Print
 رونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌ ناوه‌ندی چاودێری کوردۆساید-چاك
Monday, March 14, 2011
(سبه‌ی):

قسه‌كه‌رێك به‌ ناوی ناوه‌ندی چاكه‌وه‌ تایبه‌ت به‌ وته‌كانی به‌رێز عه‌بدوڵای مه‌لا نووری ئه‌م لێدوانه‌ی خواره‌وه‌ی  دا :
 
له‌رێگه‌ی ئه‌م رونکردنه‌وه‌یه‌وه‌ ئاگاداری هه‌موو که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن له‌ کوردستان و ده‌ره‌وه‌ ده‌که‌ینه‌وه‌،  که‌ چاودێری کوردۆساید-چاک به‌شی راگه‌یاندنی گشتی هه‌یه‌ و هاوکاتیش قسه‌که‌ری ره‌سمی هه‌یه‌، هه‌‌ر هه‌ڵوێست و به‌یانێک گه‌ر له‌رێگه‌ی به‌شی راگه‌یاندنی گشتییه‌وه‌ بڵاونه‌کرێته‌وه‌ و هه‌ر لێدوانێکیش له‌لایه‌ن قسه‌که‌ری فه‌رمی چاکه‌وه‌ نه‌درێت، ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌لوێست و بۆچونه‌کانی چاک نییه‌، وه‌ هه‌ر ئه‌ندامێک، یان چه‌ند ئه‌ندامێک له‌ چاک ئه‌م کاره‌ بکه‌ن سه‌ره‌‌ڕای رێز و خۆشه‌ویستیمان بۆ ئه‌و ئه‌ندامانه‌مان، ته‌نها گوزارش له‌ هه‌ڵوێست و بۆچوونی خۆیان ده‌کات نه‌ک رێکخراوه‌که‌مان به‌ گشتی....
میدیاكانی ده‌سه‌ڵات  به‌ شێوه‌ی دیماگۆگیانه‌ كه‌ڵكیان له‌ به‌یاننامه‌ی 3  رێكخراوی گه‌رمیان تایبه‌ت به‌ وته‌كانی  به‌رێز عه‌بدوڵا مه‌لا نووری وه‌رگرتووه‌ , كه‌ نه‌ ئیدانه‌ی  به‌رێزی تیدایه‌ و نه‌ دژایه‌تی بۆ چوونه‌كانی , به‌یاننامه‌كه‌ ته‌نها داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ به‌رێزی كراوه‌ سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندی جل ره‌شه‌كانی گه‌رمیان له‌ گه‌ڵ كه‌سوكاری ئه‌نفاله‌كان , پێشمان وایه‌ به‌رێزی دوور له‌ مزایه‌ده‌ی ده‌سه‌ڵاتداران به‌و په‌ڕی دڵفراوانییه‌وه‌ قه‌بوڵی ده‌كات .
هه‌رچه‌نده‌ پێمان وایه‌ ئه‌و به‌رگ ره‌شانه‌ی گه‌رمیانی غه‌در لێكراو  رۆڵه‌ی ئه‌م گه‌له‌ن و به‌ هۆی ناعه‌داله‌تی  و  چه‌وسانه‌وه‌و روشاندنی كه‌رامه‌تیانه‌وه‌ یاخی بوونه‌ته‌وه‌  .
ده‌بێت ئه‌وه‌ش وه‌بیر هه‌موو لایه‌ك بهێنینه‌وه‌ ئه‌ندامانی ناوه‌نده‌كه‌مان چالاكترین توێژی كۆمه‌ڵگان له‌ په‌یوه‌ست به‌ داكۆكی له‌ مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و له‌ پێشه‌وه‌ی هه‌موانن  له‌ سه‌ر هه‌ڵوێستیشمان به‌رده‌وام بین , داوای لێبوردن له‌ هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین به‌ ئامانجی سیاسی ته‌فسیری خراپ له‌ بۆچونه‌كه‌مان كرا بێت  كه‌ ئیجتیهادی شه‌خسی چه‌ند ئه‌ندامێكمان بووه‌ له‌ گه‌رمیان  كه‌ ئه‌وانیش كه‌سوكاری ئه‌نفالن .
 
 
تێبینی: مه‌به‌ست له‌و به‌یاننامه‌ هاوبه‌ش و ئه‌و لێدوانانه‌یه‌، له‌م دوو لینکه‌ی خواره‌وه‌دا هاتوه‌:
 
 http://www.pukmedia.com/kurdish/index.php?option=com_content&view=article&id=19405:2011-03-05-16-11-25&catid=29:2009-10-08-14-11-55&Itemid=53
 
http://www.pukmedia.com/kurdish/index.php?option=com_content&view=article&id=19407:2011-03-05-16-30-16&catid=29:2009-10-08-14-11-55&Itemid=53
 

Sbeiy.com © 2007