Print
 له‌ روداوه‌كه‌ی‌ دوینێ‌ شه‌وی‌ مه‌یدانی ئازادی‌ سه‌را، سه‌رجه‌م تابلۆكانی‌ هونه‌رمه‌ند مه‌حمود محه‌مه‌د شكێنران و ده‌ستدرێژیش كرایه‌ سه‌ر خۆی‌
Monday, March 14, 2011

(سبه‌ی‌):
له‌ كاتی‌ سوتاندنی خێمه‌ی‌ خۆپیشانده‌رانی‌ مه‌یدانی سه‌رای‌ ئازادی‌ له‌ شه‌وی‌ رابورودو، سه‌رجه‌م تابلۆكانی‌ هونه‌رمه‌ندی‌ نیگاركێش مه‌حمود محه‌مه‌د كه‌ به‌ (دێرین) ناسراوه‌، تێكشكێنران و ده‌ستدرێژیش كرایه‌ سه‌ر خۆی.
له‌ لێدوانێكدا مه‌حمود محه‌مه‌د ساڵح به‌ (سبه‌ی) راگه‌یاند: له‌ كاتێكدا كه‌ شه‌وی رابردو له‌گه‌ڵ گه‌نجه‌ خۆپیشانده‌ره‌كان خه‌ریكی پاككردنه‌وه‌ی مه‌یدانی سه‌رای‌ ئازادی بوین، له‌ سه‌عات 2:30 خوله‌كی‌ شه‌و هێزێكی ده‌مامكدار هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌رمان و له‌گه‌ڵ سوتاندنی خێمه‌كان، هه‌مو تابلۆكانمیان شكاندو ده‌ست درێژیشیان كرده‌ سه‌ر خۆم و لێیاندام.
 وتیشی: تابلۆكانم 22 تابلۆ بون، كه‌ ته‌عبیریان له‌ گه‌نده‌ڵی و خۆ به‌زلزانی به‌رپرسه‌كان ده‌كرد.
له‌ به‌شێكی تری قسه‌كانیدا هونه‌رمه‌ند مه‌حمود محه‌مه‌د وتی: هونه‌ر موڵكی هیچ كه‌سێك نیه‌ و موڵكی خه‌ڵكه‌، هه‌ر حیزب و لایه‌نێك هونه‌ری تیا نه‌بێت ئه‌وه‌ هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ سه‌ركرده‌كان وه‌ك نمونه‌ په‌ند له‌ سه‌دامی دیكتاتۆر وه‌ربگرن كه‌ ئێستا له‌ ژێر خاكدایه‌.
جێی‌ ئاماژه‌یه‌ له‌گه‌ڵ كۆبونه‌وه‌و خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری مه‌یدانی‌ ئازادی‌ سه‌را، هونه‌رمه‌ند مه‌حمود محه‌مه‌د به‌ كۆمه‌ڵێك تابلۆ، پێشانگایه‌كی به‌رده‌وامی له‌ مه‌یدانه‌كه‌دا كرده‌وه‌ كه‌ وه‌ك خۆی‌ ئاماژه‌ی‌ پێدا "ته‌عبیریان له‌ گه‌نده‌ڵی و خۆ به‌زلزانی به‌رپرسه‌كان ده‌كرد".

Sbeiy.com © 2007