‌عنه‌وییه و ئیشێکی وامان نییه".
کاک عه‌دنان موفتی یش له چاوپێکه‌وتنێکی رۆژنامه ی رۆژنامه‌دا که له ژماره 34 ی 14/8 دا بڵاوکراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت: "له موخه‌سه‌ساتی سه‌رۆکی هه‌رێم و جێگره‌که‌ی شه‌ش ملیار دینارێکمان که‌مکردۆته‌وه" !. خوێنه‌ری به‌ڕێز سه‌رنج بده ئه‌و شه‌ش ملیاره ته‌نها له موخه‌سه‌ساتی سه‌رۆک و جێگره‌که‌یه‌تی نه‌ک میزانییه!!
ئه‌وه‌ی دیارنییه و که‌س نایزانێت، میزانییه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمه! سه‌رۆکی هه‌رێمیش به بۆنه و بێ بۆنه باسی شه‌فافییه‌ت و خۆی وته‌نی دروستکردنی موئه‌سه‌ساتی ده‌ستوری ده‌کات که‌چی ته‌نانه‌ت سه‌رۆکی پارله‌مانه‌که‌شمان نازانێت میزانییه‌ی سه‌رۆک و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم چه‌نده!!
سه‌رۆکایه‌تییه‌ک که جێگره‌که‌ی پێیوایه پۆسته‌که‌ی پۆستێک مه‌عنه‌وی و خۆشیان بێ ئیشوکار، ئیتر ده‌رماڵه‌ی ملیاری بۆچی؟!
ئه‌رێ به‌ڕاست پۆستی مه‌عنه‌وی و ده‌زگای بێ کار و بودجه‌ی ملیاری کوجا مه‌رحه‌با !!
چه‌پکێ گوڵ و چه‌پكی نێرگز مه‌رگتان نه‌بینم هه‌رگیزا و هه‌رگیز!