Print
 له‌یادی راپه‌ڕینی خه‌ڵکی شاری هه‌ولێردا، خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌درێت
Monday, March 14, 2011
 

(سبه‌ی):

به‌یاننامه‌ی‌ گروپی‌ 11 ی‌ ئازار بۆ خۆپیشاندان له‌ هه‌ولێر
به‌ ناوی‌ خوای‌ گه‌وره‌ و ناوی‌ خه‌ڵكی‌ دڵسۆزی‌ كوردستان
له‌ ژێر رۆشنایی‌ ئه‌م ده‌قه‌ پیرۆزه‌
((إِنَّ اللَّهَ لا يُغَيِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّى يُغَيِّرُوا مَا بِأَنْفُسِهِمْ))

شاری‌ هه‌ولێری‌ هۆلاكۆ به‌زێن ، ئێمه‌ وه‌ك گروپی‌ (11) ئازار به‌ ئه‌ركی‌ خۆمانی‌ ده‌زانین داوایی‌ سازدانی‌ خۆپیشاندان بكه‌ین له‌ شاری‌ هه‌ولێر و داواش له‌ خه‌ڵكی‌ به‌ شه‌رف و ڕاپه‌ڕیوی‌ شاری‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ین ده‌نگیان بخه‌نه‌ پاڵ ده‌نگمان و به‌شداری‌ بكه‌ن له‌م خۆپیشاندانه‌ كه‌ (11) ئازار به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

بۆچی‌ خۆپیشاندان له‌ هه‌ولێر بكه‌ین؟؟
1. ده‌سته‌ڵاتی‌ پارتی‌ له‌ هه‌ولێر قۆرغی‌ ژیانی‌ كردووه‌ و خه‌ڵكی‌ هه‌راسان كردووه‌ ، ته‌زكیه‌یی كردۆته‌ ئامانجێك بۆ كڕینی‌ ئیراده‌ی‌ خه‌ڵك.
2. ڕاگه‌یانده‌كانی‌ ده‌سته‌ڵات به‌ تایبه‌تی‌ پارتی‌ هه‌ولێر وه‌ك دوبه‌ی‌ نیشانده‌ده‌ن ، كه‌چی‌ هه‌ولێر و خه‌ڵكی‌ هه‌ولێر تا ئێستا شتێكی‌ ئه‌وتۆیان بۆ نه‌كراوه‌ ئه‌وه‌شی‌ كراوه‌ له‌ جوانكاری‌ شار و قۆرغكاری‌ شوقه‌كان و شه‌ریك بوون له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان هیچی‌ تر نیه‌.
3. هه‌ولێر بۆته‌ مۆڵگه‌یه‌كی‌ سه‌ربازی‌ و به‌ هۆی‌ هێزی‌ ده‌وڵه‌ت په‌لاماری‌ خه‌ڵك ده‌ده‌ن و ئیراده‌یان بێ‌ هێز ده‌كه‌ن.
4. زۆرترین ڕێژه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ری‌ (بن دیوار) له‌ شاری‌ هه‌ولێر هه‌یه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش هۆكارێكه‌ بۆ گه‌نجان بۆ ئه‌وه‌ی‌ تووشی‌ بێكاری‌ بن ، تووشی‌ ده‌رچوون ببن.
5. بۆ ئه‌وه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ به‌ شه‌ره‌فی‌ شاری‌ هه‌ولێر بێنه‌ ده‌نگ وه‌ڵامی‌ ده‌سته‌ڵات بده‌نه‌وه‌ كه‌ هه‌ولێرییه‌كان هه‌میشه‌ ناترسن و داوایی‌ مافی‌ خۆیان ده‌كه‌ن.

ئه‌ی‌ گه‌نجانی‌ خۆشه‌ویست ، ئه‌ی‌ قوتابیانی‌ ده‌چووی‌ زانكۆ و په‌یمانگاكان ، ئه‌ی‌ ئه‌وانه‌ی‌ خوێندیان ته‌واو كردووه‌ به‌ هۆی‌ ته‌زكیه‌یی‌ حیزبی‌ دانه‌مه‌زراون ، ئه‌ی‌ خۆشكانی‌ به‌رێز ، ئه‌ی‌ دایكان ، ئه‌ی‌ باوكان ، ئه‌ی‌ مامۆستایانی‌ ئایینی‌ یه‌كجار به‌رێز ، ئه‌ی‌ مامۆستایانی‌ زانكۆ ، ئه‌ی‌ پزیشكان ئه‌ی‌ دادوه‌ران ، ئه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران ، ئه‌ی‌ دڵسۆزان ، به‌شداری‌ خۆپیشاندان بكه‌ن ، له‌ مافی‌ خۆتان بێ‌ ده‌نگ مه‌بن ، له‌ كۆتایدا ده‌سته‌ڵات تێده‌گات ئێوه‌ له‌سه‌ر حه‌ق ، مه‌ترسن و مردن مه‌هێنه‌ یادتان ئه‌وه‌ی‌ به‌ ده‌ستی‌ ده‌سته‌ڵات نیه‌ مردن و ژیانه‌.

به‌شداریت له‌ خۆپیشاندان ئه‌ركێكی‌ ئایینی‌ و كوردایه‌تیه‌...
به‌شدار نه‌بوونت حه‌ز بوونته‌ به‌ به‌رده‌وامی‌ زوڵم و گه‌نده‌ڵی‌ ، كه‌وایه‌ تۆش به‌شداریت...
پشتگیری‌ له‌ براكانتان بكه‌ن..

كاتی‌ خۆپیشاندان ، رۆژی‌ هه‌یینی‌ ،
كاتژمێر : 2:50 دوایی‌ نوێژی‌ نیوه‌ڕۆ..
شوێن: به‌رده‌م قه‌ڵای‌ هۆلاكۆ به‌زێن ، به‌رامبه‌ر بازاڕی‌ نیشتیمان.

لێژنه‌ی‌ گشتی‌ بۆ ئه‌نجامدانی‌ خۆپیشاندان له‌ شاری‌ هه‌ولێر
7/3/2010

Sbeiy.com © 2007